Check out the new design

क़ुरआन के अर्थों का अनुवाद - कुर्दी अनुवाद - सलाहुद्दीन * - अनुवादों की सूची


अर्थों का अनुवाद सूरा: अल्-अह़ज़ाब   आयत:
يَسۡـَٔلُكَ ٱلنَّاسُ عَنِ ٱلسَّاعَةِۖ قُلۡ إِنَّمَا عِلۡمُهَا عِندَ ٱللَّهِۚ وَمَا يُدۡرِيكَ لَعَلَّ ٱلسَّاعَةَ تَكُونُ قَرِيبًا
{تەنها خوای گەورە كاتی هاتنی رۆژی قیامەت دەزانێت} [ يَسْأَلُكَ النَّاسُ عَنِ السَّاعَةِ ] ئه‌ی محمد - صلی الله علیه وسلم - خه‌ڵكی پرسیاری كاتی هاتنى ڕۆژی قیامه‌تت لێ ئه‌كه‌ن [ قُلْ إِنَّمَا عِلْمُهَا عِنْدَ اللَّهِ ] پێیان بڵێ: زانستی هاتنی ڕۆژی قیامه‌ت ته‌نها لای خوای گه‌وره‌یه‌و، خوا نه‌بێ كه‌س نازانێ كه‌ی قیامه‌ت دێت [ وَمَا يُدْرِيكَ ] وه‌ تۆ چوزانی ئه‌ی محمد - صلی الله علیه وسلم - [ لَعَلَّ السَّاعَةَ تَكُونُ قَرِيبًا (٦٣) ] له‌وانه‌یشه‌ هاتنی قیامه‌ت نزیك بێت.
अरबी तफ़सीरें:
إِنَّ ٱللَّهَ لَعَنَ ٱلۡكَٰفِرِينَ وَأَعَدَّ لَهُمۡ سَعِيرًا
[ إِنَّ اللَّهَ لَعَنَ الْكَافِرِينَ ] به‌ دڵنیایى خوای گه‌وره‌ نه‌فره‌تی له‌ كافران كردووه‌و له‌ ڕه‌حمه‌تی خۆی دووری خستوونه‌ته‌وه‌ [ وَأَعَدَّ لَهُمْ سَعِيرًا (٦٤) ] وه‌ ئاگری دۆزه‌خی بۆ ئاماده‌ كردوون كه‌ ئاگرێكی سووتێنه‌ره‌ (ئه‌مه‌یش به‌ڵگه‌یه‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى كه‌ ئێستا دۆزه‌خ دروستكراوه‌و ئاماده‌كراوه‌).
अरबी तफ़सीरें:
خَٰلِدِينَ فِيهَآ أَبَدٗاۖ لَّا يَجِدُونَ وَلِيّٗا وَلَا نَصِيرٗا
[ خَالِدِينَ فِيهَا أَبَدًا ] به‌ نه‌مری و هه‌میشه‌یی تیایدا ئه‌مێننه‌وه‌و ده‌رچوونیان نیه‌ [ لَا يَجِدُونَ وَلِيًّا وَلَا نَصِيرًا (٦٥) ] هیچ دۆست و پشتیوان و سه‌رخه‌رێك نابینن كه‌ رزگاریان بكات.
अरबी तफ़सीरें:
يَوۡمَ تُقَلَّبُ وُجُوهُهُمۡ فِي ٱلنَّارِ يَقُولُونَ يَٰلَيۡتَنَآ أَطَعۡنَا ٱللَّهَ وَأَطَعۡنَا ٱلرَّسُولَا۠
[ يَوْمَ تُقَلَّبُ وُجُوهُهُمْ فِي النَّارِ ] له‌و ڕۆژه‌دا له‌ناو ئاگرى دۆزه‌خدا راده‌كێشرێن و ده‌مو چاو و ڕوویان ئه‌مدیو و ئه‌ودیو ئه‌كرێت و هه‌مووی ئه‌سووتێندرێت [ يَقُولُونَ يَا لَيْتَنَا أَطَعْنَا اللَّهَ وَأَطَعْنَا الرَّسُولَا (٦٦) ] ئه‌وانیش ده‌ڵێن: خۆزگه‌ له‌ دونیادا گوێڕایه‌ڵی خواو گوێڕایه‌ڵی پێغه‌مبه‌ری خوامان - صلی الله علیه وسلم - بكردایه‌.
