Terjemahan makna Alquran Alkarim - Terjemahan Berbahasa Kurdi - Shalahuddin * - Daftar isi terjemahan


Terjemahan makna Ayah: (16) Surah: Surah Al-Fatḥ
قُل لِّلۡمُخَلَّفِينَ مِنَ ٱلۡأَعۡرَابِ سَتُدۡعَوۡنَ إِلَىٰ قَوۡمٍ أُوْلِي بَأۡسٖ شَدِيدٖ تُقَٰتِلُونَهُمۡ أَوۡ يُسۡلِمُونَۖ فَإِن تُطِيعُواْ يُؤۡتِكُمُ ٱللَّهُ أَجۡرًا حَسَنٗاۖ وَإِن تَتَوَلَّوۡاْ كَمَا تَوَلَّيۡتُم مِّن قَبۡلُ يُعَذِّبۡكُمۡ عَذَابًا أَلِيمٗا
[ قُلْ لِلْمُخَلَّفِينَ مِنَ الْأَعْرَابِ سَتُدْعَوْنَ إِلَى قَوْمٍ أُولِي بَأْسٍ شَدِيدٍ ] ئه‌ی محمد - صلی الله علیه وسلم - به‌و كه‌سانه‌ی كه‌ دواكه‌وتوونه‌ له‌ ده‌شتنشینه‌كان پێیان بڵێ ئێوه‌ بانگ ئه‌كرێن بۆ جه‌نگێكی تر له‌گه‌ڵ كه‌سانێكدا كه‌ زۆر به‌هێزن كه‌ (هه‌وازین و غه‌ته‌فان) بوونه‌ كه‌ له‌ دوای فه‌تحی مه‌ككه‌ ساڵی هه‌شتی كۆچی بووه‌، یان (سه‌قیف) بوونه‌، یان (به‌نو حه‌نیفه‌) بوونه‌ له‌وانه‌ی كه‌ له‌گه‌ڵ (موسه‌یله‌مه‌ی درۆزن) بوونه‌و هه‌ڵگه‌ڕاونه‌ته‌وه‌، یاخود (ڕۆم و فارس) بوونه‌، یاخود (ئه‌بو هوره‌یره‌) ده‌فه‌رمێت: كوردن كه‌سانێكی به‌هێزن [ تُقَاتِلُونَهُمْ أَوْ يُسْلِمُونَ ] یان ئه‌وه‌تا كوشتاریان ئه‌كه‌ن یان ئه‌وه‌تا ئه‌وان به‌بێ كوشتار موسڵمان ئه‌بن به‌ ویستى خۆیان [ فَإِنْ تُطِيعُوا يُؤْتِكُمُ اللَّهُ أَجْرًا حَسَنًا ] ئه‌گه‌ر له‌م شته‌دا ئێوه‌ گوێڕایه‌ڵی خوای گه‌وره‌ بكه‌ن و جیهاد بكه‌ن ئه‌وه‌ خوای گه‌وره‌ ئه‌جرو پاداشتێكی باشتان ئه‌داته‌وه‌ له‌ دونیادا به‌سه‌ركه‌وتن و غه‌نیمه‌ت له‌ قیامه‌تیش به‌ به‌هه‌شت [ وَإِنْ تَتَوَلَّوْا كَمَا تَوَلَّيْتُمْ مِنْ قَبْلُ يُعَذِّبْكُمْ عَذَابًا أَلِيمًا (١٦) ] وه‌ ئه‌گه‌ر پشتیش هه‌ڵكه‌ن هه‌روه‌كو چۆن له‌ پێشتردا له‌ (حوده‌یبیه‌) پشتان هه‌ڵكرد وه‌ ئاماده‌ نه‌بوون ئه‌وه‌ خوای گه‌وره‌ سزاتان ئه‌دات سزایه‌كی زۆر به‌ئێش و ئازار له‌ دونیا به‌ تێكشكاندن له‌ قیامه‌تیش به‌ ئاگری دۆزه‌خ.
Tafsir berbahasa Arab:
 
Terjemahan makna Ayah: (16) Surah: Surah Al-Fatḥ
Daftar surah Nomor Halaman
 
Terjemahan makna Alquran Alkarim - Terjemahan Berbahasa Kurdi - Shalahuddin - Daftar isi terjemahan

Terjemahan Makna Al-Qur`ān Al-Karīm ke Bahasa Kurdi, oleh Shalahuddin Abdul Karim

Tutup