क़ुरआन के अर्थों का अनुवाद - الترجمة الكردية للمختصر في تفسير القرآن الكريم * - अनुवादों की सूची


अर्थों का अनुवाद सूरा: सूरा अश्-शम्स   आयत:

سورەتی الشمس

सूरा के उद्देश्य:
التأكيد بأطول قسم في القرآن، على تعظيم تزكية النفس بالطاعات، وخسارة دسّها بالمعاصي.
جەختکردنەوە بە درێژترین سوێندخواردن لە قورئاندا لەسەر بە گەورەدانانى تەزکیە و پاککردنەوەى نەفس بە پەرستەکان و خەسارۆمەندی پیسکردنی بە گوناهـ و تاوانەکان.

وَٱلشَّمۡسِ وَضُحَىٰهَا
خواى گەورە سوێندی خوارد بەخۆر، وسوێندی خوارد بەکاتی بەرزبوونەوەی دوای ھەڵھاتنی لەڕۆژھەڵاتەوە.
अरबी तफ़सीरें:
وَٱلۡقَمَرِ إِذَا تَلَىٰهَا
وە سوێندی خوارد بەمانگ کە دەردەکەوێت دوای ئاوابوونی خۆر.
अरबी तफ़सीरें:
وَٱلنَّهَارِ إِذَا جَلَّىٰهَا
وە سوێند بە ڕۆژگار کاتێک کە بەتیشکی سەر ڕووی زەوی ڕووناک دەکاتەوە.
अरबी तफ़सीरें:
وَٱلَّيۡلِ إِذَا يَغۡشَىٰهَا
وە سوێند بە شەو کاتێک کە ڕووی زەوی بەتاریکیەکەی دادەپۆشێت، بۆیە سەر زەوی تاریک دەبێت.
अरबी तफ़सीरें:
وَٱلسَّمَآءِ وَمَا بَنَىٰهَا
وە سوێند بەئاسمان، وبە ئەو زاتەیش کە دروستی کردووە وبە وردی وئەوپەڕی ڕێک وپێکی بەدیھێناوە.
अरबी तफ़सीरें:
وَٱلۡأَرۡضِ وَمَا طَحَىٰهَا
وە سوێند بەزەوی و بەڕاخراویەکەی بۆئەوەى خەڵکی لەسەری نیشتەجێ بن.
अरबी तफ़सीरें:
وَنَفۡسٖ وَمَا سَوَّىٰهَا
وە سوێند بەدەروونی ئادەمیزاد، وە سوێندیش بەو بەدیھێنانەی کە اللە -تەعاﻻ- بەشێوەیەکی زۆر ڕێک وپێک بەدیھێناوە.
अरबी तफ़सीरें:
فَأَلۡهَمَهَا فُجُورَهَا وَتَقۡوَىٰهَا
ئەمجا ئیلھامی بۆ کرد بۆ ناسین وتێگەیشتنی خراپە وتاوان وچاکە وخواناسین (واتە خێر وشەڕی بۆ ڕوونکردەوە ونیشانی دا چی چاکەیە بیکات وچیش خراپە خۆی لێ دوور بگرێت).
अरबी तफ़सीरें:
قَدۡ أَفۡلَحَ مَن زَكَّىٰهَا
سوێند بەھەموو ئەوانە بەڕاستی ڕزگاری بوو، سەرفراز بوو ئەوەی کە دەروون ونەفسی خۆی پاک کردەوە، بەڕازاندنەوەی بە ئاکار وڕەوشتە جوانەکان، وە پاککردنەوەی لەخراپە وگوناھـ وتاوان.
अरबी तफ़सीरें:
وَقَدۡ خَابَ مَن دَسَّىٰهَا
وە بەڕاستی ئەوەیشی کە دەروون ونەفسی خۆی بێنرخ وپیس کرد بەکردنی گوناھـ وتاوانەکان؛ بەدبەخت ودۆڕاوە.
अरबी तफ़सीरें:
كَذَّبَتۡ ثَمُودُ بِطَغۡوَىٰهَآ
گەلی سەموود بەھۆی کردنی گوناهـ وتاوان وسەرکەشی ویاخی بوونیانەوە، بڕوایان بە پێغەمبەرەکەیان -بە صاڵح- نەھێنا.
अरबी तफ़सीरें:
إِذِ ٱنۢبَعَثَ أَشۡقَىٰهَا
کاتێک کە خراپترین کەسیان ھەستایەوە (بۆ سەربڕینی ووشترەکە)، دوای ئەوەی گەلەکەی ئەو کارەیان پێی سپارد.
अरबी तफ़सीरें:
فَقَالَ لَهُمۡ رَسُولُ ٱللَّهِ نَاقَةَ ٱللَّهِ وَسُقۡيَٰهَا
ئەمجا پێغەمبەر ی خوا ساڵح -علیه السلام- پێی ووتن: وازبھێنن لەم وشترەی اللە -تەعاﻻ- ونۆرە ئاوی بدەن با لەنۆرەکەی خۆی بخواتەوە، وزیانی لێ مەدەن و بەخراپ نزیكی مەكەونەوە.
अरबी तफ़सीरें:
فَكَذَّبُوهُ فَعَقَرُوهَا فَدَمۡدَمَ عَلَيۡهِمۡ رَبُّهُم بِذَنۢبِهِمۡ فَسَوَّىٰهَا
کەچی (ئەو گەلە ستەمکارە) بڕوایان بەھەڕەشەکانی ئەو پێغەمبەرە نەکرد و وشترەکەیان سەربڕی، ئەمجا پەروەردگاریان بەھۆی تاوان وگوناھەکانیانەوە سزای سەختی بەسەردا ڕشتن و وڵاتەکەیانی کاول کرد و لەگەڵ خاکدا یەکسانی کردن.
अरबी तफ़सीरें:
وَلَا يَخَافُ عُقۡبَٰهَا
اللە -تەعاﻻ- بەو شێوەیەی لێکردن وە ھیچ ناترسێت لەپاشەڕۆژی ئەم تۆڵە سەندنەوە (لەو گەلە ستەمکارە).
अरबी तफ़सीरें:
इस पृष्ठ की आयतों से प्राप्त कुछ बिंदु:
• أهمية تزكية النفس وتطهيرها.
گرنگی تەزکیەی -پاککردنەوەی- نەفس لە ژەنگ وژاری گوناھـ وتاوان.

• المتعاونون على المعصية شركاء في الإثم.
ئەو کەسانەی ھاریکاری یەکتری دەکەن لە تاوان وخراپە، ھاوبەشیشن لە گوناھەکەیدا.

• الذنوب سبب للعقوبات الدنيوية.
گوناھـ وتاوانكردن ھۆکاری سزاکانی دونیان.

• كلٌّ ميسر لما خلق له فمنهم مطيع ومنهم عاصٍ.
ھەموو کەسێک کاری بۆ ئاسانکراوە بۆ ئەو مەبەستەی بۆی بەدیھێنراوە، ھەندێکیان گوێڕایەڵن وھەندێکی تریش سەرپێچی کارن.

 
अर्थों का अनुवाद सूरा: सूरा अश्-शम्स
सूरों की सूची पृष्ठ संख्या
 
क़ुरआन के अर्थों का अनुवाद - الترجمة الكردية للمختصر في تفسير القرآن الكريم - अनुवादों की सूची

الترجمة الكردية للمختصر في تفسير القرآن الكريم، صادر عن مركز تفسير للدراسات القرآنية.

बंद करें