કુરઆન મજીદના શબ્દોનું ભાષાંતર - الترجمة الكردية للمختصر في تفسير القرآن الكريم * - ભાષાંતરોની અનુક્રમણિકા


શબ્દોનું ભાષાંતર સૂરહ: ફાતિર   આયત:

سورەتی فاطر

સૂરતના હેતુઓ માંથી:
بيان فقر العباد المطلق إلى فاطر السماوات والأرض، وكمال غناه عنهم.
ڕوونکردنەوەى پێویستی و هەژاری بەندەکان بۆ خوڵقێنەری ئاسمانەکان و زەوی و تەواوى دەوڵەمەندی و بێ پێویستی ئەو زاتە بە ئەوان.

ٱلۡحَمۡدُ لِلَّهِ فَاطِرِ ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلۡأَرۡضِ جَاعِلِ ٱلۡمَلَٰٓئِكَةِ رُسُلًا أُوْلِيٓ أَجۡنِحَةٖ مَّثۡنَىٰ وَثُلَٰثَ وَرُبَٰعَۚ يَزِيدُ فِي ٱلۡخَلۡقِ مَا يَشَآءُۚ إِنَّ ٱللَّهَ عَلَىٰ كُلِّ شَيۡءٖ قَدِيرٞ
سوپاس و ستایش بۆ ئەو خوایەی بەدیھێنەری ئاسمانەکان و زەوییە لەسەر شێوەیەک کە پێشتر ھاوشێوەی نەبووە، ئەو زاتە پیرۆزەی فریشتەکانی کردووەتە نێردراو فەرمانە قەدەرییەکانی خۆی جێ بەجێ دەکەن، ھەیانە وەحی و نیگا دەگەیەنێت بە پێغەمبەران، وە بەھێزی کردوون لەجێ بەجێ کردنی ئەو ئەرکەی داویەتییە دەستیان، فریشتەکانی بەشێوەیەک بەدیھێناوە ھەیانە خاوەنی دوو باڵ و سێ باڵ و چوار باڵە، بەھۆیەوە پێی دەفڕێت تاوەكو ئەوەی فەرمانی پێکراوە جێ بەجێی بکات، اللە تەعالا ویستی لەھەر شتێک بێت بۆ بەدیھێنراوەکانی زیادی دەکات، لە ئەندام و جوانی و دەنگ و شتی تریش، بێگومان اللە تەعالا دەسەڵاتی ھەیە بەسەر ھەموو شتێکدا، وە ھیچ شتێک دەسەوسانی ناکات.
અરબી તફસીરો:
مَّا يَفۡتَحِ ٱللَّهُ لِلنَّاسِ مِن رَّحۡمَةٖ فَلَا مُمۡسِكَ لَهَاۖ وَمَا يُمۡسِكۡ فَلَا مُرۡسِلَ لَهُۥ مِنۢ بَعۡدِهِۦۚ وَهُوَ ٱلۡعَزِيزُ ٱلۡحَكِيمُ
بێگومان کلیلی ھەموو شتێک بە دەستی اللە تەعالایە، ھەر خێر و چاکەیەک لە ڕزق و ڕۆزی و ھیدایەت و بەختەوەری بکاتەوە لەخەڵکی ھیچ کەسێک نییە بتوانێت ڕێگری لێ بکات، وە ئەگەر ویستی ھەر شتێک لەوانە بگرێتەوە لە خەڵکی ھیچ کەسێک نییە بتوانێت لەسەریان بکاتەوە و پێیان ببەخشێت، ئەو زاتە پیرۆزە زاڵ و بە دەسەڵاتە و ھیچ کەسێک ناتوانێت زاڵ بێت بەسەریدا، زۆر دانا و کاربەجێیە لەبەدیھێنان و ئەندازەگیری و بەرێوەبردنیدا.
અરબી તફસીરો:
يَٰٓأَيُّهَا ٱلنَّاسُ ٱذۡكُرُواْ نِعۡمَتَ ٱللَّهِ عَلَيۡكُمۡۚ هَلۡ مِنۡ خَٰلِقٍ غَيۡرُ ٱللَّهِ يَرۡزُقُكُم مِّنَ ٱلسَّمَآءِ وَٱلۡأَرۡضِۚ لَآ إِلَٰهَ إِلَّا هُوَۖ فَأَنَّىٰ تُؤۡفَكُونَ
ئەی خەڵکینە بە دڵ و زمانتان، وە بەئەندامەکانی لاشەتان بەكردار باسی ئەو ناز و نیعمەت و بەخششانەی اللە تەعالا بکەن بەسەرتانەوەیە و شوکر و سوپاسی بکەن، ئایا ھیچ خالق و بەدیھێنەرێکی تر ھەیە جگە لە اللە تەعالا لە ئاسمانەوە بە باران بارین، وە لە زەویشەوە بەڕواندنی ڕووەک و بەربووم و کشتوکاڵ جگە لەوانە ڕزق و ڕۆزیتان بدات؟ ھیچ پەرستراوێکی بەھەق جگە لە اللە تەعالا نییە، ئیتر دوای ئەمە چۆن لەھەق و ڕاستی لادەدەن و درۆ و بوھتان بۆ اللە تەعالا ھەڵدەبەستن، وە واگومان دەبەن زاتی پیرۆزی اللە شەریک و ھاوەڵی ھەیە، ئەو زاتەی كه بەدیھێناون و ڕزق و ڕۆزی داون؟!
અરબી તફસીરો:
આયતોના ફાયદાઓ માંથી:
• مشهد فزع الكفار يوم القيامة مشهد عظيم.
دیمەنی ترس و بیمی بێباوەڕان لە ڕۆژی دواییدا دیمەنێکی زۆر گەورەیە.

• محل نفع الإيمان في الدنيا؛ لأنها هي دار العمل.
جێگای سوود و قازانجی ئیمان و باوەڕ ژیانی دونیایە، چونكە دونیا ماڵ و جێگای کار و کردەوەیە.

• عظم خلق الملائكة يدل على عظمة خالقهم سبحانه.
گەورەیی بەدیھێنانی فریشتەکان بەڵگەیە لەسەر گەورەیی خالق و بەدیھێنەرەکەیان (سبحانە و تعالی).

