Check out the new design

કુરઆન મજીદના શબ્દોનું ભાષાંતર - કુર્દી ભાષામાં અલ્ મુખતસર ફી તફસીરિલ્ કુરઆનીલ્ કરીમ કિતાબનું અનુવાદ * - ભાષાંતરોની અનુક્રમણિકા


શબ્દોનું ભાષાંતર સૂરહ: અશ્ શુઅરાઅ   આયત:
وَٱجۡعَل لِّي لِسَانَ صِدۡقٖ فِي ٱلۡأٓخِرِينَ
زیکر و یادێکی جوان و سوپاس و ستایشێکی نایابم لەناو گەلانی داھاتوودا پێ ببەخشە.
અરબી તફસીરો:
وَٱجۡعَلۡنِي مِن وَرَثَةِ جَنَّةِ ٱلنَّعِيمِ
وە بمگێرە لە میراتگرانی جێگا و شوێنەکانی بەھەشت کە بەندە باوەڕدارەکانت تێیدا ئاسوودە و خۆشبەخت دەبن و لەوێ نیشتەجێم بکە.
અરબી તફસીરો:
وَٱغۡفِرۡ لِأَبِيٓ إِنَّهُۥ كَانَ مِنَ ٱلضَّآلِّينَ
وە لە گوناھەکانی باوکم خۆشبە، بێگومان ئەو لەوانە بوو لەسەر ڕاستەڕێی ھەق گومڕابوو بە ھۆی ئەوەی ھاوەڵی بۆ تۆ دانا، ئەم نزا و پاڕانەوەی ئیبراھیمە بۆ باوکی پێش ئەوە بوو کە بۆی ڕوون بێتەوە کە باوکی لە دۆزەخیەکانە، جا کاتێک بۆی ڕوون بوویەوە ئیتر خۆی لێ بەری کرد و بۆی نەپاڕایەوە.
અરબી તફસીરો:
وَلَا تُخۡزِنِي يَوۡمَ يُبۡعَثُونَ
وە شەرمەزار و سووک و ڕیسوام مەکە لە ڕۆژێکدا خەڵکی زیندوو دەکرێنەوە بۆ حیساب و لێپرسینەوە.
અરબી તફસીરો:
يَوۡمَ لَا يَنفَعُ مَالٞ وَلَا بَنُونَ
ئەو ڕۆژەی نە ئەو ماڵ و سەروەت و سامانەی مرۆڤ لە دونیایدا کۆی کردوەتەوە، وە نە ئەو کوڕ و کاڵ و نەوەیەی کە خۆی پێوە ھەڵدەکێشا سوودی دەبێت بۆی.
અરબી તફસીરો:
إِلَّا مَنۡ أَتَى ٱللَّهَ بِقَلۡبٖ سَلِيمٖ
جگە ئەو کەسە نەبێت کە بە دڵێکی ساغ و دروستەوە دەگاتەوە لای اللە تەعالا، دڵێک نە شیرک و ھاوبەش پەیداکردنی تێدایە، وە نە نیفاق و دووڕوویی و ڕوپامایی و بەخۆ موعجیب بوون، ئەو کەسە سوود لەو ماڵ و سامانەی دەبینێت کە لە ڕێگای اللە تەعالادا خەرجی کردووە، وە لەو مناڵانەیشی کە لە پاش خۆی نزای خێری بۆ دەکەن.
અરબી તફસીરો:
وَأُزۡلِفَتِ ٱلۡجَنَّةُ لِلۡمُتَّقِينَ
لەو ڕۆژەدا بەھەشت نزیک دەکرێتەوە لە پارێزکاران و لە خواترسان، ئەوانەی فەرمانەکانی ئەو زاتە پیرۆزە جێ بەجێ دەکەن و لە ڕێگریەکانی دوور دەکەونەوە.
અરબી તફસીરો:
وَبُرِّزَتِ ٱلۡجَحِيمُ لِلۡغَاوِينَ
وە ئاگری دۆزەخیش لە ڕۆژی کۆبوونەوەدا دەردەخرێت بۆ گومڕاکان، ئەوانەی لە ئاینی ھەق و ڕاستی لایاندا و گومڕابوون.
અરબી તફસીરો:
وَقِيلَ لَهُمۡ أَيۡنَ مَا كُنتُمۡ تَعۡبُدُونَ
بەسەرزەنشتێکەوە پێان دەوترێت: کوان ئەو بتانەی ئێوە دەتانپەرستن؟
અરબી તફસીરો:
مِن دُونِ ٱللَّهِ هَلۡ يَنصُرُونَكُمۡ أَوۡ يَنتَصِرُونَ
ئەو بتانەی لەبری اللە تەعالا دەتانپەرستن؟ ئایا یارمەتیتان دەدەن، ئەتوانن ڕێگری لە سزای اللە بکەن لەسەرتان، یان ئەوان دەتوانن یارمەتی خۆیان بدەن ؟
અરબી તફસીરો:
فَكُبۡكِبُواْ فِيهَا هُمۡ وَٱلۡغَاوُۥنَ
ھەندێکیان فڕێ دەدرێن بەسەر ھەندێکی تریان لە دۆزەخدا، ئەوان و ئەوانەیش کە ئەوانیان گومڕا کرد لە دونیادا.
અરબી તફસીરો:
وَجُنُودُ إِبۡلِيسَ أَجۡمَعُونَ
ھەروەھا ھەموو سەربازان و یاریدەرەکانی شەیتان فڕێ دەدرێنە ناو دۆزەخەوە، ھیچ کەسێکیان لێ جوودا ناکرێتەوە.
અરબી તફસીરો:
قَالُواْ وَهُمۡ فِيهَا يَخۡتَصِمُونَ
ئەمجا ئەو موشریک و بتپەرستانەی جگە لە اللە خوای تریان دەپەرست، وە دەیانکردن بە ھاوەڵ و شەریکی ئەو، دەکەونە دەمەقاڵێ و شەڕەقسە لەگەڵ ئەوانەی دەیانپەرستن و دەڵێن:
અરબી તફસીરો:
تَٱللَّهِ إِن كُنَّا لَفِي ضَلَٰلٖ مُّبِينٍ
سوێند بە اللە بێگومان لە دونیا ئێمە لە گومڕاییەکی ڕوون و دیار بووين و لە ھەق و ڕاستی لاماندا.
અરબી તફસીરો:
إِذۡ نُسَوِّيكُم بِرَبِّ ٱلۡعَٰلَمِينَ
