क़ुरआन के अर्थों का अनुवाद - कुर्दी अनुवाद - सलाहुद्दीन * - अनुवादों की सूची


अर्थों का अनुवाद आयत: (49) सूरा: सूरा आले इम्रान
وَرَسُولًا إِلَىٰ بَنِيٓ إِسۡرَٰٓءِيلَ أَنِّي قَدۡ جِئۡتُكُم بِـَٔايَةٖ مِّن رَّبِّكُمۡ أَنِّيٓ أَخۡلُقُ لَكُم مِّنَ ٱلطِّينِ كَهَيۡـَٔةِ ٱلطَّيۡرِ فَأَنفُخُ فِيهِ فَيَكُونُ طَيۡرَۢا بِإِذۡنِ ٱللَّهِۖ وَأُبۡرِئُ ٱلۡأَكۡمَهَ وَٱلۡأَبۡرَصَ وَأُحۡيِ ٱلۡمَوۡتَىٰ بِإِذۡنِ ٱللَّهِۖ وَأُنَبِّئُكُم بِمَا تَأۡكُلُونَ وَمَا تَدَّخِرُونَ فِي بُيُوتِكُمۡۚ إِنَّ فِي ذَٰلِكَ لَأٓيَةٗ لَّكُمۡ إِن كُنتُم مُّؤۡمِنِينَ
{هەندێك لە موعجیزەكانی عیسا - صلی الله علیه وسلم - } [ وَرَسُولًا إِلَى بَنِي إِسْرَائِيلَ ] وه‌ ئه‌یكاته‌ پێغه‌مبه‌رێك و ئه‌ینێرێ بۆ لای به‌نی ئیسرائیل [ أَنِّي قَدْ جِئْتُكُمْ بِآيَةٍ مِنْ رَبِّكُمْ ] وه‌ پێیان ئه‌ڵێ: من لای خوای گه‌وره‌وه‌ موعجیزه‌م بۆتان هێناوه‌ [ أَنِّي أَخْلُقُ لَكُمْ مِنَ الطِّينِ كَهَيْئَةِ الطَّيْرِ فَأَنْفُخُ فِيهِ فَيَكُونُ طَيْرًا بِإِذْنِ اللَّهِ ] من له‌ قوڕ وه‌كو شێوازی باڵنده‌تان بۆ دروست ئه‌كه‌م وه‌ دوای ئه‌وه‌ كه‌ دروستی ئه‌كه‌م فووی پیا ئه‌كه‌م به‌ ئیزنی خوای گه‌وره‌ ئه‌بێته‌ باڵنده‌یه‌ك و ئه‌فڕێ به‌ ئاسماندا [ وَأُبْرِئُ الْأَكْمَهَ وَالْأَبْرَصَ ] وه‌ كوێرو نابینای زكماك و به‌ڵه‌ك چاك ئه‌كه‌مه‌وه‌ به‌ ئیزنی خوا [ وَأُحْيِ الْمَوْتَى بِإِذْنِ اللَّهِ ] وه‌ مردوو زیندوو ئه‌كه‌مه‌وه‌ به‌ ئیزنی خوای گه‌وره‌، خواى گه‌وره‌ ئه‌م موعجیزانه‌ى پێبه‌خشى چونكه‌ له‌و سه‌رده‌مه‌دا زانستى پزیشكى بڵاو بوو، وه‌پزیشكه‌كان تواناى چاره‌سه‌رى ئه‌م شتانه‌یان نه‌بوو [ وَأُنَبِّئُكُمْ بِمَا تَأْكُلُونَ وَمَا تَدَّخِرُونَ فِي بُيُوتِكُمْ ] وه‌ له‌ ماڵه‌وه‌ هه‌ر شتێك ئه‌خۆن یان هه‌ڵیده‌گرن بۆ سبه‌ینێ من هه‌واڵتان پێ ئه‌ده‌م وه‌ پێتان ڕائه‌گه‌یه‌نم و ئه‌زانم [ إِنَّ فِي ذَلِكَ لَآيَةً لَكُمْ إِنْ كُنْتُمْ مُؤْمِنِينَ (٤٩) ] ئا ئه‌مانه‌ هه‌مووی نیشانه‌و به‌ڵگه‌و موعجیزه‌یه‌ بۆ ئێوه‌ له‌سه‌ر راستى پێغه‌مبه‌رایه‌تى من بۆ ئه‌وه‌ی ئیمان بێنن ئه‌گه‌ر باوه‌ڕدارن .
अरबी तफ़सीरें:
 
अर्थों का अनुवाद आयत: (49) सूरा: सूरा आले इम्रान
सूरों की सूची पृष्ठ संख्या
 
क़ुरआन के अर्थों का अनुवाद - कुर्दी अनुवाद - सलाहुद्दीन - अनुवादों की सूची

पवित्र क़ुरआन के अर्थों का कुर्दी अनुवाद, अनुवादक : सलाहुद्दीन अब्दुल करीम

बंद करें