કુરઆન મજીદના શબ્દોનું ભાષાંતર - الترجمة الكردية للمختصر في تفسير القرآن الكريم * - ભાષાંતરોની અનુક્રમણિકા


શબ્દોનું ભાષાંતર સૂરહ: અર્ રહમાન   આયત:

سورەتی الرحمن

સૂરતના હેતુઓ માંથી:
تذكير الجن والإنس بنعم الله الباطنة والظاهرة، وآثار رحمته في الدنيا والآخرة.
بیرهێنانەوەى جنۆکە و مرۆڤ بە نیعمەتەکانى خواى گەورە لە نهێنی و ئاشکرادا و شوێنەواری ڕەحمەتی ئەو زاتە لە دونیا و دوارۆژدا.

ٱلرَّحۡمَٰنُ
ئەو پەروەردگارەی ئەم قورئانە پیرۆزەی ناردووە، خاوەنی سۆز و میھرە و کانگای ڕەحمەت و بەزەیی بێ سنورە.
અરબી તફસીરો:
عَلَّمَ ٱلۡقُرۡءَانَ
ھەر ئەو زاتە کە خەڵكی فێری خوێندنەوە و تێگەیشتنی قورئان کردووە، لەبەرکردن وتێگەیشتنی بۆ ئاسان کردن.
અરબી તફસીરો:
خَلَقَ ٱلۡإِنسَٰنَ
ھەر ئەو زاتە لەسەرەتاوە مرۆڤی بەدیھێناوە، دواتریش شێوەی بەجوانترین شێواز ڕێكخستووه.
અરબી તફસીરો:
عَلَّمَهُ ٱلۡبَيَانَ
وە فێریکرد کەچۆن بتوانێ ئەوەی لە دڵیدایە بیڵێ و دەری ببڕێ، بە گوفتار یان بە نووسین.
અરબી તફસીરો:
ٱلشَّمۡسُ وَٱلۡقَمَرُ بِحُسۡبَانٖ
خۆر و مانگیش بەفەرمانی پەروەردگار لەو خولگەی کە بۆیان دیاریکراوە بەبێ زیاد و کەم دەسوڕێنەوە، بۆ ئەوەی مرۆڤەکان ژمارەی ساڵ و مانگەکان و حسێبی خۆیان بزانن.
અરબી તફસીરો:
وَٱلنَّجۡمُ وَٱلشَّجَرُ يَسۡجُدَانِ
ڕووەکە بێ قەدەکان و درەختە بەرزەکانیش ھەموویان سوژدە دەبەن بۆ (اللە تعالی) و لەنەخشەی دیاری کراوی بەدیھێنەریان دەرناچن و ناترازێن و ملكەچی فەرمانی ئەون.
અરબી તફસીરો:
وَٱلسَّمَآءَ رَفَعَهَا وَوَضَعَ ٱلۡمِيزَانَ
پەروەردگار ئاسمانی بەرزی ڕاگرتووە بەسەر زەویدا، تەرازوو پێوەری لەسەر زەوی داناوە - ھەموو شتێک بەئەندازە و یاسایە - وە فەرمانیشی کردووە بە بەندەکانی کە دادپەروەر بن.
અરબી તફસીરો:
أَلَّا تَطۡغَوۡاْ فِي ٱلۡمِيزَانِ
- ئەی خەڵکینە - ئەو پەروەردگارەی تەرازووی حەق و دادپەروەری ھێناوەتە دی و بەفەرمان و فەرمایشتەکانی خۆی دەریخستووە، تا مرۆڤەکان لەسنووری هەق دەرنەچن و خیانەت نەکەن لە کێشانە و پێوانەدا.
અરબી તફસીરો:
وَأَقِيمُواْ ٱلۡوَزۡنَ بِٱلۡقِسۡطِ وَلَا تُخۡسِرُواْ ٱلۡمِيزَانَ