ئێمە ئێوەمان ھاوتای پەروەردگاری ھەموو مەخلوقات و بەدیھێنراوەکان کرد، چۆن ئەومان دەپەرست ئاوایش ئێوەمان دەپەرست.
અરબી તફસીરો:
وَمَآ أَضَلَّنَآ إِلَّا ٱلۡمُجۡرِمُونَ
ھیچ کەس ئێمەی گومڕا نەکرد لەسەر ڕێی ھەق و ڕاستی جگە ئەو تاوانبارانە نەبێت کە بانگەوازی ئێمەیان دەکرد کە لەبری اللە ئەوان بپەرستین.
અરબી તફસીરો:
فَمَا لَنَا مِن شَٰفِعِينَ
ئێستاش ھیچ کەسێک نیيە لای اللە تەعالا تکاکارمان بێت و تکامان بۆ بکات تاوەکو ڕزگارمان بێت لەسزای ئەو.
અરબી તફસીરો:
وَلَا صَدِيقٍ حَمِيمٖ
وە ھاوەڵێکی خۆشەویست و دڵسۆزیشمان نەبوو بەرگریمان لێ بکات و تکامان بۆ بکات.
અરબી તફસીરો:
فَلَوۡ أَنَّ لَنَا كَرَّةٗ فَنَكُونَ مِنَ ٱلۡمُؤۡمِنِينَ
خۆزگه جارێكی تر ئەگەڕێنراینەوه بۆ دونیا ئەوسا لە باوەڕداران دەبوین.
અરબી તફસીરો:
إِنَّ فِي ذَٰلِكَ لَأٓيَةٗۖ وَمَا كَانَ أَكۡثَرُهُم مُّؤۡمِنِينَ
بێگومان لەم چیرۆک و بەسەرھاتەی ئیبراھیم (سەلامی اللە تەعالای لێ بێت) کە باسکرا، وە سەرەنجامی بێباوەڕان پەند و ئامۆژگاری ھەیە بۆ کەسانێک پەندی لێ وەربگرن، بەڵام زۆربەی خەڵکی باوەڕدار نین.
અરબી તફસીરો:
وَإِنَّ رَبَّكَ لَهُوَ ٱلۡعَزِيزُ ٱلرَّحِيمُ
- ئەی پێغەمبەر - بەڕاستی پەروەردگارت زاڵ و بە دەسەڵاتە و تۆڵە دەسێنێت لە دوژمنەکانی، وە بە بەزەیی و میھرەبانە بەرامبەر ئەوانەی تەوبە دەکەن و دەگەڕێنەوە بۆ لای.
અરબી તફસીરો:
كَذَّبَتۡ قَوۡمُ نُوحٍ ٱلۡمُرۡسَلِينَ
گەلی نوح پێغەمبەرانیان بە درۆ زانی و باوەڕیان پێ نەکردن، کاتێک باوەڕیان بە نوح (سەلامی اللە تەعالای لێ بێت) نەکرد و بە درۆیان زانی.
અરબી તફસીરો:
إِذۡ قَالَ لَهُمۡ أَخُوهُمۡ نُوحٌ أَلَا تَتَّقُونَ
کاتێک نوحی برایان پێی وتن (مەبەست پێی برای نەسەبە): ئایا لە اللە ناترسن، بەوەی لەترسی ئەو وازبھێنن لە پەرستنی ھەر شتێکی تر جگە لە ئەو.
અરબી તફસીરો:
إِنِّي لَكُمۡ رَسُولٌ أَمِينٞ
بە دڵنیاییەوە من پێغەمبەرم، وە اللە تەعالا ڕەوانەی کردووم بۆ لای ئێوە، وە من پێغەمبەرێکی ئەمین و دەستپاکم، ھیچ شتێک کەم و زیاد ناکەم لەوەی ئەو وەحی بۆ کردووم.
અરબી તફસીરો:
فَٱتَّقُواْ ٱللَّهَ وَأَطِيعُونِ
کەوابوو لە اللە بترسن، بەوەی فەرمانەکانی جێ بەجێ بکەن و دووریش بکەونەوە لە رێگریەکانی، وە گوێڕایەڵی منیش بکەن لەوەی فەرمانتان پێ دەکەم، وە لەوەیش ڕێگریتان لێ دەکەم.
અરબી તફસીરો:
وَمَآ أَسۡـَٔلُكُمۡ عَلَيۡهِ مِنۡ أَجۡرٍۖ إِنۡ أَجۡرِيَ إِلَّا عَلَىٰ رَبِّ ٱلۡعَٰلَمِينَ
وە لەبەرامبەر گەیاندی پەیامی پەروەردگارم داوای ھیچ پاداشتێکتان لێ ناکەم، وە پاداشتی من تەنھا لای اللە یە، پەروەردگاری ھەموو مەخلوقات و بەدیھێنراوەکان، نەک ھیچ کەسێکی تر.
અરબી તફસીરો:
فَٱتَّقُواْ ٱللَّهَ وَأَطِيعُونِ
کەوابوو پارێزکار بن و لە اللە بترسن، بەوەی فەرمانەکانی جێ بەجێ بکەن و دووریش بکەونەوە لە رێگریەکانی، وە گوێڕایەڵی منیش بکەن لەوەی فەرمانتان پێ دەکەم، وە لەوەیش ڕێگریتان لێ دەکەم.
અરબી તફસીરો:
۞ قَالُوٓاْ أَنُؤۡمِنُ لَكَ وَٱتَّبَعَكَ ٱلۡأَرۡذَلُونَ
گەلەکەی پێیان وت: - ئەی نوح - ئایا چۆن باوەڕت پێ بھێنین و شوێن ئەو پەیامە بکەوین تۆ ھێناوتە و کاری پێ بکەین، لەکاتێکدا ئەوانەی شوێن تۆ کەوتوون گێل و گەمژەکانی ناو خەڵکن، کەسێکی گەورە وناوداریان تێدا نییە؟!
અરબી તફસીરો:
આયતોના ફાયદાઓ માંથી:
• أهمية سلامة القلب من الأمراض كالحسد والرياء والعُجب.
گرنگی ساغ و سەلامەتی دڵ لە نەخۆشییەکانی وەک حەسوودی و ڕوپامایی و ڕیا و خۆبەشت زانین و عوجب و غروری و لەخۆبایی بوون.

