क़ुरआन के अर्थों का अनुवाद - कुर्दी अनुवाद - सलाहुद्दीन * - अनुवादों की सूची


अर्थों का अनुवाद आयत: (196) सूरा: सूरा अल्-ब-क़-रा
وَأَتِمُّواْ ٱلۡحَجَّ وَٱلۡعُمۡرَةَ لِلَّهِۚ فَإِنۡ أُحۡصِرۡتُمۡ فَمَا ٱسۡتَيۡسَرَ مِنَ ٱلۡهَدۡيِۖ وَلَا تَحۡلِقُواْ رُءُوسَكُمۡ حَتَّىٰ يَبۡلُغَ ٱلۡهَدۡيُ مَحِلَّهُۥۚ فَمَن كَانَ مِنكُم مَّرِيضًا أَوۡ بِهِۦٓ أَذٗى مِّن رَّأۡسِهِۦ فَفِدۡيَةٞ مِّن صِيَامٍ أَوۡ صَدَقَةٍ أَوۡ نُسُكٖۚ فَإِذَآ أَمِنتُمۡ فَمَن تَمَتَّعَ بِٱلۡعُمۡرَةِ إِلَى ٱلۡحَجِّ فَمَا ٱسۡتَيۡسَرَ مِنَ ٱلۡهَدۡيِۚ فَمَن لَّمۡ يَجِدۡ فَصِيَامُ ثَلَٰثَةِ أَيَّامٖ فِي ٱلۡحَجِّ وَسَبۡعَةٍ إِذَا رَجَعۡتُمۡۗ تِلۡكَ عَشَرَةٞ كَامِلَةٞۗ ذَٰلِكَ لِمَن لَّمۡ يَكُنۡ أَهۡلُهُۥ حَاضِرِي ٱلۡمَسۡجِدِ ٱلۡحَرَامِۚ وَٱتَّقُواْ ٱللَّهَ وَٱعۡلَمُوٓاْ أَنَّ ٱللَّهَ شَدِيدُ ٱلۡعِقَابِ
{فەرمان كردن بە حەج‌و عومرە} [ وَأَتِمُّوا الْحَجَّ وَالْعُمْرَةَ لِلَّهِ ] پیاوێك هاته‌ خزمه‌ت پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم وتی چۆن عومره‌ بكه‌م خوای گه‌وره‌ ئه‌م ئایه‌ته‌ی دابه‌زاند: حه‌ج و عومره‌ هه‌ردووكی به‌یه‌كه‌وه‌ ته‌واو بكه‌ن بۆ خوای گه‌وره‌ [ فَإِنْ أُحْصِرْتُمْ ] ئه‌گه‌ر ڕێگریتان لێ كرا له‌ چوونه‌ ناو مه‌ككه‌ به‌هۆی نه‌خۆشی یان دوژمنه‌وه‌ [ فَمَا اسْتَيْسَرَ مِنَ الْهَدْيِ ] ئه‌وه‌ چه‌ندێك له‌ تواناتان هه‌بوو (هه‌دی) و ئاژه‌ڵ له‌گه‌ڵ خۆتاندا به‌رن له‌ حوشترو مانگاو مه‌ڕو بزن بۆ ئه‌وه‌ی له‌ مه‌ككه‌دا سه‌ری ببڕن [ وَلَا تَحْلِقُوا رُءُوسَكُمْ حَتَّى يَبْلُغَ الْهَدْيُ مَحِلَّهُ ] وه‌ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ له‌ ئیحرامدان سه‌ر مه‌تاشن تا ئه‌و ئاژه‌ڵانه‌ ئه‌گاته‌ شوێنی خۆی [ فَمَنْ كَانَ مِنْكُمْ مَرِيضًا أَوْ بِهِ أَذًى مِنْ رَأْسِهِ فَفِدْيَةٌ مِنْ صِيَامٍ أَوْ صَدَقَةٍ أَوْ نُسُكٍ ] ئه‌گه‌ر كه‌سێك له‌ ئێوه‌ نه‌خۆش بوو یان ئازاری له‌سه‌ریدا هه‌بوو وه‌ سه‌ری تاشی ئه‌وه‌ ئه‌بێ فیدیه‌یه‌ك بدات: یان سێ ڕۆژ به‌ڕۆژوو بێ یان شه‌ش فه‌قیر تێر بكات یان ئاژه‌ڵێك سه‌ر ئه‌بڕێ و ئه‌یكاته‌ خێر به‌ ئاره‌زووی خۆی، ئه‌م ئایه‌ته‌ له‌سه‌ر (كه‌عبی كوڕی عوجره‌) دابه‌زی [ فَإِذَا أَمِنْتُمْ ] ئه‌گه‌ر ئه‌من و ئاسایش هه‌بوو ڕێگری نه‌كران له‌ چوونه‌ ناو مه‌ككه‌ [ فَمَنْ تَمَتَّعَ بِالْعُمْرَةِ إِلَى الْحَجِّ ] هه‌ر كه‌سێك (ته‌مه‌توعی) كرد واته‌: عومره‌ی له‌ مانگه‌كانی حه‌جدا كردو له‌وێ مایه‌وه‌و ئیحرامی شكاند له‌ مه‌ككه‌و دوای ئه‌وه‌ ئیحرامی به‌سته‌وه‌ بۆ حه‌ج [ فَمَا اسْتَيْسَرَ مِنَ الْهَدْيِ ] ئه‌وه‌ بۆ ئه‌و ئیحرام شكاندنه‌ی ئه‌ویش ئاژه‌ڵێك سه‌رئه‌بڕێ [ فَمَنْ لَمْ يَجِدْ ] ئه‌گه‌ر كه‌سێك ئاژه‌ڵی پێ نه‌بوو یان پاره‌ی نه‌بوو [ فَصِيَامُ ثَلَاثَةِ أَيَّامٍ فِي الْحَجِّ ] ئه‌وه‌ سێ ڕۆژ به‌ڕۆژوو ئه‌بێ له‌ كاتی حه‌جدا له‌ ڕۆژه‌كانی حه‌جدا له‌و كاته‌ی كه‌ ده‌ست ئه‌كات به‌ ئیحرام هه‌تا ڕۆژی جه‌ژنی قوربان، وه‌ ئه‌گه‌ر كاتی نه‌بوو ئه‌توانێ (أَيَّامُ التَّشْرِيق)یش دووه‌م و سێیه‌م و چواره‌م ڕۆژی جه‌ژنیش به‌ڕۆژوو بێت له‌وێ [ وَسَبْعَةٍ إِذَا رَجَعْتُمْ ] وه‌ حه‌وت ڕۆژیش كه‌ گه‌ڕانه‌وه‌ [ تِلْكَ عَشَرَةٌ كَامِلَةٌ ] ئه‌مه‌ ده‌ ڕۆژی ته‌واو بۆ ئه‌وه‌ی كه‌س وا نه‌زانێ ئاره‌زووی خۆته‌ سێ ڕۆژ له‌وێ به‌ڕۆژوو بیت یا حه‌وت كه‌ گه‌ڕایته‌وه‌، نه‌خێر سێ له‌وێ و حه‌وت كه‌ گه‌ڕایته‌وه‌ ئه‌كاته‌ ده‌ ڕۆژی ته‌واو [ ذَلِكَ لِمَنْ لَمْ يَكُنْ أَهْلُهُ حَاضِرِي الْمَسْجِدِ الْحَرَامِ ] ئه‌مه‌ بۆ كه‌سێكه‌ كه‌ خه‌ڵكی مه‌ككه‌و ده‌وروبه‌ری مه‌ككه‌ نه‌بێ ئه‌هلی حه‌ره‌م نه‌بێ [ وَاتَّقُوا اللَّهَ وَاعْلَمُوا أَنَّ اللَّهَ شَدِيدُ الْعِقَابِ (١٩٦) ] وه‌ ته‌قوای خوای گه‌وره‌ بكه‌ن وه‌ بزانن كه‌ سزای خوای گه‌وره‌ یه‌كجار سه‌خته‌
अरबी तफ़सीरें:
 
अर्थों का अनुवाद आयत: (196) सूरा: सूरा अल्-ब-क़-रा
सूरों की सूची पृष्ठ संख्या
 
क़ुरआन के अर्थों का अनुवाद - कुर्दी अनुवाद - सलाहुद्दीन - अनुवादों की सूची

पवित्र क़ुरआन के अर्थों का कुर्दी अनुवाद, अनुवादक : सलाहुद्दीन अब्दुल करीम

बंद करें