هەق و دادپەروەری دابمەزرێنن لەنێو خۆتاندا، پیادەی بکەن لەھەموو کارو بارێکدا، لەکێشانە و پێوانەدا دادپەروەر بن و زیاد و کەمی و ناپاکی تێدا نەکەن هەركاتێك بۆ خۆتان، یان بۆ كەسانی تر كێشاتان.
અરબી તફસીરો:
وَٱلۡأَرۡضَ وَضَعَهَا لِلۡأَنَامِ
پەروەردگار زەوی داناوە و ملکەچی کردووە بۆ بەدیهێنراوەكانی تا لەسەری نیشتەجێ ببن و ژیان بەرنه سەر.
અરબી તફસીરો:
فِيهَا فَٰكِهَةٞ وَٱلنَّخۡلُ ذَاتُ ٱلۡأَكۡمَامِ
ھەموو جۆرە درەختێکی بەرداری تێدایە، وە دار خورمای تیادا ھێناوەتە کایە، کە یەکەم جار ھێشووەکەی لەناو کیفدا دروست دەبێت.
અરબી તફસીરો:
وَٱلۡحَبُّ ذُو ٱلۡعَصۡفِ وَٱلرَّيۡحَانُ
ھەروەھا زەوی بەشێوەیەک فەراھەم ھێناوە کەھەموو جۆرە دانەوێڵەیەکی تیادا بڕوێت، وەک گەنم و جۆ، ھەروەھا گەلێک سەوزایی بۆنداریشی تیا ڕواندووە، وەک ڕێحانە و گوڵ.
અરબી તફસીરો:
فَبِأَيِّ ءَالَآءِ رَبِّكُمَا تُكَذِّبَانِ
دەی کەواتە ئەی گرۆی ئادەمیزاد و جنۆکە، بەکام لە ناز و نیعمەتەکانی پەروەردگارتان بڕواناکەن و بەدرۆی دەزانن؟!
અરબી તફસીરો:
خَلَقَ ٱلۡإِنسَٰنَ مِن صَلۡصَٰلٖ كَٱلۡفَخَّارِ
(اللە تعالی) ئادەمی (سەلامی خوای لێ بێت) لە قوڕی و شکەوەبوو بەدیھێناوە، کە ئەگەر پڵتۆکی لێبدرایە، دەنگی دەدایەوە. وەک قوڕی سورەوەکراو (فەخوری).
અરબી તફસીરો:
وَخَلَقَ ٱلۡجَآنَّ مِن مَّارِجٖ مِّن نَّارٖ
ھەروەھا باوکی جنۆکەی لە بڵێسەی ئاگرێکی بێ دووکەڵ بەدیھێناوە.
અરબી તફસીરો:
فَبِأَيِّ ءَالَآءِ رَبِّكُمَا تُكَذِّبَانِ
دەی کەواتە ئەی گرۆی ئادەمیزاد و جنۆکە، بەکام لە ناز و نیعمەتەکانی پەروەردگارتان بڕواناکەن و بەدرۆی دەزانن؟!
અરબી તફસીરો:
رَبُّ ٱلۡمَشۡرِقَيۡنِ وَرَبُّ ٱلۡمَغۡرِبَيۡنِ
ھەر (اللە تعالی) خۆی پەروەردگاری ھەردوو ڕۆژھەڵات و ڕۆژئاوایە (کە لە ھەردوو وەرزی ھاوین و زستاندا زۆر ئاشکران).
અરબી તફસીરો:
فَبِأَيِّ ءَالَآءِ رَبِّكُمَا تُكَذِّبَانِ
دەی کەواتە ئەی گرۆی ئادەمیزاد و جنۆکە، بەکام لە ناز و نیعمەتەکانی پەروەردگارتان بڕواناکەن و بەدرۆی دەزانن؟!
અરબી તફસીરો:
આયતોના ફાયદાઓ માંથી:
• كتابة الأعمال صغيرها وكبيرها في صحائف الأعمال.
تۆمارکردنی ھەرچی کردار ھەیە - گەورە یان بچوک - لە پەڕاوگەی کرداردا.

