क़ुरआन के अर्थों का अनुवाद - कुर्दी अनुवाद - सलाहुद्दीन * - अनुवादों की सूची


अर्थों का अनुवाद आयत: (77) सूरा: सूरा यूसुफ़
۞ قَالُوٓاْ إِن يَسۡرِقۡ فَقَدۡ سَرَقَ أَخٞ لَّهُۥ مِن قَبۡلُۚ فَأَسَرَّهَا يُوسُفُ فِي نَفۡسِهِۦ وَلَمۡ يُبۡدِهَا لَهُمۡۚ قَالَ أَنتُمۡ شَرّٞ مَّكَانٗاۖ وَٱللَّهُ أَعۡلَمُ بِمَا تَصِفُونَ
[ قَالُوا إِنْ يَسْرِقْ فَقَدْ سَرَقَ أَخٌ لَهُ مِنْ قَبْلُ ] ئه‌وانیش وتیان: ئه‌گه‌ر براكه‌مان دزیشی كرد بێت ئه‌وا پێشتریش برایه‌كی هه‌بوو كه‌ یوسف بووه‌ دزی كردووه‌، كه‌ ئه‌وترێ: باپیری (باوكی دایكی) بتێكی هه‌بووه‌ په‌رستوویه‌تی ئه‌میش دزیویه‌تی و شكاندوویه‌تی، یاخود وتراوه‌: هه‌ر تۆمه‌تێك بووه‌ داویانه‌ته‌ پاڵ یوسف و - صلی الله علیه وسلم - هیچ دزیه‌كی نه‌كردووه‌ [ فَأَسَرَّهَا يُوسُفُ فِي نَفْسِهِ وَلَمْ يُبْدِهَا لَهُمْ قَالَ أَنْتُمْ شَرٌّ مَكَانًا ] یوسف ئه‌م شته‌ی له‌ نه‌فسی خۆیدا شارده‌وه‌و ده‌ری نه‌بڕی، وه‌ خه‌فه‌تی خوارد له‌و قسه‌یه‌ی كه‌ كردیان و ئازاری پێ گه‌یشت، وه‌ له‌ دڵى خۆیدا وتی: ئێوه‌ خراپترین شوێن و مه‌نزیله‌تتان هه‌یه‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی دزى¬ كردنیان دایه‌ پاڵ یوسف - صلی الله علیه وسلم - [ وَاللَّهُ أَعْلَمُ بِمَا تَصِفُونَ (٧٧) ] وه‌ خوای گه‌وره‌ زاناتره‌ كه‌ ئێوه‌ ڕاستگۆ نین له‌وه‌ی كه‌ دزی ئه‌ده‌نه‌ پاڵ یوسف و به‌م شێوازه‌ وه‌سفی ئه‌كه‌ن.
अरबी तफ़सीरें:
 
अर्थों का अनुवाद आयत: (77) सूरा: सूरा यूसुफ़
सूरों की सूची पृष्ठ संख्या
 
क़ुरआन के अर्थों का अनुवाद - कुर्दी अनुवाद - सलाहुद्दीन - अनुवादों की सूची

पवित्र क़ुरआन के अर्थों का कुर्दी अनुवाद, अनुवादक : सलाहुद्दीन अब्दुल करीम

बंद करें