કુરઆન મજીદના શબ્દોનું ભાષાંતર - الترجمة الكردية للمختصر في تفسير القرآن الكريم * - ભાષાંતરોની અનુક્રમણિકા


શબ્દોનું ભાષાંતર આયત: (47) સૂરહ: અલ્ અન્આમ
قُلۡ أَرَءَيۡتَكُمۡ إِنۡ أَتَىٰكُمۡ عَذَابُ ٱللَّهِ بَغۡتَةً أَوۡ جَهۡرَةً هَلۡ يُهۡلَكُ إِلَّا ٱلۡقَوۡمُ ٱلظَّٰلِمُونَ
ئەی پێغەمبەر پێیان بڵێ: پێم بڵێن ئەگەر کتوپڕ سزای خواتان بۆ ھات بەبێ ئەوەی ھەستی پێ بکەن، یان بەئاشکرا بۆتان ھات وبەچاوی خۆتان بینیتان، جگە لەستەمکاران دەبێت کێ لەناو بەرێت، ئەو ستەمکارانەی کە باوەڕیان نەبوو بەخوا وپێغەمبەرەکانیان بەدرۆ زانی وباوەڕیان پێیان نەکرد.
અરબી તફસીરો:
આયતોના ફાયદાઓ માંથી:
• الأنبياء بشر، ليس لهم من خصائص الربوبية شيء البتة، ومهمَّتهم التبليغ، فهم لا يملكون تصرفًا في الكون، فلا يعلمون الغيب، ولا يملكون خزائن رزق ونحو ذلك.
پێغەمبەران ھەموویان مرۆڤن، وھیچ تایبەتمەندیەکی خوایەتیان نیە، کاری سەرەکی ئەوان تەنھا گەیاندنی پەیامی خوای گەورەیە، ئەوان ناتوانن دەست بخەنە کاروباری گەردونەوە، وە ھیچ ئاگاداری شتە نھێنی وغەیبەیەکان نین، وە خاوەنی خەزێنەی ڕزق وڕۆزی وھاوشێوەکانی نین.

• اهتمام الداعية بأتباعه وخاصة أولئك الضعفاء الذين لا يبتغون سوى الحق، فعليه أن يقرِّبهم، ولا يقبل أن يبعدهم إرضاء للكفار.
گرنگیدانی بانگخواز بەشوێنکەوتوانی، بەتایبەتی گرنگیدان بەو ھەژار ونەدارانەی کە تەنھا مەبەستیان ڕەزامەندی خوا وشوێنکەوتنی ھەق وڕاستیە، بۆیە پێویستە بانگخواز ئەوانە لەخۆی نزیک بکاتەوە، وە ڕازی نەبێت لەبەر ڕەزامەندی بێباوەڕان ئەوان لەخۆی دوور بخاتەوە.

• إشارة الآية إلى أهمية العبادات التي تقع أول النهار وآخره.
ئەم ئایەتانە ئاماژەن بۆ گرنگی ئەو عیبادەت وپەرستانەی کە دەکەونە سەرەتا وکۆتایی ڕۆژەوە.

 
શબ્દોનું ભાષાંતર આયત: (47) સૂરહ: અલ્ અન્આમ
સૂરહ માટે અનુક્રમણિકા પેજ નંબર
 
કુરઆન મજીદના શબ્દોનું ભાષાંતર - الترجمة الكردية للمختصر في تفسير القرآن الكريم - ભાષાંતરોની અનુક્રમણિકા

الترجمة الكردية للمختصر في تفسير القرآن الكريم، صادر عن مركز تفسير للدراسات القرآنية.

બંધ કરો