• ابتداء الرحمن بذكر نعمه بالقرآن دلالة على شرف القرآن وعظم منته على الخلق به.
پەروەردگار لە باسی نیعمەتەکانیدا سەرەتا بە باسی قورئان دەستی پێکردووە، بەڵگەیە لەسەر ڕێز و گەورەیی قورئان، وە گەورەیی چاکە و فەزڵی پەروەردگارە بەسەر بەندەکانییەوە.

• مكانة العدل في الإسلام.
ئەم سورەتە پله و پایە و گرنگی دادپەروەری لە ئیسلامدا دەردەخات.

• نعم الله تقتضي منا العرفان بها وشكرها، لا التكذيب بها وكفرها.
ناز و نیعمەتەکانی پەروەردگار بۆ بەندەکانی، بۆ ئەوەیە زیاتر بیناسین و سوپاسگوزاری ئەو بین، نەک پشتکردنە بەرنامەکەی باوەڕی پێ نەھێنین.

مَرَجَ ٱلۡبَحۡرَيۡنِ يَلۡتَقِيَانِ
ئاوی ھەردوو دەریای - سوێر و سازگار - بە یەکی گەیاندوون، وەھا دەبینرێت کە تێکەڵ بوون، بەڵام لە ھەمان کاتدا تێکەڵیش نابن.
અરબી તફસીરો:
بَيۡنَهُمَا بَرۡزَخٞ لَّا يَبۡغِيَانِ
چونکە لە نێوانیاندا بەربەستێک لە تەوژمی ئاو ھەیە کە ناهێڵێت تێکەڵ بن، ئاوە سازگارەکە بەسازگاری و سوێرەکە بەسوێری خۆی دەمێنێتەوە.
અરબી તફસીરો:
فَبِأَيِّ ءَالَآءِ رَبِّكُمَا تُكَذِّبَانِ
دەی کەواتە ئەی گرۆی ئادەمیزاد و جنۆکە، بەکام لە ناز و نیعمەتەکانی پەروەردگارتان بڕواناکەن و بەدرۆی دەزانن؟!
અરબી તફસીરો:
يَخۡرُجُ مِنۡهُمَا ٱللُّؤۡلُؤُ وَٱلۡمَرۡجَانُ
لەو دوو جۆرە دەریایە مرواری و مەرجان گەورە و بچووك دەردەھێنرێت.
અરબી તફસીરો:
فَبِأَيِّ ءَالَآءِ رَبِّكُمَا تُكَذِّبَانِ
دەی کەواتە ئەی گرۆی ئادەمیزاد و جنۆکە، بەکام لە ناز و نیعمەتەکانی پەروەردگارتان بڕواناکەن و بەدرۆی دەزانن؟!
અરબી તફસીરો:
وَلَهُ ٱلۡجَوَارِ ٱلۡمُنشَـَٔاتُ فِي ٱلۡبَحۡرِ كَٱلۡأَعۡلَٰمِ
تەنھا خۆی پەروەردگار -سبحانه وتعالى- خاوەنی ئەو کەشتیانەیە کە بەدەریاکاندا وەک کەژ و کێوی گەورە ھاتووچۆ دەکەن.
અરબી તફસીરો:
فَبِأَيِّ ءَالَآءِ رَبِّكُمَا تُكَذِّبَانِ
دەی کەواتە ئەی گرۆی ئادەمیزاد و جنۆکە، بەکام لە ناز و نیعمەتەکانی پەروەردگارتان بڕواناکەن و بەدرۆی دەزانن؟!
અરબી તફસીરો:
كُلُّ مَنۡ عَلَيۡهَا فَانٖ
ھەرچی لەم سەر زەویەدا ھەیە لەبەدیهێنراوەكان- مرۆڤـ بێت یان ھەر گیاندارێکی تر- ھەموویان لەناو دەچن، وە ھیچ چارەیەک نییە.
અરબી તફસીરો:
وَيَبۡقَىٰ وَجۡهُ رَبِّكَ ذُو ٱلۡجَلَٰلِ وَٱلۡإِكۡرَامِ