अरबी तफ़सीरें:
وَقَالُواْ رَبَّنَآ إِنَّآ أَطَعۡنَا سَادَتَنَا وَكُبَرَآءَنَا فَأَضَلُّونَا ٱلسَّبِيلَا۠
[ وَقَالُوا رَبَّنَا إِنَّا أَطَعْنَا سَادَتَنَا وَكُبَرَاءَنَا ] وه‌ ئه‌ڵێن: ئه‌ی په‌روه‌ردگار ئێمه‌ گوێڕایه‌ڵی گه‌وره‌و سه‌ركرده‌و زاناكانی خۆمان كرد له‌ خراپه‌دا [ فَأَضَلُّونَا السَّبِيلَا (٦٧) ] وه‌ ئه‌وانیش ئێمه‌یان گومڕا كردو له‌ ڕێگای ڕاست ده‌ریان كردین.
अरबी तफ़सीरें:
رَبَّنَآ ءَاتِهِمۡ ضِعۡفَيۡنِ مِنَ ٱلۡعَذَابِ وَٱلۡعَنۡهُمۡ لَعۡنٗا كَبِيرٗا
[ رَبَّنَا آتِهِمْ ضِعْفَيْنِ مِنَ الْعَذَابِ ] ئه‌ی په‌روه‌ردگار دوو قات سزای ئه‌وان بده‌ به‌هۆی كوفرى خۆیان و گومڕا كردنى ئێمه‌وه‌ [ وَالْعَنْهُمْ لَعْنًا كَبِيرًا (٦٨) ] وه‌ ده‌ریان بكه‌ له‌ ڕه‌حمه‌تی خۆت ده‌رخستنێكی زۆر گه‌وره‌.
अरबी तफ़सीरें:
يَٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُواْ لَا تَكُونُواْ كَٱلَّذِينَ ءَاذَوۡاْ مُوسَىٰ فَبَرَّأَهُ ٱللَّهُ مِمَّا قَالُواْۚ وَكَانَ عِندَ ٱللَّهِ وَجِيهٗا
[ يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا لَا تَكُونُوا كَالَّذِينَ آذَوْا مُوسَى ] موسى - صلی الله علیه وسلم - كه‌سێكی زۆر به‌شه‌رم بوو له‌به‌رچاو به‌نی ئیسرائیل خۆی نه‌ئه‌شۆرد ئه‌یانووت: موسى - صلی الله علیه وسلم - گه‌ڕه‌ یان گیانی به‌ڵه‌كه‌ یان قۆڕه‌ تا ڕۆژێك خوای گه‌وره‌ ویستی بۆیان ده‌ربخات كه‌ كه‌س دیار نه‌بوو موسى - صلی الله علیه وسلم -جله‌كانی خسته‌ سه‌ر به‌ردێك خۆی شووشت، به‌ فه‌رمانی خوای گه‌وره‌ به‌رده‌كه‌ ڕۆییشت و جله‌كه‌ی موساى - صلی الله علیه وسلم - برد ئه‌ویش كه‌وته‌ دوای ئه‌یفه‌رموو: ئه‌ی به‌رده‌كه‌ جله‌كانم ئه‌ی به‌رده‌كه‌ جله‌كانم تا به‌ ته‌نیشت كۆمه‌ڵێك له‌ به‌نی ئیسرائیل تێپه‌ڕی بینیان له‌شی هیچ عه‌یبێكی نیه‌و جوانترین لاشه‌ى هه‌یه‌ دواتر به‌ گۆچانه‌كه‌ى دای له‌ به‌رده‌كه‌و به‌رده‌كه‌ ڕاوه‌ستا، خواى گه‌وره‌ ده‌فه‌رمێت: ئه‌ی باوه‌ڕداران ئێوه‌ وه‌ك ئه‌و كه‌سانه‌ مه‌بن له‌ به‌نی ئیسرائیل كه‌ ئازاری موسى پێغه‌مبه‌ریان دا - صلی الله علیه وسلم - ئێوه‌ ئازاری پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - مه‌ده‌ن [ فَبَرَّأَهُ اللَّهُ مِمَّا قَالُوا ] كه‌ خوای گه‌وره‌ موسای - صلی الله علیه وسلم - پاك كرده‌وه‌ له‌و قسه‌یه‌ی كه‌ ئه‌وان ئه‌یاندایه‌ پاڵى [ وَكَانَ عِنْدَ اللَّهِ وَجِيهًا (٦٩) ] وه‌ كه‌سێكی خاوه‌ن پله‌و پایه‌ بووه‌ لای خوای گه‌وره‌، وه‌ خوای گه‌وره‌ دوعای قبووڵ كردووه‌، وه‌ كه‌ داواى كرد هارونى براى - صلی الله علیه وسلم - بكات به‌ پێغه‌مبه‌ر خواى گه‌وره‌ وه‌ڵامى دایه‌وه‌.
अरबी तफ़सीरें:
يَٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُواْ ٱتَّقُواْ ٱللَّهَ وَقُولُواْ قَوۡلٗا سَدِيدٗا
[ يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا اتَّقُوا اللَّهَ وَقُولُوا قَوْلًا سَدِيدًا (٧٠) ] ئه‌ی باوه‌ڕداران ته‌قوای خوای گه‌وره‌ بكه‌ن وه‌ وته‌یه‌كی ڕاست و دروست بڵێن كه‌ به‌ گوێره‌ی شه‌ریعه‌ت بێ، كه‌ بریتیه‌ له‌ لا إله إلا الله، یان راستگۆیی.
अरबी तफ़सीरें:
يُصۡلِحۡ لَكُمۡ أَعۡمَٰلَكُمۡ وَيَغۡفِرۡ لَكُمۡ ذُنُوبَكُمۡۗ وَمَن يُطِعِ ٱللَّهَ وَرَسُولَهُۥ فَقَدۡ فَازَ فَوۡزًا عَظِيمًا
[ يُصْلِحْ لَكُمْ أَعْمَالَكُمْ ] ئه‌وا خوای گه‌وره‌ كرده‌وه‌كانتان بۆ چاك ئه‌كات [ وَيَغْفِرْ لَكُمْ ذُنُوبَكُمْ ] وه‌ له‌ تاوانه‌كانتان خۆش ئه‌بێ [ وَمَنْ يُطِعِ اللَّهَ وَرَسُولَهُ فَقَدْ فَازَ فَوْزًا عَظِيمًا (٧١) ] وه‌ هه‌ر كه‌سێك گوێڕایه‌ڵی خواو پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - بكات به‌ دڵنیایى بردنه‌وه‌یه‌كی زۆر گه‌وره‌ ئه‌یباته‌وه‌ له‌ دونیاو قیامه‌ت.
