કુરઆન મજીદના શબ્દોનું ભાષાંતર - الترجمة الكردية للمختصر في تفسير القرآن الكريم * - ભાષાંતરોની અનુક્રમણિકા


શબ્દોનું ભાષાંતર આયત: (12) સૂરહ: અલ્ ફત્હ
بَلۡ ظَنَنتُمۡ أَن لَّن يَنقَلِبَ ٱلرَّسُولُ وَٱلۡمُؤۡمِنُونَ إِلَىٰٓ أَهۡلِيهِمۡ أَبَدٗا وَزُيِّنَ ذَٰلِكَ فِي قُلُوبِكُمۡ وَظَنَنتُمۡ ظَنَّ ٱلسَّوۡءِ وَكُنتُمۡ قَوۡمَۢا بُورٗا
ئێوە لەبەر ئەوە نەبوو نەھاتن بۆ غەزا و بەشداریتان تیا نەکرد، کە بەماڵ و دارایی و ژن و مناڵتانەوە خەریک بوون، لەبەر ئەوە بوو کە گومانتان وابوو ھەرگیز پێغەمبەر (صلی اللە علیە وسلم) و موسوڵمانان بە ساغی لەم غەزایەدا ناگەڕێنەوە بۆ ناو کەسوکاریان لە شاری مەدینە، ئەو گومانە شەیتان لەدڵتانا ڕازاندبوویەوە، ئەوە گومانێکی خراپ بوو بە (اللە تعالی) کە ناتوانێت دینەکەی سەربخات بەسەر دوژمنەکانیدا، ئێوە تاقمێکی فەوتاو و ڕەنج بەخەسار بوون، بەھۆی ئەو گومانە خراپەتان بە (اللە تعالی) و دواکەوتنتان لە گەڵ پێغەمبەردا (صلی اللە علیە وسلم).
અરબી તફસીરો:
આયતોના ફાયદાઓ માંથી:
• مكانة بيعة الرضوان عند الله عظيمة، وأهلها من خير الناس على وجه الأرض.
پلە وپایەی پەیمانی ڕەزامەندی (بیعة الرضوان) زۆر گەورەیە لەلای (اللە تعالی)، بەشداربووانی لە چاکترینەکانی سەر زەوین.

• سوء الظن بالله من أسباب الوقوع في المعصية وقد يوصل إلى الكفر.
گومانی خراپ بە (اللە تعالی) ھۆکارێکە لە ھۆکارەکانی توشبوون بەتاوان و گوناهـ ، تا دەگاتە کوفر و بێباوەڕی.

• ضعاف الإيمان قليلون عند الفزع، كثيرون عند الطمع.
ئیمان لاوازەکان لەکاتی ترس وشەڕدا کەم دەبنەوە -کەمیان دەردەکەوێت- و لەکاتی تەماح وهاتنە پێشی شتومەکی دونیایی زۆر دەبنەوە -زۆریان دەردەکەوێت-.

 
શબ્દોનું ભાષાંતર આયત: (12) સૂરહ: અલ્ ફત્હ
સૂરહ માટે અનુક્રમણિકા પેજ નંબર
 
કુરઆન મજીદના શબ્દોનું ભાષાંતર - الترجمة الكردية للمختصر في تفسير القرآن الكريم - ભાષાંતરોની અનુક્રમણિકા

الترجمة الكردية للمختصر في تفسير القرآن الكريم، صادر عن مركز تفسير للدراسات القرآنية.

બંધ કરો