क़ुरआन के अर्थों का अनुवाद - कुर्दी अनुवाद - सलाहुद्दीन * - अनुवादों की सूची


अर्थों का अनुवाद आयत: (38) सूरा: सूरा अल्-फ़ुर्क़ान
وَعَادٗا وَثَمُودَاْ وَأَصۡحَٰبَ ٱلرَّسِّ وَقُرُونَۢا بَيۡنَ ذَٰلِكَ كَثِيرٗا
[ وَعَادًا وَثَمُودَ وَأَصْحَابَ الرَّسِّ ] وه‌ قه‌ومی (عادو ثهمود) وه‌ هاوه‌ڵانی بیره‌كه‌یش، كه‌ بیرێك بووه‌ ئه‌ووترێ: له‌ دێى (فه‌لج) له‌ (یه‌مامه‌)، یاخود له‌ (ئه‌نطاكیا)، یاخود له‌ (ئازه‌ربیجان) بووه‌، كه‌ قه‌ومێكى بت په‌رست بوونه‌و پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ى خۆیان به‌ درۆزانیوه‌و كوشتوویانه‌و خستوویانه‌ته‌ ناو بیره‌كه‌وه‌، بۆیه‌ پێیان وتراوه‌: هاوه‌ڵانی بیر، خواى گه‌وره‌ له‌ ناوى بردوون، یاخود (أصحاب الاخدود) بوونه‌ ئه‌وانه‌ى كه‌ خواى گه‌وره‌ له‌ سوره‌تى (بروج) باسیان ده‌كات، یاخود وتراوه‌: قه‌ومی شوعه‌یب پێغه‌مبه‌ر - صلی الله علیه وسلم - بوونه‌ [ وَقُرُونًا بَيْنَ ذَلِكَ كَثِيرًا (٣٨) ] وه‌ چه‌نده‌ها ئوممه‌تی تر له‌م نێوانانه‌دا خوای گه‌وره‌ هه‌موویانی له‌ناو بردووه‌ كه‌ ئیمانیان نه‌هێناوه‌.
अरबी तफ़सीरें:
 
अर्थों का अनुवाद आयत: (38) सूरा: सूरा अल्-फ़ुर्क़ान
सूरों की सूची पृष्ठ संख्या
 
क़ुरआन के अर्थों का अनुवाद - कुर्दी अनुवाद - सलाहुद्दीन - अनुवादों की सूची

पवित्र क़ुरआन के अर्थों का कुर्दी अनुवाद, अनुवादक : सलाहुद्दीन अब्दुल करीम

बंद करें