Check out the new design

क़ुरआन के अर्थों का अनुवाद - कुर्दी अनुवाद - सलाहुद्दीन * - अनुवादों की सूची


अर्थों का अनुवाद सूरा: अल्-कह्फ़   आयत:
إِنَّا مَكَّنَّا لَهُۥ فِي ٱلۡأَرۡضِ وَءَاتَيۡنَٰهُ مِن كُلِّ شَيۡءٖ سَبَبٗا
[ إِنَّا مَكَّنَّا لَهُ فِي الْأَرْضِ ] ئێمه‌ له‌سه‌ر زه‌ویدا جێگیرمان كردو موڵك و تواناو ده‌سه‌ڵاتمان پێ به‌خشی [ وَآتَيْنَاهُ مِنْ كُلِّ شَيْءٍ سَبَبًا (٨٤) ] وه‌ له‌ هه‌موو شتێكدا ئه‌وه‌ی كه‌ مه‌به‌ستی بێ له‌ هۆكارى سه‌ركه‌وتن و نیشانه‌كانی ڕێگاو زانیارى و فێر بوونى زمانمان پێ به‌خشی.
अरबी तफ़सीरें:
فَأَتۡبَعَ سَبَبًا
[ فَأَتْبَعَ سَبَبًا (٨٥) ] ئه‌ویش ئه‌و ڕێگاو هۆكارانه‌ی ئه‌گرته‌ به‌ر .
अरबी तफ़सीरें:
حَتَّىٰٓ إِذَا بَلَغَ مَغۡرِبَ ٱلشَّمۡسِ وَجَدَهَا تَغۡرُبُ فِي عَيۡنٍ حَمِئَةٖ وَوَجَدَ عِندَهَا قَوۡمٗاۖ قُلۡنَا يَٰذَا ٱلۡقَرۡنَيۡنِ إِمَّآ أَن تُعَذِّبَ وَإِمَّآ أَن تَتَّخِذَ فِيهِمۡ حُسۡنٗا
[ حَتَّى إِذَا بَلَغَ مَغْرِبَ الشَّمْسِ ] تا گه‌یشته‌ ئه‌و شوێنه‌ی كه‌ خۆری لێ ئاوا ئه‌بێ ئه‌وپه‌ڕی زه‌وی له‌ خۆرئاواوه‌ كه‌ هیچ شتێكی تر نه‌ما ته‌نها ده‌ریا نه‌بێ [ وَجَدَهَا تَغْرُبُ فِي عَيْنٍ حَمِئَةٍ ] بینی كه‌ خۆر ئاوا ئه‌بێ له‌ شوێنێك وه‌كو قوڕ له‌به‌ر چاوی ئه‌م وه‌كو قوڕێكی ڕه‌ش وایه‌، وه‌ گه‌رمه‌ چونكه‌ له‌ تیشكى خۆره‌وه‌ نزیكه‌ [ وَوَجَدَ عِنْدَهَا قَوْمًا ] وه‌ له‌وێ لای خۆرئاوا قه‌ومێكی بینی [ قُلْنَا يَا ذَا الْقَرْنَيْنِ إِمَّا أَنْ تُعَذِّبَ وَإِمَّا أَنْ تَتَّخِذَ فِيهِمْ حُسْنًا (٨٦) ] وتمان: ئه‌ی (ذي القرنين) ئه‌مانه‌ قه‌ومێكی كافرن یان ئه‌وه‌تا ئه‌بێ سزایان بده‌ی ئه‌وه‌ی كه‌ كافره‌و موسڵمان نابێت، یان ئه‌وه‌تا چاكسازیان تیادا بكه‌یت و چاكیان بكه‌یت و بانگه‌وازیان بكه‌ی بۆ ڕێگای ڕاست و حه‌ق و دینداری (واته‌: خواى گه‌وره‌ زاڵى كرد به‌سه‌ر ئه‌و قه‌ومه‌داو سه‌ركه‌وت به‌سه‌ریانداو كه‌وتنه‌ ژێر ده‌سه‌ڵاتیه‌وه‌) .
