કુરઆન મજીદના શબ્દોનું ભાષાંતર - الترجمة الكردية للمختصر في تفسير القرآن الكريم * - ભાષાંતરોની અનુક્રમણિકા


શબ્દોનું ભાષાંતર સૂરહ: કૉફ   આયત:

سورەتی ق

સૂરતના હેતુઓ માંથી:
وعظ القلوب بالموت والبعث.
ئامۆژگاریکردنی دڵەکان بە مردن و زیندووکردنەوە لە ڕۆژی قیامەت.

قٓۚ وَٱلۡقُرۡءَانِ ٱلۡمَجِيدِ
(قٓ) پێشووتر قسە و گفتوگۆ کرا لەسەر تەفسیر و لێکدانەوەی ھاوشێوەی ئەم ئایەتانە لەسەرەتای سورەتی (البقرة) وه، (اللە تعالی) سوێندی خواردووە بە قورئانی بەڕێز، وە لەئەو مانا و خێر و بەرەکەتەی کە تێیدایە، وە سوێند بە (اللە تعالی) زیندوو دەبنەوە لە ڕۆژی قیامەتدا بۆ پاداشت و سزا .
અરબી તફસીરો:
بَلۡ عَجِبُوٓاْ أَن جَآءَهُم مُّنذِرٞ مِّنۡهُمۡ فَقَالَ ٱلۡكَٰفِرُونَ هَٰذَا شَيۡءٌ عَجِيبٌ
وە نەبێت ھۆکاری قبوڵ نەکردنیان بۆ ئەم پەیامە ئەوە بێت گومانیان وابێت تۆ درۆ دەکەیت چونکە ئەوان دەزانن تۆ ڕاستگۆیت، بەڵکو سەریان لەوە سوڕماوە کە ئەوەی پەیامەکەی ھێناوە مرۆڤێکە وەک خۆیان، نەک لەڕەگەزی فریشتە، بەسەر سوڕمانەوە دەیانوت: ھاتنی پێغەمبەرێک بۆمان لە مرۆڤـ زۆر سەرسوڕھێنەرە!
અરબી તફસીરો:
أَءِذَا مِتۡنَا وَكُنَّا تُرَابٗاۖ ذَٰلِكَ رَجۡعُۢ بَعِيدٞ
ئایا ئێمە کە مردین و ڕزین و بووین بەخۆڵ، زیندوو دەبینەوە؟! ئەو زیندوبوونەوەیە و گێڕانەوەی ژیان بۆ لاشەکانمان دوای ئەوەی تیاچوو، شتێکی دوور و باوەڕپێکراو نییە، ھیچ کاتێ ناکرێ ڕووبدات.
અરબી તફસીરો:
قَدۡ عَلِمۡنَا مَا تَنقُصُ ٱلۡأَرۡضُ مِنۡهُمۡۖ وَعِندَنَا كِتَٰبٌ حَفِيظُۢ
با ئەو بێباوەڕانە دڵنیا بن کە ئێمە بە تەواوی ئاگادارین لە کاریگەری خاک لەسەر لاشەیان و چۆنیەتی بوونەوە بەخاکیان دوای مردن و تیاچوونیان، وە ھیچ شتێک لە لای ئێمە ون نابێت، کتێبێکمان ھەیە بەسەرھاتی ھەموو کەسێکی تیایە کە (اللە تعالی) چی لەچارە نووسیوە، لە دونیا و دوای مردنی.
અરબી તફસીરો:
بَلۡ كَذَّبُواْ بِٱلۡحَقِّ لَمَّا جَآءَهُمۡ فَهُمۡ فِيٓ أَمۡرٖ مَّرِيجٍ
بەڵکو ئەو بتپەرست و موشریکانە ئەو ڕاستییەیان بەدرۆ دانا کە پێغەمبەر (صلی اللە علیە وسلم) قورئانی لەلایەن (اللە تعالی) وە بۆ ھێنان، ئەوان لە حاڵێکی سەرلێشێواویدان ھەر تاوێك دەربارەی پێغەمبەر (صلی اللە علیە وسلم) شتێک ئەڵێن.
અરબી તફસીરો:
أَفَلَمۡ يَنظُرُوٓاْ إِلَى ٱلسَّمَآءِ فَوۡقَهُمۡ كَيۡفَ بَنَيۡنَٰهَا وَزَيَّنَّٰهَا وَمَا لَهَا مِن فُرُوجٖ
ئایا ئەو بتپەرست و موشریکانە (کە باوەڕیان بە زیندوبوونەوە نییە) سەیری ئاسمانیان نەکردوە بەسەر سەریانەوە چۆنمان دروست کردووە و ڕازاندوومانەتەوە بەوانەی کە تێیدایە وەک ئەستێرە وهتد... وە ھیچ کون و کەلەبەرێکی تێدانییە، تا ببێت بە عەیب و ناتەواوی؟! ئەوەی کە ئاسمانی دروست کردووە زۆر بە ئاسانی ئەتوانێت مردووەکان زیندوو بکاتەوە.
અરબી તફસીરો:
وَٱلۡأَرۡضَ مَدَدۡنَٰهَا وَأَلۡقَيۡنَا فِيهَا رَوَٰسِيَ وَأَنۢبَتۡنَا فِيهَا مِن كُلِّ زَوۡجِۭ بَهِيجٖ
