Terjemahan makna Alquran Alkarim - الترجمة الكردية للمختصر في تفسير القرآن الكريم * - Daftar isi terjemahan


Terjemahan makna Surah: Surah Aż-Żāriyāt   Ayah:

سورەتی الذاریات

Tujuan Pokok Surah Ini:
تعريف الجن والإنس بأن مصدر رزقهم من الله وحده؛ ليخلصوا له العبادة.
بەبیردا هێنانەوەى جنۆکە و مرۆڤ بەوەی سەرچاوەى ڕزقیان خواى گەورەیە بەتەنها ، بۆ ئەوەى دڵسۆز بن لە پەرستنیدا.

وَٱلذَّٰرِيَٰتِ ذَرۡوٗا
(اللە تعالی) سوێند دەخوات بەو بایانەی خۆڵ ھەڵئەگرن و بڵاوی ئەکەنەوە .
Tafsir berbahasa Arab:
فَٱلۡحَٰمِلَٰتِ وِقۡرٗا
وە سوێند بەو پەڵە ھەورانەی باری قورسی باراناییان ھەڵگرتووە .
Tafsir berbahasa Arab:
فَٱلۡجَٰرِيَٰتِ يُسۡرٗا
وە سوێند بەو کەشتییانەی کە بەئاسانیی لە ناو دەریاکاندا دێن و دەچن.
Tafsir berbahasa Arab:
فَٱلۡمُقَسِّمَٰتِ أَمۡرًا
وە سوێند بەو فریشتانەی کە ئەو کار و بارەی کە (اللە تعالی) دایناوە و دیاری کردووە بەسەر بەندەکانیدا، ئەوان دابەشی دەکەن.
Tafsir berbahasa Arab:
إِنَّمَا تُوعَدُونَ لَصَادِقٞ
بەڕاستی ئەوەی کە بەڵێنتان پێدراوە لەلایەن (اللە تعالی) -لە پاداشت و سزا - دێتەدی و ڕاستە، ھیچ گومانی تێدا نییە.
Tafsir berbahasa Arab:
وَإِنَّ ٱلدِّينَ لَوَٰقِعٞ
بەڕاستی لێپرسینەوەی بەندەکان لە ڕۆژی قیامەت دێت و بەڕێوەیە و کەس لێی دەرباز نابێت.
Tafsir berbahasa Arab:
Beberapa Faedah Ayat-ayat di Halaman Ini:
• الاعتبار بوقائع التاريخ من شأن ذوي القلوب الواعية.
پەند وەرگرتن لە ڕوداوەکانی مێژوو ودونیا ئەرکی خاوەن دڵە وریا و بەئاگاکانە.

• خلق الله الكون في ستة أيام لِحِكَم يعلمها الله، لعل منها بيان سُنَّة التدرج.
(اللە تعالی) خۆی دەزانێت حیکمەت لە دروست کردنی بوونەوەر لە شەش ڕۆژدا چیە، لەوانەیە بۆ ئەوەبێت یاسای پلە بەپلەمان پێ ڕابگەیەنێت.

• سوء أدب اليهود في وصفهم الله تعالى بالتعب بعد خلقه السماوات والأرض، وهذا كفر بالله.
بێ ئەدەبی جولەکەیە لەوەی کە ماندووبونیان داوەتە پاڵ پەروەردگار لەبەدیهێنانی ئاسمانەكان و زەوی لەشەش ڕۆژدا، بێگومان ئەمە کوفر و بێباوەڕییە .