अरबी तफ़सीरें:
قَالَ أَمَّا مَن ظَلَمَ فَسَوۡفَ نُعَذِّبُهُۥ ثُمَّ يُرَدُّ إِلَىٰ رَبِّهِۦ فَيُعَذِّبُهُۥ عَذَابٗا نُّكۡرٗا
[ قَالَ أَمَّا مَنْ ظَلَمَ فَسَوْفَ نُعَذِّبُهُ ] ئه‌ویش فه‌رمووی: هه‌ر كه‌سێك سته‌م بكات له‌ نه‌فسی خۆی به‌ به‌رده‌وام بوونی له‌سه‌ر كوفرو شیرك ئه‌وه‌ سزای ئه‌ده‌ین له‌ دونیادا به‌ كوشتن [ ثُمَّ يُرَدُّ إِلَى رَبِّهِ فَيُعَذِّبُهُ عَذَابًا نُكْرًا (٨٧) ] پاشانیش ئه‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ لای خوای گه‌وره‌ له‌ ڕۆژی قیامه‌ت خوای گه‌وره‌ش سزایه‌كی زۆر سه‌خت و به‌ ئێش و ئازارى ئه‌دات .
अरबी तफ़सीरें:
وَأَمَّا مَنۡ ءَامَنَ وَعَمِلَ صَٰلِحٗا فَلَهُۥ جَزَآءً ٱلۡحُسۡنَىٰۖ وَسَنَقُولُ لَهُۥ مِنۡ أَمۡرِنَا يُسۡرٗا
[ وَأَمَّا مَنْ آمَنَ وَعَمِلَ صَالِحًا ] به‌ڵام هه‌ر كه‌سێك ئیمان بێنێ به‌ خوای گه‌وره‌و كرده‌وه‌ی چاك بكات [ فَلَهُ جَزَاءً الْحُسْنَى ] ئه‌وه‌ پاداشتی باشی بۆ هه‌یه‌ كه‌ بریتییه‌ له‌ به‌هه‌شت [ وَسَنَقُولُ لَهُ مِنْ أَمْرِنَا يُسْرًا (٨٨) ] وه‌ كارئاسانیشیان بۆ ئه‌كه‌ین و ئیشیان له‌سه‌ر قورس ناكه‌ین .
अरबी तफ़सीरें:
ثُمَّ أَتۡبَعَ سَبَبًا
[ ثُمَّ أَتْبَعَ سَبَبًا (٨٩) ] پاشان ڕێگای گرته‌ به‌ر جگه‌ له‌ ڕێگای یه‌كه‌م .
अरबी तफ़सीरें:
حَتَّىٰٓ إِذَا بَلَغَ مَطۡلِعَ ٱلشَّمۡسِ وَجَدَهَا تَطۡلُعُ عَلَىٰ قَوۡمٖ لَّمۡ نَجۡعَل لَّهُم مِّن دُونِهَا سِتۡرٗا
[ حَتَّى إِذَا بَلَغَ مَطْلِعَ الشَّمْسِ ] تا گه‌یشته‌ شوێنی خۆرهه‌ڵات ئه‌و شوێنه‌ی كه‌ خۆری لێ هه‌ڵدێت [ وَجَدَهَا تَطْلُعُ عَلَى قَوْمٍ لَمْ نَجْعَلْ لَهُمْ مِنْ دُونِهَا سِتْرًا (٩٠) ] بینی خۆر هه‌ڵدێ له‌سه‌ر قه‌ومێك كه‌ هیچ شتێك نیه‌ خۆیانی پێ دابپۆشن نه‌ له‌ خانوودا ئه‌ژین نه‌ جلوبه‌رگیان هه‌یه‌ به‌ڵكو ڕووت و پێ په‌تین زیاتر ئه‌چنه‌ ناو ده‌ریاوه‌، یان ناو كون و ئه‌شكه‌وته‌وه‌ .
