કુરઆન મજીદના શબ્દોનું ભાષાંતર - الترجمة الكردية للمختصر في تفسير القرآن الكريم * - ભાષાંતરોની અનુક્રમણિકા


શબ્દોનું ભાષાંતર સૂરહ: અત્ તહરીમ   આયત:

سورەتی التحریم

સૂરતના હેતુઓ માંથી:
الدعوة إلى إقامة البيوت على تعظيم حدود الله وتقديم مرضاته وحده.
بانگەوازى بۆ دامەزراندنی ماڵ لەسەر بەمەزندانانى سنوورەکانى خواى گەورە و پێشخستنی ڕەزامەندی ئەو زاتە بەتەنها.

يَٰٓأَيُّهَا ٱلنَّبِيُّ لِمَ تُحَرِّمُ مَآ أَحَلَّ ٱللَّهُ لَكَۖ تَبۡتَغِي مَرۡضَاتَ أَزۡوَٰجِكَۚ وَٱللَّهُ غَفُورٞ رَّحِيمٞ
.ئەی پێغەمبەر بۆچی شتێک لە خۆت حەرام دەکەیت لەکاتێکدا اللە تەعالا بۆی حەڵاڵ کردوویت لەزەت له ماریەی كەنیزەكت وەربگریت؟ ئایا دەتەوێت ژنەکانت ڕازی بکەیت لەبەر ئەوەی غیرەیان لێكرد؟ لەبەرامبەر ئەو کارەدا الله تەعالا لێت خۆش بووە، وه زۆریش میهرەبانە بەرامبەرت.
અરબી તફસીરો:
قَدۡ فَرَضَ ٱللَّهُ لَكُمۡ تَحِلَّةَ أَيۡمَٰنِكُمۡۚ وَٱللَّهُ مَوۡلَىٰكُمۡۖ وَهُوَ ٱلۡعَلِيمُ ٱلۡحَكِيمُ
بێگومان اللە تەعالا ھەڵوەشاندنەوەی سوێندەکانی بۆ بڕیارداون (بەوەی کەفارەتی بدەن) ئەگەر بینیتان كەفارەتدان خێری تێدایه، یان شكاندنەكەی باشتره، الله تەعالا پشتیوان و یارمەتیدەرتانە، ھەر ئەویشە زانایایه بەحاڵ و گوزەرانتان و ئەوەیش بەرژەوەندیتانی تێدایە، وە زۆریش دانا و کاربەجێیه لە شەریعەتەكەی و قەدەرەكەیدا.
અરબી તફસીરો:
وَإِذۡ أَسَرَّ ٱلنَّبِيُّ إِلَىٰ بَعۡضِ أَزۡوَٰجِهِۦ حَدِيثٗا فَلَمَّا نَبَّأَتۡ بِهِۦ وَأَظۡهَرَهُ ٱللَّهُ عَلَيۡهِ عَرَّفَ بَعۡضَهُۥ وَأَعۡرَضَ عَنۢ بَعۡضٖۖ فَلَمَّا نَبَّأَهَا بِهِۦ قَالَتۡ مَنۡ أَنۢبَأَكَ هَٰذَاۖ قَالَ نَبَّأَنِيَ ٱلۡعَلِيمُ ٱلۡخَبِيرُ
کاتێک پێغەمبەر (صلی اللە علیە وسلم) بە نھێنی قسەیەکی درکاند لای خاتوو حەفصە و بەڵێنیدا كە نزیكی ماریەی خێزانی نەكەوێتەوە، پاشان کاتێک خاتوو حەفصەیش قسەکەی گەیاندە (خاتوو عائشە)، اللە تەعالایش پێغەمبەری لەمە ئاگادار کردەوە کە (خاتوو حەفصە) نھێنییەکەتی باس کردووە، ئەمجا پێغەمبەریش (صلی اللە علیە وسلم) ھەندێکی لەو قسانەی باس کرد بۆ (خاتوو حەفصە و گلەیی لێکرد) و ھەندێکی تری باس نەکرد، وە کاتێکیش (خاتوو حەفصە) پێی وت: کێ ئەم ھەواڵەی پێ گەیاندیت؟ ئەویش فەرمووی: پەروەردگاری زاناو بە ئاگا لە گشت نھێنییەکان ئاگاداری کردم.
અરબી તફસીરો:
إِن تَتُوبَآ إِلَى ٱللَّهِ فَقَدۡ صَغَتۡ قُلُوبُكُمَاۖ وَإِن تَظَٰهَرَا عَلَيۡهِ فَإِنَّ ٱللَّهَ هُوَ مَوۡلَىٰهُ وَجِبۡرِيلُ وَصَٰلِحُ ٱلۡمُؤۡمِنِينَۖ وَٱلۡمَلَٰٓئِكَةُ بَعۡدَ ذَٰلِكَ ظَهِيرٌ
ئەم ئایەتە ڕوو دەکاتە خاتوو حەفصە و خاتوو عائیشە و پێیان دەڵێت : ئەگەر تەوبە بکەن و بگەڕێنەوە بۆ لای اللە تەعالا کارێکی باشتان کردووە، چونکە بەڕاستی بەو کارەتان دڵتان لایدا لە هەق و ڕاستی، وە حەزی بەوە كرد كە پێغەمبەر پێی ناخۆش بوو لەوەی دوور بكەوێتەوە لە ماریەی كەنیزەكی و لەسەر خۆی حەرام بكات، وە ئەگەر پشتی یەکتر بگرن (دژ بە پێغەمبەر - صلی اللە علیە وسلم - سەرکەوتوو نابن) چونکە بێگومان اللە تەعالا و جوبرەئیل و پیاوچاکان پشتیوان و یارمەتیدەری ئەون، لەپاش ئەوان فریشتەکانیش ھاوکار و پشتیوانن بۆی (واتە ئەگەر بتانەوێت دژایەتی بکەن ھیچتان پێ ناکرێت چونکە ئەو پشتیوانی زۆری ھەیە).
અરબી તફસીરો:
عَسَىٰ رَبُّهُۥٓ إِن طَلَّقَكُنَّ أَن يُبۡدِلَهُۥٓ أَزۡوَٰجًا خَيۡرٗا مِّنكُنَّ مُسۡلِمَٰتٖ مُّؤۡمِنَٰتٖ قَٰنِتَٰتٖ تَٰٓئِبَٰتٍ عَٰبِدَٰتٖ سَٰٓئِحَٰتٖ ثَيِّبَٰتٖ وَأَبۡكَارٗا
ئەگەر پێغەمبەر (صلی اللە علیە وسلم) تەڵاقتان بدات ئەوە دڵنیابن کە پەروەردگار لە بری ئێوە ژنانی باشتری دەداتێ، ژنانی موسڵمانی ئیمانداری ملەکەچی پەروەردگار و تەوبەکاری خواپەرستی ڕۆژووگر لە بێوەژنان و كیژانیش، كه هیچ كەس نەچووبێتە لایان، بەڵام پێغەمبەر تەڵاقی نەدان.
અરબી તફસીરો:
يَٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُواْ قُوٓاْ أَنفُسَكُمۡ وَأَهۡلِيكُمۡ نَارٗا وَقُودُهَا ٱلنَّاسُ وَٱلۡحِجَارَةُ عَلَيۡهَا مَلَٰٓئِكَةٌ غِلَاظٞ شِدَادٞ لَّا يَعۡصُونَ ٱللَّهَ مَآ أَمَرَهُمۡ وَيَفۡعَلُونَ مَا يُؤۡمَرُونَ
ئەی ئەوانەی باوەڕتان هێناوە بە الله تەعالا و كار بەشەریعەتەكەی دەكەن خۆتان و ماڵ و منداڵ و کەسوکارتان بپارێزن لە ئاگری دۆزەخ، ئاگرێک کە سوتەمەنێکەی خەڵکی (بێباوەڕ) و بەردە، سەرپەرشت و دەرگاوانی ئەو دۆزەخە کۆمەڵە فریشتەیەکی دڵ ڕەق و زبر و توند و تیژن کە بەھیچ شێوەیەک سەرپێچی اللە تەعالا ناکەن، بەھەر کارێکیش فەرمانیان پێ بکرێت ئەنجامی دەدەن.
અરબી તફસીરો:
يَٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ كَفَرُواْ لَا تَعۡتَذِرُواْ ٱلۡيَوۡمَۖ إِنَّمَا تُجۡزَوۡنَ مَا كُنتُمۡ تَعۡمَلُونَ
(لە قیامەتدا بە بێباوەڕان) دەوترێت: ئەی ئەوانەی بێباوەڕن بە اللە تەعالا ئەمڕۆ ھیچ بڕ و بیانوو و عوزرێک مەھێننەوە بۆ ئەو كوفر و تاوان و گوناهەی لەسەری بوون، چونکە بەڕاستی هیچ بڕوبیانویەكتان لێوەرناگیرێت، تەنھا تۆڵە و سزای ئەو کار وکردەوانە لێ دەسەنرێتەوە کە (لە دونیا) کردوتانە، لە كوفر و بێباوەڕی و بەدرۆ زانینی پێغەمبەران.
અરબી તફસીરો:
આયતોના ફાયદાઓ માંથી:
• مشروعية الكَفَّارة عن اليمين.
كەفارەتدانی سوێند لەئاینی پیرۆزی ئیسلامدا كارێكی رێگا پێدراوە.

