કુરઆન મજીદના શબ્દોનું ભાષાંતર - الترجمة الكردية للمختصر في تفسير القرآن الكريم * - ભાષાંતરોની અનુક્રમણિકા


શબ્દોનું ભાષાંતર આયત: (107) સૂરહ: અલ્ અન્આમ
وَلَوۡ شَآءَ ٱللَّهُ مَآ أَشۡرَكُواْۗ وَمَا جَعَلۡنَٰكَ عَلَيۡهِمۡ حَفِيظٗاۖ وَمَآ أَنتَ عَلَيۡهِم بِوَكِيلٖ
ئەگەر پەروەردگارت بیویستایە کە ھیچ کەس ھاوبەشی بۆ دانەنایە، ئەوا ھیچ کەس ھاوبەشی بۆ دانەدەنا ونەیاندەتوانی ھاوبەشی بۆدابنێن، بەڵکو ھەموویان ڕێگای ڕاستیان دەەگرتەبەر، ئەوەش بزانە ئەی پێغەمبەر کەئێمە تۆمان نەکردووە بەچاودێر بەسەریانەوە کە کاروکردەوەیان بژمێريت وتۆماری بکەیت لەسەریان، وە پارێزەر وبریکاری کاروباریشیان نیە، بەڵکو تۆ تەنھا پێغەمبەر ونێردراوی خوایت، وە تەنھا ئەوەشت لەسەرە ئەوەی خوای گەورەش پێی ڕاگەیاندوویت بەوانی ڕابگەیەنیت.
અરબી તફસીરો:
આયતોના ફાયદાઓ માંથી:
• تنزيه الله تعالى عن الظلم الذي ترسِّخُه عقيدة (الجَبْر)، وبيان أن كفر العباد وشركهم أمر يحدث باختيارهم.
پاکوبێگەردی بۆ خوای گەورە لەو زوڵم وستەمەی کە بیروباوەڕی (جەبریەکان) دەیدەنە پاڵ خوا، وە ڕوونکردەوەی ئەو بیروباوەڕەی کەبەندەکانی خوا بەشێوەیەکی ئارەزوومەندانە خۆیان کوفر وشیرک ھەڵدەبژێرن نەک خوا ناچاریان بکات پێی.

• ليس بمقدور نبي من الأنبياء أن يأتي بآية من عند نفسه، أو متى شاء، بل ذلك أمر مردود لله تعالى، فهو القادر وحده على ذلك، وهو الحكيم الذي يُقَدِّر نوع الآية ووقت إظهارها.
ھیچ پێغەمبەرێک لە پێغەمبەران ناتوانێت ھەرکاتێک خۆی وویستی بەڵگە ونیشانە وموعجیزە بھێنێت بۆ نەیارەکانی، بەڵکو وەھا کارێک بەوویست وئیرادەی خوایە، ھەر ئەو دەتوانێت کارێکی لەو شێوەیە بکات، ھەر ئەویش دانا وکاربەجێی کە توانای ئەوەی ھەیە کە بەڵگە ونیشانەکان جۆراو جۆر بکات وھەر خۆشی کاتی ئاشکراکردنی دیاری دەکات.

• النهي عن سب آلهة المشركين حذرًا من مفسدة أكبر وهي التعدي بالسب على جناب رب العالمين.
ڕێگری کردن لە جنێودان بەخوا پەرستراوی موشریک وبتپەرستەکان بۆ ئەوەیە کە باوەڕداران نەکەونە ناو خراپەیەکی گەورەتر، ئەویش ئەوەیە بێباوەرانیش لەبەرامبەر وەھا کارێکدا جنێو وتانە وتەشەر دەدەن لە زاتی ھەق تەعالای الله.

• قد يحول الله سبحانه وتعالى بين العبد والهداية، ويُصرِّف بصره وقلبه على غير الطاعة؛ عقوبة له على اختياره الكفر.
پێدەچیت خوای گەورە حاجزێک دروست بکات لەنێوان بەندەکان وھیدایەت وڕێنوێنیدا، وە دڵ وچاویان وەرگێڕێت بۆ غەیری گوێڕایەڵی خوا، ئەویش وەک سزایەک لەبەرامبەر ئەوەی ئەوان ھەر بێباوەڕی ھەڵدەبژێرن وڕوو ناکەنە ئەو ھیدایەتەی کە خوا بۆیانی ناردووە.

 
શબ્દોનું ભાષાંતર આયત: (107) સૂરહ: અલ્ અન્આમ
સૂરહ માટે અનુક્રમણિકા પેજ નંબર
 
કુરઆન મજીદના શબ્દોનું ભાષાંતર - الترجمة الكردية للمختصر في تفسير القرآن الكريم - ભાષાંતરોની અનુક્રમણિકા

الترجمة الكردية للمختصر في تفسير القرآن الكريم، صادر عن مركز تفسير للدراسات القرآنية.

બંધ કરો