अरबी तफ़सीरें:
كَذَٰلِكَۖ وَقَدۡ أَحَطۡنَا بِمَا لَدَيۡهِ خُبۡرٗا
[ كَذَلِكَ وَقَدْ أَحَطْنَا بِمَا لَدَيْهِ خُبْرًا (٩١) ] به‌م شێوازه‌ هه‌واڵی هه‌موو شتێكیان ده‌زانین و هیچ شتێكیان له‌ ئێمه‌ شاراوه‌ نیه‌ .
अरबी तफ़सीरें:
ثُمَّ أَتۡبَعَ سَبَبًا
[ ثُمَّ أَتْبَعَ سَبَبًا (٩٢) ] پاشان ڕێگای سێیه‌می گرته‌ به‌ر له‌ نێوان ڕۆژهه‌ڵات و ڕۆژئاوا.
अरबी तफ़सीरें:
حَتَّىٰٓ إِذَا بَلَغَ بَيۡنَ ٱلسَّدَّيۡنِ وَجَدَ مِن دُونِهِمَا قَوۡمٗا لَّا يَكَادُونَ يَفۡقَهُونَ قَوۡلٗا
{(ذو القرنين) و (یەئجوج‌و مەئجوج)} [ حَتَّى إِذَا بَلَغَ بَيْنَ السَّدَّيْنِ ] تا گه‌یشته‌ نێوان دوو سه‌ددو به‌نداو كه‌ دوو شاخ بوو كه‌لێنێك له‌ نێوانیاندا بووه‌ (یه‌ئجوج و مه‌ئجوج) له‌وێوه‌ ده‌رچونه‌ بۆ وڵاتى تورك و ئاشوبیان ناوه‌ته‌وه‌، ئه‌ووترێ: له‌ لای (ئه‌رمینیاو ئازربه‌یجان) بووه‌ [ وَجَدَ مِنْ دُونِهِمَا قَوْمًا ] لای ئه‌و دوو سه‌دده‌ قه‌ومێكی بینی [ لَا يَكَادُونَ يَفْقَهُونَ قَوْلًا (٩٣) ] له‌ قسه‌ی غه‌یری خۆیان تێ نه‌ئه‌گه‌یه‌شتن زمانێكی تایبه‌تیان هه‌بووه‌ .
अरबी तफ़सीरें:
قَالُواْ يَٰذَا ٱلۡقَرۡنَيۡنِ إِنَّ يَأۡجُوجَ وَمَأۡجُوجَ مُفۡسِدُونَ فِي ٱلۡأَرۡضِ فَهَلۡ نَجۡعَلُ لَكَ خَرۡجًا عَلَىٰٓ أَن تَجۡعَلَ بَيۡنَنَا وَبَيۡنَهُمۡ سَدّٗا
[ قَالُوا يَا ذَا الْقَرْنَيْنِ ] وتیان: ئه‌ی (ذو القرنين) كه‌ ئه‌م زمانی ئه‌وانی زانیوه‌ [ إِنَّ يَأْجُوجَ وَمَأْجُوجَ مُفْسِدُونَ فِي الْأَرْضِ ] (یه‌ئجوج و مه‌ئجوج) ئاشووبگێڕن له‌سه‌ر زه‌ویداو ئاشووب ئه‌نێنه‌وه‌و زوڵم و سته‌م ئه‌كه‌ن و لێمان ئه‌كوژن [ فَهَلْ نَجْعَلُ لَكَ خَرْجًا عَلَى أَنْ تَجْعَلَ بَيْنَنَا وَبَيْنَهُمْ سَدًّا (٩٤) ] كه‌ زانیان تواناو ده‌سه‌ڵاتی هه‌یه‌و به‌هێزه‌ وتیان ئایا ئێمه‌ كرێیه‌كت بۆ دابنێین بۆ ئه‌وه‌ی كه‌ سه‌ددو به‌نداوێك دروست بكه‌ی له‌ نێوان ئێمه‌و ئه‌واندا تا ببێته‌ ڕێگر بۆ ئه‌وه‌ی ئیتر پێمان نه‌گه‌ن .