ھەروەھا زەویشمان ڕاخستووە و بڵاومان کردۆتەوە بۆ ئەوەی بتوانن لەسەری بژین، کەژ و چیامان لەسەری دامەزراندووە تا ڕابوەستێت و تێک نەچێت، وە لە ھەموو جۆرە درەخت و گژوگیا و سەوزی ودیمەنێکی جوانمان تیا ڕواندووە!
અરબી તફસીરો:
تَبۡصِرَةٗ وَذِكۡرَىٰ لِكُلِّ عَبۡدٖ مُّنِيبٖ
ئێمە ئەوانەمان ھێناوەتەدی کە بەڵگەیەکی ڕۆشنن لەسەر دەسەڵات و توانای بێ سنوورمان، وە بیرخەرەوەیەکن بۆ ھەموو بەندەیەک کە بەرەو لای (اللە تعالی) بڕوات و گوێڕایەڵی بێت.
અરબી તફસીરો:
وَنَزَّلۡنَا مِنَ ٱلسَّمَآءِ مَآءٗ مُّبَٰرَكٗا فَأَنۢبَتۡنَا بِهِۦ جَنَّٰتٖ وَحَبَّ ٱلۡحَصِيدِ
ھەروەھا ئێمە لە ئاسمانەوە بارانی بەپیت و بەرەکەت دادەبارێنین و بەھۆیەوە باخ و باخات و بێستانەکان دەبوژێنینەوە و ھەموو جۆرە دانەوێڵەیەک کە دروێنەی دەکەن بەرھەم دەھێنین.
અરબી તફસીરો:
وَٱلنَّخۡلَ بَاسِقَٰتٖ لَّهَا طَلۡعٞ نَّضِيدٞ
ھەروەھا دار خورمای گەورە و بەرز و بڵندیشمان ڕواندووە، کە ھێشووی خورمای جوانی لەسەریەک ڕیزکراوی پێوەیە.
અરબી તફસીરો:
رِّزۡقٗا لِّلۡعِبَادِۖ وَأَحۡيَيۡنَا بِهِۦ بَلۡدَةٗ مَّيۡتٗاۚ كَذَٰلِكَ ٱلۡخُرُوجُ
ھەموو ئەوانەی کە ڕواندوونمان بۆ ئەوەی ببێت بە ڕزق و ڕۆزی بۆ بەندەکانی (اللە تعالی)، ئێمە بەردەوام بەو ئاوی بارانە زەوییە مردووەکان زیندوو دەکەینەوە، ھەروەک چۆن بەو بارانە زەوییە بێ ڕووەکەکان دەبوژێنینەوە ئاوەھاش مردوەکان زیندوو دەکرێنەوە.
અરબી તફસીરો:
كَذَّبَتۡ قَبۡلَهُمۡ قَوۡمُ نُوحٖ وَأَصۡحَٰبُ ٱلرَّسِّ وَثَمُودُ
پێش ئەم بتپەرستانەی قەومەکەی تۆ - ئەی پێغەمبەر - (صلی اللە علیە وسلم) کە باوەڕیان بە تۆ و بەرنامەکەت نییە، گەلی نوح و گەلی خاوەن بیرەکە و گەلی سەمود، وەک ئەمان باوەڕیان بە پێغەمبەرەکان و ڕۆژی قیامەت نەبوو.
અરબી તફસીરો:
وَعَادٞ وَفِرۡعَوۡنُ وَإِخۡوَٰنُ لُوطٖ
ھەروەھا گەلی عاد و فیرعەون و گەلی لوط ھەموویان پێغەمبەرانیان بە درۆزن دەزانی.
અરબી તફસીરો:
وَأَصۡحَٰبُ ٱلۡأَيۡكَةِ وَقَوۡمُ تُبَّعٖۚ كُلّٞ كَذَّبَ ٱلرُّسُلَ فَحَقَّ وَعِيدِ
وە قەومی شوعەیب خاوەنی باخ و باخاتە چڕەکان و قەومی توبەع پاشای یەمەن هەموو ئەمانە پێغەمبەرانی خودایان بەدرۆخستەوە و باوەڕیان پێنەکردن بۆیە ئەوە بەسەریان ڕوویدا کە خواى گەورە پەیمانی پێدابوون لە سزا و ئازاردان.
અરબી તફસીરો:
أَفَعَيِينَا بِٱلۡخَلۡقِ ٱلۡأَوَّلِۚ بَلۡ هُمۡ فِي لَبۡسٖ مِّنۡ خَلۡقٖ جَدِيدٖ
ئایا ئێمە ماندوو بووین کە یەکەم جار بەدیمان هێنان، تا لە ڕۆژی قیامەت زیندوو کردنەوەی مردووانمان لەلا قورس و زەحمەت بێت و بۆمان نەکرێت؟! ئەو بتپەرستانە لەناو گوماندان و بەلایانەوە زۆر سەیرە کە چۆن مردووان زیندوو دەکرێنەوە و سەرلەنوێ ژیانێکی تازەیان پێ دەبەخشرێت؟!
અરબી તફસીરો:
આયતોના ફાયદાઓ માંથી:
• المشركون يستعظمون النبوة على البشر، ويمنحون صفة الألوهية للحجر!
بتپەرست و موشریکەکان پێغەمبەرایەتی زۆر بەگەورەتر دەزانن بەسەر مرۆڤدا، وە سیفەتی (اللە تعالی) دەبەخشن بە دار و بەرد.

