કુરઆન મજીદના શબ્દોનું ભાષાંતર - الترجمة الكردية للمختصر في تفسير القرآن الكريم * - ભાષાંતરોની અનુક્રમણિકા


શબ્દોનું ભાષાંતર આયત: (59) સૂરહ: અલ્ અન્આમ
۞ وَعِندَهُۥ مَفَاتِحُ ٱلۡغَيۡبِ لَا يَعۡلَمُهَآ إِلَّا هُوَۚ وَيَعۡلَمُ مَا فِي ٱلۡبَرِّ وَٱلۡبَحۡرِۚ وَمَا تَسۡقُطُ مِن وَرَقَةٍ إِلَّا يَعۡلَمُهَا وَلَا حَبَّةٖ فِي ظُلُمَٰتِ ٱلۡأَرۡضِ وَلَا رَطۡبٖ وَلَا يَابِسٍ إِلَّا فِي كِتَٰبٖ مُّبِينٖ
کلیلی گشت خەزێنەی نھێنییەکان تەنھا لای خوای گەورەیە، ھیچ کەسێک غەیری ئەو نایانزانێت و ئاگاداریان نییە، وە ھەرچیش لە دروستکراوەکانە لە گیانداران و ڕووەک و بێ گیانەکانیش ئەوەی لە وشکانی و دەریاکاندا ھەیە ئەو ئاگاداریانە و پێیان دەزانێت، وە ھیچ گەڵایەکیش بەبێ ئاگاداری ئەو ناکەوێتە خوارەوە، وە ھەر دانەویڵە و تۆوێکیش ھەیە لە زەویدا بێت ھەرچی تەڕ و وشکیشە، گشتی ئەوانەی کە باسکران ھەر ھەمووی لە پەڕاو و پەرتووکە ئاشکراکەی (لوح المحفوظ) دا جێگیر کراوە.
અરબી તફસીરો:
આયતોના ફાયદાઓ માંથી:
• الله تعالى يجعل العباد بعضهم فتنة لبعض، فتتفاوت درجاتهم في الرزق وفي الكفر والإيمان، والكفر والإيمان ليس منوطًا بسعة الرزق وضيقه.
خوای گەورە ھەندێک لەبەندەکانی کردووە بەمایەی تاقیکردنەوە بۆ ھەندێکی تریان، جیاوازی نێوانیان لە پلە وپایە وڕزق وڕۆزی وباوەڕ وبێباوەڕی گێراوە بەتاقیکردنەوە بۆیان تاوەکو سوپاسگوزار وناشکوریان روون بێتەوە، ئەمە لەکاتێکدا بێباوەڕی و باوەڕیش پیەوەیست نیە وھۆکاری فراوان بوونی ڕزق وڕۆزی نین، چونکە ھەندێک جار خوای گەورە ڕزق وڕۆزی خۆی دەدات بە بێباوەڕانیش تاوەک بە دڵی خۆیان لە خۆشیەکانی دونیا بخۆن وبخۆنەوە، بەڵام لە دواڕۆژدا دووچاری تۆڵە وسزای دۆزەخیان دەکات.

• من أخلاق الداعية طلاقة الوجه وإلقاء التحية والتبسط والسرور بأصحابه.
یەکێک لەڕەوشتی جوان وئاکاری بەرزی بانگخوازانن ئەوەیە ڕووخۆش ودەم بەخەندەبن لەگەڵ کەسانی تردا، وە سەلامیان لێ بکەن وسادە وبێ فیز بن لەئاستیاندا، وە سادە وسانا بن لەگەڵ ھاوڕێ وھاوەڵەکانیاندا.

• على الداعية اجتناب الأهواء في عقيدته ومنهجه وسلوكه.
لەسەر بانگخواز پێویستە دوور بکەوێتەوە لە شوێنکەوتنی ھەوا وئارەزووی خۆی لە بیروباوەر ومەنھەج وئاکار وڕەوشت وھەڵسوکەوتیدا.

• إثبات تفرد الله عز وجل بعلم الغيب وحده لا شريك له، وسعة علمه في ذلك، وأنه لا يفوته شيء ولا يعزب عنه من مخلوقاته شيء إلا وهو مثبت مدوَّن عنده سبحانه بأدق تفاصيله.
ئەم ئایەتانە ئەوە دەسەلمێنن کە تەنھا خوای گەورە ئاگاداری زانستی غەیب ونھێنیەکانە، کە ھیچ شەریک وھاوەڵی نیە، وە فراوانی عیلم وزانستی خوای گەورە لەو بوارەدا، وە ئەو زاتە بەرز وبلندە ھیچ شتێکی لەدەست دەرناچێت، وە ھیچ شتێک لەدروستکراوەکانی لێ وون نابێت، بەڵکو ھەرچی وورد ودرشتی دروستکراوەکانە لای ئەو تۆمار کراوە.

 
શબ્દોનું ભાષાંતર આયત: (59) સૂરહ: અલ્ અન્આમ
સૂરહ માટે અનુક્રમણિકા પેજ નંબર
 
કુરઆન મજીદના શબ્દોનું ભાષાંતર - الترجمة الكردية للمختصر في تفسير القرآن الكريم - ભાષાંતરોની અનુક્રમણિકા

الترجمة الكردية للمختصر في تفسير القرآن الكريم، صادر عن مركز تفسير للدراسات القرآنية.

બંધ કરો