કુરઆન મજીદના શબ્દોનું ભાષાંતર - الترجمة الكردية للمختصر في تفسير القرآن الكريم * - ભાષાંતરોની અનુક્રમણિકા


શબ્દોનું ભાષાંતર આયત: (46) સૂરહ: અલ્ અન્આમ
قُلۡ أَرَءَيۡتُمۡ إِنۡ أَخَذَ ٱللَّهُ سَمۡعَكُمۡ وَأَبۡصَٰرَكُمۡ وَخَتَمَ عَلَىٰ قُلُوبِكُم مَّنۡ إِلَٰهٌ غَيۡرُ ٱللَّهِ يَأۡتِيكُم بِهِۗ ٱنظُرۡ كَيۡفَ نُصَرِّفُ ٱلۡأٓيَٰتِ ثُمَّ هُمۡ يَصۡدِفُونَ
ئەی پێغەمبەر بڵێ بەو موشریک وبت پەرستانە، ئەگەر خوای گەورە کەڕی کردن بەوەی ھێزی بیستنی گوێکانی لێ سەندنەوە، وە کوێری کردن بەلێ سەندنەوەی چاوەکانتان، وە مۆری نا بەدڵەکانتاندا کە لەھیچ شتیک تێ نەدەگەیشتن، دەبێ کێ ھەبێ جگە لەخوای گەورە ئەوەی لەدەستانداوە بتوانێت بۆتانی بگێڕێتەوە؟ جا ئەی پێغەمبەر تێڕامێنە وبیر بکەرەوە کە چۆن خوای گەورە بەڵگە ونیشانەکانیان بۆ ڕوون دەکاتەوە و بۆیانی جۆرا وجۆر دەکات؟ کەچی ئەوان پاشتر پشتی تێدەکەن و ڕووی خۆیانی لێ وەردەگێڕن.
અરબી તફસીરો:
આયતોના ફાયદાઓ માંથી:
• الأنبياء بشر، ليس لهم من خصائص الربوبية شيء البتة، ومهمَّتهم التبليغ، فهم لا يملكون تصرفًا في الكون، فلا يعلمون الغيب، ولا يملكون خزائن رزق ونحو ذلك.
پێغەمبەران ھەموویان مرۆڤن، وھیچ تایبەتمەندیەکی خوایەتیان نیە، کاری سەرەکی ئەوان تەنھا گەیاندنی پەیامی خوای گەورەیە، ئەوان ناتوانن دەست بخەنە کاروباری گەردونەوە، وە ھیچ ئاگاداری شتە نھێنی وغەیبەیەکان نین، وە خاوەنی خەزێنەی ڕزق وڕۆزی وھاوشێوەکانی نین.

• اهتمام الداعية بأتباعه وخاصة أولئك الضعفاء الذين لا يبتغون سوى الحق، فعليه أن يقرِّبهم، ولا يقبل أن يبعدهم إرضاء للكفار.
گرنگیدانی بانگخواز بەشوێنکەوتوانی، بەتایبەتی گرنگیدان بەو ھەژار ونەدارانەی کە تەنھا مەبەستیان ڕەزامەندی خوا وشوێنکەوتنی ھەق وڕاستیە، بۆیە پێویستە بانگخواز ئەوانە لەخۆی نزیک بکاتەوە، وە ڕازی نەبێت لەبەر ڕەزامەندی بێباوەڕان ئەوان لەخۆی دوور بخاتەوە.

• إشارة الآية إلى أهمية العبادات التي تقع أول النهار وآخره.
ئەم ئایەتانە ئاماژەن بۆ گرنگی ئەو عیبادەت وپەرستانەی کە دەکەونە سەرەتا وکۆتایی ڕۆژەوە.

 
શબ્દોનું ભાષાંતર આયત: (46) સૂરહ: અલ્ અન્આમ
સૂરહ માટે અનુક્રમણિકા પેજ નંબર
 
કુરઆન મજીદના શબ્દોનું ભાષાંતર - الترجمة الكردية للمختصر في تفسير القرآن الكريم - ભાષાંતરોની અનુક્રમણિકા

الترجمة الكردية للمختصر في تفسير القرآن الكريم، صادر عن مركز تفسير للدراسات القرآنية.

બંધ કરો