• بيان منزلة النبي صلى الله عليه وسلم عند ربه ودفاعه عنه.
بەرزی وبڵندی پلە وپایەی پێغەمبەر (صلی اللە علیە وسلم) لای اللە تەعالا وبەرگری لێكردنی.

• من كرم المصطفى صلى الله عليه وسلم مع زوجاته أنه كان لا يستقصي في العتاب فكان يعرض عن بعض الأخطاء إبقاءً للمودة.
یەكێك لەڕێز و شكۆی پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) لەگەڵ خێزانەكانیدا ئەوە بووە: كەسێك نەبووە زۆر ڕۆبچێت لەسەرزەنشت كردنیان، بەڵكو چاوپۆشی كردووه لە هەندێك هەڵە و كەموكورتیان تاوەكو خۆشەویستی نێوانیان بەردەوام بێت.

• مسؤولية المؤمن عن نفسه وعن أهله.
لێپرسراوییەتی كەسی باوەڕدار بەرامبەر خۆی و ماڵ و منداڵی.

يَٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُواْ تُوبُوٓاْ إِلَى ٱللَّهِ تَوۡبَةٗ نَّصُوحًا عَسَىٰ رَبُّكُمۡ أَن يُكَفِّرَ عَنكُمۡ سَيِّـَٔاتِكُمۡ وَيُدۡخِلَكُمۡ جَنَّٰتٖ تَجۡرِي مِن تَحۡتِهَا ٱلۡأَنۡهَٰرُ يَوۡمَ لَا يُخۡزِي ٱللَّهُ ٱلنَّبِيَّ وَٱلَّذِينَ ءَامَنُواْ مَعَهُۥۖ نُورُهُمۡ يَسۡعَىٰ بَيۡنَ أَيۡدِيهِمۡ وَبِأَيۡمَٰنِهِمۡ يَقُولُونَ رَبَّنَآ أَتۡمِمۡ لَنَا نُورَنَا وَٱغۡفِرۡ لَنَآۖ إِنَّكَ عَلَىٰ كُلِّ شَيۡءٖ قَدِيرٞ
ئەی ئەوانەی باوەڕتان ھێناوە بە اللە تەعالا و كار بە شەریعەتەكەی ئەو دەكەن، تەوبە بکەن لە گوناهەكانتان و بگەڕێنەوە بۆ لای اللە تەعالا بە گەڕانەوە و تەوبەیەکی یەکجاری و دڵسۆزانە، تا پەروەردگارتان لە قیامەتدا لە گوناھەکانتان خۆش بێت و بتانخاتە باخ و بەھەشتانێکەوە کە چەند ڕووبار بە ژێریاندا دەڕوات، ئەو ڕۆژە ڕۆژگارێکە کە اللە تەعالا پێغەمبەر و ئەو (ئیماندارانەی) لەگەڵیدان سەر شۆڕ ناکات و نایانخاتە ئاگری دۆزەخەوە، لەسەر پردی سیراط نوورو ڕووناکیان دێت و دەچێت لەبەردەم و لای ڕاستیانەوە دەدرەوشێتەوە، (لە بەرامبەر ئەم نیعمەتەدا) دەڵێن ئەی پەروەردگارمان ئەم نوور و ڕوناکیەمان بۆ تەواو بکە تا دەچینە بەهەشتەوە، وە لەگوناهەكانمان خۆش بە، چونکە بەڕاستی ھەر تۆی کە دەسەڵاتداری بەسەر ھەموو شتێکدا و دەسەوسان نیت لە تەواوكردنی نوور و ڕوناكی و چاوپۆشی كردنی تاوان و گوناهەكانمان.
અરબી તફસીરો:
يَٰٓأَيُّهَا ٱلنَّبِيُّ جَٰهِدِ ٱلۡكُفَّارَ وَٱلۡمُنَٰفِقِينَ وَٱغۡلُظۡ عَلَيۡهِمۡۚ وَمَأۡوَىٰهُمۡ جَهَنَّمُۖ وَبِئۡسَ ٱلۡمَصِيرُ
ئەی پێغەمبەر لەگەڵ بێباوەڕان بە شمشێر جیھاد بکە و بجەنگێ، وە لەگەڵ دووڕوەکانیش بە زمان و جێ بەجێکردنی سزای سنوورەکان، وە توندو تیژ بە لەگەڵیان بۆ ئەوەی لێت بترسێن، ئەوانە لە ڕۆژی قیامەتدا جێگا و شوێنیان ئاگری دۆزەخە کە خراپترین جێگا و سەرئەنجامە.
અરબી તફસીરો:
