क़ुरआन के अर्थों का अनुवाद - कुर्दी अनुवाद - सलाहुद्दीन * - अनुवादों की सूची


अर्थों का अनुवाद आयत: (54) सूरा: सूरा अन्-नूर
قُلۡ أَطِيعُواْ ٱللَّهَ وَأَطِيعُواْ ٱلرَّسُولَۖ فَإِن تَوَلَّوۡاْ فَإِنَّمَا عَلَيۡهِ مَا حُمِّلَ وَعَلَيۡكُم مَّا حُمِّلۡتُمۡۖ وَإِن تُطِيعُوهُ تَهۡتَدُواْۚ وَمَا عَلَى ٱلرَّسُولِ إِلَّا ٱلۡبَلَٰغُ ٱلۡمُبِينُ
[ قُلْ أَطِيعُوا اللَّهَ وَأَطِيعُوا الرَّسُولَ ] ئه‌ی محمد - صلی الله علیه وسلم - پێیان بڵێ: گوێڕایه‌ڵی خواو گوێڕایه‌ڵی پێغه‌مبه‌ری خوا بكه‌ن - صلی الله علیه وسلم -، واته‌ شوێن قورئان و سوننه‌ت بكه‌ون [ فَإِنْ تَوَلَّوْا ] وه‌ ئه‌گه‌ر پشتیان هه‌ڵكرد [ فَإِنَّمَا عَلَيْهِ مَا حُمِّلَ ] ئه‌وه‌ پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - ته‌نها گه‌یاندنی دینه‌كه‌ی له‌سه‌ره‌ كه‌ به‌ جوانترین و ته‌واوترین شێواز جێبه‌جێی كردووه‌ [ وَعَلَيْكُمْ مَا حُمِّلْتُمْ ] وه‌ ئێوه‌ش لێپرسینه‌وه‌تان له‌گه‌ڵدا ئه‌كرێ له‌سه‌ر ئه‌و ئه‌ركه‌ی له‌سه‌ر شانتانه‌ كه‌ گوێڕایه‌ڵی كردن و ئیمان هێنانه‌ [ وَإِنْ تُطِيعُوهُ تَهْتَدُوا ] وه‌ ئه‌گه‌ر بێتوو ئێوه‌ گوێڕایه‌ڵی پێغه‌مبه‌ری خوا بكه‌ن - صلی الله علیه وسلم - ئه‌وه‌ هیدایه‌ت وه‌رئه‌گرن و دێنه‌ سه‌ر ڕێگای ڕاست [ وَمَا عَلَى الرَّسُولِ إِلَّا الْبَلَاغُ الْمُبِينُ (٥٤) ] وه‌ هیچ شتێكیش له‌سه‌ر پێغه‌مبه‌ری خوا نیه‌ - صلی الله علیه وسلم - ته‌نها گه‌یاندنێكی ئاشكرا نه‌بێ كه‌ دینه‌كه‌تان پێ بگه‌یه‌نێت.
अरबी तफ़सीरें:
 
अर्थों का अनुवाद आयत: (54) सूरा: सूरा अन्-नूर
सूरों की सूची पृष्ठ संख्या
 
क़ुरआन के अर्थों का अनुवाद - कुर्दी अनुवाद - सलाहुद्दीन - अनुवादों की सूची

पवित्र क़ुरआन के अर्थों का कुर्दी अनुवाद, अनुवादक : सलाहुद्दीन अब्दुल करीम

बंद करें