क़ुरआन के अर्थों का अनुवाद - कुर्दी अनुवाद - सलाहुद्दीन * - अनुवादों की सूची


अर्थों का अनुवाद आयत: (3) सूरा: सूरा अत्-तलाक़
وَيَرۡزُقۡهُ مِنۡ حَيۡثُ لَا يَحۡتَسِبُۚ وَمَن يَتَوَكَّلۡ عَلَى ٱللَّهِ فَهُوَ حَسۡبُهُۥٓۚ إِنَّ ٱللَّهَ بَٰلِغُ أَمۡرِهِۦۚ قَدۡ جَعَلَ ٱللَّهُ لِكُلِّ شَيۡءٖ قَدۡرٗا
[ وَيَرْزُقْهُ مِنْ حَيْثُ لَا يَحْتَسِبُ ] وه‌ هه‌ر كه‌سێك سنووری خوا نه‌به‌زێنێ و ته‌ڵاقدان و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی له‌سه‌ر سوننه‌ت بێ خوای گه‌وره‌ ڕزق و ڕۆزی ئه‌دات به‌ شێوازێك كه‌ به‌ خه‌یاڵیدا نه‌هاتووه‌، به‌ڵام كه‌سێك كه‌ ته‌قوای خوای گه‌وره‌ نه‌كات یان ته‌ڵاقدان و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی له‌سه‌ر سوننه‌ت نه‌بوو له‌سه‌ر بیدعه‌ بوو ئه‌و كاته‌ ته‌سكی و ته‌نگی له‌سه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌یه‌ كه‌ سه‌رپێچی ئه‌حكامه‌كانی خوای گه‌وره‌ ئه‌كه‌ن وه‌ ته‌قوای خوای گه‌وره‌ ناكه‌ن [ وَمَنْ يَتَوَكَّلْ عَلَى اللَّهِ فَهُوَ حَسْبُهُ ] وه‌ هه‌ر كه‌سێك كاره‌كانی به‌ خوای گه‌وره‌ بسپێرێ و ته‌وه‌كول بكاته‌ سه‌ر خوای گه‌وره‌و متمانه‌ی به‌ خوای گه‌وره‌ بێت ئه‌وه‌ خوای گه‌وره‌ی به‌سه‌ به‌وه‌ی كه‌ كاره‌كانی بۆ جێبه‌جێ بكات [ إِنَّ اللَّهَ بَالِغُ أَمْرِهِ ] به‌ دڵنیایى خوای گه‌وره‌ كاری خۆی ئه‌باته‌ سه‌رو جێبه‌جێى ده‌كات و هیچ كه‌سێك ناتوانێ ڕێگری له‌ خوای گه‌وره‌ بكات، یان خوای گه‌وره‌ بێ ده‌سه‌ڵات بكات [ قَدْ جَعَلَ اللَّهُ لِكُلِّ شَيْءٍ قَدْرًا (٣) ] خوای گه‌وره‌ بۆ هه‌موو شتێك كاتی دیاری كردووه‌و ته‌سكی و ته‌نگانه‌ كاتی خۆی هه‌یه‌و كۆتایی دێت، وه‌ خۆشیش كاتی خۆی هه‌یه‌و كۆتایی دێت، یاخود بۆ كه‌وتنه‌ سووڕی مانگانه‌و عیدده‌و ئه‌وانه‌ هه‌مووی خوای گه‌وره‌ كاتی دیاری كردووه.
अरबी तफ़सीरें:
 
अर्थों का अनुवाद आयत: (3) सूरा: सूरा अत्-तलाक़
सूरों की सूची पृष्ठ संख्या
 
क़ुरआन के अर्थों का अनुवाद - कुर्दी अनुवाद - सलाहुद्दीन - अनुवादों की सूची

पवित्र क़ुरआन के अर्थों का कुर्दी अनुवाद, अनुवादक : सलाहुद्दीन अब्दुल करीम

बंद करें