Check out the new design

क़ुरआन के अर्थों का अनुवाद - पवित्र क़ुरआन की संक्षिप्त व्याख्या का कुर्दी अनुवाद * - अनुवादों की सूची


अर्थों का अनुवाद सूरा: अन्-नह़्ल   आयत:
ثُمَّ إِنَّ رَبَّكَ لِلَّذِينَ عَمِلُواْ ٱلسُّوٓءَ بِجَهَٰلَةٖ ثُمَّ تَابُواْ مِنۢ بَعۡدِ ذَٰلِكَ وَأَصۡلَحُوٓاْ إِنَّ رَبَّكَ مِنۢ بَعۡدِهَا لَغَفُورٞ رَّحِيمٌ
پاشان - ئەی پێغەمبەر - سەبارەت بەوانەی بەنەزانی ونەفامی گوناھ و تاوان ئەنجام دەدەن ولەسەرەنجامەکەی بێ ئاگان ئەگەرچی بەئەنقەستیش بیکەن پاشان دوای ئەو کارە خراپانە تەوبە دەکەن و دەگەڕێنەوە بۆ لای خوای گەورە، وە لەبری تاوان و گوناهـ کاری چاکە ئەنجام دەدەن، بێگومان پەروەردگارت لە گوناھەکانیان دەبورێت، وە زۆریش میھرەبانە بەرامبەریان.
अरबी तफ़सीरें:
إِنَّ إِبۡرَٰهِيمَ كَانَ أُمَّةٗ قَانِتٗا لِّلَّهِ حَنِيفٗا وَلَمۡ يَكُ مِنَ ٱلۡمُشۡرِكِينَ
بێگومان ئیبراھیم (سەلامی خوای لەسەر بێت) ھەموو ڕەوشت و ئاکارە بەرز و چاکەکانی لە خۆیدا کۆکردبوەوە، وە ھەمیشە گوێڕایەڵی پەروەردگاری بوو، وە لە ھەموو ئاینێکی خوار و خێچ لایدابوو بەرەو ئاینی یەکخواپەرستی کە ئیسلامە، وە ھەرگیز ئیبراھیم لە ھاوبەشدانەران نەبووە.
अरबी तफ़सीरें:
شَاكِرٗا لِّأَنۡعُمِهِۚ ٱجۡتَبَىٰهُ وَهَدَىٰهُ إِلَىٰ صِرَٰطٖ مُّسۡتَقِيمٖ
ئەو سوپاسگوزاری ئەو نیعمەت و بەخششانە بوو کە خوای گەورە پێی بەخشی بوو، خوایش بۆ پێغەمبەرێتی ھەڵیبژاردبوو ، وە ڕێنموونیشی کردبوو بۆ سەر ئاینی ئیسلام کە ئاینێکی ڕاست و دروستە.
अरबी तफ़सीरें:
وَءَاتَيۡنَٰهُ فِي ٱلدُّنۡيَا حَسَنَةٗۖ وَإِنَّهُۥ فِي ٱلۡأٓخِرَةِ لَمِنَ ٱلصَّٰلِحِينَ
لە دونیادا ناوبانگێکی باشمان پێیدا و کردمان بە پێغەمبەر، وە ئەوانەیش دوای ئەو دێن وەسف وستایشی دەکەن و چاوی لێدەکەن، ھەروەھا پەروەردگار کوڕی ساڵح و چاکی پێ بەخشی، وە لە دواڕۆژیشدا بێگومان لە ڕیزی پیاوچاکاندایە، ئەوانەی خوای گەورە پلە زۆر بەرز و نایابەکانی بەھەشتی بۆ ئامادە کردوون.
अरबी तफ़सीरें:
ثُمَّ أَوۡحَيۡنَآ إِلَيۡكَ أَنِ ٱتَّبِعۡ مِلَّةَ إِبۡرَٰهِيمَ حَنِيفٗاۖ وَمَا كَانَ مِنَ ٱلۡمُشۡرِكِينَ
پاشان - ئەی پێغەمبەر - وەحیمان بۆ کردیت بە یەکخواپەرستی و خۆبەری کردن لە بتپەرستان و بانگەواز کردن بۆ لای خوا و کارکردن بە شەریعەت و بەرنامەکەی و شوێن ئاینی ئیبراھیم (سەلامی خوای لەسەر بێت) بکەویت، وە خۆت لە ھەموو ئاینێکی تر وەلانێ و ڕوو بکەرە ئیسلام، وە ئیبراھیم ھەرگیز لە ھاوبەشدانەران نەبووە، ھەروەک چۆن بتپەرست و موشریکەکان واگومانیان دەبرد وبانگەشەیان بۆ دەکرد، بەڵکو ئیبراھیم یەکخواپەرست بووە.
अरबी तफ़सीरें:
إِنَّمَا جُعِلَ ٱلسَّبۡتُ عَلَى ٱلَّذِينَ ٱخۡتَلَفُواْ فِيهِۚ وَإِنَّ رَبَّكَ لَيَحۡكُمُ بَيۡنَهُمۡ يَوۡمَ ٱلۡقِيَٰمَةِ فِيمَا كَانُواْ فِيهِ يَخۡتَلِفُونَ
بێگومان خوای گەورە ڕێزگرتنی ڕۆژی شەممانی لەسەر جولەکەکان فەرز کرد کە ڕاجیایان تێیدا ھەبوو لەگەڵ پێغەمبەرەکانیان، ئەم ڕێزگرتنەیش بۆ ئەوە بوو لەو ڕۆژەدا خۆیان یەکلایی بکەنەوە بۆ بەندایەتی و پەرستی خوای گەورە ، دوای ئەوەی تووشی گومڕایی ھاتن لە بارەی ڕۆژی ھەینییەوە کاتێک لەسەرەتاوە فەرمانیان پێکرا لەو ڕۆژەدا خۆیان یەکلایی بکەنەوە بۆ پەرستنی خوای گەورە، - ئەی پێغەمبەر - بێگومان پەروەردگارت ڕۆژی قیامەت لە نێوان ئەوانەی ڕاجیابوون بەدادگەرانە لە نێوانیاندا دادوەری دەکات و بڕیاری خۆی دەدات، وە پاداشتی ھەموو کەس بە شێوەیەکی شیاو و شایستە دەداتەوە.