ضَرَبَ ٱللَّهُ مَثَلٗا لِّلَّذِينَ كَفَرُواْ ٱمۡرَأَتَ نُوحٖ وَٱمۡرَأَتَ لُوطٖۖ كَانَتَا تَحۡتَ عَبۡدَيۡنِ مِنۡ عِبَادِنَا صَٰلِحَيۡنِ فَخَانَتَاهُمَا فَلَمۡ يُغۡنِيَا عَنۡهُمَا مِنَ ٱللَّهِ شَيۡـٔٗا وَقِيلَ ٱدۡخُلَا ٱلنَّارَ مَعَ ٱلدَّٰخِلِينَ
اللە تەعالا نمونەیەک دەھێنێتەوە بۆ بێباوەڕان ئەوانەی باوەڕیان نییە به الله تەعالا و پێغەمبەرەكانی، نموونەیان بۆ دەهێنێتەوە بە ژنەکەی نوح و بە ژنەکەی لوط، ئەم دوو ژنە خێزان و ژنی دوو بەندەی باوەڕداری چاکی ئێمە بوون، کەچی ئەم دوو ژنە ناپاکیان کرد (بەوەی باوەڕیان پێ نەھێنان و گاڵتەیان پێ دەکردن و سیخوڕیان بەسەرەوە دەکردن, نەک مەبەست خیانەتی ھاوسەرێتی بێت) لەبەر ئەمە ئەم دوو پێغەمبەرە(نوح و لوط) کە مێردی ئەوان بوون نەیانتوانی لای اللە تەعالا تکایەکیان بۆ بکەن و سزایان لێ دووربخەنەوە، وە پیان وترا (بەو دوو ژنە) : بچنە ناو ئاگری دۆزەخەوە لەگەڵ ئەوانەی کە دەچنە ناویەوە (واتە لەگەڵ بێباوەڕانی تردا).
અરબી તફસીરો:
وَضَرَبَ ٱللَّهُ مَثَلٗا لِّلَّذِينَ ءَامَنُواْ ٱمۡرَأَتَ فِرۡعَوۡنَ إِذۡ قَالَتۡ رَبِّ ٱبۡنِ لِي عِندَكَ بَيۡتٗا فِي ٱلۡجَنَّةِ وَنَجِّنِي مِن فِرۡعَوۡنَ وَعَمَلِهِۦ وَنَجِّنِي مِنَ ٱلۡقَوۡمِ ٱلظَّٰلِمِينَ
ھەروەھا اللە تەعالا نموونەیەک دەھێنێتەوە بۆ باوەڕداران، ئەوانەی باوەڕیان بە اللە تەعالا و پێغەمبەرەکانی ھەیە، نموونەیان بۆ دەھێنێتەوە بە ژنەکەی فیرعەون، وتی: ئەی پەروەردگارم خانوو کۆشکێکم لای خۆت بۆ دروست بکە لەبەھەشتدا، وە ڕزگارم بکە لە فرعەون وکار وکردەوەی وڕزگاریشم بکە لە گەلی ستەمکاران.
અરબી તફસીરો:
وَمَرۡيَمَ ٱبۡنَتَ عِمۡرَٰنَ ٱلَّتِيٓ أَحۡصَنَتۡ فَرۡجَهَا فَنَفَخۡنَا فِيهِ مِن رُّوحِنَا وَصَدَّقَتۡ بِكَلِمَٰتِ رَبِّهَا وَكُتُبِهِۦ وَكَانَتۡ مِنَ ٱلۡقَٰنِتِينَ
ھەروەھا اللە تەعالا نمونەش دەھێنێتەوە بۆ باوەڕداران، ئەوانەی باوەڕیان بە اللە تەعالا و پێغەمبەرەکانی ھەیە، نموونەیان بۆ دەھێنێتەوە بە مەریەمی کچی عیمران کە داوێنی خۆی پاک ڕاگرت، ئەمجا الله تەعالا فەرمانی كرد بە جوبرەئیل لەو ڕۆحەی کە خۆمان بەدیمان هێناوە فووی پێدا بكات، ئەوەبوو بەقودرەت و دەسەڵاتی اللە تەعالا مەریەم سكی پڕ بوو بەعیسای كوڕی مەریەم بەبێ ئەوەی باوكیشی هەبێت، ئەویش باوەڕی ھێنا بە شەریعەتەكانی اللە تەعالا و ئەو كتێبانەی دابەزیوون بۆ پێغەمبەرەكانی، ( ئەم ئافرەتە ) ھەمیشە و ھەردەم لە ڕیزی ملکەچ و فەرمانبەردارانی پەروەردگار بوو، بە بەجێهێنانی فەرمانەكانی و دوور كەوتنەوە لە ڕێگرییەكانی.
અરબી તફસીરો:
આયતોના ફાયદાઓ માંથી:
• التوبة النصوح سبب لكل خير.
تەوبەی ڕاست و دروست (نەصوح) هۆكاری هەموو خێر و چاكەیەكە.

