Check out the new design

क़ुरआन के अर्थों का अनुवाद - कुर्दी अनुवाद - सलाहुद्दीन * - अनुवादों की सूची


अर्थों का अनुवाद सूरा: अज़्-ज़ुमर   आयत:
۞ فَمَنۡ أَظۡلَمُ مِمَّن كَذَبَ عَلَى ٱللَّهِ وَكَذَّبَ بِٱلصِّدۡقِ إِذۡ جَآءَهُۥٓۚ أَلَيۡسَ فِي جَهَنَّمَ مَثۡوٗى لِّلۡكَٰفِرِينَ
[ فَمَنْ أَظْلَمُ مِمَّنْ كَذَبَ عَلَى اللَّهِ ] ئایا كێ له‌و كه‌سه‌ سته‌مكارتره‌، واته‌: كه‌س سته‌مكارتر نیه‌ له‌و كه‌سه‌ی كه‌ درۆ بۆ خوای گه‌وره‌ هه‌ڵئه‌به‌ستێ و به‌ناوی خوای گه‌وره‌وه‌ قسه‌ ئه‌كات، یان منداڵ ئه‌داته‌ پاڵ خوای گه‌وره‌ وه‌كو جوله‌كه‌و گاورو هاوبه‌شبڕیارده‌ران، یان شه‌ریك بۆ خواى گه‌وره‌ دائه‌نێت [ وَكَذَّبَ بِالصِّدْقِ إِذْ جَاءَهُ ] وه‌ ئه‌و ڕاستیه‌ش كه‌ ته‌وحیدو یه‌كخواپه‌رستی خوای گه‌وره‌یه‌و له‌لایه‌ن پێغه‌مبه‌ری خواوه‌ -صلی الله علیه وسلم - بۆی هاتووه‌ ئه‌م به‌درۆی ئه‌زانێت و باوه‌ڕی پێ ناكات[ أَلَيْسَ فِي جَهَنَّمَ مَثْوًى لِلْكَافِرِينَ (٣٢) ] ئایا جه‌هه‌ننه‌م شوێنی مانه‌وه‌ی ئه‌و كافرانه‌ نیه‌ كه‌ ئاوا شه‌ریك بۆ خوای گه‌وره‌ دائه‌نێن و به‌ناوی خوای گه‌وره‌وه‌ قسه‌ ئه‌كه‌ن؟ (واته‌: به‌ دڵنیایی دۆزه‌خ شوێنیانه‌).
अरबी तफ़सीरें:
وَٱلَّذِي جَآءَ بِٱلصِّدۡقِ وَصَدَّقَ بِهِۦٓ أُوْلَٰٓئِكَ هُمُ ٱلۡمُتَّقُونَ
[ وَالَّذِي جَاءَ بِالصِّدْقِ ] وه‌ ئه‌و كه‌سه‌ی كه‌ ڕاستی و ته‌وحیدو یه‌كخواپه‌رستی هێناوه‌ كه‌ پێغه‌مبه‌ری خوایه‌ -صلی الله علیه وسلم - ، یان جبریله‌، یان سه‌رجه‌م پێغه‌مبه‌رانه‌ [ وَصَدَّقَ بِهِ ] وه‌ ئه‌وانه‌یشی كه‌ به‌ڕاستیان داناوه‌، واته‌: باوه‌ڕداران، یان وتراوه‌: مه‌به‌ست پێی (ئه‌بوبه‌كری صدیق)ه‌ (خواى لێ رازى بێت) كه‌ یه‌كه‌م كه‌س بوو ئیمانی هێناوه‌ [ أُولَئِكَ هُمُ الْمُتَّقُونَ (٣٣) ] ئا ئه‌مانه‌ به‌ڕاستی كه‌سانێكی موتته‌قی و له‌ خواترس و خۆپارێزن.
अरबी तफ़सीरें:
لَهُم مَّا يَشَآءُونَ عِندَ رَبِّهِمۡۚ ذَٰلِكَ جَزَآءُ ٱلۡمُحۡسِنِينَ
[ لَهُمْ مَا يَشَاءُونَ عِنْدَ رَبِّهِمْ ] ئه‌مانه‌ لای خوای گه‌وره‌ له‌ به‌هه‌شتدا ویستیان له‌ هه‌ر شتێك هه‌بێ بۆیان هه‌یه‌و پێیان ده‌درێت [ ذَلِكَ جَزَاءُ الْمُحْسِنِينَ (٣٤) ] ئه‌مه‌ پاداشتی ئه‌و چاكه‌كارانه‌یه‌.
अरबी तफ़सीरें:
لِيُكَفِّرَ ٱللَّهُ عَنۡهُمۡ أَسۡوَأَ ٱلَّذِي عَمِلُواْ وَيَجۡزِيَهُمۡ أَجۡرَهُم بِأَحۡسَنِ ٱلَّذِي كَانُواْ يَعۡمَلُونَ