وَٱلسَّمَآءِ ذَاتِ ٱلۡحُبُكِ
خواى گەورە سوێند دەخوات بەئاسمانی ڕێک و پێک دروستکراو، کە چەندەھا ِڕێگای تێدایە.
Tafsir berbahasa Arab:
إِنَّكُمۡ لَفِي قَوۡلٖ مُّخۡتَلِفٖ
بەڕاستی ئێوە -ئەی خەڵکی مەککە - قسەی جیاجیا و بێ سەروبەر دەکەن، دەڵێن: قورئان سیحرو جادووە، یا دەڵێن: شیعر و ھەڵبەستە، وە دەربارەی پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) جارێك دەڵێن: ساحیرە، وجارێكی تر دەڵێن : شاعیرە .
Tafsir berbahasa Arab:
يُؤۡفَكُ عَنۡهُ مَنۡ أُفِكَ
ئەو کەسەی سەری لێ شێواوە و لەبەرنامەی (اللە تعالی) و پێغەمبەرەکەی (صلی الله علیه وسلم) لادراوە، ئەوە (اللە تعالی) ئاگادارە و دەزانێت کە ئەو دڵ ڕەقە و باوەڕ ناھێنێت بۆیە ڕێنموونی ناکات بۆ ڕێگەی ڕاست و باوەڕ .
Tafsir berbahasa Arab:
قُتِلَ ٱلۡخَرَّٰصُونَ
بەکوشت بچن و ماڵ وێران بن، ئەو درۆزن و بوختانچیانەی کەھەر جارەی شتێک بە قورئان و پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) دەڵێن.
Tafsir berbahasa Arab:
ٱلَّذِينَ هُمۡ فِي غَمۡرَةٖ سَاهُونَ
ئەوانەی لە گێژاوی درۆ و دەلەسە کردندا غافڵ و بێ ئاگان لە ڕۆژی دوایی و هیچ گوێی پێ نادەن.
Tafsir berbahasa Arab:
يَسۡـَٔلُونَ أَيَّانَ يَوۡمُ ٱلدِّينِ
ئەپرسن: کەی ڕۆژی پاداشت و تۆڵەسەندنەوە دێتەدی؟ وە ھیچ کاریشی بۆ ناکەن .
Tafsir berbahasa Arab:
يَوۡمَ هُمۡ عَلَى ٱلنَّارِ يُفۡتَنُونَ
(اللە تعالی) وەڵامیان دەداتەوە و دەڵێت: ئەو ڕۆژەی ئەوان لەسەر ئاگری دۆزەخ ڕائەگیرێن و سزادەدرێن و دەسوتێنرێن.
Tafsir berbahasa Arab:
ذُوقُواْ فِتۡنَتَكُمۡ هَٰذَا ٱلَّذِي كُنتُم بِهِۦ تَسۡتَعۡجِلُونَ
پێیان دەووترێت: سزای خۆتان بچێژن، ئەمە ئەوەیە کە بەگاڵتەوە پرسیارتان لێی دەکرد و پەلەتان بوو لە ھاتنی.
Tafsir berbahasa Arab:
إِنَّ ٱلۡمُتَّقِينَ فِي جَنَّٰتٖ وَعُيُونٍ
ئەوانەی (اللە تعالی) یان بەچاکی ناسییوە و بەپێی فەرمانەکانی (اللە تعالی) ژیانی خۆیان بردوەتە سەر، وە خۆیان بەدوور گرتووە لەوەی قەدەغەی کردووە، ئەوانە لە ڕۆژی قیامەتدا وان لەناو باخ و باخاتەکانی بەھەشتی ڕازاوەدا، کەپڕیەتی لە کانیاو و ڕووباری سازگار .
Tafsir berbahasa Arab:
ءَاخِذِينَ مَآ ءَاتَىٰهُمۡ رَبُّهُمۡۚ إِنَّهُمۡ كَانُواْ قَبۡلَ ذَٰلِكَ مُحۡسِنِينَ
(اللە تعالی) چ ناز و نیعمەتێکی پێ بەخشیون وەری ئەگرن بۆ خۆیان، چونکە ئەمانە لەمەوبەر لە دونیادا چاکەکار بوون.
Tafsir berbahasa Arab:
كَانُواْ قَلِيلٗا مِّنَ ٱلَّيۡلِ مَا يَهۡجَعُونَ
ئەوانە لە شەودا ماوەیەکی کەم نەبوایە نەدەخەوتن، وە زۆربەی کاتی شەوانیان بەشەو نوێژ دەبردەسەر .
Tafsir berbahasa Arab:
وَبِٱلۡأَسۡحَارِ هُمۡ يَسۡتَغۡفِرُونَ
لە بەرە بەیانیشدا داوای لێخۆشبوون و لێبوردنیان لە (اللە تعالی) ئەکرد، کە لەتاوانەکانیان ببورێت .
Tafsir berbahasa Arab:
وَفِيٓ أَمۡوَٰلِهِمۡ حَقّٞ لِّلسَّآئِلِ وَٱلۡمَحۡرُومِ
لەو ماڵ و سامانەی کە ھەیانبوو مافی داواکار و ھەژار و بێبەشکراوانیان دەدا و بێ بەشیان نەدەکردن، وبەشی ئەوانەیشیان دەدا کە خۆیان داوایان نەدەکرد، و دەستی خۆیان لەئاستیاندا نەدەگرتەوە.
Tafsir berbahasa Arab:
وَفِي ٱلۡأَرۡضِ ءَايَٰتٞ لِّلۡمُوقِنِينَ
وە لەزەوی و ئەوەی کە تێیدایە، وەک شاخەکان و دەریا و زەریا و ڕووبارەکان و باخ و باخات و بێستان و ھەموو جۆرە گیانلەبەر و جانەوەرەکان، ھەموویان بەڵگە و نیشانەی ئاشکران، لەسەر تاک و تەنھایی و دەسەڵاتی بێ سنووری (اللە تعالی)، بۆ ئەو کەسانەی کە خاوەنی باوەڕێکی تەواون، کە زاتی پیرۆزی ئەو بەدیھێنەر و وێنەکێشی ھەموو بەدیھێنراوەکانە.