• خلق السماوات، وخلق الأرض، وإنزال المطر، وإنبات الأرض القاحلة، والخلق الأول: كلها أدلة على البعث.
بەدیھێنانی ئاسمانەکان و زەوی و باران بارین و بووژانەوەی زەوییە مردووەکان و بەدیھێنانی مرۆڤـ یەکەم جار، ھەموو ئەمانە بەڵگەن لەسەر زیندوو بوونەوە لە ڕۆژی قیامەتدا.

• التكذيب بالرسل عادة الأمم السابقة، وعقاب المكذبين سُنَّة إلهية.
بەدرۆ زانینی پێغەمبەران کاری بەردەوامی گەلانی پێشوو بوو، سزا وسزادان وتۆڵەسەندنەوە لە ئەو درۆزنانە یاسای (اللە تعالی) یە.

وَلَقَدۡ خَلَقۡنَا ٱلۡإِنسَٰنَ وَنَعۡلَمُ مَا تُوَسۡوِسُ بِهِۦ نَفۡسُهُۥۖ وَنَحۡنُ أَقۡرَبُ إِلَيۡهِ مِنۡ حَبۡلِ ٱلۡوَرِيدِ
لەڕاستیدا ئێمە مرۆڤمان بەدیھێناوە و چاکیش دەزانین کە چی خەتەرە و خەیاڵ و بیرێک بەدڵ و دەرونیدا دێت، وە ئێمە لەو دەمارە ئەستوورە کە بەملییەوەیەتی و بەسراوە بەدڵییەوە (شاڕەگی دڵی) نزیکترین.
અરબી તફસીરો:
إِذۡ يَتَلَقَّى ٱلۡمُتَلَقِّيَانِ عَنِ ٱلۡيَمِينِ وَعَنِ ٱلشِّمَالِ قَعِيدٞ
بەردەوام دوو فریشتە چاودێری دەکەن کە یەکێکیان لەلای ڕاستی دانیشتووه و ئەوەکەی تریشیان لەلای چەپی، مرۆڤـ ھەرچییەک بکات و ھەرچییەک بڵێت، تۆماری دەکەن.
અરબી તફસીરો:
مَّا يَلۡفِظُ مِن قَوۡلٍ إِلَّا لَدَيۡهِ رَقِيبٌ عَتِيدٞ
مرۆڤـ ھیچ قسەیەک ناکات و ھیچی لەدەم دەرناچێت، خێرا یەکێك لە فریشتە چاودێرەکان تۆماری دەکەن.
અરબી તફસીરો:
وَجَآءَتۡ سَكۡرَةُ ٱلۡمَوۡتِ بِٱلۡحَقِّۖ ذَٰلِكَ مَا كُنتَ مِنۡهُ تَحِيدُ
ئەی مرۆڤی بێ ئاگا! بێھۆشیی مردن کاتی سەرەمەرگ ھات و دایگرتی، ئەوە ئەو شتە بوو کە تۆ بە خەیاڵی خۆت خۆتت لێ لا ئەداو پێت ناخۆش بوو و بیرت لێ نەئەکردەوە، وە ئەو ڕۆژە ھەر دێت و ناتوانی خۆتی لێ لادەی و ڕاکەی لێی.
અરબી તફસીરો:
وَنُفِخَ فِي ٱلصُّورِۚ ذَٰلِكَ يَوۡمُ ٱلۡوَعِيدِ
فریشتەی تایبەت بە فووكردن بە كەرەنادا بۆ دووەم جار فووی کرد بە کەڕەنای صووڕدا و ھەرچی مردوو ھەیە زیندوو بوونەوە، ئەوە - ڕۆژی قیامەت - ڕۆژی ھاتنەدی ئەو ھەڕەشەیە کە لە بتپەرستان و خراپەکاران ئەکرا.
અરબી તફસીરો:
وَجَآءَتۡ كُلُّ نَفۡسٖ مَّعَهَا سَآئِقٞ وَشَهِيدٞ
ئەو ڕۆژە ھەر کەسێک دوو فریشتەی لە گەڵدایە یەکێکیان دەیھێنێت و دەیگەیەنێتە شوێنی دادگایی کردن - محشر - ئەوی تریشیان شاھیدە لەسەر گوفتار و ڕەفتارەکانی.
અરબી તફસીરો:
لَّقَدۡ كُنتَ فِي غَفۡلَةٖ مِّنۡ هَٰذَا فَكَشَفۡنَا عَنكَ غِطَآءَكَ فَبَصَرُكَ ٱلۡيَوۡمَ حَدِيدٞ
