क़ुरआन के अर्थों का अनुवाद - कुर्दी अनुवाद - सलाहुद्दीन * - अनुवादों की सूची


अर्थों का अनुवाद आयत: (14) सूरा: सूरा अल्-ह़ुजुरात
۞ قَالَتِ ٱلۡأَعۡرَابُ ءَامَنَّاۖ قُل لَّمۡ تُؤۡمِنُواْ وَلَٰكِن قُولُوٓاْ أَسۡلَمۡنَا وَلَمَّا يَدۡخُلِ ٱلۡإِيمَٰنُ فِي قُلُوبِكُمۡۖ وَإِن تُطِيعُواْ ٱللَّهَ وَرَسُولَهُۥ لَا يَلِتۡكُم مِّنۡ أَعۡمَٰلِكُمۡ شَيۡـًٔاۚ إِنَّ ٱللَّهَ غَفُورٞ رَّحِيمٌ
{جیاوازى نێوان ئیسلام و ئیمان} [ قَالَتِ الْأَعْرَابُ آمَنَّا ] ده‌شتنشینه‌كان وتیان: ئێمه‌ ئیمانمان هێناوه‌، له‌سه‌ر (به‌نى ئه‌سه‌د بن خوزه‌یمه‌) دابه‌زى كه‌ بانگه‌شه‌ى پله‌ى ئیمانیان كرد كه‌ له‌ پله‌ى ئیسلام به‌رزتره‌ [ قُلْ لَمْ تُؤْمِنُوا ] ئه‌ی محمد - صلی الله علیه وسلم - پێیان بڵێ: هێشتا ئێوه‌ ئیمان له‌ دڵتاندا جێگیر نه‌بووه‌ به‌ڵام موسڵمان بوونه‌، ئیسلام شته‌ دیارو ڕووكه‌شیه‌كانه‌و ئیمانیش له‌ دڵدایه‌و بریتیه‌ له‌ به‌راستدانانى دڵ و داننان به‌ زمان و ئه‌نجامدانی كرده‌وه‌كان به‌لاشه‌ [ وَلَكِنْ قُولُوا أَسْلَمْنَا ] به‌ڵكو ئێوه‌ بڵێن: ئێمه‌ موسڵمان بووینه‌ [ وَلَمَّا يَدْخُلِ الْإِيمَانُ فِي قُلُوبِكُمْ ] وه‌ هێشتا ئیمان له‌ دڵتاندا جێگیر نه‌بووه‌، (ئیمان له‌ ئیسلام تایبه‌تتره‌) [ وَإِنْ تُطِيعُوا اللَّهَ وَرَسُولَهُ لَا يَلِتْكُمْ مِنْ أَعْمَالِكُمْ شَيْئًا ] وه‌ ئه‌گه‌ر ئێوه‌ گوێڕایه‌ڵی خواو پێغه‌مبه‌ری خوا بكه‌ن - صلی الله علیه وسلم - ئه‌وه‌ هیچ شتێك له‌ پاداشتی كرده‌وه‌ باشه‌كانتان لێ كه‌م ناكات [ إِنَّ اللَّهَ غَفُورٌ رَحِيمٌ (١٤) ] به‌ دڵنیایی خوای گه‌وره‌ زۆر لێخۆشبوو به‌به‌زه‌ییه‌.
अरबी तफ़सीरें:
 
अर्थों का अनुवाद आयत: (14) सूरा: सूरा अल्-ह़ुजुरात
सूरों की सूची पृष्ठ संख्या
 
क़ुरआन के अर्थों का अनुवाद - कुर्दी अनुवाद - सलाहुद्दीन - अनुवादों की सूची

पवित्र क़ुरआन के अर्थों का कुर्दी अनुवाद, अनुवादक : सलाहुद्दीन अब्दुल करीम

बंद करें