وَإِن يُكَذِّبُوكَ فَقَدۡ كُذِّبَتۡ رُسُلٞ مِّن قَبۡلِكَۚ وَإِلَى ٱللَّهِ تُرۡجَعُ ٱلۡأُمُورُ
- ئەی پێغەمبەر - ئەگەر گەلەکەت بەدرۆت دەزانن، ئارام بگرە لەسەریان، چونکە تۆ یەکەم پێغەمبەر نیت گەلەکەیان بەدرۆیان دانابێت، بێگومان گەلانی پێشوتریش پێغەمبەرەکانیان بەدرۆ داناوە، وە گەلی عاد و سەمود و گەلی لوط ، وە ھەموو کاروبارەکان تەنھا بۆلای اللە تەعالا دەگەڕێنەوە، بێباوەڕان لەناو دەبات، وە پێغەمبەران و باوەڕدارانیش سەر دەخات.
અરબી તફસીરો:
يَٰٓأَيُّهَا ٱلنَّاسُ إِنَّ وَعۡدَ ٱللَّهِ حَقّٞۖ فَلَا تَغُرَّنَّكُمُ ٱلۡحَيَوٰةُ ٱلدُّنۡيَا وَلَا يَغُرَّنَّكُم بِٱللَّهِ ٱلۡغَرُورُ
ئەی خەڵکینە ئەوەی اللە تەعالا بەڵێنی پێداوە - لە زیندووبونەوە و پاداشت وەرگرتنەوە لە ڕۆژی قیامەتدا - ھەق و ڕاستە و ھیچ گومانێکی تێدا نییە، لەزەت و خۆشی و ئارەزوەکانی دونیا نەتانخەڵەتێنێت، بەوەی بەکار و کردەوەی چاک خۆتان ئامادە نەکەن بۆ ئەو ڕۆژە، وە شەیتان نەتانخەڵەتێنێت باتڵ و ناھەقی و پاڵ دان بەدونیاوەتان لا شیرین و جوان و ڕازاوە بکات.
અરબી તફસીરો:
إِنَّ ٱلشَّيۡطَٰنَ لَكُمۡ عَدُوّٞ فَٱتَّخِذُوهُ عَدُوًّاۚ إِنَّمَا يَدۡعُواْ حِزۡبَهُۥ لِيَكُونُواْ مِنۡ أَصۡحَٰبِ ٱلسَّعِيرِ
- ئەی خەڵیکنە - بەدڵنیاییەوە شەیتان دوژمنی ھەمیشەییتانە، ئێوەیش بەدوژمنی خۆتانی دابنێن و دژایەتی بکەن، بێگومان شەیتان شوێنکەوتوانی خۆی بانگ دەکات بۆ باوەڕ نەبوون بە اللە تەعالا، تاوەکو سەرەنجام و پاشەڕۆژیان چوونە ناو ئاگری بڵیسەدار بێت لە ڕۆژی قیامەتدا.
અરબી તફસીરો:
ٱلَّذِينَ كَفَرُواْ لَهُمۡ عَذَابٞ شَدِيدٞۖ وَٱلَّذِينَ ءَامَنُواْ وَعَمِلُواْ ٱلصَّٰلِحَٰتِ لَهُم مَّغۡفِرَةٞ وَأَجۡرٞ كَبِيرٌ
ئەوانەی بێباوەڕ بوون بە اللە تەعالا و شوێن شەیتان کەوتوون، سزای سەختی دۆزەخیان بۆ ھەیە، وە ئەوانەیش باوەڕیان ھێناوە بە اللە تەعالا و کار و کردەوە چاکەکانیان ئەنجامداوە ئەوانە لێبوردنی اللە تەعالایان بۆ ھەیە بۆ گوناھ و تاوانەکانیان، وە پاداشتی زۆر گەورەشیان بۆ ھەیە کە بەھەشتی ھەتا ھەتاییە.
અરબી તફસીરો:
أَفَمَن زُيِّنَ لَهُۥ سُوٓءُ عَمَلِهِۦ فَرَءَاهُ حَسَنٗاۖ فَإِنَّ ٱللَّهَ يُضِلُّ مَن يَشَآءُ وَيَهۡدِي مَن يَشَآءُۖ فَلَا تَذۡهَبۡ نَفۡسُكَ عَلَيۡهِمۡ حَسَرَٰتٍۚ إِنَّ ٱللَّهَ عَلِيمُۢ بِمَا يَصۡنَعُونَ
بێگومان ھەر کەسێک شەیتان کار و کردەوە ناشیرین و ناپەسەندەکانی بۆ بڕازێنێتەوە و وایشی ببینێت کە باشی کردووە، بەدڵنیاییەوە اللە تەعالا ھەر کەسێکی بویت گومڕای دەکات، وە ھەر کەسێکیشی بوێت ڕێنموونی دەکات، بەبێ ئەوەی زۆریان لێ بکات، - ئەی پێغەمبەر- بەباوەڕ نەھێنان و گومڕابوونی ئەوانە خەفت مەخۆ و خۆت مەفەوتێنە، بێگومان اللە تەعالا زانا و ئاگادارە بەوەی ئەنجامی دەدەن، وە ھیچ شتێکی لانھێنی و شاراوە نییە.
અરબી તફસીરો:
وَٱللَّهُ ٱلَّذِيٓ أَرۡسَلَ ٱلرِّيَٰحَ فَتُثِيرُ سَحَابٗا فَسُقۡنَٰهُ إِلَىٰ بَلَدٖ مَّيِّتٖ فَأَحۡيَيۡنَا بِهِ ٱلۡأَرۡضَ بَعۡدَ مَوۡتِهَاۚ كَذَٰلِكَ ٱلنُّشُورُ
ھەر اللە تەعالایە شنەبا دەنێرێت، ھەر بەم بایانەیش ھەورەکان دەجوڵێنێت، ئەمجا ئەو ھەورانە دەنێرین بۆ سەر شارێکی وشک و مردوو کە ڕووەکی تێدا سەوز نەبووە، پاشان بە ئاوی ئەو بارانە ئەو زەوییە مردووە دوای وشک ھەڵگەڕانی بەسەوز کردنی ڕووەک و گژ و گیا زیندوو دەکاتەوە و دەژێنێتەوە، ھەروەکو چۆن ئەم زەوییەمان دوای مردن و وشک بوونی بەسەوز کردنی ڕووەک و گژوگیا زیندوو کردەوە، مردوانیش لەڕۆژی قیامەتدا ھەر بەو شێوەیە زیندوو دەکەینەوە.
અરબી તફસીરો:
مَن كَانَ يُرِيدُ ٱلۡعِزَّةَ فَلِلَّهِ ٱلۡعِزَّةُ جَمِيعًاۚ إِلَيۡهِ يَصۡعَدُ ٱلۡكَلِمُ ٱلطَّيِّبُ وَٱلۡعَمَلُ ٱلصَّٰلِحُ يَرۡفَعُهُۥۚ وَٱلَّذِينَ يَمۡكُرُونَ ٱلسَّيِّـَٔاتِ لَهُمۡ عَذَابٞ شَدِيدٞۖ وَمَكۡرُ أُوْلَٰٓئِكَ هُوَ يَبُورُ
ھەر کەسێک عیززەت و سەربەرزی دونیا یان دواڕۆژی دەوێت با لەغەیری اللە تەعالای داوای نەکات، چونکە بەڕاستی ھەموو گەورەیی و عیززەت و دەسەڵات ھەر بۆ اللە تەعالایە لە دونیا و دواڕۆژدا، یادی پاکوخاوێنی ئەو تەنھا بۆ لای اللە سەردەکەوێت، وە کار وکردەوەی چاکەکاران بەرز دەکاتەوە بۆ لای خۆی، وە ئەوانەیشی فڕوفێڵ و پیلانە خراپەکان دەگێڕن، وەک ھەوڵدانی کوشتنی پێغەمبەر (صلی اللە علیە وسلم) ئەوانە سزای سەختی دۆزەخیان بۆ ھەیە، وە فڕوفێڵ و پیلانی ئەو بێباوەڕانە لەناودەچێت و بەتاڵ دەبێتەوە، وە مەبەست و ئامانجیان نایەتەدی.
અરબી તફસીરો:
وَٱللَّهُ خَلَقَكُم مِّن تُرَابٖ ثُمَّ مِن نُّطۡفَةٖ ثُمَّ جَعَلَكُمۡ أَزۡوَٰجٗاۚ وَمَا تَحۡمِلُ مِنۡ أُنثَىٰ وَلَا تَضَعُ إِلَّا بِعِلۡمِهِۦۚ وَمَا يُعَمَّرُ مِن مُّعَمَّرٖ وَلَا يُنقَصُ مِنۡ عُمُرِهِۦٓ إِلَّا فِي كِتَٰبٍۚ إِنَّ ذَٰلِكَ عَلَى ٱللَّهِ يَسِيرٞ
اللە تەعالا ئەو زاتەیە ئادەمی باوکی ھەمووتانی لە گڵ بەدیھێناوە، پاشان لەدوای خۆی نەوەکانی لە دڵۆپێک ئاو بەدیھێنا، دواتر کردونی بەنێر و مێ بۆ ئەوەی ژن و ژنخوازی لەنێوان یەکتردا بکەن، ھەر مێینەیەک دووگیان دەبێت بەکۆرپەلەیەک یان سکەکەی دادەنێت و کۆرپەلەکەی دەبێت بەزانست و زانیاری اللە تەعالا دەبێت و ئاگاداریەتی، ھیچ شتێکی لەوە لاشاراوە نییە، وە ھیچ بەدیھێنراوێک تەمەنی درێژ ناکرێت یان کەم ناکرێتەوە ھەمووی لە (لوح المحفوظ) دا نوسراوە، بێگومان ئەوەی باسکرا - لەبەدیھێنانتان لەگڵ و قۆناغ بەقۆناغی دواترتان، وە نووسینی تەمەنتان لە (لوح المحفوظ) دا- بۆ اللە تەعالا زۆر ئاسانە.
અરબી તફસીરો:
આયતોના ફાયદાઓ માંથી:
• تسلية الرسول صلى الله عليه وسلم بذكر أخبار الرسل مع أقوامهم.
دڵدانەوەی پێغەمبەر (صلی اللە علیە وسلم) بە باسکردنی ھەواڵی پێغەمبەران لەگەڵ گەلەکانیان.