لەو کاتە تەنگانە و ناخۆشەدا بەو مرۆڤەی کە هێنراوە بۆ گۆڕەپانی مەحشەر دەوترێت: بەڕاستی ئەوەی کە ئێستا کەوای تیایدا و بەچاوی خۆت دەیبینیت، کە لە دونیادا لێی بێ خەبەر بوویت و خۆتت بۆ ئامادە نەکردبوو (بەھۆی فریوخواردنت بەئارەزووەکانت) وە خۆتت بۆ ئامادە نەکردبوو، ئەوا پەردەی شاراوەییمان لەسەر لابرد و ئیتر ئەوەتە پەردەمان لەسەر چاوت لاداوە و ھەموو ئەو شتانەی کە بۆت باسکرابوو لەناڕەحەتی وئازاردان بەڕوونی دەیبینیت و ئەمڕۆ دەزگای بیناییت زۆر تیژە درک بەو شتانە دەکەیت کە خۆت بێ ئاگا کردبوو لێی!!
અરબી તફસીરો:
وَقَالَ قَرِينُهُۥ هَٰذَا مَا لَدَيَّ عَتِيدٌ
فریشتەی ھاوڕێی مرۆڤە زیندووکراوەکە (اللە تعالی) دەفەرموێت: ئەمە دەفتەری گوفتار و کرداری دونیای ئەم بەندەیە، ھەمووی نووسراوە بەبێ زیاد و کەم، لای منە و حازر و ئامادەیە.
અરબી તફસીરો:
أَلۡقِيَا فِي جَهَنَّمَ كُلَّ كَفَّارٍ عَنِيدٖ
ئینجا دوای لێپرسینەوە (اللە تعالی) فەرمان دەدات بەھەردوو فریشتەکە و دەفەرموێت: ئادەی ھەرچی کافر و بێباوەڕێکی سەرکەش و بوغزن و پیلانگێڕ ھەیە فڕێی بدەنە ناو ئاگری دۆزەخەوە.
અરબી તફસીરો:
مَّنَّاعٖ لِّلۡخَيۡرِ مُعۡتَدٖ مُّرِيبٍ
ئەو کەسانەی کە کاتی خۆی ئەو واجبانەیان جێبەجێ نەدەکرد - ئەوەی کە (اللە تعالی) فەرمانی دابوو کە ئەنجامی بدەن-، گوێیان بەحەرامکراوەکان وسنوورەکانى (الله تعالى) نەدەدا، ومافی خەڵکیان پێشێل دەکرد، خۆی گومانی ھەبوو لە بوونی (اللە تعالی) و چەمکەکانی ئاین و ئەوەی کە ھەواڵی پێدابوون لە بەھەشت و دۆزەخ، وە گومانیشی دەخستە دڵ و دەرونی خەڵکییەوە.
અરબી તફસીરો:
ٱلَّذِي جَعَلَ مَعَ ٱللَّهِ إِلَٰهًا ءَاخَرَ فَأَلۡقِيَاهُ فِي ٱلۡعَذَابِ ٱلشَّدِيدِ
ئەو کەسەی کە کاتی خۆی شەریک و ھاوەڵی بۆ (اللە تعالی) بڕیار دەدا، بیگرن و فڕێی بدەنە نێو سزای بە ئێش و ئازارەوە.
અરબી તફસીરો:
۞ قَالَ قَرِينُهُۥ رَبَّنَا مَآ أَطۡغَيۡتُهُۥ وَلَٰكِن كَانَ فِي ضَلَٰلِۭ بَعِيدٖ
ئینجا ھاوەڵە شەیتانەکەیشی دیارە کە ئامادە کراوە، ئەویش پاکانە بۆ خۆی دەکات و دەڵێت: پەروەردگارا خۆ من لەخشتەم نەبردووە، من پاڵنەری نەبووم بۆ ئەو ھەموو گوناھ و تاوانە، بەڵکو ھەر خۆی لە نێو گومڕایی و سەرلێشێواوییەکی قوڵدا خۆی قەتیس کردبوو و لەهەق وڕاستی دووربوو.
અરબી તફસીરો:
قَالَ لَا تَخۡتَصِمُواْ لَدَيَّ وَقَدۡ قَدَّمۡتُ إِلَيۡكُم بِٱلۡوَعِيدِ
(اللە تعالی) بە ھەردووکیان دەڵێت: لێرەدا لای من لەگەڵ یەکتر مەکەونە مشتومڕ، بەو کارەتان ھیچ سوودێک ناکەن، من ڕێگای ڕاستی ئاینم بۆ ڕوون کردبوونەوە لە ڕێگای پێغەمبەرانەوە، ئاگادارم کردنەوە کە ئەگەر ڕێگای ئیمان نەگرنەبەر و کردەوەی چاکە ئەنجام نەدەن وسەرپێچی فەرمانەکانم بکەن، ئەوە سەرەنجامتان ئەم ڕۆژە ڕەشە دەبێت کە ئێستا چاوەڕوانتان دەکات.
