કુરઆન મજીદના શબ્દોનું ભાષાંતર - الترجمة الكردية للمختصر في تفسير القرآن الكريم * - ભાષાંતરોની અનુક્રમણિકા


શબ્દોનું ભાષાંતર આયત: (42) સૂરહ: અલ્ અન્આમ
وَلَقَدۡ أَرۡسَلۡنَآ إِلَىٰٓ أُمَمٖ مِّن قَبۡلِكَ فَأَخَذۡنَٰهُم بِٱلۡبَأۡسَآءِ وَٱلضَّرَّآءِ لَعَلَّهُمۡ يَتَضَرَّعُونَ
سوێند بێت ئەی پێغەمبەر چەندین پێغەمبەرمان نارد بۆلای گەل وئوممەتانی پێش تۆ باوەڕیان پێنەکردن وبەدرۆیان زانین، وە پشتیان ھەڵکرد لەو پەیامەی کە ھێنابویان بۆیان، ئێمەش تووشی ھەژاری ونەداری وبرسیەتیەکی وامان کردن کە زیانی بۆ جەستە ولاشەیان ھەبێت ودووچاری نەخۆشی بوون، تاوەکو بێدار ببنەوە وملکەچی پەروەردگاریان ببن وسەری بۆ دابنەوێنن.
અરબી તફસીરો:
આયતોના ફાયદાઓ માંથી:
• تشبيه الكفار بالموتى؛ لأن الحياة الحقيقية هي حياة القلب بقَبوله الحق واتباعه طريق الهداية.
لێکچوواندنی بێباوەڕان بەمردوو، چونکە ژیانی ڕاستەقینە ژیانی دڵە کە بەھەق وڕاستی ڕازی بێت، وە شوێن ڕێگای ھیدایەت وڕێونێنی بکەوێت.

• من حكمة الله تعالى في الابتلاء: إنزال البلاء على المخالفين من أجل تليين قلوبهم وردِّهم إلى ربهم.
حیکمەتی خوای گەورە لەتاقیکردنەوەی بەندەکانی، دابەزاندنی بەڵا وموسیبەتە بەسەر ئەوانەی سەرپێچی فەرمانەکانی دەکەن، تاوەکو دڵیان نەرم بێت وبەھۆش خۆیان بێنەوە وبگەڕێنەوە بۆلای پەروەردگاریان.

• وجود النعم والأموال بأيدي أهل الضلال لا يدل على محبة الله لهم، وإنما هو استدراج وابتلاء لهم ولغيرهم.
بوونی نازونیعمەت وماڵ وسامان ودارایی لەدەستی خەڵکی گومڕا وبێباوەڕ بەڵگە نیە لەسەر ئەوەی خوای گەورە ئەوانی خۆش دەوێت، بەڵکو تەنھا بۆ خەڵەفاندن وڕاکێشانیانە بۆ زیاتر ڕۆچوون لەتاوان وگوناھدا، بۆ ئەوەی ئەوان وغەیری ئەوانیشی پێ تاقی بکاتەوە.

 
શબ્દોનું ભાષાંતર આયત: (42) સૂરહ: અલ્ અન્આમ
સૂરહ માટે અનુક્રમણિકા પેજ નંબર
 
કુરઆન મજીદના શબ્દોનું ભાષાંતર - الترجمة الكردية للمختصر في تفسير القرآن الكريم - ભાષાંતરોની અનુક્રમણિકા

الترجمة الكردية للمختصر في تفسير القرآن الكريم، صادر عن مركز تفسير للدراسات القرآنية.

બંધ કરો