अरबी तफ़सीरें:
ٱدۡعُ إِلَىٰ سَبِيلِ رَبِّكَ بِٱلۡحِكۡمَةِ وَٱلۡمَوۡعِظَةِ ٱلۡحَسَنَةِۖ وَجَٰدِلۡهُم بِٱلَّتِي هِيَ أَحۡسَنُۚ إِنَّ رَبَّكَ هُوَ أَعۡلَمُ بِمَن ضَلَّ عَن سَبِيلِهِۦ وَهُوَ أَعۡلَمُ بِٱلۡمُهۡتَدِينَ
- ئەی پێغەمبەر - خۆت و شوێنکەوتوانت لە باوەڕداران بانگەواز بکەن بۆ ئاینی ئیسلام، بە شێوازێکی دانایی و کاربەجێی و پڕ لە حیکمەت ڕەچاوی ئەو کەسە بکرێت کە بانگی دەکرێت بۆ ئیسلام و ڕەچاوی ڕادەی تێگەیشتن و ھاتن بەدەم و ملکەچی بکرێت، وە بانگەوازی خەڵکی بکە بە ئامۆژگاری شیرین و جوان کەھەم موژدەیان پێ بدەیت بە بەھەشت و ھەم بیشیان ترسێنیت لە ئاگری دۆزەخ، وە گفتوگۆیان لەگەڵدا بکە بەشێوازێکی زۆر جوان لە دەربڕینی ئاخاوتن و ڕەوشتی جوان و گەیاندنی پەیامەکەت پێیان، ئەوەش بزانە ھیدایەتدان و ڕێنومایی ئەوان لەسەر تۆ نییە، بەڵکو تۆ تەنھا ئەوەت لەسەرە پێیان ڕابگەیەنیت، بێگومان ھەر ئەویش زاناترە بە حاڵی ئەو کەسەی لە ئاینی ئیسلام لایداوە و گومڕا بووە، وە ھەر ئەویش زاناترە بە حاڵی ئەو کەسانە کە ھیدایەت دراون و رێنوێنی کراون بۆ ئیسلام، بۆیە زۆر خەفەتی لێ مەخۆ و دڵگران مەبە بۆیان.
अरबी तफ़सीरें:
وَإِنۡ عَاقَبۡتُمۡ فَعَاقِبُواْ بِمِثۡلِ مَا عُوقِبۡتُم بِهِۦۖ وَلَئِن صَبَرۡتُمۡ لَهُوَ خَيۡرٞ لِّلصَّٰبِرِينَ
ئەگەر ویستان تۆڵە لە دوژمنەکانتان بکەنەوە ئەوا با بە ھاوشێوەی ئەوان چییان لێکردوون ئێوەیش وایان لێ بکەنەوە بێ زیادەڕۆیی کردن، خۆ ئەگەر ھاتوو ئارامتان گرت لە تۆڵە نەکردنەوە لێیان لە کاتێکدا دەسەڵاتیشتان ھەبێت بەسەریاندا، ئەوە کاری وا بۆ ئارامگران لە ئێوە باشترە تا تۆڵە لێکردنەوە.
अरबी तफ़सीरें:
وَٱصۡبِرۡ وَمَا صَبۡرُكَ إِلَّا بِٱللَّهِۚ وَلَا تَحۡزَنۡ عَلَيۡهِمۡ وَلَا تَكُ فِي ضَيۡقٖ مِّمَّا يَمۡكُرُونَ
- ئەی پێغەمبەر - ئارام بگرە لەسەر ئەزیەت و ناڕەحەتی ئەوانە، ھەر خوایە یارمەتیت دەدات لەسەر ئارامگرتن، چونکە جگە لە یارمەتی دان و تەوفیقی خوا ھیچ یارمەتیەکی تر نییە، ھیچ خەفەت مەخۆ بۆ ئەوەی بێباوەڕان پشت دەکەنە بانگەوازەکەت، وە ھیچ دڵتەنگیش مەبە لەبەرامبەر ئەو فرت فێڵانەی بەردەوام لێتی دەکەن.
अरबी तफ़सीरें:
إِنَّ ٱللَّهَ مَعَ ٱلَّذِينَ ٱتَّقَواْ وَّٱلَّذِينَ هُم مُّحۡسِنُونَ
بێگومان خوای گەورە لە گەڵ ئەو خواناسانایە کە واز لە گوناھ و تاوان دەھێنن، وە لەگەڵ چاکەکاراندایە، ئەوانەی گوێڕایەڵی ئەون بەجێ بەجێکردنی فەرمانەکانی، ئەو بە یارمەتیدان و پشتگیری لەگەڵیاندایە.
अरबी तफ़सीरें:
इस पृष्ठ की आयतों से प्राप्त कुछ बिंदु:
• اقتضت رحمة الله أن يقبل توبة عباده الذين يعملون السوء من الكفر والمعاصي، ثم يتوبون ويصلحون أعمالهم، فيغفر الله لهم.
ڕەحمەت و میھرەبانی خوای گەورە ئەوە دەخوازێت کە تەوبە و پەشیمانی لە بەندەکانی گیرا بکات، ئەوانەی گوناھ و تاوان لە بێباوەڕی و سەرپێچی خوا ئەنجام دەدەن، پاشان دەگەڕێنەوە و تەوبە دەکەن و کاروکردەوەی چاک ئەنجام دەدەن، خوای گەورەیش لێیان خۆش دەبێت.