Tafsir berbahasa Arab:
وَفِيٓ أَنفُسِكُمۡۚ أَفَلَا تُبۡصِرُونَ
لەخودی خۆتان - ئەی مرۆڤـ - بەڵگەو شاھیدێکی ئاشکران لەسەر گەورەیی و دەسەڵاتی بێ سنوور و ڕەھای (اللە تعالی)، ئایا ئەوە نابینن؟! سەرنج نادەن، تێنافکرن بۆئەوەى پەند وئامۆژگاری وەربگرن؟!!
Tafsir berbahasa Arab:
وَفِي ٱلسَّمَآءِ رِزۡقُكُمۡ وَمَا تُوعَدُونَ
دڵنیاش بن کە سەرچاوەی ڕزق و ڕۆزی - دونیا و دینتان - لە ئاسماندایە، ھەروەھا ئەو بەڵێنانەش کەپێتان دراوە لە - باش و خراپ - ھەر لەئاسمانەوە بڕیاری لەسەر دراوە .
Tafsir berbahasa Arab:
فَوَرَبِّ ٱلسَّمَآءِ وَٱلۡأَرۡضِ إِنَّهُۥ لَحَقّٞ مِّثۡلَ مَآ أَنَّكُمۡ تَنطِقُونَ
سوێند بەپەروەدگار و بەدیھێنەری زەوی و ئاسمانەکان، بەڕاستی ڕۆژی قیامەت دێت و ھیچ گومانی تێدا نییە، ھەروەکو چۆن قسە دەکەن و ئاخاوتن دەکەن!!
Tafsir berbahasa Arab:
هَلۡ أَتَىٰكَ حَدِيثُ ضَيۡفِ إِبۡرَٰهِيمَ ٱلۡمُكۡرَمِينَ
- ئەی پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) - ئایا باسی میوانە بەقەدر و بەڕێزەکانی ئیبراھیم پێغەمبەرت پێگەیشتووە (سەلامی خوای لێ بێت) كە ئیبراهیم رێزی لێگرتن؟!!
Tafsir berbahasa Arab:
إِذۡ دَخَلُواْ عَلَيۡهِ فَقَالُواْ سَلَٰمٗاۖ قَالَ سَلَٰمٞ قَوۡمٞ مُّنكَرُونَ
کاتێک چوونە ژوورەوە بۆ سەردانی، وتیان: سەلام، ئەویش وەڵامی دانەوە و وتی: سەلام لە ئێوەش، ( لەدڵی خۆیدا) وتی: کۆمەڵێکی نەناسن، نایانناسم.
Tafsir berbahasa Arab:
فَرَاغَ إِلَىٰٓ أَهۡلِهِۦ فَجَآءَ بِعِجۡلٖ سَمِينٖ
ئینجا ھەڵسا و بێ ئەوەی میوانەکان پێی بزانن، چوو بۆ لای ژنەکەی و گوێرەکەیەکی قەڵەوی ئامادە کرد و ھێنای بۆیان، وەھای زانی کە ئەوان مرۆڤن .
Tafsir berbahasa Arab:
فَقَرَّبَهُۥٓ إِلَيۡهِمۡ قَالَ أَلَا تَأۡكُلُونَ
گوێرەكەكەی لەبەردەمیاندا دانا و لێی نزیک کردنەوە و فەرمووی لێ کردن، (ئەوانیش نەیان خوارد چونکە فریشتە بوون) بۆیە زۆر بەنەرمی پێی وتن: ئەوە نافەرموون؟ ئەوە ناخۆن لەو خوانەی بۆتان ئامادەکراوە؟
Tafsir berbahasa Arab:
فَأَوۡجَسَ مِنۡهُمۡ خِيفَةٗۖ قَالُواْ لَا تَخَفۡۖ وَبَشَّرُوهُ بِغُلَٰمٍ عَلِيمٖ
کە بینی لێیان نەخوارد، ترسی لێ نیشت، ئەوانیش کە زانییان حاڵی پەشێوە، دڵنەواییان کرد و وتیان: مەترسە، ئێمە فریشتەین، لەلایەن (اللە تعالی) وە نێردراوین، وە مژدەشیان دایە کە لەئایندەدا (اللە تعالی) منداڵێکی زانایان پێ دەبەخشێت، کە ئیسحاق پێغەمبەرە (سەلامی خوای لێ بێت).
Tafsir berbahasa Arab:
فَأَقۡبَلَتِ ٱمۡرَأَتُهُۥ فِي صَرَّةٖ فَصَكَّتۡ وَجۡهَهَا وَقَالَتۡ عَجُوزٌ عَقِيمٞ
ھاوسەرەکەی کە لە تەمەندا بوو، گوێی لە گوفتاری فریشتەکان بوو، ھات و قریوەیەکی کرد و لەپی دەستی دا بەڕومەتی خۆیدا و بەسەر سوڕمانەوە وتی: پیرە ژنێکی نەزۆکی وەک من چۆن منداڵی دەبێت؟!
Tafsir berbahasa Arab:
قَالُواْ كَذَٰلِكِ قَالَ رَبُّكِۖ إِنَّهُۥ هُوَ ٱلۡحَكِيمُ ٱلۡعَلِيمُ
فریشتەکان پێیان وت: ئەوەی کە وتمان فەرمان و بڕیاری پەروەردگارتە و جێبەجێ دەبێت، چونکە ئەو زاتێکی تەواو دانایە لە بڕیار و پێشھاتەکاندا، تەواویش زانایە بەھەموو شتێک لە بوونەوەرەکەیدا.
Tafsir berbahasa Arab:
Beberapa Faedah Ayat-ayat di Halaman Ini:
• إحسان العمل وإخلاصه لله سبب لدخول الجنة.
وردی وچاکەکاری لە کردەوەدا ودڵسۆز بوون تێیدا بۆ (اللە تعالی) ھۆکارە بۆ چوونە بەھەشت.