• الاغترار بالدنيا سبب الإعراض عن الحق.
خەڵەتان بەدونیا ھۆکاری پشتھەڵکردنە لەھەق و ڕاستی.

• اتخاذ الشيطان عدوًّا باتخاذ الأسباب المعينة على التحرز منه؛ من ذكر الله، وتلاوة القرآن، وفعل الطاعة، وترك المعاصي.
دانانی شەیتان بە دوژمن، بەگرتنەبەری ھۆکارەکانی خۆپاراستن دەبێت لێی، وەک یاد و زیکری اللە تەعالا، قورئان خوێندن، کردەوەی چاکە و گوێڕایەڵی کردنی اللە تەعالا، و وازھێنان لە گوناھ و تاوان و سەپێچی.

• ثبوت صفة العلو لله تعالى.
سابت و جێگیر کردنی سیفەتی (العلو=بەرز و بڵندی) بۆ الله تەعالا.

وَمَا يَسۡتَوِي ٱلۡبَحۡرَانِ هَٰذَا عَذۡبٞ فُرَاتٞ سَآئِغٞ شَرَابُهُۥ وَهَٰذَا مِلۡحٌ أُجَاجٞۖ وَمِن كُلّٖ تَأۡكُلُونَ لَحۡمٗا طَرِيّٗا وَتَسۡتَخۡرِجُونَ حِلۡيَةٗ تَلۡبَسُونَهَاۖ وَتَرَى ٱلۡفُلۡكَ فِيهِ مَوَاخِرَ لِتَبۡتَغُواْ مِن فَضۡلِهِۦ وَلَعَلَّكُمۡ تَشۡكُرُونَ
ئەم دوو دەریایە وەک یەک نین، یەکێکیان ئاوێکی زۆر سازگاری ھەیە، لەبەر سازگاریەکەی خواردنەوەی ئاسانە، دووەمیشیان: ئاوێکی سوێری تاڵی ھەیە، لەبەر زۆر سوێریەکەی ناتوانرێت بخورێتەوە، لەھەر یەک لەو دوو دەریایەش گۆشتێکی تەڕ وتازە و پاراو دەخۆن، کە مەبەست لێی ماسییە، وە مرواری و مەرجان دەردەھێنن بۆ خۆڕازاندنەوە و جوانی لەبەریان دەکەن، ئەی ئەو کەسەی تەماشا دەکەیت و کەشتییەکان دەبینیت بەڕۆشتنیان بەناو دەریادا ئاوەکە لەپێش و پاشەوە لەت دەکەن، تاوەکو بەدوای فەزڵی اللە تەعالادا بگەڕێن و ھەندێک و ڕزق و ڕۆزی ئەو بەبازرگانی کردن پەیدا بکەن، بۆ ئەوەی سوپاس و ستایشی اللە بکەن لەسەر ئەو ناز و نیعمەتە گەورە و فراوانەی پێی بەخشیون.
અરબી તફસીરો:
يُولِجُ ٱلَّيۡلَ فِي ٱلنَّهَارِ وَيُولِجُ ٱلنَّهَارَ فِي ٱلَّيۡلِ وَسَخَّرَ ٱلشَّمۡسَ وَٱلۡقَمَرَۖ كُلّٞ يَجۡرِي لِأَجَلٖ مُّسَمّٗىۚ ذَٰلِكُمُ ٱللَّهُ رَبُّكُمۡ لَهُ ٱلۡمُلۡكُۚ وَٱلَّذِينَ تَدۡعُونَ مِن دُونِهِۦ مَا يَمۡلِكُونَ مِن قِطۡمِيرٍ
اللە تەعالا شەو دەکات بەناو ڕۆژدا و کاتەکەی درێژ و زیاد دەکات، وە ڕۆژیش دەکات بەناو شەودا و کاتەی درێژ و زیاد دەکات، وە اللە تەعالا خۆر و مانگی ڕامھێناوە بۆ خزمەتکردنی مرۆڤ، ھەر یەکێکیان لەخولگەی تایبەتی خۆی تا ئەو ماوە دیاریکراوەی اللە تەعالا دەیزانێت دەگەڕێت و دەسوڕێتەوە، ئەویش تا ڕۆژی قیامەتە، ئەو زاتەی ھەموو ئەوانە دیاری دەکات اللە تەعالایە کە پەروەردگاری ئێوە، دەسەڵات و پادشایی تەنھا ھەر ھی ئەوە، وە ئەو بتانەی ئێوە جگە لە اللە تەعالا دەیانپەرستن بەئەندازەی توێکڵە سپیەکەی ناوکی خورما خاوەنی ھیچ نین، ئیتر چۆن جگە لەمن ئەوان دەپەرستن؟!
અરબી તફસીરો:
إِن تَدۡعُوهُمۡ لَا يَسۡمَعُواْ دُعَآءَكُمۡ وَلَوۡ سَمِعُواْ مَا ٱسۡتَجَابُواْ لَكُمۡۖ وَيَوۡمَ ٱلۡقِيَٰمَةِ يَكۡفُرُونَ بِشِرۡكِكُمۡۚ وَلَا يُنَبِّئُكَ مِثۡلُ خَبِيرٖ
ئەگەر ھاوار و نزا لەپەرستراوەکانتان بکەن ئەوان ھاوار و نزاکانتان نابیستن، ئەوانە دار و بەرد و بێ گیانن ناتوانن ببیستن، ئەگەر گریمان ھاوار و نزاکانیشتان ببیستن وەڵامتان نادەنەوە، وە لەڕۆژی قیامەتیشدا ئەوان خۆیان بەری دەکەن لە شیرک و ھاوەڵ بڕیاردانی و پەرستنی ئێوە بۆیان، ئەی پێغەمبەر دڵنیابە ھیچ کەسێک ڕاستتر لە اللە تەعالا ھەواڵت پێ نادات.
અરબી તફસીરો:
۞ يَٰٓأَيُّهَا ٱلنَّاسُ أَنتُمُ ٱلۡفُقَرَآءُ إِلَى ٱللَّهِۖ وَٱللَّهُ هُوَ ٱلۡغَنِيُّ ٱلۡحَمِيدُ
ئەی خەڵکینە ھەر ئێوە ھەژار و ئاتاجی لای اللە تەعالان لە ھەموو کاروبار و حاڵێکتاندا، وە اللە تەعالا دەوڵەمەندە و بۆ ھیچ شتێک پێویستی بە ئێوە نییە، سوپاس و ستایشکراوە لە دونیا و دواڕۆژدا لەسەر ئەوەی بۆ بەندەکانی دیاریکردووە.
અરબી તફસીરો:
إِن يَشَأۡ يُذۡهِبۡكُمۡ وَيَأۡتِ بِخَلۡقٖ جَدِيدٖ
ئەگەر اللە (سبحانە وتعالی) بیەوێت لە ناوتان دەبات و ناتانھێڵێت، وە لەبری ئێوە گەل و ھۆز و بەدیھێنراوی تری دەھێنێت کە بیپەرستن و ھیچ شتێکیش نەکەن بە شەریک و ھاوەڵی.
અરબી તફસીરો:
وَمَا ذَٰلِكَ عَلَى ٱللَّهِ بِعَزِيزٖ
لەناوبردن و نەھێشتنتان و ھێنانی خەڵکانی تر لەبری ئێوە بۆ اللە تەعالا کارێکی گران نییە، وە ھیچ ڕێگرییەک نییە لەبەردەمیدا.
અરબી તફસીરો:
وَلَا تَزِرُ وَازِرَةٞ وِزۡرَ أُخۡرَىٰۚ وَإِن تَدۡعُ مُثۡقَلَةٌ إِلَىٰ حِمۡلِهَا لَا يُحۡمَلۡ مِنۡهُ شَيۡءٞ وَلَوۡ كَانَ ذَا قُرۡبَىٰٓۗ إِنَّمَا تُنذِرُ ٱلَّذِينَ يَخۡشَوۡنَ رَبَّهُم بِٱلۡغَيۡبِ وَأَقَامُواْ ٱلصَّلَوٰةَۚ وَمَن تَزَكَّىٰ فَإِنَّمَا يَتَزَكَّىٰ لِنَفۡسِهِۦۚ وَإِلَى ٱللَّهِ ٱلۡمَصِيرُ
ھیچ کەسێکی گوناھبار گوناھ و تاوانی ھیچ کەسێکی تری گوناھبار ھەڵناگرێت، بەڵکو ھەموو گوناھبارێک گوناھی خۆی ھەڵدەگرێت، وە ئەگەر گوناھبارێکی بارگران بانگی کەسێک بکات شتێک لە گوناھ و تاوانەکانی بۆ ھەڵگرێت و باری سەرشانی سووک بکات، بزانە ھیچ کەس تاوانی کەسێکی تر ھەڵناگرێت، ئەگەر چی داوالێکراوەکە خزم و دۆستیشی بێت، -ئەی پێغەمبەر- تۆ تەنھا ترسێنەری خەڵکیت بەسزای اللە تەعالا، ترسێنەری ئەوانەی بە پەنھان و نادیار لە پەروەردگاریان دەترسن، وە نوێژەکانیان بە تەواوترین و جوانترین شێوە ئەنجام دەدەن، ئەوانە سوود لە ترساندنەکەی تۆ دەبینن، ھەر کەسێک دەروونی خۆی پاک کردبێتەوە لە گوناھ و تاوان، لە ھەموویان گەورەتر خۆپاکرنەوەیە لەشیرک و ھاوەڵ بڕیاردان بۆ اللە تەعالا، ھەر کەسێک بەو شێوەیە خۆی پاک کردبێتەوە ئەوە بێگومان بۆ خۆی خۆی پاک کردوەتەوە، سوود و قازانجەکەی بۆ خۆی دەگەڕێتەوە، چونکە اللە تەعالا بێ نیازە و پێویستی بە تاعەت و گوێڕایەڵی ئەو نییە، وە لە رۆژی قیامەتیشدا بۆ حیساب و لێپرسینەوە و پاداشت و تۆڵە ھەر بۆلای ئەو دەگەڕێنەوە،
અરબી તફસીરો:
આયતોના ફાયદાઓ માંથી:
• تسخير البحر، وتعاقب الليل والنهار، وتسخير الشمس والقمر: من نعم الله على الناس، لكن الناس تعتاد هذه النعم فتغفل عنها.
ڕامھێنانی دەریا و بەدوای یەکدا ھاتنی شەو و ڕۆژ، وە ڕامێھنانی خۆر و مانگ، یەکێکە لە نیعمەت و بەخششەکانی اللە تەعالا، بەسەر خەڵکییەوە، بەڵام خەڵکی لەبەر ئەوەی لەسەر ئەم نیعمەت و بەخششانە ڕاھاتوون بێ ئاگان لێی.

