क़ुरआन के अर्थों का अनुवाद - कुर्दी अनुवाद - सलाहुद्दीन * - अनुवादों की सूची


अर्थों का अनुवाद आयत: (10) सूरा: सूरा लुक़्मान
خَلَقَ ٱلسَّمَٰوَٰتِ بِغَيۡرِ عَمَدٖ تَرَوۡنَهَاۖ وَأَلۡقَىٰ فِي ٱلۡأَرۡضِ رَوَٰسِيَ أَن تَمِيدَ بِكُمۡ وَبَثَّ فِيهَا مِن كُلِّ دَآبَّةٖۚ وَأَنزَلۡنَا مِنَ ٱلسَّمَآءِ مَآءٗ فَأَنۢبَتۡنَا فِيهَا مِن كُلِّ زَوۡجٖ كَرِيمٍ
{تواناو ده‌سه‌لآتى خواى گه‌وره‌} [ خَلَقَ السَّمَاوَاتِ بِغَيْرِ عَمَدٍ تَرَوْنَهَا ] خوای گه‌وره‌ ئه‌و خوایه‌یه‌ كه‌ ئاسمانه‌كانی دروست كردووه‌ به‌بێ ئه‌وه‌ی كه‌ كۆڵه‌گه‌یه‌ك له‌ ژێریدا بێت و ڕایگرتبێت، به‌ڵكو به‌ فه‌رمانی خواى گه‌وره‌ ڕاوه‌ستاوه‌، وه‌ ئێوه‌ به‌ چاوى خۆتان ئه‌یبینن [ وَأَلْقَى فِي الْأَرْضِ رَوَاسِيَ أَنْ تَمِيدَ بِكُمْ ] وه‌ له‌ناو زه‌ویشدا ئه‌و شاخانه‌ی وه‌كو مێخ داكوتیوه‌و چه‌قاندووه‌ بۆ ئه‌وه‌ی كه‌ زه‌وی جێگیر بێ و نه‌جوولێت و نه‌هه‌ژێت [ وَبَثَّ فِيهَا مِنْ كُلِّ دَابَّةٍ ] وه‌ هه‌موو جۆره‌ ئاژه‌ڵێكیشى له‌سه‌ر زه‌ویدا بڵاو كردۆته‌وه‌ بۆ به‌رژه‌وه‌ندی ئێوه‌ [ وَأَنْزَلْنَا مِنَ السَّمَاءِ مَاءً ] وه‌ له‌ ئاسمانیشه‌وه‌ بارانمان بۆ دابه‌زاندوون [ فَأَنْبَتْنَا فِيهَا مِنْ كُلِّ زَوْجٍ كَرِيمٍ (١٠) ] وه‌ له‌ هه‌موو جووتێك دانه‌وێڵه‌ی جوانیشمان بۆ ڕواندوون كه‌ سوودی لێ ئه‌بینن.
अरबी तफ़सीरें:
 
अर्थों का अनुवाद आयत: (10) सूरा: सूरा लुक़्मान
सूरों की सूची पृष्ठ संख्या
 
क़ुरआन के अर्थों का अनुवाद - कुर्दी अनुवाद - सलाहुद्दीन - अनुवादों की सूची

पवित्र क़ुरआन के अर्थों का कुर्दी अनुवाद, अनुवादक : सलाहुद्दीन अब्दुल करीम

बंद करें