अरबी तफ़सीरें:
إِنَّا عَرَضۡنَا ٱلۡأَمَانَةَ عَلَى ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلۡأَرۡضِ وَٱلۡجِبَالِ فَأَبَيۡنَ أَن يَحۡمِلۡنَهَا وَأَشۡفَقۡنَ مِنۡهَا وَحَمَلَهَا ٱلۡإِنسَٰنُۖ إِنَّهُۥ كَانَ ظَلُومٗا جَهُولٗا
[ إِنَّا عَرَضْنَا الْأَمَانَةَ عَلَى السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ وَالْجِبَالِ ] ئێمه‌ ئه‌م ئه‌مانه‌ته‌ كه‌ دینه‌، یان فه‌رزه‌كانه‌، یان سنوره‌كانه‌، یان گوێڕایه‌ڵی كردنی خوای گه‌وره‌یه‌ دامان به‌سه‌ر ئاسمانه‌كان و زه‌وی و شاخه‌كان [ فَأَبَيْنَ أَنْ يَحْمِلْنَهَا ] به‌ڵام ئه‌وان ڕه‌تیان كرده‌وه‌ كه‌ هه‌ڵی بگرن و هه‌ڵیان نه‌گرت [ وَأَشْفَقْنَ مِنْهَا ] وه‌ داوای شه‌فه‌قه‌و ڕه‌حمه‌تی خوای گه‌وره‌یان كرد كه‌ خوای گه‌وره‌ لێیان خۆشبێ [ وَحَمَلَهَا الْإِنْسَانُ ] به‌ڵام مرۆڤ هه‌ڵی گرت [ إِنَّهُ كَانَ ظَلُومًا جَهُولًا (٧٢) ] مرۆڤیش ئه‌م دوو سیفه‌ته‌ی تیایه‌ كه‌ زۆر سته‌مكارو زۆر نه‌زانه‌، ئیلا ئه‌گه‌ر كه‌سێك به‌ ته‌قوا زوڵمه‌كه‌ نه‌هێلێ، وه‌ به‌ زانیاریش نه‌زانینه‌كه‌ی نه‌هێلێ.
अरबी तफ़सीरें:
لِّيُعَذِّبَ ٱللَّهُ ٱلۡمُنَٰفِقِينَ وَٱلۡمُنَٰفِقَٰتِ وَٱلۡمُشۡرِكِينَ وَٱلۡمُشۡرِكَٰتِ وَيَتُوبَ ٱللَّهُ عَلَى ٱلۡمُؤۡمِنِينَ وَٱلۡمُؤۡمِنَٰتِۗ وَكَانَ ٱللَّهُ غَفُورٗا رَّحِيمَۢا
[ لِيُعَذِّبَ اللَّهُ الْمُنَافِقِينَ وَالْمُنَافِقَاتِ وَالْمُشْرِكِينَ وَالْمُشْرِكَاتِ ] تا خوای گه‌وره‌ سزای مونافیقان و موشریكانى پیاو و ئافره‌ت بدات چونكه‌ ئه‌وانن كه‌ خیانه‌ت له‌و ئه‌مانه‌ته‌ ئه‌كه‌ن، یان به‌ شێوازێكی گشتی خیانه‌ت له‌ ئه‌مانه‌ت ئه‌كه‌ن [ وَيَتُوبَ اللَّهُ عَلَى الْمُؤْمِنِينَ وَالْمُؤْمِنَاتِ ] وه‌ تا خوای گه‌وره‌ ته‌وبه‌ قبووڵ بكات و خۆشبێت له‌ باوه‌ڕدارانى پیاو و ئافره‌ت ئه‌وانه‌ی كه‌ ئه‌مانه‌ت جێبه‌جێ ئه‌كه‌ن وه‌ ئه‌یگه‌یه‌نن [ وَكَانَ اللَّهُ غَفُورًا رَحِيمًا (٧٣) ] وه‌ خوای گه‌وره‌ زۆر لێخۆشبوو به‌ڕه‌حم و به‌زه‌ییه‌، والله أعلم.
अरबी तफ़सीरें:
 
अर्थों का अनुवाद सूरा: अल्-अह़ज़ाब
सूरों की सूची पृष्ठ संख्या
 
क़ुरआन के अर्थों का अनुवाद - कुर्दी अनुवाद - सलाहुद्दीन - अनुवादों की सूची

अनुवाद सलाहुद्दीन अब्दुल करीम ने किया है।

बंद करें