• سفه عقول المشركين حين يدعون أصنامًا لا تسمع ولا تعقل.
گێلی و دەبەنگی عەقڵ و ژیری بتپەرست و موشریکەکان، کاتێک بانگ و ھاوار لە بتگەلێک دەکەن نەدەبیستن و نەتێدەگەن.

• الافتقار إلى الله صفة لازمة للبشر، والغنى صفة كمال لله.
پێویست پێ بوونی بەندەکان بە اللە تەعالا سیفەتێکی جیانەکراوەی مرۆڤە، وە دەوڵەمەندی و بێ نیازیش سیفەتی کەماڵ و تەواوی پەروەردگارن.

• تزكية النفس عائدة إلى العبد؛ فهو يحفظها إن شاء أو يضيعها.
پاکردنەوەی دڵ و دەروون لە ژەنگ و ژاری گوناھ و تاوان دەگەڕێتەوە بۆ بەندە خۆی، ئەو ئەگەر بیەوێت دەیپارێزێت و دەستی پێوە دەگرێت، وە ئەگەر بیشیەوێت زایەی دەکات و دەیفەوتێنێت.

وَمَا يَسۡتَوِي ٱلۡأَعۡمَىٰ وَٱلۡبَصِيرُ
بێباوەڕ و باوەڕدار لە پلەو پایە و مەقامیاندا وەک یەک و یەکسان نین، ھەروەک چۆن کوێر و چاوساغ وەک یەک نین.
અરબી તફસીરો:
وَلَا ٱلظُّلُمَٰتُ وَلَا ٱلنُّورُ
بێباوەڕ و باوەڕدار وەک یەک و یەکسان نین، ھەروەک چۆن تاریکی و ڕووناکی وەک یەک نین.
અરબી તફસીરો:
وَلَا ٱلظِّلُّ وَلَا ٱلۡحَرُورُ
بەھەشت و ئاگری دۆزەخ لە شوێنەواریاندا وەک یەک نین، ھەروەک چۆن سێبەر و گڕەی گەرما وەک یەک نین.
અરબી તફસીરો:
وَمَا يَسۡتَوِي ٱلۡأَحۡيَآءُ وَلَا ٱلۡأَمۡوَٰتُۚ إِنَّ ٱللَّهَ يُسۡمِعُ مَن يَشَآءُۖ وَمَآ أَنتَ بِمُسۡمِعٖ مَّن فِي ٱلۡقُبُورِ
بێباوەڕ و باوەڕدار وەک یەک و یەکسان نین، ھەروەک چۆن زیندووان و مردووان وەک یەک نین، بێگومان اللە تەعالا ھیدایەت و ڕێنموونی خۆی دەبیستێ بەھەر کەسێک ویستی لەسەر بێت، بەڵام - ئەی پێغەمبەر- تۆ ناتوانیت پەیامەکەت بە بێباوەڕان ببیستی، ئەوانەی وەک مردووی ناو گۆڕەکان وان.
અરબી તફસીરો:
إِنۡ أَنتَ إِلَّا نَذِيرٌ
تۆ تەنھا ترسێنەری ئەوانیت بەسزای اللە تەعالا.
અરબી તફસીરો:
إِنَّآ أَرۡسَلۡنَٰكَ بِٱلۡحَقِّ بَشِيرٗا وَنَذِيرٗاۚ وَإِن مِّنۡ أُمَّةٍ إِلَّا خَلَا فِيهَا نَذِيرٞ
- ئەی پێغەمبەر- ئێمە تۆمان بەھەق ڕەوانە کردووە کەھیچ گومان و دوودڵییەکی تێدا نییە، موژدەدەری بۆ باوەڕداران بەو پاداشتە چاک و بەرێزەی کە اللە تەعالا لە ڕۆژی دواییدا بۆی ئامادە کردوون، وە ترسێنەری بێباوەڕانیشیت بەو سزا بە ئازارەی کە لە ڕۆژی دواییدا بۆی ئامادە کردوون، ھیچ گەل و ئوممەتێکی پێشین نەبوون ئیللا پێغەمبەرێکیان لەلایەن اللە تەعالاوە بۆ ھاتووە ترساندوونی بەسزای سەختی ئەو.
અરબી તફસીરો:
وَإِن يُكَذِّبُوكَ فَقَدۡ كَذَّبَ ٱلَّذِينَ مِن قَبۡلِهِمۡ جَآءَتۡهُمۡ رُسُلُهُم بِٱلۡبَيِّنَٰتِ وَبِٱلزُّبُرِ وَبِٱلۡكِتَٰبِ ٱلۡمُنِيرِ
- ئەی پێغەمبەر- ئەگەر گەل و ھۆزەکەت بە درۆت دادەنێن و باوەڕت پێ ناکەن، ئەوا ئارام بگرە لەسەریان، چونکە تۆ یەکەم پێغەمبەر نیت کە گەل و ھۆزەکەی بەدرۆیان دانابێت، بێگومان گەل و ئوممەتانی پێشین پێغەمبەرەکانی خۆیان بەدرۆ دانا و باوەڕیان پێ نەکرد ، وەک گەلی عاد و سەمود و گەلی لوط، پێغەمبەرەکانیان لەلایەن اللە تەعالاوە بە بەڵگەی ڕوون و ئاشکراوە بۆ ھات، کە بەڵگە بوون لەسەر ڕاستی و ڕاستگۆیی ئەوان، وە پێغەمبەرانیان لە لایەن خوداوە پەڕاویان بۆ ھێنان ، وە بە کتێبی ڕوونکەرەوەوە بۆ کەسانێک بیری لێ بکەنەوە و ڕامێنن لە مانا و مەبەستەکانی.
અરબી તફસીરો:
ثُمَّ أَخَذۡتُ ٱلَّذِينَ كَفَرُواْۖ فَكَيۡفَ كَانَ نَكِيرِ
لەگەڵ ئەوەشدا بێباوەڕ بوون بە اللە و بە پێغەمبەرەکانی و باوەڕیان نەکرد بەو پەیامەشی بۆیان ھێنابوون، لە ئەنجامدا بێباوەڕانم لەناو برد، -ئەی پێغەمبەر- بیربکەرەوە و تێڕامێنە چۆن بوو تۆڵە سەندنی ئێمە لەوان کاتێک لەناوم بردن.