ئەوەی دەمێنێتەوە تەنھا پەروەردگارتە -ئەی پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) - خاوەن شکۆ و بەخشندەیە بەسەر بەندەکانیەوە، ھیچ کاتێک تیاچوون ڕوی تێناکات.
અરબી તફસીરો:
فَبِأَيِّ ءَالَآءِ رَبِّكُمَا تُكَذِّبَانِ
دەی کەواتە ئەی گرۆی ئادەمیزاد و جنۆکە، بەکام لە ناز و نیعمەتەکانی پەروەردگارتان بڕواناکەن و بەدرۆی دەزانن؟!
અરબી તફસીરો:
يَسۡـَٔلُهُۥ مَن فِي ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلۡأَرۡضِۚ كُلَّ يَوۡمٍ هُوَ فِي شَأۡنٖ
ھەرکەس لە ئاسماندایە وەک فریشتەکان و ئەوەی لە زەویدایە وەک جنۆکە و مرۆڤەکان - بە زمانی حاڵ - داوای یارمەتی و ڕەحمەت و بەخششی لێ دەکەن، (اللە تعالی) لەھەرکاتێکدا ڕووی لە کارێکە، وە ھەموو کارو باری ئەم بوونەوەرە بەوەوە بەستراوە و ھەر ئەو دەیبات بەڕێوە، لە ژیان و مردن و ڕزق و ڕۆزی وهتد.
અરબી તફસીરો:
فَبِأَيِّ ءَالَآءِ رَبِّكُمَا تُكَذِّبَانِ
دەی کەواتە ئەی گرۆی ئادەمیزاد و جنۆکە، بەکام لە ناز و نیعمەتەکانی پەروەردگارتان بڕواناکەن و بەدرۆی دەزانن؟!
અરબી તફસીરો:
سَنَفۡرُغُ لَكُمۡ أَيُّهَ ٱلثَّقَلَانِ
- ئەی گرۆی ئادەمیزاد و جنۆکە! - لە ڕۆژی قیامەتدا خۆمتان بۆ تەرخان دەکەم و دەتانخەمە ژێر حساب و لێپرسینەوە، تا ھەر کەسە و بەپێی کار و کردەوەکانی خۆی پاداشت و سزای خۆی وەربگرێتەوە.
અરબી તફસીરો:
فَبِأَيِّ ءَالَآءِ رَبِّكُمَا تُكَذِّبَانِ
دەی کەواتە ئەی گرۆی ئادەمیزاد و جنۆکە، بەکام لە ناز و نیعمەتەکانی پەروەردگارتان بڕواناکەن و بەدرۆی دەزانن؟!
અરબી તફસીરો:
يَٰمَعۡشَرَ ٱلۡجِنِّ وَٱلۡإِنسِ إِنِ ٱسۡتَطَعۡتُمۡ أَن تَنفُذُواْ مِنۡ أَقۡطَارِ ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلۡأَرۡضِ فَٱنفُذُواْۚ لَا تَنفُذُونَ إِلَّا بِسُلۡطَٰنٖ
لە ڕۆژی قیامەتدا کاتێک پەروەردگار مرۆڤەکان و جنۆکەکان کۆدەکاتەوە لێیان دەپرسێت: ئەی گرۆی ئادەمیزاد و جنۆکە! ئەگەر تواناتان ھەیە و پێتان دەکرێت لە گۆشە و کەنارەکانی ئاسمان و زەوی دەرچن بۆ ئەوەی خۆتان لە لێپرسینەوەی پەروەردگار ڕزگار بکەن، دەفەرموون خۆتان ڕزگار بکەن؟! بەڵام ئێوە ناتوانن کاری وابکەن، مەگەر بەھێزێکی زۆر گەورە نەبێت و ڕوون، ئێوە لە کوێتان بوو؟!