• فضل قيام الليل وأنه من أفضل القربات.
گەورەیی شەو نوێژ، وە لەچاکترین ھۆکارەکانە بۆ نزیکبوونەوە لەپەروەردگار.

• من آداب الضيافة: رد التحية بأحسن منها، وتحضير المائدة خفية، والاستعداد للضيوف قبل نزولهم، وعدم استثناء شيء من المائدة، والإشراف على تحضيرها، والإسراع بها، وتقريبها للضيوف، وخطابهم برفق.
لە ئادابی میوانداری: وەڵامدانەوەی سەلامە بەجوانتر، وە ئامادەکرنی خوانێک بەبێ ئاگایی میوان، وە خۆ ئامادەکردن بۆ میوانەکان پێش ھاتنیان، وە ھیچ جیاوازییەک نەکرێت لەدانانی خوانەکە بۆ میوانەکان، وە پەلە بکرێت لەئامادەکردنیدا، وە نزیک بکرێتەوە لە میوانەکان، وە گفتوگۆیان لەگەڵ بکرێت بە نەرم و نیانی.

۞ قَالَ فَمَا خَطۡبُكُمۡ أَيُّهَا ٱلۡمُرۡسَلُونَ
ئینجا کە ئیبراھیم (سەلامی خوای لێ بێت) دڵنیا بوو، لێی پرسین: ئەی فریشتە نێردراوەکان! باشە چ کارێکی گەورەتان بەدەستەوەیە، بۆچی نێردراون، مەبەستان چییە؟!
Tafsir berbahasa Arab:
قَالُوٓاْ إِنَّآ أُرۡسِلۡنَآ إِلَىٰ قَوۡمٖ مُّجۡرِمِينَ
فریشتەکان لە وەڵامدا وتیان: ئێمە (الله تعالى) ڕەوانەى کردووین بۆ سەر گەلێكی تاوانکار و تاوانبار و بەدڕەوشت.
Tafsir berbahasa Arab:
لِنُرۡسِلَ عَلَيۡهِمۡ حِجَارَةٗ مِّن طِينٖ
بۆ ئەوەی بەرد بارانیان بکەین، بەخشتی سورەوەکراو، کە لەڕەقییدا وەک بەرد وەھا بێت.
Tafsir berbahasa Arab:
مُّسَوَّمَةً عِندَ رَبِّكَ لِلۡمُسۡرِفِينَ
بەردەکانیش نیشانەدارن، یاخود ناونوس کراون بەفەرمانی پەروەردگارت، تا بدات بەتەوقی سەری ئەو بێباوەڕ وتاوانکەر و بەدڕەوشت و لەسنوور دەرچووانەدا.
Tafsir berbahasa Arab:
فَأَخۡرَجۡنَا مَن كَانَ فِيهَا مِنَ ٱلۡمُؤۡمِنِينَ
ئەوسا ھەرچی باوەڕدار بوو لە گەلی (لوط) (سەلامی خوای لێ بێت) دەرمان کردن و ڕزگارمان کردن، وە دوورمان خستنەوە لەو بەڵایەی کە بەسەر تاوانباراندا ھێنرا.
Tafsir berbahasa Arab:
فَمَا وَجَدۡنَا فِيهَا غَيۡرَ بَيۡتٖ مِّنَ ٱلۡمُسۡلِمِينَ
جا سەیر لەوەدا بوو لەو شار و شارۆچکەیەدا جگە لە تاقە خێزانێکی ڕەوشت بەرز، جگە لە بنەماڵەیەکی مسوڵمانی خواناس، کەسی ترمان بەدی نەکرد، ئەویش ماڵی (لوط) پێغەمبەرە (سەلامی خوای لێ بێت).
Tafsir berbahasa Arab:
وَتَرَكۡنَا فِيهَآ ءَايَةٗ لِّلَّذِينَ يَخَافُونَ ٱلۡعَذَابَ ٱلۡأَلِيمَ
لە جێگای ئەو گەلە یاخییە لەناو براوە - گەلی لوط (سەلامی خوای لێ بێت) - نیشانەی ئاشکرامان بەجێھێشتووە، تا ببێتە پەند و عیبرەت بۆ ئەوانەی بیر دەکەنەوە و لەسزادانی پڕ ئێش و ئازارمان دەترسن بۆئەوەى وەکو ئەوان کردەوە نەکەن وڕزگاریان بێت لە سزای خواى گەورە.