અરબી તફસીરો:
أَلَمۡ تَرَ أَنَّ ٱللَّهَ أَنزَلَ مِنَ ٱلسَّمَآءِ مَآءٗ فَأَخۡرَجۡنَا بِهِۦ ثَمَرَٰتٖ مُّخۡتَلِفًا أَلۡوَٰنُهَاۚ وَمِنَ ٱلۡجِبَالِ جُدَدُۢ بِيضٞ وَحُمۡرٞ مُّخۡتَلِفٌ أَلۡوَٰنُهَا وَغَرَابِيبُ سُودٞ
- ئەی پێغەمبەر- ئایا نەتدی بێگومان اللە تەعالا لە ئاسمانەوە بارانی باراندووە، ھەر بەو باراناوە ھەموو جۆرە میوە و بەروبومێکیمان ڕواند، کەشێوە و ڕەنگیان جیاوازە، لەسوور وسەوز و زەرد و ڕەنگی تریشی تێدایە، دوای ئەوەی درەختەکانیانمان بەئاوی باران ئاودا، وە لەچیاکانیشدا چەند ڕێگا ھەیە، ڕێگایان ھەیە ڕەنگی سپیە، وە ڕێگایش ھەیە ڕەنگی سوورە، وە ڕێگاگەلێکی تریشیان ڕەشێکی تۆخە.
અરબી તફસીરો:
وَمِنَ ٱلنَّاسِ وَٱلدَّوَآبِّ وَٱلۡأَنۡعَٰمِ مُخۡتَلِفٌ أَلۡوَٰنُهُۥ كَذَٰلِكَۗ إِنَّمَا يَخۡشَى ٱللَّهَ مِنۡ عِبَادِهِ ٱلۡعُلَمَٰٓؤُاْۗ إِنَّ ٱللَّهَ عَزِيزٌ غَفُورٌ
وە لەناو خەڵکی و گیان لەبەران و ئاژەڵیشدا (لە وشتر و ڕەشەوڵاخ و مەڕ و بزندا) ڕەنگی جۆراو جۆر ھەیە، وە جیاوازی ڕەنگی ئەوانەی باسکران، بەدڵنیاییەوە لەناو بەندەکانی اللە تەعالا تەنھا زانایان وەک پێویست لێی دەترسن و پلە وپایە و مەقامی پیرۆزی ئەو بەگەورە و مەزن دادەنێن، چونکە زانایان بەھەق دەیناسن و شارەزای ناوو سیفەت و شەرعەکەی و بەڵگەکانی دەسەڵات و قودرەتی ئەون، بێگومان اللە تەعالا زاڵ و بەدەسەڵاتە ھیچ کەسیک زاڵ نابێت بەسەریدا، وە لێبوردەی تاوان و گوناھی ئەو بەندانەیەتی کە تەوبە دەکەن و دەگەڕێنەوە بۆ لای.
અરબી તફસીરો:
إِنَّ ٱلَّذِينَ يَتۡلُونَ كِتَٰبَ ٱللَّهِ وَأَقَامُواْ ٱلصَّلَوٰةَ وَأَنفَقُواْ مِمَّا رَزَقۡنَٰهُمۡ سِرّٗا وَعَلَانِيَةٗ يَرۡجُونَ تِجَٰرَةٗ لَّن تَبُورَ
بێگومان ئەوانەی ئەو کتێب و پەرتووکەی اللە تەعالا دەخوێننەوە کەدامان بەزاندووە بۆ پێغەمبەرەکەمان، وە کار و کردەوەیشی پێدەکەن، وە نوێژەکانیان بەجوانترین و تەواوترین شێوە جێ بەجێ دەکەن، وە لەوەی ڕزق و ڕۆزیمان داون بە زەکات دەرکردن و جگە زەکاتیش بە نھێنی و ئاشکرا لێی دەبەخشن، بەو کاروکردەوە چاکانە چاوەڕوانی بازرگانیەکن لای اللە تەعالا ھەرگیز زەرەر ناکات.
અરબી તફસીરો:
لِيُوَفِّيَهُمۡ أُجُورَهُمۡ وَيَزِيدَهُم مِّن فَضۡلِهِۦٓۚ إِنَّهُۥ غَفُورٞ شَكُورٞ
بۆ ئەوەی اللە تەعالا بە تێر و تەسەلی پاداشتی کار و کردەوەیان بداتەوە، وە لە فەزڵ و بەخششی خۆیشی زیاتریان بداتێ، چونکە ئەوان شایستەی ئەوەن، بێگومان اللە تەعالا لێبوردەی گوناھی ئەو کەسانەیە ئەوە سیفات و کاروکردەوەیان بێت، وە سوپاسگوزارە بۆ کاروکردەوە چاکەکانیان.
અરબી તફસીરો:
આયતોના ફાયદાઓ માંથી:
• نفي التساوي بين الحق وأهله من جهة، والباطل وأهله من جهة أخرى.
نکۆڵی کردن و نەفی لە یەکسان بوون لە نێوان ھەق و ڕاستی و کەسانێک لەسەر ھەقن لە لایەک، وە لە نێوان بەتاڵ و ناھەق و کەسانێکیش لەسەر باتڵ و ناھەقین لە لایەكی تر.

• كثرة عدد الرسل عليهم السلام قبل رسولنا صلى الله عليه وسلم دليل على رحمة الله وعناد الخلق.
زۆری ژمارەی پێغەمبەران (سەلامی اللە تەعالایان لی بێت) پێش پێغەمبەری خۆمان (صلی اللە علیە وسلم) بەڵگەیە لەسەر ڕەحمەتی اللە تەعالا و سەرسەختی خەڵکی.

• إهلاك المكذبين سُنَّة إلهية.
لەناوبردنى بێباوەڕان سوننەتێکی ئیلاھییە.

• صفات الإيمان تجارة رابحة، وصفات الكفر تجارة خاسرة.
سیفاتی ئیمان و باوەڕ بازرگانییەکی قازانجکەرە، وە سیفاتی کوفر و بێباوەڕیش بازرگانییەکی زیانکەرە.

