Check out the new design

Terjemahan makna Alquran Alkarim - Terjemahan Al-Mukhtaṣar fī Tafsīr Al-Qur`ān Al-Karīm ke bahasa Kurdi * - Daftar isi terjemahan


Terjemahan makna Ayah: (26) Surah: Al-Fatḥ
إِذۡ جَعَلَ ٱلَّذِينَ كَفَرُواْ فِي قُلُوبِهِمُ ٱلۡحَمِيَّةَ حَمِيَّةَ ٱلۡجَٰهِلِيَّةِ فَأَنزَلَ ٱللَّهُ سَكِينَتَهُۥ عَلَىٰ رَسُولِهِۦ وَعَلَى ٱلۡمُؤۡمِنِينَ وَأَلۡزَمَهُمۡ كَلِمَةَ ٱلتَّقۡوَىٰ وَكَانُوٓاْ أَحَقَّ بِهَا وَأَهۡلَهَاۚ وَكَانَ ٱللَّهُ بِكُلِّ شَيۡءٍ عَلِيمٗا
ئەوانەی کافر و بێباوەڕن بە (اللە تعالی) و پێغەمبەرەکەی (صلی اللە علیە وسلم) دەمارگیری و توندڕەوییان خستۆتە ناو دڵ و دەروونی خۆیانەوە، کە دەمارگیرییەکی نەفامانەیە،کە ناھێڵێ ئادەمیزاد مل بۆ ڕاستی کەچ بکات، بەڵکو پەیوەستە بە ھەوا و ئارەزووەوە، ڕێگریان کرد لەوەی کە پێغەمبەر (صلی اللە علیە وسلم) و ھاوەڵەکانی بچنە ناو شاری مەکكە لە ساڵی حودەیبیەدا، لەترسا وایان دەزانی کە بەو شێوەیە سەرکەوتوون بەسەریدا، بەڵام (اللە تعالی) ئارامی و ئاسودەیی داباراندە سەر دڵ و دەروونی پێغەمبەرەکەی (صلی اللە علیە وسلم) و ئیمانداران، وە دڵخۆش بوون بە ڕێکەوتنەکە -حودەیبیە - وە دەرەنجامەکانی و توڕەیی خۆیان خواردەوە و ئارامیان گرت بەرامبەر کردەوەکانی موشریکەکان، (اللە تعالی) گفتی لە ئیمانداران وەرگرت کە پابەندی وشەی ھەق بن کە (لا إلە إلا اللە) یە، وە ئەوەی ئەو وشەیە داوای دەکات، لەڕاستیدا ئەمان شایەنی ئەوە و خاوەنی ئەوە بوون، (اللە تعالی) ئاگادارە کە چ خێر و چاکەیەک لەدڵیاندا دەگوزەرێت، وە (اللە تعالی) ئاگای لەھەموو شتێك ھەیە و بەھەموو شتێک ئەزانێت، وە ھیچ شتێکی لێ ون نابێت.
Tafsir berbahasa Arab:
Beberapa Faedah Ayat-ayat di Halaman Ini:
• الصد عن سبيل الله جريمة يستحق أصحابها العذاب الأليم.
ڕێگری کردن لە بڵاو بوونەوەی ئاینی (اللە تعالی) ستەمە و زوڵمە، پێویستە ڕێگریکاران سزا بدرێن بەسزایەکی سەخت.

• تدبير الله لمصالح عباده فوق مستوى علمهم المحدود.
تەدبیر کردنی (اللە تعالی) لە قازانجی بەندەکانیەتی و لەسەروو ئاستی زانستی سنوورداری ئەوانەوەیە.

• التحذير من استبدال رابطة الدين بحمية النسب أو الجاهلية.
ھەڕەشە و ترساندن بۆ ئەو کەسەی کە ئاینی ئیسلام ببەستێتەوە بەدەمارگیری ڕەچەڵەکی یان دەماریگری سەردەمی نەزانی پێش ئیسلام.

• ظهور دين الإسلام سُنَّة ووعد إلهي تحقق.
سەركەوتنی ئاینی ئیسلام بەسەر تەواوی ئاینەكانی تردا، پەیمان و سوننەتێکی (اللە تعالی) یە کەھاتە دی.

 
Terjemahan makna Ayah: (26) Surah: Al-Fatḥ
Daftar surah Nomor Halaman
 
Terjemahan makna Alquran Alkarim - Terjemahan Al-Mukhtaṣar fī Tafsīr Al-Qur`ān Al-Karīm ke bahasa Kurdi - Daftar isi terjemahan

Diterbitkan oleh Markaz Tafsīr Li Ad-Dirasāt Al-Qur`āniyyah.

Tutup