કુરઆન મજીદના શબ્દોનું ભાષાંતર - الترجمة الكردية للمختصر في تفسير القرآن الكريم * - ભાષાંતરોની અનુક્રમણિકા


શબ્દોનું ભાષાંતર આયત: (116) સૂરહ: અલ્ અન્આમ
وَإِن تُطِعۡ أَكۡثَرَ مَن فِي ٱلۡأَرۡضِ يُضِلُّوكَ عَن سَبِيلِ ٱللَّهِۚ إِن يَتَّبِعُونَ إِلَّا ٱلظَّنَّ وَإِنۡ هُمۡ إِلَّا يَخۡرُصُونَ
ئەی پێغەمبەر ئەگەر تەقدیر وا بوایە کە گوێڕایەڵی زۆربەی خەڵکی سەر زەویت بکردایە ئەوا لەسەر ڕێگای دینی خوای گەورە لایان دەدایت وگومڕایان دەکردیت ، بەڵام سوننەتی خوای گەورە وایە کە ھەق و ڕاستی لەگەڵ کەمینەدایە، چونکە زۆربەی خەڵکی تەنھا شوێنی ئەو گومان ودوو دڵییە دەکەون کەھیچ بەڵگە و پاڵپشتیەکی نییە، ئەوان وایان گومان دەبرد کە پەرستراوەکانیان لەخوایان نزیک دەکەنەوە، کەچی ئەوان لەوەدا درۆ دەكەن.
અરબી તફસીરો:
આયતોના ફાયદાઓ માંથી:
• يجب أن يكون الهدف الأعظم للعبد اتباع الحق، ويطلبه بالطرق التي بيَّنها الله، ويعمل بذلك، ويرجو عَوْن ربه في اتباعه، ولا يتكل على نفسه وحوله وقوته.
گەورەترین ئامانج لە ژیاندا بۆ بەندەکانی خوا ئەوەیە کە شوێن ھەق و ڕاستی بکەون، وە بەو شێوە و ڕێگایانە داوای بکات کە خوای گەورە ڕوونی کردووەتەوە، وە پاشانیش کار بە ئەوە بکات، وە ئۆمێدی یارمەتی خوای گەورەی هەبێت بە شوێنكەوتنی، وە پشت بە خۆی و توانا و ھێزی خۆی نەبەستێت لەوەدا.

• من إنصاف القرآن للقلة المؤمنة العالمة إسناده الجهل والضلال إلى أكثر الخلق.
لە دادپەروەری قورئانی پیرۆز بۆ كەمینە ئیماندارە زانا و شارەزاكە ئەوەیە ، نەفامی و گومڕایی داوەتە پاڵ زۆرینەی خەڵكی.

• من سنّته تعالى في الخلق ظهور أعداء من الإنس والجنّ للأنبياء وأتباعهم؛ لأنّ الحقّ يعرف بضدّه من الباطل.
لە سوننەتی خوای گەورە لە دروستکراوەکانیدا ئەوەیە ھەمیشە دوژمنانێك لە مرۆڤ و جنۆکەکان دەردەکەون بۆ پێغەمبەران و شوێنکەوتوانیان، چونکە ھەق بەدژەکەی دەناسرێتەوە لە ناھەقی وپڕوپوچی.

• القرآن صادق في أخباره، عادل في أحكامه،لا يُعْثَر في أخباره على ما يخالف الواقع، ولا في أحكامه على ما يخالف الحق.
قورئانی پیرۆز ڕاستگۆیە لەو ھەواڵانەی کە باسیان دەکات، وە دادپەروەرە لە هەموو حوکمەکانیدا، ھیچ کاتێک لە ئەو ھەواڵانەی ئەو باسی کردوون پێچەوانەی واقعی تێدا نادۆزرێتەوە، وە لە حوکمەکانیشیدا ھەرگیز شتێک نادۆزرێتەوە کە پێچەوانەی ھەق وڕاستی بن.

 
શબ્દોનું ભાષાંતર આયત: (116) સૂરહ: અલ્ અન્આમ
સૂરહ માટે અનુક્રમણિકા પેજ નંબર
 
કુરઆન મજીદના શબ્દોનું ભાષાંતર - الترجمة الكردية للمختصر في تفسير القرآن الكريم - ભાષાંતરોની અનુક્રમણિકા

الترجمة الكردية للمختصر في تفسير القرآن الكريم، صادر عن مركز تفسير للدراسات القرآنية.

બંધ કરો