وَٱلَّذِيٓ أَوۡحَيۡنَآ إِلَيۡكَ مِنَ ٱلۡكِتَٰبِ هُوَ ٱلۡحَقُّ مُصَدِّقٗا لِّمَا بَيۡنَ يَدَيۡهِۗ إِنَّ ٱللَّهَ بِعِبَادِهِۦ لَخَبِيرُۢ بَصِيرٞ
- ئەی پێغەمبەر- ئەو کتێبە (ئەو قورئانەی) کە وەحیمان کرد بۆت ھەر ئەوە ھەق و ڕاستە و ھیچ گومان و دوودڵییەکی تێدا نییە، ئەو کتێبەی اللە تەعالا بۆ پشتیوان و پشتگیری و بەڕاست دانانی کتێبەکانی پێشی خۆی ناردوویەتیە خوارەوە، بێگومان اللە تەعالا ئاگادارە و شارەزایە بەحاڵی بەندەکانی وە بینەرە پێیان، ئەو زاتەی وەحی دەنێرێت بۆ لای پێغەمبەری ھەموو گەل و ئوممەتێک بەشێوەیەک داواکاری و پێداویستی ئەو زەمان و کاتەیان بۆ جێ بەجێ بکات.
અરબી તફસીરો:
ثُمَّ أَوۡرَثۡنَا ٱلۡكِتَٰبَ ٱلَّذِينَ ٱصۡطَفَيۡنَا مِنۡ عِبَادِنَاۖ فَمِنۡهُمۡ ظَالِمٞ لِّنَفۡسِهِۦ وَمِنۡهُم مُّقۡتَصِدٞ وَمِنۡهُمۡ سَابِقُۢ بِٱلۡخَيۡرَٰتِ بِإِذۡنِ ٱللَّهِۚ ذَٰلِكَ هُوَ ٱلۡفَضۡلُ ٱلۡكَبِيرُ
پاشان ئەم قورئانەمان بەخشی بە ئوممەتی موحەممەد (صلی اللە علیە وسلم) کە ھەڵمانبژاردوون بەسەر تەواوی ئوممەتەکانی تردا، ھەندێکیان ستەمکار بوون لەخۆیان، بەوەی حەرامکراوەکانیان ئەنجام دەدا و وازیان دەھێنا لەوەی واجیب کرابوو لەسەریان، وە هەندێكیان مامناوەندن بە ئەنجامدانی واجیبەكان و وازهێنان لە حەرامكراوەكان ، لەگەڵ وازھێنان لەھەندێک شتی چاک و باش، ئەنجامدانی ھەندێک کاری ناشایستە و بێزراو (مەكروه) وە هەندێكیان پێشبڕكێ دەكەن بۆ خەیر و چاكە بە ئیزنی الله تعالا ، ئەویش بە ئەنجامدانی واجیباتەكان و موستەحەببەكان و وازهێنان لە حەرامكراوەكان و مەكروهەكان ، ئەوەی باسکرا –لەھەڵبژاردنی ئەم ئوممەتە و بەخشینی قورئان پێی- فەزڵێکی گەورە و مەزنە و ھیچ فەزڵێکی تر ھاوشانی نییە.
અરબી તફસીરો:
جَنَّٰتُ عَدۡنٖ يَدۡخُلُونَهَا يُحَلَّوۡنَ فِيهَا مِنۡ أَسَاوِرَ مِن ذَهَبٖ وَلُؤۡلُؤٗاۖ وَلِبَاسُهُمۡ فِيهَا حَرِيرٞ
ئەو ئوممەتەی اللە تەعالا ھەڵیبژاردووە دەچنە ناو بەھەشتانێک جێگای مانەوەی ھەمیشەیی و خۆشگوزەرانییە، بازنی زێر و جۆرەھا مرواری و خشڵی تر ئەکرێتە دەستیان، وە پۆشاکەکانیان لەو بەھەشتانەدا لە ئاوریشمە.
અરબી તફસીરો:
وَقَالُواْ ٱلۡحَمۡدُ لِلَّهِ ٱلَّذِيٓ أَذۡهَبَ عَنَّا ٱلۡحَزَنَۖ إِنَّ رَبَّنَا لَغَفُورٞ شَكُورٌ
وە دوای چوونە بەھەشتەوە دەڵێن: سوپاس و ستایش بۆ ئەو خوایەی کە داخ و خەم و پەژارەی نەھێشتین، کە بەھۆی ترس لەچوونە دۆزەخ تووشمان بوو بوو، بێگومان پەروەردگارمان لێبوردەی گوناھ و تاوانی ئەو بەندانەیەتی تەوبە دەکەن و دەگەڕێنەوە بۆلای، وە سوپاسگوزاریانە لەسەر تاعەت و گوێڕایەڵیان.
અરબી તફસીરો:
ٱلَّذِيٓ أَحَلَّنَا دَارَ ٱلۡمُقَامَةِ مِن فَضۡلِهِۦ لَا يَمَسُّنَا فِيهَا نَصَبٞ وَلَا يَمَسُّنَا فِيهَا لُغُوبٞ
سوپاس بۆ ئەو پەروەردگارەی بەفەزڵ و چاکەی خۆی، نەک بەھەوڵ و کۆشش و توانای خۆمان، نیشتەجێی کردین لەماڵی ھەمیشەیی کە ئیتر دوای ئەوە ناگوازینەوە بۆ جێگایەکی تر، وە ناخۆشی و ناڕەحەتی و ماندووبوون ڕوومان تێ ناکات و تووشمان نابێت.
અરબી તફસીરો:
وَٱلَّذِينَ كَفَرُواْ لَهُمۡ نَارُ جَهَنَّمَ لَا يُقۡضَىٰ عَلَيۡهِمۡ فَيَمُوتُواْ وَلَا يُخَفَّفُ عَنۡهُم مِّنۡ عَذَابِهَاۚ كَذَٰلِكَ نَجۡزِي كُلَّ كَفُورٖ
سزای ئاگری ھەمیشەیی بۆ ئەوانەیە کە بێباوەڕ بوون بە اللە تەعالا، نە ئەوەتانێ لەناو ئاگری دۆزەخدا بمرن و ڕزگاریان بێت و پشوو بدەن، وە نەئەوەتانێ سزایان لەسەر سووک بکرێت، بەم شێوەیە لە ڕۆژی قیامەتدا سزای ھەموو ئەو کەسانە دەدەین کە نکۆڵیان لەناز و نیعمەت و بەخششەکانی اللە تەعالا دەکرد.
અરબી તફસીરો:
وَهُمۡ يَصۡطَرِخُونَ فِيهَا رَبَّنَآ أَخۡرِجۡنَا نَعۡمَلۡ صَٰلِحًا غَيۡرَ ٱلَّذِي كُنَّا نَعۡمَلُۚ أَوَلَمۡ نُعَمِّرۡكُم مَّا يَتَذَكَّرُ فِيهِ مَن تَذَكَّرَ وَجَآءَكُمُ ٱلنَّذِيرُۖ فَذُوقُواْ فَمَا لِلظَّٰلِمِينَ مِن نَّصِيرٍ
ئەوان لەناو ئاگری دۆزەخدا پر بە گەرووی خۆیان ھاوار دەکەن و دەپارێنەوە و دەڵێن: ئەی پەروەدرگارمان لەم ئاگرە دەرمان بھێنە بۆ ئەوەی کار و کردەوەی چاک بکەین، جیاواز لەو کار و کردەوەی لە دونیا دەمانکرد، تاوەکو ڕەزامەندی تۆ بەدەست بھێنین، و سەلامەت بین لە سزای تۆ، اللە تەعالا وەڵامیان دەداتەوە و دەفەرموێت: ئایا تەمەنمان درێژ نەکردن ھێندەی ئەوەی دەیەوێت بیر بکاتەوە تێیدا بیر بکاتەوە، وە تەوبە بکات لە گوناھەکانی و بگەڕێتەوە بۆ لای اللە تەعالا و کار و کردەوەی چاک ئەنجام بدات، وە ئایا پێغەمبەریشتان بۆ نەھات تاوەکو بتانترسێنێت لەسزای اللە تەعالا؟! ھیچ بەڵگەتان بەدەستەوە نییە، وە لەدوای ھەموو ئەمانە ھیچ بڕوبیانوویەکیشتان نییە، جا بۆیە سزای ئاگر بچەژن، ئەوەی ستەمکارە لەنەفسی خۆی و بێباوەڕ بووە و گوناھ و تاوان و سەرپێچی ئەنجامدان ھیچ پشتیوانێکی نییە کە بتوانێت ڕزگاری بکات لە سزای اللە تەعالا، یان کەمێکی لەسەر سووک بکات.
અરબી તફસીરો:
إِنَّ ٱللَّهَ عَٰلِمُ غَيۡبِ ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلۡأَرۡضِۚ إِنَّهُۥ عَلِيمُۢ بِذَاتِ ٱلصُّدُورِ
بێگومان اللە تەعالا بەنھێنی و شاراوەکانی ئاسمانەکان و زەوی زۆر زانایە، ھیچ شتێکی لێ ون نابێت، بێگومان زانا و ئاگادارە بەوەی بەندەکانی لە سینەیاندا دەیشارنەوە لەخێر و چاکە.
અરબી તફસીરો:
આયતોના ફાયદાઓ માંથી:
• فضل أمة محمد صلى الله عليه وسلم على سائر الأمم.
فەزڵی ئوممەتی موحەممەد (صلی اللە علیە وسلم) بەسەر تەواوی ئوممەتەکانی ترەوە.

