કુરઆન મજીદના શબ્દોનું ભાષાંતર - الترجمة الكردية للمختصر في تفسير القرآن الكريم * - ભાષાંતરોની અનુક્રમણિકા


શબ્દોનું ભાષાંતર આયત: (145) સૂરહ: અલ્ અન્આમ
قُل لَّآ أَجِدُ فِي مَآ أُوحِيَ إِلَيَّ مُحَرَّمًا عَلَىٰ طَاعِمٖ يَطۡعَمُهُۥٓ إِلَّآ أَن يَكُونَ مَيۡتَةً أَوۡ دَمٗا مَّسۡفُوحًا أَوۡ لَحۡمَ خِنزِيرٖ فَإِنَّهُۥ رِجۡسٌ أَوۡ فِسۡقًا أُهِلَّ لِغَيۡرِ ٱللَّهِ بِهِۦۚ فَمَنِ ٱضۡطُرَّ غَيۡرَ بَاغٖ وَلَا عَادٖ فَإِنَّ رَبَّكَ غَفُورٞ رَّحِيمٞ
- ئەی پێغەمبەر- بەوانە بڵێ کە لە خۆیانەوە ئەو ئاژەڵ و مەڕ وماڵاتە حەرام دەکەن، لەوەی کە خوا وەحی و نیگای بۆ کردووم نابینم ھیچیان حەرام و یاساغ بێت جگە لە ئەو ئاژەڵەی کە مردارەوە بووبێت و سەر نەبڕابێت، یان خوێنی ڕژێنراو بێت، یان گۆشتی بەراز کە پیس و پۆخڵ و حەرامە، یان ئاژەڵێک کەبەناوی غەیری خواوە سەربڕابێت، وەكو ئەو ئاژەڵانەی بۆ بتەکان سەر دەبڕدرێن، جا ھەرکەسێک پێویستی و زەرورەت ناچاری کرد لەبەر برسیەتیەکی زۆر نەک بۆ تام و چێژ لێوەرگرتن کە لەو حەرامکراوانە بخوات بە مەرجێک سنوور نەبەزێنێت و زیاد لە پێویست نەخوات لێیان، ئەوا ھیچ گوناھێکی ناگات لەو کارەیدا، وە بێگومان پەروەردگارت -ئەی پێغەمبەر- لێبووردەیە بەرامبەر ئەو کەسانەی ئەگەر لەبەر ناچاری پەنایان بردبێتە بەر خواردنی ئەو شتانە، وە زۆریش میھرەبانە بۆیان.
અરબી તફસીરો:
આયતોના ફાયદાઓ માંથી:
• في الآيات دليل على إثبات المناظرة في مسائل العلم، وإثبات القول بالنظر والقياس.
ئەم ئایەتانە بەڵگەن لەسەر سەلماندنی ووتوێژ و گفتوگۆ لە بابەتە زانستیەکاندا، وە سەلماندی قسەی ئەوانەی سەرنجدان وتێڕامان وقیاس لە حوکمەکاندا دەسەلمێنن.

• الوحي وما يستنبط منه هو الطريق لمعرفة الحلال والحرام.
وەحی و ئەوەشی لە وەحی ھەڵدەھێنجرێت ئەو ڕێگا ڕاست و دروستەیە کە حەڵاڵ و حەرامی پێ دەناسرێتەوە.

• إن من الظلم أن يُقْدِم أحد على الإفتاء في الدين ما لم يكن قد غلب على ظنه أنه يفتي بالصواب الذي يرضي الله.
زوڵم و ستەمە کەسێک خۆی پێش بخات بۆ فەتوادان لە دیندا، لەگەڵ ئەوەشدا گومانی زۆری نەبێت كەوا فەتوای ڕاست و دروست دەدات كە جێگای ڕەزامەندی خوای گەورە بێت.

• من رحمة الله بعباده الإذن لهم في تناول المحرمات عند الاضطرار.
یەکێک لەڕەحم و میھرەبانیەکانی خوای گەورە بۆ بەندەکانی ئەوەیە لە کاتی پێویستی و ناچاریدا مۆڵەتی داون حەرامكراوەکان بخۆن (بۆی حەڵاڵ كردوون).

 
શબ્દોનું ભાષાંતર આયત: (145) સૂરહ: અલ્ અન્આમ
સૂરહ માટે અનુક્રમણિકા પેજ નંબર
 
કુરઆન મજીદના શબ્દોનું ભાષાંતર - الترجمة الكردية للمختصر في تفسير القرآن الكريم - ભાષાંતરોની અનુક્રમણિકા

الترجمة الكردية للمختصر في تفسير القرآن الكريم، صادر عن مركز تفسير للدراسات القرآنية.

બંધ કરો