अरबी तफ़सीरें:
قَالَ مَا مَكَّنِّي فِيهِ رَبِّي خَيۡرٞ فَأَعِينُونِي بِقُوَّةٍ أَجۡعَلۡ بَيۡنَكُمۡ وَبَيۡنَهُمۡ رَدۡمًا
[ قَالَ مَا مَكَّنِّي فِيهِ رَبِّي خَيْرٌ ] فه‌رمووی: ئه‌وه‌ی خوای گه‌وره‌ پێى به‌خشیوم له‌ تواناو موڵك ئه‌وه‌ باشتره‌ له‌ پاداشت و كرێیه‌ك كه‌ ئێوه‌ پێمى بده‌ن [ فَأَعِينُونِي بِقُوَّةٍ ] به‌ڵام ئێوه‌ به‌ ئامێره‌كانتانه‌وه‌ به‌ هێزه‌وه‌ یارمه‌تیم بده‌ن [ أَجْعَلْ بَيْنَكُمْ وَبَيْنَهُمْ رَدْمًا (٩٥) ] ئه‌وه‌ له‌ نێوان ئێوه‌و ئه‌واندا به‌نداو و سه‌ددێك دروست ئه‌كه‌م .
अरबी तफ़सीरें:
ءَاتُونِي زُبَرَ ٱلۡحَدِيدِۖ حَتَّىٰٓ إِذَا سَاوَىٰ بَيۡنَ ٱلصَّدَفَيۡنِ قَالَ ٱنفُخُواْۖ حَتَّىٰٓ إِذَا جَعَلَهُۥ نَارٗا قَالَ ءَاتُونِيٓ أُفۡرِغۡ عَلَيۡهِ قِطۡرٗا
[ آتُونِي زُبَرَ الْحَدِيدِ ] خشتی ئاسنم بۆ بێنن [ حَتَّى إِذَا سَاوَى بَيْنَ الصَّدَفَيْنِ ] تا ئه‌یهێنن و به‌رزی ئه‌كه‌نه‌وه‌ لای هه‌ردوو شاخه‌وه‌ [ قَالَ انْفُخُوا ] ئه‌و كاته‌ فووی پیا بكه‌ن وه‌كو كووره‌ [ حَتَّى إِذَا جَعَلَهُ نَارًا ] تا ئه‌بێته‌ ئاگرو گڕ ئه‌گرێ [ قَالَ آتُونِي أُفْرِغْ عَلَيْهِ قِطْرًا (٩٦) ] فه‌رمووی: ئێستا مسی تواوه‌م بۆ بێنن ئه‌یكه‌ینه‌ سه‌ریدا ئه‌و كاته‌ زۆر به‌هێز ئه‌بێ [ فَمَا اسْطَاعُوا أَنْ يَظْهَرُوهُ ] سه‌ددو به‌نداو و به‌ربه‌ستێكی بۆ دروست كردن كه‌ ئیتر نه‌یانتوانی سه‌ركه‌ون به‌سه‌ریدا ئه‌وه‌نده‌ به‌رزو لووس بوو .
अरबी तफ़सीरें:
فَمَا ٱسۡطَٰعُوٓاْ أَن يَظۡهَرُوهُ وَمَا ٱسۡتَطَٰعُواْ لَهُۥ نَقۡبٗا
[ وَمَا اسْتَطَاعُوا لَهُ نَقْبًا (٩٧) ] وه‌ نه‌یشیان ئه‌توانی له‌ ژێره‌وه‌ كونی بكه‌ن له‌به‌ر به‌هێزی و ڕه‌قی .
अरबी तफ़सीरें:
 
अर्थों का अनुवाद सूरा: अल्-कह्फ़
सूरों की सूची पृष्ठ संख्या
 
क़ुरआन के अर्थों का अनुवाद - कुर्दी अनुवाद - सलाहुद्दीन - अनुवादों की सूची

अनुवाद सलाहुद्दीन अब्दुल करीम ने किया है।

बंद करें