• تفاوت إيمان المؤمنين يعني تفاوت منزلتهم في الدنيا والآخرة.
جیاوازی ئیمان و باوەڕی باوەڕداران، مانای ئەوەیە پلە وپایە و شوێنیشیان لە دونیا و دواڕۆژیشدا ھەر جیاوازە.

• الوقت أمانة يجب حفظها، فمن ضيعها ندم حين لا ينفع الندم.
کات ئەمانەت و سپاردەیە پێویستە پارێزگاری لێ بکرێت، ھەر کەسێک زایەی بکات ڕۆژێک پەشیمان دەبێتەوە کە پەشیمانی ھیچ سوودێکی نییە.

• إحاطة علم الله بكل شيء.
اللە تەعالا بە زانست و زانیاری خۆی دەوری ھەموو شتێکی داوە، واتا: ئاگاداری ھەموو شتێکە.

هُوَ ٱلَّذِي جَعَلَكُمۡ خَلَٰٓئِفَ فِي ٱلۡأَرۡضِۚ فَمَن كَفَرَ فَعَلَيۡهِ كُفۡرُهُۥۖ وَلَا يَزِيدُ ٱلۡكَٰفِرِينَ كُفۡرُهُمۡ عِندَ رَبِّهِمۡ إِلَّا مَقۡتٗاۖ وَلَا يَزِيدُ ٱلۡكَٰفِرِينَ كُفۡرُهُمۡ إِلَّا خَسَارٗا
- ئەی خڵکینە- اللە ئەو زاتەیە ھەندێکتانی کردووە بەجێنیشنی ھەندێکی ترتان لەسەر زەوی، تاوەکو تاقیتان بکاتەوە چۆن ھەڵسوکەوت دەکەن و کار و کردەوەتان چۆنە، جا ھەر کەسێک بێباوەڕ بێت بە اللە تەعالا و بەو پەیامەیش پێغەمبەران ھێناویانە، ئەوا گوناھی بێباوەڕی و سزا و تۆڵەکەی بۆ خۆی دەگەڕێتەوە، بێباوەڕی و کوفرەکەی ھیچ زیانێک لە پەروەردگاری نادات، وە بێباوەڕی کافرانیش لای پەروەردگاریان ھیچیان بۆ زیاد ناکات جگە لەتووڕەبون و ڕق لێبوونی سەخت نەبێت، وە ھیچ شتێکی تریشیان بۆ زیاد ناکات تەنھا زەرەرمەندی و تیاچوونی خۆیان نەبێت، ئەوانە زەرەری ئەوە دەکەن ئەو بەھەشتەیان لەکیس دەچێت کە اللە تەعالا لە دواڕۆژدا بۆی ئامادە کردوون ئەگەر باوەڕیان بھێنایە.
અરબી તફસીરો:
قُلۡ أَرَءَيۡتُمۡ شُرَكَآءَكُمُ ٱلَّذِينَ تَدۡعُونَ مِن دُونِ ٱللَّهِ أَرُونِي مَاذَا خَلَقُواْ مِنَ ٱلۡأَرۡضِ أَمۡ لَهُمۡ شِرۡكٞ فِي ٱلسَّمَٰوَٰتِ أَمۡ ءَاتَيۡنَٰهُمۡ كِتَٰبٗا فَهُمۡ عَلَىٰ بَيِّنَتٖ مِّنۡهُۚ بَلۡ إِن يَعِدُ ٱلظَّٰلِمُونَ بَعۡضُهُم بَعۡضًا إِلَّا غُرُورًا
- ئەی پێغەمبەر- بەو بتپەرست و موشریکانە بڵێ: ھەواڵم پێ بدەن لەبارەی ئەو شەریک و ھاوەڵانەی کە جگە لە اللە تەعالا دەتانپەرستن، ئەوان چییان لەسەر زەوی بەدیھێنا؟ ئایا ئەوانە شاخ و چیاکانی سەر زەوییان بەدیھێناوە؟ یان ڕووبارەکان سەر زەوی ئەوان بەدیان ھێناوە؟ یان گیانلەبەرانی؟ یان ئایا ئەوان ھاوبەشی اللە تەعالا بوون لە بەدیھێنانی ئاسمانەکان و زەویدا؟ یان کتێبێکمان پێداون کە بەڵگەی تێدا بێت لەسەر ڕاست و دروستی پەرستنی ئەوانەی کردوویانە بەھاوەڵ و شەریکی اللە تەعالا؟ نەخێر ھیچ شتێک لەوانە ڕووی نەداوە و نەبووە، بەڵکو ستەمکاران ھەندێکیان ھیچ بەڵێنێک بەھەندێکی تریان نادەن بە بێباوەڕی و ئەنجامدانی گوناھ و تاوان و سەرپێچی جگە لە فریودان و خەڵەتاندن نەبێت.
અરબી તફસીરો:
۞ إِنَّ ٱللَّهَ يُمۡسِكُ ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلۡأَرۡضَ أَن تَزُولَاۚ وَلَئِن زَالَتَآ إِنۡ أَمۡسَكَهُمَا مِنۡ أَحَدٖ مِّنۢ بَعۡدِهِۦٓۚ إِنَّهُۥ كَانَ حَلِيمًا غَفُورٗا
بێگومان اللە تەعالا ئاسمانەکان و زەوی ڕاگرتووە بۆ ئەوەی تێک نەچن و لە ڕێڕەو و خولگەی خۆیان لانەدەن، گریمان ئەگەر تێک چوون و لە ڕێڕەوە و خولگەی خۆیان لایاندا، ھیچ کەسێک نییە جگە اللە تەعالا بیانگرێتەوە و نەھێڵێت تیابچن، بێگومان اللە تەعالا زۆر لەسەرخۆیە و پەلەی سزا و تۆڵەکردنەوەی نییە، وە زۆر لێبوردەیە بەرامبەر ئەو بەندانەی تەوبە دەکەن و دەگەڕێنەوە بۆ لای.
અરબી તફસીરો:
وَأَقۡسَمُواْ بِٱللَّهِ جَهۡدَ أَيۡمَٰنِهِمۡ لَئِن جَآءَهُمۡ نَذِيرٞ لَّيَكُونُنَّ أَهۡدَىٰ مِنۡ إِحۡدَى ٱلۡأُمَمِۖ فَلَمَّا جَآءَهُمۡ نَذِيرٞ مَّا زَادَهُمۡ إِلَّا نُفُورًا
ئەو بێباوەڕانە بەو پەڕی سوێندەوە سوێندی قورسيان بە اللە خوارد : ئەگەر لەلایەن اللە وە پێغەمبەرێکی ترسێنەریان بۆ بێت کە بیانترسێنێت لەسزای خۆی، ئەوا زیاتر لە جولەکە و گاور و غەیری ئەوانیش لەسەر ھەق و ڕاستی و شوێن کەوتنی بەردەوام دەبوون، جا کاتێکیش پەروەردگاریان موحەممەدی (صلی اللە علیە وسلم) بۆ ڕەوانە کردن، بۆ ئەوەی بیانترسێنێت لەسزای اللە تەعالا، زیاتر دوور کەوتنەوە لەڕێگای ھەق و ڕاستی، وە زیاتریش پەیوەستی باتڵ و ناھەقی بوون، ئەوان وەفایان نەبوو بۆ ئەو سوێندە قورسەی خواردیان کە وتیان ئەگەر پێغەمبەرێکیان بۆ بێت زیاتر لەخەڵکانی پێش خۆیان لەسەر ھیدایەت و ڕێنموونی دەبن.
અરબી તફસીરો:
ٱسۡتِكۡبَارٗا فِي ٱلۡأَرۡضِ وَمَكۡرَ ٱلسَّيِّيِٕۚ وَلَا يَحِيقُ ٱلۡمَكۡرُ ٱلسَّيِّئُ إِلَّا بِأَهۡلِهِۦۚ فَهَلۡ يَنظُرُونَ إِلَّا سُنَّتَ ٱلۡأَوَّلِينَۚ فَلَن تَجِدَ لِسُنَّتِ ٱللَّهِ تَبۡدِيلٗاۖ وَلَن تَجِدَ لِسُنَّتِ ٱللَّهِ تَحۡوِيلًا
وە سوێند خواردنەکەیان بە اللە تەعالا بەوەی سوێندیان بۆ خوارد لە نیەت پاکی و ساغ و سەلیمی مەبەستیانەوە نەبوو، بەڵکو بۆ خۆ بەزلزانی بوو لەسەر زەوی و خەڵەتاندنی خەڵکی بوو، وە فڕوفێڵ و پیلانی خراپ تەنھا زیان بە خاوەنە فێڵبازەکانی دەگەیەنێت، ئایا ئەو خۆبەزلزانە فێڵبازانە چاوەڕێی چی شتێک دەکەن جگە سوننەتی جێگیری اللە تەعالا نەبێت، ئەوانی چۆن لەناوبرد ئێوەیش بەھەمان شێوە لەناو دەبات، نابینیت سوننەت و باوی اللە تەعالا لە لەناوبردنی خۆبەزلزاناندا گۆڕانکاری بەسەردا بێت، بەوەی لەناویان نەبات و سزای خۆیان بەسەردا نەبارێنێت، وە سوننەت و باوی اللە تەعالا لادانی بۆ نییە، بەوەی بکەوێت بەسەر خەڵکی تردا، لەبەر ئەوەی سوننەت و باوی ئیلاھی سابت و جێگیرە.
અરબી તફસીરો:
أَوَلَمۡ يَسِيرُواْ فِي ٱلۡأَرۡضِ فَيَنظُرُواْ كَيۡفَ كَانَ عَٰقِبَةُ ٱلَّذِينَ مِن قَبۡلِهِمۡ وَكَانُوٓاْ أَشَدَّ مِنۡهُمۡ قُوَّةٗۚ وَمَا كَانَ ٱللَّهُ لِيُعۡجِزَهُۥ مِن شَيۡءٖ فِي ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَلَا فِي ٱلۡأَرۡضِۚ إِنَّهُۥ كَانَ عَلِيمٗا قَدِيرٗا
ئایا ئەو بێباوەڕانەی قوڕەیش کە تۆیان بەدرۆ دانا نەگەڕاون بەسەر زەویدا و تەماشا بکەن و تێڕامێنن کە سەرەنجامی گەلانی پێش خۆیان کە باوەڕیان نەھێنا و پێغەمبەرەکانیان بەدرۆ دانا چۆن بووە؟ ئایا سەرەنجامەکەیان سەرەنجامێکی خراپ نەبوو کاتێک اللە تەعالا لەناوی بردن، لەکاتێکدا ئەوان لە قوڕەیش بەتوانا و بەھێزتر بوون؟ ھیچ شتێک نییە لە ئاسمانەکان و زەویدا لەدەست اللە تەعالا دەربچێت، بێگومان ئەو زاتە پیرۆزە زانا و ئاگادارە بەکار و کردەوەی ئەو بێباوەڕانە، ھیچ شتێکی لەکار و کردەوەیان لا شاراوە نییە وە ھیچیشی لێ ون نابێت، ئەو بەدەسەڵاتە و دەتوانێت ھەر کاتێک ویستی لەناویان ببات.
અરબી તફસીરો:
આયતોના ફાયદાઓ માંથી:
• الكفر سبب لمقت الله، وطريق للخسارة والشقاء.
کوفر و بێباوەڕی ھۆکاری توڕەیی و خەشم و قینی اللە تەعالایە، وە ڕێگایەکیشە بۆ خەسارۆمەندی و بەدبەختی .