• يحسن بالمسلم أن يتخذ إبراهيم عليه السلام قدوة له.
واچاک و جوانە موسڵمان ئیبراھیم (سەلامی خوای لێ بێت) بکاتە سەرمەشق و ڕابەری خۆی.

• على الدعاة إلى دين الله اتباع هذه الطرق الثلاث: الحكمة، والموعظة الحسنة، والمجادلة بالتي هي أحسن.
پێویستە لەسەر بانگخوازان ئەوانەی بانگەواز بۆ ئاینی خوا دەکەن شوێن ئەم سێ ڕێگایە بکەون: حیکمەت و دانایی، ئامۆژگاری جوان و شیرین، گفتوگۆی ڕێک و پێک ئاداب و ڕەوشتی تێدا ڕەچاو بکرێت.

• العقاب يكون بالمِثْل دون زيادة، فالمظلوم منهي عن الزيادة في عقوبة الظالم.
تۆڵەکردنەوە لەدەست درێژیکار دەبێت بە ھاوشێوەی ئەو دەست درێژییەی خۆی بێت نەک زیادەڕۆیی تێدا بکرێت، چونکە ستەملێکراو ڕێگای پێ نادرێت زیاد لەو ستەمەی لێی کراوە تۆڵە بسێنێتەوە لە کەسی ستەمکار.

 
अर्थों का अनुवाद सूरा: अन्-नह़्ल
सूरों की सूची पृष्ठ संख्या
 
क़ुरआन के अर्थों का अनुवाद - पवित्र क़ुरआन की संक्षिप्त व्याख्या का कुर्दी अनुवाद - अनुवादों की सूची

कुरआन अध्ययन एवं व्याख्या केंद्र द्वारा निर्गत।

बंद करें