કુરઆન મજીદના શબ્દોનું ભાષાંતર - الترجمة الكردية للمختصر في تفسير القرآن الكريم * - ભાષાંતરોની અનુક્રમણિકા


શબ્દોનું ભાષાંતર આયત: (11) સૂરહ: અલ્ જુમ્આ
وَإِذَا رَأَوۡاْ تِجَٰرَةً أَوۡ لَهۡوًا ٱنفَضُّوٓاْ إِلَيۡهَا وَتَرَكُوكَ قَآئِمٗاۚ قُلۡ مَا عِندَ ٱللَّهِ خَيۡرٞ مِّنَ ٱللَّهۡوِ وَمِنَ ٱلتِّجَٰرَةِۚ وَٱللَّهُ خَيۡرُ ٱلرَّٰزِقِينَ
جا ئەو کەسانە کاتێک کە قافڵەیەكی بازرگانی یان کارێکی بێھوودە و بێ سوودیان بینی دەوری تۆیان چۆڵ کرد لەناو مزگەوتدا - ئەی پێغەمبەر - و بەجێیان ھێشتیت کاتێک ڕاوەستابووی و وتارت بۆ دەدان، - ئەی موحەممەد- پێیان بڵی: ئەو خێر و فەزڵەی لای اللە تەعالایە زۆر باشتر و چاکترە لەو کارە بێھودە و بازرگانییەی کە بەدوایدا ڕاتان کرد، (بێگومانبن بە ڕاکردن و ھەڵپەکردن نییە) چونکە اللە تەعالا باشترین ڕۆزی دەرانە.
અરબી તફસીરો:
આયતોના ફાયદાઓ માંથી:
• وجوب السعي إلى الجمعة بعد النداء وحرمة ما سواه من الدنيا إلا لعذر.
پێویستە لەدوای بانگدان بۆ نوێژی هەینی مرۆڤی باوەڕدار بڕوات بۆ نوێژ، وه حەرامە جگە چوون بۆ نوێژ هیچ شتێكی تری دونیایی ئەنجام بدرێت لەبەر عوزرێك نەبێت.

• تخصيص سورة للمنافقين فيه تنبيه على خطورتهم وخفاء أمرهم.
تایبەتكردنی سورەتێك بەدووڕوەكانەوە، ئاماژەیەكە بە مەترسی و فڕوفێڵی نەگریسیان.

• العبرة بصلاح الباطن لا بجمال الظاهر ولا حسن المنطق.
پەند و عیبرەت بەچاكی و باشی ناوەڕۆك و ناواخنی مرۆڤە، نەك بەجوانی ڕواڵەت و گوفتار و قسەی باق و بریق بێت.

 
શબ્દોનું ભાષાંતર આયત: (11) સૂરહ: અલ્ જુમ્આ
સૂરહ માટે અનુક્રમણિકા પેજ નંબર
 
કુરઆન મજીદના શબ્દોનું ભાષાંતર - الترجمة الكردية للمختصر في تفسير القرآن الكريم - ભાષાંતરોની અનુક્રમણિકા

الترجمة الكردية للمختصر في تفسير القرآن الكريم، صادر عن مركز تفسير للدراسات القرآنية.

બંધ કરો