• تعليق المسؤولية عن الضلال على المضلين لا تنفع الضالين.
لێپرسراوییەتی گومڕایی و خستە ئەستۆی کەسانی گومڕاکەر ھیچ سودێک بە گەمڕابووەکان ناگەیەنێت.

• التكذيب برسول الله تكذيب بجميع الرسل.
باوەڕ نەکردن بە یەکێک لە پێغەمبەران، باوەڕ نەکردنە بەسەرجەم پێغەمبەرانی تریش.

• حُسن التخلص في قصة إبراهيم من الاستطراد في ذكر القيامة ثم الرجوع إلى خاتمة القصة.
کۆتایی ھاتنێکی چاک لە چیرۆک و بەسەرھاتی ئیبراھیم (سەلامی اللە تەعالای لێ بێت) کاتێک باسی ڕۆژی قیامەت ھاتە پێشەوە، پاشان گەڕانەوە بۆ کۆتایی چیرۆکەکەی ئیبراھیم.

 
શબ્દોનું ભાષાંતર સૂરહ: અશ્ શુઅરાઅ
સૂરહ માટે અનુક્રમણિકા પેજ નંબર
 
કુરઆન મજીદના શબ્દોનું ભાષાંતર - કુર્દી ભાષામાં અલ્ મુખતસર ફી તફસીરિલ્ કુરઆનીલ્ કરીમ કિતાબનું અનુવાદ - ભાષાંતરોની અનુક્રમણિકા

તફસીર લિદ્ દિરાસતીલ્ કુરઆનિયહ કેન્દ્ર દ્વારા પ્રકાશિત.

બંધ કરો