અરબી તફસીરો:
فَبِأَيِّ ءَالَآءِ رَبِّكُمَا تُكَذِّبَانِ
دەی کەواتە ئەی گرۆی ئادەمیزاد و جنۆکە، بەکام لە ناز و نیعمەتەکانی پەروەردگارتان بڕواناکەن و بەدرۆی دەزانن؟!
અરબી તફસીરો:
يُرۡسَلُ عَلَيۡكُمَا شُوَاظٞ مِّن نَّارٖ وَنُحَاسٞ فَلَا تَنتَصِرَانِ
ئەنێرێتە سەرتان - ئەی گرۆی ئادەمیزاد و جنۆکە - چەند بڵێسەی لە ئاگر و مسی تواوە - کە دووکەڵی نییە- ھەر کاتێك ئەو سزایانەتان بۆ ھات بە ھیچ شێوەیەک ناتوانن خۆتان ڕزگار بکەن.
અરબી તફસીરો:
فَبِأَيِّ ءَالَآءِ رَبِّكُمَا تُكَذِّبَانِ
دەی کەواتە ئەی گرۆی ئادەمیزاد و جنۆکە، بەکام لە ناز و نیعمەتەکانی پەروەردگارتان بڕواناکەن و بەدرۆی دەزانن؟!
અરબી તફસીરો:
فَإِذَا ٱنشَقَّتِ ٱلسَّمَآءُ فَكَانَتۡ وَرۡدَةٗ كَٱلدِّهَانِ
ئینجا کاتێك ئاسمان لەت لەت بوو - بۆ ھاتنە خوارەوەی فریشتەکان - سوور ھەڵدەگەڕێت وەکو گوڵی سوور لە ڕەنگدا، وەکو ڕۆن لە بریسکەکەیدا.
અરબી તફસીરો:
فَبِأَيِّ ءَالَآءِ رَبِّكُمَا تُكَذِّبَانِ
دەی کەواتە ئەی گرۆی ئادەمیزاد و جنۆکە، بەکام لە ناز و نیعمەتەکانی پەروەردگارتان بڕواناکەن و بەدرۆی دەزانن؟!
અરબી તફસીરો:
فَيَوۡمَئِذٖ لَّا يُسۡـَٔلُ عَن ذَنۢبِهِۦٓ إِنسٞ وَلَا جَآنّٞ
لەو ڕۆژە گەورەدا -کە مەبەستی قیامەتە- پرسیار لە گوناھەکانی ئینسانەکان و جنۆکەکان ناکرێت، چونکە پەروەردگار ئاگای لەھەموو کارەکانیانە.
અરબી તફસીરો:
فَبِأَيِّ ءَالَآءِ رَبِّكُمَا تُكَذِّبَانِ
دەی کەواتە ئەی گرۆی ئادەمیزاد و جنۆکە، بەکام لە ناز و نیعمەتەکانی پەروەردگارتان بڕواناکەن و بەدرۆی دەزانن؟!
અરબી તફસીરો:
يُعۡرَفُ ٱلۡمُجۡرِمُونَ بِسِيمَٰهُمۡ فَيُؤۡخَذُ بِٱلنَّوَٰصِي وَٱلۡأَقۡدَامِ
لەو ڕۆژەدا تاوانکار و تاوانباران ھەر بە روخساریاندا دەناسرێنەوە، ئەویش ئەوەیە ناوچاوانیان ڕەش دەبێت و چاویان شین و ئەبڵەق دەبێت، فریشتەکانی دۆزەخ دەستیان گیر دەکەن لەناوچاوانیان و قاچیان و گڵۆڵەیان دەکەن و بەتوندی فڕێیان دەدەنە ناو ئاگری دۆزەخ.
અરબી તફસીરો:
આયતોના ફાયદાઓ માંથી:
• الجمع بين البحر المالح والعَذْب دون أن يختلطا من مظاهر قدرة الله تعالى.
کۆکردنەوەی ئاوی دەریای سوێر و دەریای سازگار بەبێ ئەوەی تێکەڵ ببن یەکێکە لە دیاردەکانى دەسەڵاتی پەروەردگار.