• في اقتران جهاد العلم والحجة وجهاد السيف دلالة على أهميتهما وأنه لا غنى عن أحدهما.
پێكەوە كۆكردنەوەی جیهاد و تێكۆشانی علیم و زانست لەگەڵ جیهادی شمشێر، بەڵگەیە لەسەر گرنگی هەردووكیان، وە بە هیچ شێوەیەك ناتوانین دەست بەرداری هیچ كامیان ببین.

• القرابة بسبب أو نسب لا تنفع صاحبها يوم القيامة إذا فرّق بينهما الدين.
خزمایەتی بەهۆكار بێت، یان بە نەسەب بێت، هیچ سوودێك بەخاوەنەكەی ناگەیەنێت ئەگەر ئاینیان جیاواز بێت، وەك چۆن نوح و لوط هیچ سوودێك ناگەیەنن بە ژنەكانیان.

• العفاف والبعد عن الريبة من صفات المؤمنات الصالحات.
داوێن پاكی و دوور بوون لە گومانی خەڵكی یەكێكه لە سیفاتی ئافرەتانی چاكەكار.

 
શબ્દોનું ભાષાંતર સૂરહ: અત્ તહરીમ
સૂરહ માટે અનુક્રમણિકા પેજ નંબર
 
કુરઆન મજીદના શબ્દોનું ભાષાંતર - الترجمة الكردية للمختصر في تفسير القرآن الكريم - ભાષાંતરોની અનુક્રમણિકા

الترجمة الكردية للمختصر في تفسير القرآن الكريم، صادر عن مركز تفسير للدراسات القرآنية.

બંધ કરો