અરબી તફસીરો:
مَا يُبَدَّلُ ٱلۡقَوۡلُ لَدَيَّ وَمَآ أَنَا۠ بِظَلَّٰمٖ لِّلۡعَبِيدِ
قسە و بڕیاری من نەگۆڕە و ھەڵناوەشێتەوە، وە لە بڕیاری خۆم پەشیمان نابمەوە، وە ستەم لە بەندەکانم ناکەم، بەکەمکردنەوەی چاکەکانیان یا زیادکردنی خراپە و تاوانەکانیان، بەڵکو ھەر کەسە و بەپێی بیروباوەڕ و کردەوەکانی خۆی، شایستەی چی بێت، بەو شێوەیە پاداشتی خۆی وەردەگرێت.
અરબી તફસીરો:
يَوۡمَ نَقُولُ لِجَهَنَّمَ هَلِ ٱمۡتَلَأۡتِ وَتَقُولُ هَلۡ مِن مَّزِيدٖ
ئەو ڕۆژە بە دۆزەخ دەڵێین: ئایا پڕبوویت لە ئەو کافر و بتپەرست و تاوانبار و ستەمکارانەی کە فڕێدراوەتە ناوت و بەستە؟ دۆزەخیش لە وەڵامدا دەڵێت: ئایا ھی دیکە ھەیە؟! داوای زیاتر دەکات، وە تووڕەیە لەبەر پەروەردگاری.
અરબી તફસીરો:
وَأُزۡلِفَتِ ٱلۡجَنَّةُ لِلۡمُتَّقِينَ غَيۡرَ بَعِيدٍ
بەھەشت نزیک کراوەتەوە لە تەقواداران و پارێزکاران و خواناسان ئەوانەى فەرمانەکانى (الله تعالى) جێبەجێ دەکەن وخۆیان بەدوور دەگرن لەنەهی لێکراوەکانی، بە جۆرێک کە ھەرچی خۆشییە دەیبینن، وە ھیچ لێیانەوە دوور نییە.
અરબી તફસીરો:
هَٰذَا مَا تُوعَدُونَ لِكُلِّ أَوَّابٍ حَفِيظٖ
پێیشیان ئەوترێت: ئەمە ئەو شوێنەیە کە (اللە تعالی) گفتی پێ دابوون، بۆ ئێوە و بۆ ھەر کەسێك بگەڕبَتەوە بۆ لای پەروەردگاری – بەتەوبە کردن - وە پارێزگاری لەو سنوورانە بکات کە (اللە تعالی) دایناوە.
અરબી તફસીરો:
مَّنۡ خَشِيَ ٱلرَّحۡمَٰنَ بِٱلۡغَيۡبِ وَجَآءَ بِقَلۡبٖ مُّنِيبٍ
بۆ ھەر کەسێك لەپەنهانەکەیدا لە (اللە تعالی) ترسابێت و بەدڵێکی سەلامەت وتۆبەکارەوە گەڕابێتەوە بۆ لای پەروەردگاری، وە بەردەوام گەڕابێتەوە بۆ لای - تەوبەی کردبێت -.
અરબી તફસીરો:
ٱدۡخُلُوهَا بِسَلَٰمٖۖ ذَٰلِكَ يَوۡمُ ٱلۡخُلُودِ
پێیان دەوترێت: بێ ترس و لەرز بڕۆنە ناو بەھەشت و پارێزراون لەھەرچی ناخۆشییە، ئەمڕۆ ڕۆژی مانەوەی ھەمیشەییە، کە ئیتر مردنی لەدوا نییە.
અરબી તફસીરો:
لَهُم مَّا يَشَآءُونَ فِيهَا وَلَدَيۡنَا مَزِيدٞ
ھەرچییان ئارەزوو لێ بێت بۆیان ھەیە لەو بەھەشتەدا کۆتایی نایەت، لەوەشمان زیاتر لایە بۆیان، لە بەخشندەییەکانمان کە بەچاو نەبینراوە و بەگوێ نەبیسراوە و نەھاتووە بەدڵی کەسدا، وە لەھەموویان خۆشتر بینینی (اللە تعالی) یە.
અરબી તફસીરો:
આયતોના ફાયદાઓ માંથી:
• علم الله بما يخطر في النفوس من خير وشر.
زانینی (اللە تعالی) بە ھەر جۆرە ختورەیەک بێت بەسەر دڵی مرۆڤدا لە چاک یان خراپ.