[ لِيُكَفِّرَ اللَّهُ عَنْهُمْ أَسْوَأَ الَّذِي عَمِلُوا ] تا خوای گه‌وره‌ لێیان خۆشبێ له‌ خراپترین تاوان كه‌ كردبێتیان [ وَيَجْزِيَهُمْ أَجْرَهُمْ بِأَحْسَنِ الَّذِي كَانُوا يَعْمَلُونَ (٣٥) ] وه‌ پاداشتیشیان ئه‌داته‌وه‌ به‌ باشترین شێواز له‌سه‌ر ئه‌و كرده‌وه‌ چاكانه‌ی كه‌ كردوویانه‌.
अरबी तफ़सीरें:
أَلَيۡسَ ٱللَّهُ بِكَافٍ عَبۡدَهُۥۖ وَيُخَوِّفُونَكَ بِٱلَّذِينَ مِن دُونِهِۦۚ وَمَن يُضۡلِلِ ٱللَّهُ فَمَا لَهُۥ مِنۡ هَادٖ
{باوه‌ڕداران خوایان به‌سه‌} [ أَلَيْسَ اللَّهُ بِكَافٍ عَبْدَهُ ] ئایا خوای گه‌وره‌ به‌س نیه‌ بۆ ئه‌و به‌ندانه‌ی كه‌ ده‌یپه‌رستن و ته‌وه‌كول ئه‌كه‌نه‌ سه‌رى؟ واته‌: به‌دڵنیایى خواى گه‌وره‌یان به‌سه‌ و پێویستیان به‌ كه‌سى تر نیه‌ [ وَيُخَوِّفُونَكَ بِالَّذِينَ مِنْ دُونِهِ ] به‌ڵام كافران له‌ گومڕایی و نه‌زانى و نه‌فامیاندا هه‌ڕه‌شه‌ت لێده‌كه‌ن و ده‌تترسێنن به‌و خوایانه‌ی كه‌ هه‌یانه‌ [ وَمَنْ يُضْلِلِ اللَّهُ فَمَا لَهُ مِنْ هَادٍ (٣٦) ] وه‌ هه‌ر كه‌سێك خوای گه‌وره‌ گومڕای بكات و شایه‌نی گومڕایی بێت كه‌س ناتوانێ هیدایه‌تی بدات
अरबी तफ़सीरें:
وَمَن يَهۡدِ ٱللَّهُ فَمَا لَهُۥ مِن مُّضِلٍّۗ أَلَيۡسَ ٱللَّهُ بِعَزِيزٖ ذِي ٱنتِقَامٖ
[ وَمَنْ يَهْدِ اللَّهُ ] وه‌ هه‌ر كه‌سێكیش خوای گه‌وره‌ هیدایه‌تی بدات و شایه‌نی هیدایه‌ت بێت و ڕێگای هیدایه‌ت بگرێته‌ به‌ر [ فَمَا لَهُ مِنْ مُضِلٍّ ] ئه‌وا كه‌س ناتوانێ گومڕای بكات [ أَلَيْسَ اللَّهُ بِعَزِيزٍ ذِي انْتِقَامٍ (٣٧) ] ئایا خوای گه‌وره‌ زۆر به‌عیززه‌ت و تۆڵه‌سێن نیه‌ له‌و كه‌سانه‌ی كه‌ سه‌رپێچی ئه‌كه‌ن؟ به‌ڵێ به‌دڵنیایى خوای گه‌وره‌ به‌و شێوازه‌یه‌.
अरबी तफ़सीरें:
وَلَئِن سَأَلۡتَهُم مَّنۡ خَلَقَ ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلۡأَرۡضَ لَيَقُولُنَّ ٱللَّهُۚ قُلۡ أَفَرَءَيۡتُم مَّا تَدۡعُونَ مِن دُونِ ٱللَّهِ إِنۡ أَرَادَنِيَ ٱللَّهُ بِضُرٍّ هَلۡ هُنَّ كَٰشِفَٰتُ ضُرِّهِۦٓ أَوۡ أَرَادَنِي بِرَحۡمَةٍ هَلۡ هُنَّ مُمۡسِكَٰتُ رَحۡمَتِهِۦۚ قُلۡ حَسۡبِيَ ٱللَّهُۖ عَلَيۡهِ يَتَوَكَّلُ ٱلۡمُتَوَكِّلُونَ