• ثبوت الفناء لجميع الخلائق، وبيان أن البقاء لله وحده حضٌّ للعباد على التعلق بالباقي - سبحانه - دون من سواه.
چەسپاندن و جێگیر کردنی لەناوچوونی ھەموو بەدیهێنراوەكان، مانەوەی ھەتاھەتایی بۆ (اللە تعالی) بە تەنھایی، ھاندانی بەندەکانە بۆئەوەى خۆیان پەیوەست بکەن تەنھا بە پەروەردگارەوە.

• إثبات صفة الوجه لله على ما يليق به سبحانه دون تشبيه أو تمثيل.
چەسپاندنی ڕوو بۆ پەروەردگار بەو شێوەی کە خۆی شایەنیەتی بەبێ چواندن یان وێناكردن.

• تنويع عذاب الكافر.
جۆراو جۆری سزای کافر و بێ بڕواکان.

فَبِأَيِّ ءَالَآءِ رَبِّكُمَا تُكَذِّبَانِ
دەی کەواتە ئەی گرۆی ئادەمیزاد و جنۆکە، بەکام لە ناز و نیعمەتەکانی پەروەردگارتان بڕواناکەن و بەدرۆی دەزانن؟!
અરબી તફસીરો:
هَٰذِهِۦ جَهَنَّمُ ٱلَّتِي يُكَذِّبُ بِهَا ٱلۡمُجۡرِمُونَ
بە شێوەیەکی ھەڕەشە ئامێز پێیان دەوترێت : ئەمە ئەو دۆزەخەیە، کە بێباوەڕان و ستەمکاران لە ژیانی دونیادا باوەڕیان پێی نەدەکرد و بەدرۆیان دەزانی، ئەوەتا لەبەر چاوتانە ئیتر ناتوانن ئینکاری بکەن.
અરબી તફસીરો:
يَطُوفُونَ بَيۡنَهَا وَبَيۡنَ حَمِيمٍ ءَانٖ
ئەو تاوانبارانە لەناو ئاگری دۆزەخدا لە نێوان ئاگرەکە و ئاوی زۆر گەرم و بەکوڵدا، ھەر دێن و دەچن و دەسوڕێنەوە.
અરબી તફસીરો:
فَبِأَيِّ ءَالَآءِ رَبِّكُمَا تُكَذِّبَانِ
دەی کەواتە ئەی گرۆی ئادەمیزاد و جنۆکە، بەکام لە ناز و نیعمەتەکانی پەروەردگارتان بڕواناکەن و بەدرۆی دەزانن؟!
અરબી તફસીરો:
وَلِمَنۡ خَافَ مَقَامَ رَبِّهِۦ جَنَّتَانِ
ئەوانەی کەلەژیانی دونیایاندا بە پێی ڕێنمایی ئاینی (اللە تعالی) ژیانی خۆیان بردووەتە سەرو بەچاکی (اللە تعالی) یان پەرستووە و چاکەکار بوون و ترسی وەستان لەپێش پەروەردگاریان لەدڵدا بووە، دوو دانە بەھەشتی ڕازاوەی پڕ لەباخی جوان، ئامادەیە بۆیان.
અરબી તફસીરો:
فَبِأَيِّ ءَالَآءِ رَبِّكُمَا تُكَذِّبَانِ
دەی کەواتە ئەی گرۆی ئادەمیزاد و جنۆکە، بەکام لە ناز و نیعمەتەکانی پەروەردگارتان بڕواناکەن و بەدرۆی دەزانن؟!
અરબી તફસીરો:
ذَوَاتَآ أَفۡنَانٖ
باخەکانیش پڕن لەدرەختی گەڵا ناسکی جوان کە میوەکانیان شۆڕ بۆتەوە و دیمەنێکی دڵفڕێنیان ھەیە.
અરબી તફસીરો:
فَبِأَيِّ ءَالَآءِ رَبِّكُمَا تُكَذِّبَانِ
دەی کەواتە ئەی گرۆی ئادەمیزاد و جنۆکە، بەکام لە ناز و نیعمەتەکانی پەروەردگارتان بڕواناکەن و بەدرۆی دەزانن؟!
અરબી તફસીરો:
فِيهِمَا عَيۡنَانِ تَجۡرِيَانِ
ئەو دوو بەھەشتە دوو سەرچاوەی ئاوی سازگاری تێدایە جاری و ڕەوانە و بەژێر درەختەکان و بەبەردەم کۆشکەکاندا تێدەپەڕێت.
અરબી તફસીરો:
فَبِأَيِّ ءَالَآءِ رَبِّكُمَا تُكَذِّبَانِ
دەی کەواتە ئەی گرۆی ئادەمیزاد و جنۆکە، بەکام لە ناز و نیعمەتەکانی پەروەردگارتان بڕواناکەن و بەدرۆی دەزانن؟!
અરબી તફસીરો:
فِيهِمَا مِن كُلِّ فَٰكِهَةٖ زَوۡجَانِ
لەو بەھەشتەدا لەھەموو چەشنە میوەیەکی تێدایە و لەھەر چەشنەش دوو جۆری تایبەتی تێدایە.
અરબી તફસીરો:
فَبِأَيِّ ءَالَآءِ رَبِّكُمَا تُكَذِّبَانِ
دەی کەواتە ئەی گرۆی ئادەمیزاد و جنۆکە، بەکام لە ناز و نیعمەتەکانی پەروەردگارتان بڕواناکەن و بەدرۆی دەزانن؟!
અરબી તફસીરો:
مُتَّكِـِٔينَ عَلَىٰ فُرُشِۭ بَطَآئِنُهَا مِنۡ إِسۡتَبۡرَقٖۚ وَجَنَى ٱلۡجَنَّتَيۡنِ دَانٖ