• المشركون لا دليل لهم على شركهم من عقل ولا نقل.
بتپەرست و موشریکەکان ھیچ بەڵگەیەکی ژیری و دەقێکی ئاسمانیان بەدەستەوە نییە لەسەر شیرک و ھاوەڵ بڕیار دان بۆ اللە تەعالا.

• تدمير الظالم في تدبيره عاجلًا أو آجلًا.
فڕوفێڵ و پیلانی ستەمکاران زوو بێت یان درەنگ بەسەر خۆیاندا دەشکێتەوە و دەبێتە ھۆی لەناوچوونیان.

وَلَوۡ يُؤَاخِذُ ٱللَّهُ ٱلنَّاسَ بِمَا كَسَبُواْ مَا تَرَكَ عَلَىٰ ظَهۡرِهَا مِن دَآبَّةٖ وَلَٰكِن يُؤَخِّرُهُمۡ إِلَىٰٓ أَجَلٖ مُّسَمّٗىۖ فَإِذَا جَآءَ أَجَلُهُمۡ فَإِنَّ ٱللَّهَ كَانَ بِعِبَادِهِۦ بَصِيرَۢا
ئەگەر اللە تەعالا پەلەی بکردایە لەسزادانی خەڵکی لەبەرامبەر ئەو گوناھ و تاوان و سەرپێچیانەی کردوویانە، ئەوا دەم و دەست ھەموو خەڵکی سەر زەوی و گشت ماڵ و سامان و ئاژەڵیانی لەناو دەبرد، بەڵام اللە تەعالا پەلەی نییە و دوای دەخات بۆ ڕۆژێک کە لە علیم و زانستی خۆیدا دیاریکراوە، کە مەبەست پێی ڕۆژی قیامەتە، جا کاتێک ڕۆژی قیامەت ھات ئەوە بێگومان اللە تەعالا زۆر بینایە بە بەندەکانی و ھیچ شتێکی لاشاراوە نابێت، پاداشت و تۆڵەی کار و کردەوەیان دەداتەوە، ئەگەر چاکیان کردبێت پاداشتی چاکیان دەداتەوە، خۆ ئەگەر خراپیشیان کردبێت ئەوا تۆڵەیان لێ دەسێنێتەوە.
અરબી તફસીરો:
આયતોના ફાયદાઓ માંથી:
• العناد مانع من الهداية إلى الحق.
نکۆڵی کردن و سەرسەختی ڕێگرن لە ھیدایەت و ڕینموونی بۆ لای ھەق و ڕاستی.

• العمل بالقرآن وخشية الله من أسباب دخول الجنة.
کارکردن بە قورئانی پیرۆز و ترسان لە اللە تەعالا لە ھۆکارەکانی چوونە بەھەشتن.

• فضل الولد الصالح والصدقة الجارية وما شابههما على العبد المؤمن.
فەزڵی مناڵی صاڵح و سەدەقەی جاریە و ھاوشێوەکانیان لەسەر بەندەی باوەڕدار لەم ئایەتانەدا بە ڕوونی دیارە.

 
શબ્દોનું ભાષાંતર સૂરહ: ફાતિર
સૂરહ માટે અનુક્રમણિકા પેજ નંબર
 
કુરઆન મજીદના શબ્દોનું ભાષાંતર - الترجمة الكردية للمختصر في تفسير القرآن الكريم - ભાષાંતરોની અનુક્રમણિકા

الترجمة الكردية للمختصر في تفسير القرآن الكريم، صادر عن مركز تفسير للدراسات القرآنية.

બંધ કરો