Tafsir berbahasa Arab:
وَفِي مُوسَىٰٓ إِذۡ أَرۡسَلۡنَٰهُ إِلَىٰ فِرۡعَوۡنَ بِسُلۡطَٰنٖ مُّبِينٖ
ئێمە (موسا) مان بەچەند بەڵگەیەکی ئاشکرا و دیار لەسەر پێغەمبەرێتیەکەی نارد بۆ لای فیرعەون، بەڵگەیە بۆ ئەو کەسانەی کە دەترسن لەسزایەکی بە ئازار .
Tafsir berbahasa Arab:
فَتَوَلَّىٰ بِرُكۡنِهِۦ وَقَالَ سَٰحِرٌ أَوۡ مَجۡنُونٞ
بەڵام فیرعەون پشتی تێکرد و بەتوانا و دەوڵەت و لەشکر و ھێزەکەی خۆیدا نازی و گوێی بەڕێنمایی و ئامۆژگاریەکانی موسا نەدا و وتی: موسا ساحیرە، یان شێت و دێوانەیە، شتانێک دەڵێت ئەقڵ نایگرێت.
Tafsir berbahasa Arab:
فَأَخَذۡنَٰهُ وَجُنُودَهُۥ فَنَبَذۡنَٰهُمۡ فِي ٱلۡيَمِّ وَهُوَ مُلِيمٞ
ئێمەش خۆی و لەشکرەکەیمان بەرەو دەریای سوور برد و ھەموویانمان فڕێدایە ناو دەریاکەوە، بۆیە خنکار و لەناومان بردن، ئەو فیرعەونە کە لەبەر کافری و خراپەکاری و ئەو درۆیانەی کە دەیکرد و دەیووت: من خوای سەر زەویم. شایستەی لۆمە و ئەو بەسەر ھاتە بوو کە دووچاری بوو.
Tafsir berbahasa Arab:
وَفِي عَادٍ إِذۡ أَرۡسَلۡنَا عَلَيۡهِمُ ٱلرِّيحَ ٱلۡعَقِيمَ
ھەروەھا لە بەسەرھاتی عادیش کە گەلی ھود (سەلامی خوای لێ بێت) بوو، پەند و ئامۆژگاری تێدایە، بۆ ئەو کەسانەی کە لە سزایەکی بە ئازار دەترسن. ئەوە بوو بایەکی بێ باران و بێ قازانج و نەزۆک و دوابڕمان ناردە سەریان.
Tafsir berbahasa Arab:
مَا تَذَرُ مِن شَيۡءٍ أَتَتۡ عَلَيۡهِ إِلَّا جَعَلَتۡهُ كَٱلرَّمِيمِ
ئەو ڕەشە بایە ئەوەندە بەھێز و توند بوو، بەسەر ھەر شتێک و ھەر کەسێکدا بڕۆشتایە، بێ کەڵکی دەکرد و لەناوی دەبرد، وەک شتێکی فڕێ دراوی بێ کەڵکی لێ دەکرد .
Tafsir berbahasa Arab:
وَفِي ثَمُودَ إِذۡ قِيلَ لَهُمۡ تَمَتَّعُواْ حَتَّىٰ حِينٖ
ھەروەھا لە بەسەرھاتی (سەمود) کە گەلی صالح (سەلامی خوای لێ بێت) بوون، پەند و ئامۆژگاری تێدایە، بۆ ئەو کەسانەی کە لە سزایەکی بە ئازار دەترسن. کاتێک پێیان وترا: کە ئێوە لە ژیانی دونیا بەھرە بەرن و سوود مەندبن و ڕابوێرن، تا کاتێکی دیاریکراو -کە کاتی مردنتانە-.
Tafsir berbahasa Arab:
فَعَتَوۡاْ عَنۡ أَمۡرِ رَبِّهِمۡ فَأَخَذَتۡهُمُ ٱلصَّٰعِقَةُ وَهُمۡ يَنظُرُونَ
کەچی ئەوانیش خۆیان زۆر بەگەورە دەزانی لەئاست ئیمان هێنان وگوێڕایەڵی و ملکەچی فەرمانەکانی (اللە تعالی) نەدەبوون، لە کوتوپڕێکدا ھەورە بروسکەیەک و شریخەیەک پێچانیەوە و چاوی ئەبڵەق کردن و مردن یەخەی پێگرتن (ھەرچەندە سێ ڕۆژ پێش ئەو سزادانە ھەڕەشە و ئاگادار کرابونەوە).