بەھەشتییەکان لەناو باخەکانی بەھەشتدا لەسەر فەرش و ڕاخەری جوان و دڵگیر پاڵ دەدەنەوە، کە ناواخنەکانیان لە ئاوریشمی ئەستوورە و میوەی ھەردوو باخەکە بە دارەکانیانەوە تەواو نزم و شۆڕ بوونەتەوە و بەردەستە بۆ ئەوەی بەپێوەیە و ئەوەی دانیشتووە و ئەوەی پاڵکەوتووە.
અરબી તફસીરો:
فَبِأَيِّ ءَالَآءِ رَبِّكُمَا تُكَذِّبَانِ
دەی کەواتە ئەی گرۆی ئادەمیزاد و جنۆکە، بەکام لە ناز و نیعمەتەکانی پەروەردگارتان بڕواناکەن و بەدرۆی دەزانن؟!
અરબી તફસીરો:
فِيهِنَّ قَٰصِرَٰتُ ٱلطَّرۡفِ لَمۡ يَطۡمِثۡهُنَّ إِنسٞ قَبۡلَهُمۡ وَلَا جَآنّٞ
لەو ناو باخەدا ئافرەتانی شۆخ و شەنگی وایان تێدایە، کە تەنھا چاویان لە ھاوسەرەکانی خۆیانە و دڵیان ناچێتە سەر کەسێکی دیکە و پێش ھاوسەرەکانی خۆیان ھیچ کەسێک نە لەگرۆی ئادەمیزاد و نە لەجنۆکە نزیک نەبوونەتەوە لێیان.
અરબી તફસીરો:
فَبِأَيِّ ءَالَآءِ رَبِّكُمَا تُكَذِّبَانِ
دەی کەواتە ئەی گرۆی ئادەمیزاد و جنۆکە، بەکام لە ناز و نیعمەتەکانی پەروەردگارتان بڕواناکەن و بەدرۆی دەزانن؟!
અરબી તફસીરો:
كَأَنَّهُنَّ ٱلۡيَاقُوتُ وَٱلۡمَرۡجَانُ
ئەو ئافرەتانە لەجوانی و ناسکی و شۆخ و شەنگیدا لەچەشنی یاقوت و مەرجان دەدرەوشێنەوە.
અરબી તફસીરો:
فَبِأَيِّ ءَالَآءِ رَبِّكُمَا تُكَذِّبَانِ
دەی کەواتە ئەی گرۆی ئادەمیزاد و جنۆکە، بەکام لە ناز و نیعمەتەکانی پەروەردگارتان بڕواناکەن و بەدرۆی دەزانن؟!
અરબી તફસીરો:
هَلۡ جَزَآءُ ٱلۡإِحۡسَٰنِ إِلَّا ٱلۡإِحۡسَٰنُ
ئایا پاداشتی خوداپەرستانی چاکەکار لە ڕۆژی قیامەتدا ھەر ئەوە نییە کە پەروەردگاریان بە چاکترین شێوە پاداشتیان بداتەوە؟!
અરબી તફસીરો:
فَبِأَيِّ ءَالَآءِ رَبِّكُمَا تُكَذِّبَانِ
دەی کەواتە ئەی گرۆی ئادەمیزاد و جنۆکە، بەکام لە ناز و نیعمەتەکانی پەروەردگارتان بڕواناکەن و بەدرۆی دەزانن؟!
અરબી તફસીરો:
وَمِن دُونِهِمَا جَنَّتَانِ
جا بێجگە لەو دوو بەھەشتەی کە باسکران، دوو بەھەشتی تریشمان ئامادە کردووە.
અરબી તફસીરો:
فَبِأَيِّ ءَالَآءِ رَبِّكُمَا تُكَذِّبَانِ
دەی کەواتە ئەی گرۆی ئادەمیزاد و جنۆکە، بەکام لە ناز و نیعمەتەکانی پەروەردگارتان بڕواناکەن و بەدرۆی دەزانن؟!
અરબી તફસીરો:
مُدۡهَآمَّتَانِ
ئەو بەھەشتانەش بە ھۆی چڕی و جوانی باخەکانیانەوە سەوزێکی تۆخی ڕازاوە دەنوێنن.
અરબી તફસીરો:
فَبِأَيِّ ءَالَآءِ رَبِّكُمَا تُكَذِّبَانِ
دەی کەواتە ئەی گرۆی ئادەمیزاد و جنۆکە، بەکام لە ناز و نیعمەتەکانی پەروەردگارتان بڕواناکەن و بەدرۆی دەزانن؟!
અરબી તફસીરો:
فِيهِمَا عَيۡنَانِ نَضَّاخَتَانِ
ئەو دوو باخە دوو کانییان تیادایە کە ئاوی ڕوون و شیرین و سازگاریان لێ ھەڵدەقوڵێت، هەرگیز وشك ناكات.
અરબી તફસીરો:
فَبِأَيِّ ءَالَآءِ رَبِّكُمَا تُكَذِّبَانِ
دەی کەواتە ئەی گرۆی ئادەمیزاد و جنۆکە، بەکام لە ناز و نیعمەتەکانی پەروەردگارتان بڕواناکەن و بەدرۆی دەزانن؟!
અરબી તફસીરો:
فِيهِمَا فَٰكِهَةٞ وَنَخۡلٞ وَرُمَّانٞ
لەناو ئەو دوو باخەدا ھەموو جۆرە میوە و دارخورمای گەورە و ھەناری تێدایە.
અરબી તફસીરો:
فَبِأَيِّ ءَالَآءِ رَبِّكُمَا تُكَذِّبَانِ
دەی کەواتە ئەی گرۆی ئادەمیزاد و جنۆکە، بەکام لە ناز و نیعمەتەکانی پەروەردگارتان بڕواناکەن و بەدرۆی دەزانن؟!
અરબી તફસીરો:
આયતોના ફાયદાઓ માંથી:
• أهمية الخوف من الله واستحضار رهبة الوقوف بين يديه.
گرنگی ترسان لە (اللە تعالی) و خۆئامادەکردن بۆ وەستان لەپێش ئەو زاتە لە ڕۆژی مەحشەردا.

