क़ुरआन के अर्थों का अनुवाद - कुर्दी अनुवाद - सलाहुद्दीन * - अनुवादों की सूची


अर्थों का अनुवाद आयत: (165) सूरा: सूरा आले इम्रान
أَوَلَمَّآ أَصَٰبَتۡكُم مُّصِيبَةٞ قَدۡ أَصَبۡتُم مِّثۡلَيۡهَا قُلۡتُمۡ أَنَّىٰ هَٰذَاۖ قُلۡ هُوَ مِنۡ عِندِ أَنفُسِكُمۡۗ إِنَّ ٱللَّهَ عَلَىٰ كُلِّ شَيۡءٖ قَدِيرٞ
{چەند دیمەنێكی تر لە غەزای ئوحود} [ أَوَلَمَّا أَصَابَتْكُمْ مُصِيبَةٌ قَدْ أَصَبْتُمْ مِثْلَيْهَا ] كاتێك كه‌ ئێوه‌ تووشی به‌ڵاو موسیبه‌تێك بوون له‌ جه‌نگی ئوحود دا كه‌ حه‌فتا له‌ موسڵمان كوژرا به‌ڵام له‌ به‌دردا حه‌فتا له‌ كافران كوژراو حه‌فتاشیان لێ به‌دیل گیرا دوو ئه‌وه‌نده‌تان ده‌ست كه‌وت [ قُلْتُمْ أَنَّى هَذَا ] كه‌ له‌ ئوحود دا تێكشكان وتتان: بۆچی ئێمه‌ تووشی تێكشكان و كوشتن بووین له‌ كاتێكدا له‌ پێناو خوای گه‌وره‌دا ئه‌جه‌نگین وه‌ پێغه‌مبه‌ری خوامان - صلی الله علیه وسلم - له‌گه‌ڵدایه‌ [ قُلْ هُوَ مِنْ عِنْدِ أَنْفُسِكُمْ ] ئه‌ی محمد - صلی الله علیه وسلم - پێیان بفه‌رمه‌: ئه‌م تێكشكانه‌ به‌ هۆى خۆتانه‌وه‌ بوو له‌به‌ر ئه‌وه‌ی تیر هاوێژه‌كان سه‌رپێچی فه‌رمانی پێغه‌مبه‌ری خوایان كرد - صلی الله علیه وسلم - وه‌ جێگای خۆیان به‌جێ هێشت (ئه‌مه‌ هاوه‌ڵان كه‌ خۆشه‌ویستى پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - بوون یه‌ك سه‌رپێچیان كرد خواى گه‌وره‌ سزاى دان، ئه‌ى ئێمه‌ى موسڵمان له‌م رۆژگاره‌دا هه‌زاره‌ها تاوان و سه‌رپێچى ده‌كه‌ین و چاوه‌ڕوانى سه‌ركه‌وتنین چۆن خواى گه‌وره‌ سه‌رمان ده‌خات و سزامان نادات؟!) [ إِنَّ اللَّهَ عَلَى كُلِّ شَيْءٍ قَدِيرٌ (١٦٥) ] به‌ دڵنیایى خوای گه‌وره‌ تواناو ده‌سه‌ڵاتی به‌سه‌ر هه‌موو شتێكدا هه‌یه.
अरबी तफ़सीरें:
 
अर्थों का अनुवाद आयत: (165) सूरा: सूरा आले इम्रान
सूरों की सूची पृष्ठ संख्या
 
क़ुरआन के अर्थों का अनुवाद - कुर्दी अनुवाद - सलाहुद्दीन - अनुवादों की सूची

पवित्र क़ुरआन के अर्थों का कुर्दी अनुवाद, अनुवादक : सलाहुद्दीन अब्दुल करीम

बंद करें