Tafsir berbahasa Arab:
فَمَا ٱسۡتَطَٰعُواْ مِن قِيَامٖ وَمَا كَانُواْ مُنتَصِرِينَ
ئینجا کە گرمەکە ڕووی تێکردن و ھەموویانی دا بەزەویدا و توانای ھەستانەوەی لێ بڕین، نەیان توانی خۆیان ڕزگار بکەن، وە یارمەتیدەرێکیشیان دەست نەکەوت کە یارمەتیان بدات و ڕزگاریان بکات.
Tafsir berbahasa Arab:
وَقَوۡمَ نُوحٖ مِّن قَبۡلُۖ إِنَّهُمۡ كَانُواْ قَوۡمٗا فَٰسِقِينَ
ھەروەھا پێش ئەم درۆزنانە گەلی (نوح) مان بەئاو خنکاند - ژێر ئاومان کردن و خنکان - چونکە گەلێکی بێ باوەڕ و لەڕێگای (اللە تعالی) ترازا بوون، بۆیە شایەنی ئەو سزایە بوون.
Tafsir berbahasa Arab:
وَٱلسَّمَآءَ بَنَيۡنَٰهَا بِأَيۡيْدٖ وَإِنَّا لَمُوسِعُونَ
ئێمە بە ھێز و توانای خۆمان ئاسمانمان بەدی ھێناوە، بەباشی و پوختی ئەو کارەمان کردووە، وە بەردەوام لەلایەکانیەوە لە فراوان کردنیداین.
Tafsir berbahasa Arab:
وَٱلۡأَرۡضَ فَرَشۡنَٰهَا فَنِعۡمَ ٱلۡمَٰهِدُونَ
زەویشمان تەخت کردووە وەک دۆشەکێک بۆیان، بۆ ئەوەی ئۆقرەی لەسەر بگرن، ئێمە ڕاخەرێکی زۆر چاکین چونکە بەم شێوەیە زەویمان بەدیهێناوە بۆیان.
Tafsir berbahasa Arab:
وَمِن كُلِّ شَيۡءٍ خَلَقۡنَا زَوۡجَيۡنِ لَعَلَّكُمۡ تَذَكَّرُونَ
لە ھەموو شتێکیش ئێمە جووتمان بەدی ھێناوە، وەک نێر و مێ، زەوی و ئاسمان، دەریا و وشکانی، بۆ ئەوەی ئێوە بیربکەنەوە لە تاکبوونی -وەحدانیەتی- (اللە تعالی) چۆن ئەم دونیایەی بەپێی ڕێسایەكی ڕێکوپێک بەدیهێناوە، وە بیر لەتوانا و دەسەڵاتی بکەنەوە.
Tafsir berbahasa Arab:
فَفِرُّوٓاْ إِلَى ٱللَّهِۖ إِنِّي لَكُم مِّنۡهُ نَذِيرٞ مُّبِينٞ
دەی ڕاکەن و ھەڵبێن لەتاوان و سزا بۆ لای پاداشت، فەرمانی (اللە تعالی) جێبەجێ بکەن و بێ گوێی مەکەن، - ئەی خەڵکینە - دڵنیاش بن کە من لەلایەن (اللە تعالی) ڕەوانە کراوم و بێدارکەرەوەیەکی ئاشکرام تا لەسزای خواى گەورە و لەخەوی غەفڵەت بێدارتان بکەمەوە.
Tafsir berbahasa Arab:
وَلَا تَجۡعَلُواْ مَعَ ٱللَّهِ إِلَٰهًا ءَاخَرَۖ إِنِّي لَكُم مِّنۡهُ نَذِيرٞ مُّبِينٞ
- خەڵکینە - ڕەوا نییە ھیچ کەس و ھیچ شتێک بکەنە ھاوەڵ و ھاوتای (اللە تعالی)، دڵنیاش بن کە من بێدارکەرەوەیەکی ئاشکرام لەلایەن (اللە تعالی) وە ڕەوانە کراوم، تا لە ڕاستییەکان ئاگادارتان بکەمەوە.
Tafsir berbahasa Arab:
Beberapa Faedah Ayat-ayat di Halaman Ini:
• الإيمان أعلى درجة من الإسلام.
ئیمان و باوەڕ پلەوپایەی لە پلەوپایەی ئیسلام بەرزترە.

