क़ुरआन के अर्थों का अनुवाद - कुर्दी अनुवाद - सलाहुद्दीन * - अनुवादों की सूची


अर्थों का अनुवाद आयत: (21) सूरा: सूरा अल्-अह़्क़ाफ़
۞ وَٱذۡكُرۡ أَخَا عَادٍ إِذۡ أَنذَرَ قَوۡمَهُۥ بِٱلۡأَحۡقَافِ وَقَدۡ خَلَتِ ٱلنُّذُرُ مِنۢ بَيۡنِ يَدَيۡهِ وَمِنۡ خَلۡفِهِۦٓ أَلَّا تَعۡبُدُوٓاْ إِلَّا ٱللَّهَ إِنِّيٓ أَخَافُ عَلَيۡكُمۡ عَذَابَ يَوۡمٍ عَظِيمٖ
{گفتوگۆى نێوان هود پێغه‌مبه‌رو - صلی الله علیه وسلم - قه‌ومه‌كه‌ى} [ وَاذْكُرْ أَخَا عَادٍ ] ئه‌ی محمد - صلی الله علیه وسلم - وه‌ تۆ باسی قه‌ومی (عاد)یشیان بۆ بكه‌ كه‌ خوای گه‌وره‌ هود پێغه‌مبه‌ری - صلی الله علیه وسلم - بۆ ناردن كه‌ له‌ خۆیان بوو یاخود له‌ نه‌سه‌بدا برایان بووه‌ نه‌ك له‌ دیندا برایان بێت [ إِذْ أَنْذَرَ قَوْمَهُ بِالْأَحْقَافِ ] كاتێك كه‌ ئاگاداری قه‌ومه‌كه‌ی كرده‌وه‌ له‌ (ئه‌حقاف)، كه‌ شاخی لم بووه‌ كه‌ شوێنی قه‌ومی (عاد) بووه‌ له‌ (حضرموت) له‌ (یه‌مه‌ن) [ وَقَدْ خَلَتِ النُّذُرُ مِنْ بَيْنِ يَدَيْهِ وَمِنْ خَلْفِهِ ] كه‌ پێی وتوون له‌ پێش ئێوه‌ش پێغه‌مبه‌رانی تر هاتوونه‌و ئاگاداری قه‌ومی خۆیان كردووه‌ له‌ پێش و پاشی هود پێغه‌مبه‌ر - صلی الله علیه وسلم - [ أَلَّا تَعْبُدُوا إِلَّا اللَّهَ ] هه‌موویان وتوویانه‌ عیباده‌تی هیچ كه‌سێك مه‌كه‌ن ته‌نها زاتی پیرۆزی (اللَّه) نه‌بێت، چونكه‌ ته‌نها ئه‌و شایانی په‌رستنه‌و په‌رستراوی حه‌قه‌ [ إِنِّي أَخَافُ عَلَيْكُمْ عَذَابَ يَوْمٍ عَظِيمٍ (٢١) ] به‌ڕاستی ئه‌گه‌ر عیباده‌تی جگه‌ له‌ خوای گه‌وره‌ بكه‌ن من له‌ سزای ڕۆژێكی زۆر گه‌وره‌ لێتان ده‌ترسێم كه‌ خوای گه‌وره‌ سزاتان ده‌دات كه‌ ڕۆژی قیامه‌ته.
अरबी तफ़सीरें:
 
अर्थों का अनुवाद आयत: (21) सूरा: सूरा अल्-अह़्क़ाफ़
सूरों की सूची पृष्ठ संख्या
 
क़ुरआन के अर्थों का अनुवाद - कुर्दी अनुवाद - सलाहुद्दीन - अनुवादों की सूची

पवित्र क़ुरआन के अर्थों का कुर्दी अनुवाद, अनुवादक : सलाहुद्दीन अब्दुल करीम

बंद करें