• خطورة الغفلة عن الدار الآخرة.
مەترسی بێ ئاگایی و غافڵ بوون لە ژیانی دواڕۆژ.

• ثبوت صفة العدل لله تعالى.
جێگیر کردن وجەختکردنەوە لەسەر سیفەتی (العدل=دادگەری) بۆ الله تەعالا.

وَكَمۡ أَهۡلَكۡنَا قَبۡلَهُم مِّن قَرۡنٍ هُمۡ أَشَدُّ مِنۡهُم بَطۡشٗا فَنَقَّبُواْ فِي ٱلۡبِلَٰدِ هَلۡ مِن مَّحِيصٍ
خەڵکی چەندین سەدەی بەر لەم کافر و بتپەرستانەی مەککەمان بەرباد کرد و فەوتاند، کە ئەوان لەمان زۆر بەھێزتر و بە ھەڵمەتتر بوون، بە وڵاتاندا گەڕابوون بۆ ئەوەی خۆیان لەسزا و تۆڵەی (اللە تعالی) بپارێزن، بەڵام ھیچ دەرفەتێکیان دەسگیر نەبوو.
અરબી તફસીરો:
إِنَّ فِي ذَٰلِكَ لَذِكۡرَىٰ لِمَن كَانَ لَهُۥ قَلۡبٌ أَوۡ أَلۡقَى ٱلسَّمۡعَ وَهُوَ شَهِيدٞ
بەڕاستی لەم بابەتانەدا کە لەم سوورەتەدا باسمان کرد - بە لەناوبردنی گەلانی پێشوو - مایەی بیر لێکردنەوە و پەند وەرگرتنە بۆ ئەو کەسانەی کە دڵێکی ھۆشیاریان ھەیە، یان گوێڕایەڵ بێت و ئامۆژگاری وەربگرێت بە دڵ، وە ئاگای لە خۆی بێت.
અરબી તફસીરો:
وَلَقَدۡ خَلَقۡنَا ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلۡأَرۡضَ وَمَا بَيۡنَهُمَا فِي سِتَّةِ أَيَّامٖ وَمَا مَسَّنَا مِن لُّغُوبٖ
بەڕاستی ئێمە ئاسمانەکان و زەوی و ھەرچی لە نێوانیاندا ھەیە ھەموویمان لەشەش ڕۆژدا بەدیهێناوه، ھەرچەندە دەمانتوانی لە یەک کاتدا بەدیبهێنین، وە بە هیچ شێوەیەک ماندوو نەبووین، ھەروەک جولەکەكان وا دەڵێن.
અરબી તફસીરો:
فَٱصۡبِرۡ عَلَىٰ مَا يَقُولُونَ وَسَبِّحۡ بِحَمۡدِ رَبِّكَ قَبۡلَ طُلُوعِ ٱلشَّمۡسِ وَقَبۡلَ ٱلۡغُرُوبِ
- ئەی پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) - خۆت ڕابگرە بەرامبەر (جولەکە و ئەوانەی وەک ئەوانن) لەو قسانەی دەرهەق بەتۆ ئەیکەن، پێش ڕۆژ ھەڵات نوێژی بەیانی بکە، وە پێش ڕۆژئاوا بوون نوێژی عەسر بکە و پەروەردگاری خۆت پاک و بێگەرد ڕابگرە.
અરબી તફસીરો:
وَمِنَ ٱلَّيۡلِ فَسَبِّحۡهُ وَأَدۡبَٰرَ ٱلسُّجُودِ
ھەروەھا لە بەشێکی شەواندا نوێژ بکە و ناوی (اللە تعالی) بە بەرز و بڵند بھێنە، وە لە پاش ھەموو سوجدەیەک و ھەموو نوێژێک ھەرئەم ناوە بە بڵندیی بھێنە.
