क़ुरआन के अर्थों का अनुवाद - कुर्दी अनुवाद - सलाहुद्दीन * - अनुवादों की सूची


अर्थों का अनुवाद आयत: (144) सूरा: सूरा आले इम्रान
وَمَا مُحَمَّدٌ إِلَّا رَسُولٞ قَدۡ خَلَتۡ مِن قَبۡلِهِ ٱلرُّسُلُۚ أَفَإِيْن مَّاتَ أَوۡ قُتِلَ ٱنقَلَبۡتُمۡ عَلَىٰٓ أَعۡقَٰبِكُمۡۚ وَمَن يَنقَلِبۡ عَلَىٰ عَقِبَيۡهِ فَلَن يَضُرَّ ٱللَّهَ شَيۡـٔٗاۚ وَسَيَجۡزِي ٱللَّهُ ٱلشَّٰكِرِينَ
[ وَمَا مُحَمَّدٌ إِلَّا رَسُولٌ ] كاتێك كه‌ له‌ جه‌نگی ئوحود وتیان: محمد - صلی الله علیه وسلم - كوژراوه‌ هه‌بوو له‌ موسڵمانان نزیك بوو تووشی فه‌شه‌ل بن خوای گه‌وره‌ فه‌رمووی: محمد - صلی الله علیه وسلم - هیچ شتێك نیه‌ ته‌نها پێغه‌مبه‌رێك نه‌بێت له‌ پێغه‌مبه‌رانی خوا [ قَدْ خَلَتْ مِنْ قَبْلِهِ الرُّسُلُ ] كه‌ چه‌نده‌ها پێغه‌مبه‌رانی تر پێش محمد - صلی الله علیه وسلم - مردوونه‌ وه‌ كوژراون [ أَفَإِنْ مَاتَ أَوْ قُتِلَ انْقَلَبْتُمْ عَلَى أَعْقَابِكُمْ ] ئایا ئه‌گه‌ر محمد - صلی الله علیه وسلم - بمرێت یان بكوژرێت ئێوه‌ پاشگه‌ز ئه‌بنه‌وه‌ له‌ دین و هه‌ڵئه‌گه‌ڕێنه‌وه‌و واز له‌ دین دێنن، ئه‌مه‌ پێش ئه‌وه‌ی كه‌ ئه‌م ئایه‌ته‌ داببه‌زێ كه‌ خوای گه‌وره‌ به‌ پێغه‌مبه‌ری خوای - صلی الله علیه وسلم - ڕاگه‌یاند كه‌ ئه‌تپارێزم و ناتوانن بتكوژن [ وَاللَّهُ يَعْصِمُكَ مِنَ النَّاسِ ] (الْمَائِدَة : ٦٧) [ وَمَنْ يَنْقَلِبْ عَلَى عَقِبَيْهِ فَلَنْ يَضُرَّ اللَّهَ شَيْئًا ] ئه‌گه‌ر پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - بمرێ یان بكوژرێ هه‌ر كه‌سێك پاشگه‌ز بێته‌وه‌ ئه‌وا هیچ زیانێك له‌ خوای گه‌وره‌ نادات ته‌نها زیان له‌ خۆی ئه‌دات [ وَسَيَجْزِي اللَّهُ الشَّاكِرِينَ (١٤٤) ] وه‌ خوای گه‌وره‌ پاداشتی ئه‌و كه‌سانه‌ ئه‌داته‌وه‌ كه‌ شوكرانه‌بژێری خوایان كردووه‌و ئارامیان گرتووه‌و كوشتاریان كردووه‌ له‌ پێناو خوای گه‌وره‌دا .
अरबी तफ़सीरें:
 
अर्थों का अनुवाद आयत: (144) सूरा: सूरा आले इम्रान
सूरों की सूची पृष्ठ संख्या
 
क़ुरआन के अर्थों का अनुवाद - कुर्दी अनुवाद - सलाहुद्दीन - अनुवादों की सूची

पवित्र क़ुरआन के अर्थों का कुर्दी अनुवाद, अनुवादक : सलाहुद्दीन अब्दुल करीम

बंद करें