• مدح نساء الجنة بالعفاف دلالة على فضيلة هذه الصفة في المرأة.
وەسفی ژنانی بەھەشت بەپاک داوێنی، بەڵگەیە بۆ ئەوەی ئافرەتان دەبێت بەو شێوەیە داوێن پاک بن.

• الجزاء من جنس العمل.
پاداشت لە جۆری کردارە.

فِيهِنَّ خَيۡرَٰتٌ حِسَانٞ
ھەروەھا ئەو دوو باخە ئافرەتی ڕەوشت جوان و شۆخ و شەنگیان تێدایە - حۆری -.
અરબી તફસીરો:
فَبِأَيِّ ءَالَآءِ رَبِّكُمَا تُكَذِّبَانِ
دەی کەواتە ئەی گرۆی ئادەمیزاد و جنۆکە، بەکام لە ناز و نیعمەتەکانی پەروەردگارتان بڕواناکەن و بەدرۆی دەزانن؟!
અરબી તફસીરો:
حُورٞ مَّقۡصُورَٰتٞ فِي ٱلۡخِيَامِ
ئەو ئافرەتانە - حۆرییەكان - چاوگەش و چاوڕەش لە دەوارە تایبەتییەکان داپۆشراون بۆ بەختەوەران ئامادەکراون.
અરબી તફસીરો:
فَبِأَيِّ ءَالَآءِ رَبِّكُمَا تُكَذِّبَانِ
دەی کەواتە ئەی گرۆی ئادەمیزاد و جنۆکە، بەکام لە ناز و نیعمەتەکانی پەروەردگارتان بڕواناکەن و بەدرۆی دەزانن؟!
અરબી તફસીરો:
لَمۡ يَطۡمِثۡهُنَّ إِنسٞ قَبۡلَهُمۡ وَلَا جَآنّٞ
ئەو ئافرەتانەی بەھەشت - حۆرییەكان - پێش بەھەشتییەکان ھیچ کەسێک - نە لەگرۆی ئادەمی و نەلەگرۆی جنۆکە - نزیکیان نەکەوتوونەتەوە و نەچوونەتە لایان.
અરબી તફસીરો:
فَبِأَيِّ ءَالَآءِ رَبِّكُمَا تُكَذِّبَانِ
دەی کەواتە ئەی گرۆی ئادەمیزاد و جنۆکە، بەکام لە ناز و نیعمەتەکانی پەروەردگارتان بڕواناکەن و بەدرۆی دەزانن؟!
અરબી તફસીરો:
مُتَّكِـِٔينَ عَلَىٰ رَفۡرَفٍ خُضۡرٖ وَعَبۡقَرِيٍّ حِسَانٖ
ئەو بەختەوەرانە لەجێگە و ڕێگەی خۆش و ڕازاوەدا شانیان داداوە، کە بەپشتی و سەرینی سەوز باوی جوان نەخشێنراون و ھەموو شوێنێکی بەفەرش و ڕایەخی تایبەت داپۆشراوە.
અરબી તફસીરો:
فَبِأَيِّ ءَالَآءِ رَبِّكُمَا تُكَذِّبَانِ
دەی کەواتە ئەی گرۆی ئادەمیزاد و جنۆکە، بەکام لە ناز و نیعمەتەکانی پەروەردگارتان بڕواناکەن و بەدرۆی دەزانن؟!
અરબી તફસીરો:
تَبَٰرَكَ ٱسۡمُ رَبِّكَ ذِي ٱلۡجَلَٰلِ وَٱلۡإِكۡرَامِ
بەڕاستی موبارەک و پیرۆز و ڕێزدارە ناوی ئەو پەروەردگارەی تۆ، چونکە ئەو پەروەردگارە زاتێکە خاوەنی ھەموو بەرزی و بڵندی و شکۆمەندییەک و چاکەیەکە بۆ بەندەکانی.
અરબી તફસીરો:
આયતોના ફાયદાઓ માંથી:
• دوام تذكر نعم الله وآياته سبحانه موجب لتعظيم الله وحسن طاعته.
بەردەوام یادخستنەوەی ناز و نیعمەتەکانی پەروەردگار بەڵگەکانی ئەوە دەگەیەنێت کە پێویستە ھەردەم بەگەورەی بزانین و بە چاکی بیپەرستین.

• انقطاع تكذيب الكفار بمعاينة مشاهد القيامة.
ھەر بە بینینی ڕۆژی قیامەت ئیتر بێباوەڕەكان ناتوانن بەدرۆی بزانن و باوەڕی پێ نەكەن.

• تفاوت درجات أهل الجنة بتفاوت أعمالهم.
پلە بەندی خەڵکی بەھەشت بەپێی کردارەکانیانە.

 
શબ્દોનું ભાષાંતર સૂરહ: અર્ રહમાન
સૂરહ માટે અનુક્રમણિકા પેજ નંબર
 
કુરઆન મજીદના શબ્દોનું ભાષાંતર - الترجمة الكردية للمختصر في تفسير القرآن الكريم - ભાષાંતરોની અનુક્રમણિકા

الترجمة الكردية للمختصر في تفسير القرآن الكريم، صادر عن مركز تفسير للدراسات القرآنية.

બંધ કરો