{كافران دان به‌ په‌روه‌ردگارێتى خواى گه‌وره‌دا ده‌نێن} [ وَلَئِنْ سَأَلْتَهُمْ مَنْ خَلَقَ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضَ لَيَقُولُنَّ اللَّهُ ] ئه‌ی محمد -صلی الله علیه وسلم - وه‌ ئه‌گه‌ر پرسیار له‌ موشریكان و كافرانى قوڕه‌یش بكه‌یت كێ ئاسمانه‌كان و زه‌وی دروست كردووه‌؟ ئه‌وان ئه‌ڵێن: به‌ دڵنیایی ته‌نها خوای گه‌وره‌ دروستی كردووه‌ [ قُلْ أَفَرَأَيْتُمْ مَا تَدْعُونَ مِنْ دُونِ اللَّهِ إِنْ أَرَادَنِيَ اللَّهُ بِضُرٍّ هَلْ هُنَّ كَاشِفَاتُ ضُرِّهِ ] ئه‌ی محمد -صلی الله علیه وسلم - پێیان بڵێ: هه‌واڵم پێ بده‌ن ئه‌گه‌ر خوای گه‌وره‌ بیه‌وێ من تووشی زیانێك بكات ئایا ئه‌و خوایانه‌ی كه‌ ئێوه‌ جگه‌ له‌ خوای گه‌وره‌ ده‌یانپه‌رستن ئه‌توانن ئه‌و زه‌ره‌رو زیانه‌ له‌سه‌ر من لابده‌ن؟ بێگومان نه‌خێر [ أَوْ أَرَادَنِي بِرَحْمَةٍ هَلْ هُنَّ مُمْسِكَاتُ رَحْمَتِهِ ] یاخود ئایا ئه‌گه‌ر خوای گه‌وره‌ بیه‌وێ من تووشی ڕه‌حمه‌ت و نیعمه‌ت و خۆشیه‌ك بكات ئایا ئه‌وان ئه‌توانن بیگرنه‌وه‌و بیگێڕنه‌وه‌؟ بێگومان نه‌خێر [ قُلْ حَسْبِيَ اللَّهُ ] ئه‌ی محمد -صلی الله علیه وسلم - بڵێ: من له‌ هه‌موو كاروبارێكمدا ته‌نها خوای گه‌وره‌م به‌سه‌ [ عَلَيْهِ يَتَوَكَّلُ الْمُتَوَكِّلُونَ (٣٨) ] پشتبه‌ستوان ته‌نها پشت به‌ خوای گه‌وره‌ ئه‌به‌ستن و هه‌موو كاروباریان ته‌نها به‌ خوای گه‌وره‌ ده‌سپێرن.
अरबी तफ़सीरें:
قُلۡ يَٰقَوۡمِ ٱعۡمَلُواْ عَلَىٰ مَكَانَتِكُمۡ إِنِّي عَٰمِلٞۖ فَسَوۡفَ تَعۡلَمُونَ
[ قُلْ يَا قَوْمِ اعْمَلُوا عَلَى مَكَانَتِكُمْ ] ئه‌ی محمد -صلی الله علیه وسلم - بڵێ: ئه‌ی قه‌ومی خۆم ئێوه‌ كار بكه‌ن له‌سه‌ر رێگاو رێچكه‌و رێبازى خۆتان، (ئه‌مه‌ هه‌ڕه‌شه‌یه‌كى سه‌خته‌) [ إِنِّي عَامِلٌ ] منیش له‌سه‌ر رێگاو رێبازى خۆم عیباده‌تی خوای گه‌وره‌ ئه‌كه‌م [ فَسَوْفَ تَعْلَمُونَ (٣٩) ] به‌ڵام له‌ داهاتوودا له‌ ڕۆژی قیامه‌ت سه‌ره‌نجامی ئه‌م كاره‌ خراپانه‌تان ئه‌زانن كه‌ شه‌ریك دانانه‌ بۆ خواى گه‌وره‌.
अरबी तफ़सीरें:
مَن يَأۡتِيهِ عَذَابٞ يُخۡزِيهِ وَيَحِلُّ عَلَيۡهِ عَذَابٞ مُّقِيمٌ
[ مَنْ يَأْتِيهِ عَذَابٌ يُخْزِيهِ ] له‌ داهاتوودا ئه‌زانن كێیه‌ كه‌ سزایه‌كی بۆ دێت له‌لایه‌ن خوای گه‌وره‌وه‌ هه‌ر له‌ دونیادا زه‌لیل و ڕیسواو سه‌رشۆڕیان ئه‌كات [ وَيَحِلُّ عَلَيْهِ عَذَابٌ مُقِيمٌ (٤٠) ] وه‌ له‌ قیامه‌تیشدا سزایه‌كی هه‌میشه‌یی له‌ناو ئاگری دۆزه‌خدا ڕووبه‌ڕوویان ئه‌بێته‌وه‌و تووشیان ئه‌بێت.
अरबी तफ़सीरें:
 
अर्थों का अनुवाद सूरा: अज़्-ज़ुमर
सूरों की सूची पृष्ठ संख्या
 
क़ुरआन के अर्थों का अनुवाद - कुर्दी अनुवाद - सलाहुद्दीन - अनुवादों की सूची

अनुवाद सलाहुद्दीन अब्दुल करीम ने किया है।

बंद करें