અરબી તફસીરો:
وَٱسۡتَمِعۡ يَوۡمَ يُنَادِ ٱلۡمُنَادِ مِن مَّكَانٖ قَرِيبٖ
گوێ بگرە - ئەی پێغەمبەر (صلی اللە علیە وسلم) - لەو ڕۆژەدا فریشتەی ڕۆح کێشان فوو دەکات بەکەڕەنادا بۆ جاری دووەم، لە شوێنێکی نزیکەوە.
અરબી તફસીરો:
يَوۡمَ يَسۡمَعُونَ ٱلصَّيۡحَةَ بِٱلۡحَقِّۚ ذَٰلِكَ يَوۡمُ ٱلۡخُرُوجِ
ئەو ڕۆژە ئەو رۆژەیە کە ھەموو بەدیھێنراوەکان بەڕاستی گوێیان لەھاواری زیندوو بوونەوەیە، کەھیچ گومانێکی تێدا نییە، ئەو ڕۆژە ڕۆژی لە گۆڕ ھاتنەدەری مردووەکانە بۆ ڕووکردنە گۆڕەپانی مەحشەر بۆ لێپرسینەوە و پاداشت.
અરબી તફસીરો:
إِنَّا نَحۡنُ نُحۡيِۦ وَنُمِيتُ وَإِلَيۡنَا ٱلۡمَصِيرُ
بەڕاستی ئێمە مردووان زیندوو ئەکەینەوە و زیندووان ئەمرێنین، جگە لە ئێمە کەس ناتوانێت ئەو کارە بکات، سەرەنجام بەندەکان تەنھا بۆ لای ئێمە دەگەڕێنەوە بۆ لێپرسینەوە و پاداشت.
અરબી તફસીરો:
يَوۡمَ تَشَقَّقُ ٱلۡأَرۡضُ عَنۡهُمۡ سِرَاعٗاۚ ذَٰلِكَ حَشۡرٌ عَلَيۡنَا يَسِيرٞ
ڕۆژێک دێت زەوی بەخێرایی درز و قڵیشی تێدەبێت و خەڵکەکەی ناوی بە پەلە دێنە دەرەوە، بێگومان ئەو کۆکردنەوەیە لای ئێمە زۆر ئاسانە.
અરબી તફસીરો:
نَّحۡنُ أَعۡلَمُ بِمَا يَقُولُونَۖ وَمَآ أَنتَ عَلَيۡهِم بِجَبَّارٖۖ فَذَكِّرۡ بِٱلۡقُرۡءَانِ مَن يَخَافُ وَعِيدِ
ئێمە چاک گوێ بیستی قسە و گوفتاری نابەجێی خوانەناس و درۆزنانین، - ئەی پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) - تۆ زۆردار نیت و دەسەڵاتت بە سەریاندا نیە، تا وایان لێبکەیت باوەڕبھێنن، بەڵکو کاری تۆ ئەوەیە کە ئەوەی (اللە تعالی) فەرمانی پێکردوویت بیگەیەنیت، وە بەقورئان ئەو کەسانە بێدار بکەوە کە لەھەڕەشەکانی ئێمە دەترسن، چونکە ئەوانەی لە ئێمە دەترسن دەرس و ئامۆژگاری و پەندی لێوەردەگرن، وە بیریان دێتەوە ئەگەر بیریان بخەنەوه.
અરબી તફસીરો:
આયતોના ફાયદાઓ માંથી:
• الاعتبار بوقائع التاريخ من شأن ذوي القلوب الواعية.
پەند وەرگرتن لە ڕوداوەکانی مێژوو ودونیا ئەرکی خاوەن دڵە وریا و بەئاگاکانە.