• إهلاك الله للأمم المكذبة درس للناس جميعًا.
لەناو بردنی ئەو گەلە بێباوەڕ و درۆزنانە پەند و ئامۆژگاری تێدایە بۆ ھەموو مرۆڤەکان.

• الخوف من الله يقتضي الفرار إليه سبحانه بالعمل الصالح، وليس الفرار منه.
ترسان لە (اللە تعالی) پێویستی بە ئەنجامدانی فەرمانەکان و كار و كردەوەی چاكەیە و هەڵبێیت و ڕابكەیت بۆ لای، نەوەک ڕاکەی لێی.

كَذَٰلِكَ مَآ أَتَى ٱلَّذِينَ مِن قَبۡلِهِم مِّن رَّسُولٍ إِلَّا قَالُواْ سَاحِرٌ أَوۡ مَجۡنُونٌ
ھەروەک چۆن ئەو بێباوەڕ و بتپەرستانەی مەککە دەربارەی پێغەمبەر (صلی اللە علیە وسلم) ھەر جارەی قسەیەکیان دەکرد و ئیمانیان پێ نەدەھێنا، بە ھەمان شێوە گەلانی پێشوویش ھەر پێغەمبەرێکیان لەلایەن (اللە تعالی) بۆ بھاتایە، بە درۆزنیان دادەنا و جارێک دەیانووت: ساحیرە و جادوگەرە، وە جارێکی تر دەیانووت: شێتە.
Tafsir berbahasa Arab:
أَتَوَاصَوۡاْ بِهِۦۚ بَلۡ هُمۡ قَوۡمٞ طَاغُونَ
سەیرە، دەڵێی ئەوان و ئەمان بە گوێی یەکدا خوێندویانە و ڕاسپاردەیان بۆ یەکتر دابەزاندووە!! نەخێر، بەڵکو ھەموویان لە خووی بێباوەڕیی و سەرکەشیدا کۆبونەتەوە .
Tafsir berbahasa Arab:
فَتَوَلَّ عَنۡهُمۡ فَمَآ أَنتَ بِمَلُومٖ
- ئەی پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) - پشتیان تێکە و گوێ مەدەرە درۆ و دەلەسەکانی ئەو بێباوەڕانە، گلەیی لە تۆ ناکرێ کەوا ئەمانە بەکافری ئەمێننەوە و موسوڵمان نابن، تۆ ئەوەی لەسەر شانت بوو گەیاندووتە.
Tafsir berbahasa Arab:
وَذَكِّرۡ فَإِنَّ ٱلذِّكۡرَىٰ تَنفَعُ ٱلۡمُؤۡمِنِينَ
پشت ھەڵکردنیان لەبەرنامەکەت وات لێنەکا کە ئاگادار و وریایان نەکەیتەوە، بەردەوام ئامۆژگاریان بکە و ڕاستیەکانیان بۆ ڕوون بکەرەوە، چونکە ئامۆژگاری و یادخستنەوە سوود بە ئیمانداران دەگەیەنێت.
Tafsir berbahasa Arab:
وَمَا خَلَقۡتُ ٱلۡجِنَّ وَٱلۡإِنسَ إِلَّا لِيَعۡبُدُونِ
لەڕاستیدا من مرۆڤـ و جنۆکەم تەنھا بۆ پەرستنی خۆم بەدیهێناوە، نەک بۆ ئەوەی ھاوەڵ و شەریکم بۆ بڕیار بدەن.
Tafsir berbahasa Arab:
مَآ أُرِيدُ مِنۡهُم مِّن رِّزۡقٖ وَمَآ أُرِيدُ أَن يُطۡعِمُونِ
خۆ من نە ڕزق و ڕۆزیم لەوان دەوێت، نەخواردن و خواردنەوە، چونکە من پێویستم بەھیچ کام لەوانە نییە.
Tafsir berbahasa Arab:
