Terjemahan makna Alquran Alkarim - الترجمة الكردية للمختصر في تفسير القرآن الكريم * - Daftar isi terjemahan


Terjemahan makna Ayah: (168) Surah: Surah Al-Baqarah
يَٰٓأَيُّهَا ٱلنَّاسُ كُلُواْ مِمَّا فِي ٱلۡأَرۡضِ حَلَٰلٗا طَيِّبٗا وَلَا تَتَّبِعُواْ خُطُوَٰتِ ٱلشَّيۡطَٰنِۚ إِنَّهُۥ لَكُمۡ عَدُوّٞ مُّبِينٌ
ئەی خەڵکینە لەڕزق وڕۆزی سەر زەوی بخۆن لە بەروبومی ئاژەڵەکان ودار ودرەخت، لەو بەروبومانەی کە بەدەستھێنانیان حەڵاڵ وپاکوخاوێنە و پیس وپۆخڵ نیە، وە ھەرگیز شوێن ئەو ھەنگاوانەی شەیتان نەکەون کە پەلکێشتان دەکات بۆلای خۆی، چونکە بێگومان شەیتان دوژمنی ڕوون وئاشکرای ئێوەیە، بۆیە دروست نیە مرۆڤی ژیر شوێن دوژمنەکەی بکەوێت کە سوورە لەسەر ئازاردان وگومڕاکردنی!
Tafsir berbahasa Arab:
Beberapa Faedah Ayat-ayat di Halaman Ini:
• المؤمنون بالله حقًّا هم أعظم الخلق محبة لله؛ لأنهم يطيعونه على كل حال في السراء والضراء، ولا يشركون معه أحدًا.
باوەڕداری ڕاستەقینە ئەو باوەڕدارەیە کە خوای گەورەی لە ھەموو کەس خۆشتر بوێت، چونکە ئەوان لە ھەموو بار ودۆخێکدا، لە خۆش وناخۆشیدا گوێڕایەڵی خوا دەکەن، وە ھیچ کەسیش ناکەنه ھاوەڵ وھاوبەشی.

• في يوم القيامة تنقطع كل الروابط، ويَبْرَأُ كل خليل من خليله، ولا يبقى إلا ما كان خالصًا لله تعالى.
لەڕۆژی دواییدا ھەرچی پەیوەندی ھەیە دەبچڕێت ونامێنێت، وە ھەموو دۆست وخۆشەویستێک حاشا لە دۆست وخۆشەویستەکەی دەکات وخۆی لێ بەری دەکات، وە ھیچ شتێک نامێنێت ئەوە نەبێت کە بە موخلیصی و دڵسۆزی بۆ خوای گەورە وباڵادەست کرابێت.

• التحذير من كيد الشيطان لتنوع أساليبه وخفائها وقربها من مشتهيات النفس.
ئاگادار بوون لە فڕوفێڵەکانی شەیتان، چونکە ھۆکارەکانی جۆرا وجۆر و شاراوەن، وە زۆریش نزیکن لە ئارەزووەکانی مرۆڤەوە.

 
Terjemahan makna Ayah: (168) Surah: Surah Al-Baqarah
Daftar surah Nomor Halaman
 
Terjemahan makna Alquran Alkarim - الترجمة الكردية للمختصر في تفسير القرآن الكريم - Daftar isi terjemahan

الترجمة الكردية للمختصر في تفسير القرآن الكريم، صادر عن مركز تفسير للدراسات القرآنية.

Tutup