Terjemahan makna Alquran Alkarim - الترجمة الكردية للمختصر في تفسير القرآن الكريم * - Daftar isi terjemahan


Terjemahan makna Ayah: (93) Surah: Surah Yūsuf
ٱذۡهَبُواْ بِقَمِيصِي هَٰذَا فَأَلۡقُوهُ عَلَىٰ وَجۡهِ أَبِي يَأۡتِ بَصِيرٗا وَأۡتُونِي بِأَهۡلِكُمۡ أَجۡمَعِينَ
دوای ئەوەی ھەواڵیان پێدابوو کە باوکیان کوێر بووە، کراسەکەی خۆی پێدان و پێی وتن: بڕۆن ئەم کراسە بدەن بەسەر ڕوومەتی باوکمدا چاوەکانی بۆ دەگەڕێتەوە، لەپاشان خۆتان و خێزان و بنەماڵەکەیشتانم بۆ بھێنن بۆ میسر.
Tafsir berbahasa Arab:
Beberapa Faedah Ayat-ayat di Halaman Ini:
• عظم معرفة يعقوب عليه السلام بالله حيث لم يتغير حسن ظنه رغم توالي المصائب ومرور السنين.
ئەم ئایەتانە گەورەیی یەعقوب (سەلامی خوای لێ بێت) دەردەخات کە تا چی ئەندازەیەک خوای گەورەی ناسیوە، گومانی باشی بەخوای خۆی نەگۆڕیوە، لەگەڵ ھەموو ئەو ناڕەحەتی و موسیبەتانەی دوای ئەو ھەموو ساڵە تووشی بوو.

• من خلق المعتذر الصادق أن يطلب التوبة من الله، ويعترف على نفسه ويطلب الصفح ممن تضرر منه.
یەکێک لە ئاکار و ڕەوشتی ئەو کەسەی بەڕاستی پۆزش بۆ بەرامبەر دەھێنێتەوە ئەوەیە داوای لێ خۆش بوون لەخوا دەکات و دەگەڕێتەوە بۆ لای، وە دان دەنێت بە تاوانەکەیدا و داوای لێ خۆش بوون لەو کەسە دەکات کە زیانی پێگەیاندووە.

• بالتقوى والصبر تنال أعظم الدرجات في الدنيا وفي الآخرة.
بە تەقواو خواناسین و ئارامگرتن گەورەترین پلە و پایە لە دونیا و دواڕۆژ بەدەست دێت.

• قبول اعتذار المسيء وترك الانتقام، خاصة عند التمكن منه، وترك تأنيبه على ما سلف منه.
وەرگرتنی پۆزش لەکەسی خراپەکار و وازھێنان لە تۆڵەکردنەوە لێی، بە تایبەتی لەو کاتەی دەسەڵاتت ھەبێت بەسەریدا، وە پشتگوێ خستنی ئەوەی ڕوویداوە، لە ئاکاری بەرزی باوەڕدارانە.

 
Terjemahan makna Ayah: (93) Surah: Surah Yūsuf
Daftar surah Nomor Halaman
 
Terjemahan makna Alquran Alkarim - الترجمة الكردية للمختصر في تفسير القرآن الكريم - Daftar isi terjemahan

الترجمة الكردية للمختصر في تفسير القرآن الكريم، صادر عن مركز تفسير للدراسات القرآنية.

Tutup