• خلق الله الكون في ستة أيام لِحِكَم يعلمها الله، لعل منها بيان سُنَّة التدرج.
(اللە تعالی) خۆی دەزانێت حیکمەت لە دروست کردنی بوونەوەر لە شەش ڕۆژدا چیە، لەوانەیە بۆ ئەوەبێت یاسای پلە بەپلەمان پێ ڕابگەیەنێت.

• سوء أدب اليهود في وصفهم الله تعالى بالتعب بعد خلقه السماوات والأرض، وهذا كفر بالله.
بێ ئەدەبی جولەکەیە لەوەی کە ماندووبونیان داوەتە پاڵ پەروەردگار لەبەدیهێنانی ئاسمانەكان و زەوی لەشەش ڕۆژدا، بێگومان ئەمە کوفر و بێباوەڕییە .

 
શબ્દોનું ભાષાંતર સૂરહ: કૉફ
સૂરહ માટે અનુક્રમણિકા પેજ નંબર
 
કુરઆન મજીદના શબ્દોનું ભાષાંતર - الترجمة الكردية للمختصر في تفسير القرآن الكريم - ભાષાંતરોની અનુક્રમણિકા

الترجمة الكردية للمختصر في تفسير القرآن الكريم، صادر عن مركز تفسير للدراسات القرآنية.

બંધ કરો