إِنَّ ٱللَّهَ هُوَ ٱلرَّزَّاقُ ذُو ٱلۡقُوَّةِ ٱلۡمَتِينُ
لە ڕاستیدا ھەر (اللە تعالی) خۆی ڕۆزی بەخش و ڕۆزی دەرە، ھەموو چاوەڕێی دەستی ئەون تا ڕۆزییان بۆ بنێرێت، چونکە خاوەنی گەنجینەی ڕزق و ڕۆزی بێ سنورە، وە خاوەنی توانا و دەسەڵاتێکی زۆر بەھێزە، کە ھەرگیز ھێز و تواناکەی ھیچ کزییەک ڕووی تێناکات، وە ھەموو مرۆڤـ و جنۆکەکان ملکەچی ھێز و توانای ئەون.
Tafsir berbahasa Arab:
فَإِنَّ لِلَّذِينَ ظَلَمُواْ ذَنُوبٗا مِّثۡلَ ذَنُوبِ أَصۡحَٰبِهِمۡ فَلَا يَسۡتَعۡجِلُونِ
بەڕاستی ئەوانەی ستەم و ناحەقییان بەرامبەر بەخۆیان کرد بەوەی باوەڕیان بە پێغەمبەر (صلی اللە علیە وسلم) نەکرد، سزای زۆر سەختمان ئامادە کردووە بۆیان، ھەروەک چۆن بۆ ھاوەڵ و ھاوبیرەکانی پێش خۆیانمان ئامادە کردبوو، ئەو سزایەش کاتی دیاریکراوی خۆی ھەیە، جا با پەلە پەلی سزادانیان نەبێت لێم، سەرەنجام ھەر بۆیان دێت.
Tafsir berbahasa Arab:
فَوَيۡلٞ لِّلَّذِينَ كَفَرُواْ مِن يَوۡمِهِمُ ٱلَّذِي يُوعَدُونَ
وەیل و تیاچوونی ھەمیشەیی بۆ ئەوانەی کە باوەڕیان بە (اللە تعالی) و بە پێغەمبەرەکەیان نەکرد، لەو ڕۆژەی ھەڕەشەیان لێ ئەکرێت کە ڕۆژی قیامەتە، بەسزادانیان بەسزایەکی سەختی بە ئازار.
Tafsir berbahasa Arab:
Beberapa Faedah Ayat-ayat di Halaman Ini:
• الكفر ملة واحدة وإن اختلفت وسائله وتنوع أهله ومكانه وزمانه.
کوفر ھەمووی یەک میللەتە -گەلە- ھەرچەندە جیاواز بن لەکات و شوێن و گەلەکانیان.

• شهادة الله لرسوله صلى الله عليه وسلم بتبليغ الرسالة.
(اللە تعالی) شاھیدی ئەوەیە کە پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) بەرنامەکەی بەتەواوی گەیاندووە.

• الحكمة من خلق الجن والإنس تحقيق عبادة الله بكل مظاهرها.
حیكمەت و دانایی لە بەدیھێنانی مرۆڤـ و جنۆكەكان تەنھا بۆ پەرستنی (اللە تعالی) یە بە ھەموو شێوەیەک.

• سوف تتغير أحوال الكون يوم القيامة.
لە ڕۆژی قیامەتدا شێوەی گەردوون و بوونەوەر دەگۆڕدرێت.

 
Terjemahan makna Surah: Surah Aż-Żāriyāt
Daftar surah Nomor Halaman
 
Terjemahan makna Alquran Alkarim - الترجمة الكردية للمختصر في تفسير القرآن الكريم - Daftar isi terjemahan

الترجمة الكردية للمختصر في تفسير القرآن الكريم، صادر عن مركز تفسير للدراسات القرآنية.

Tutup