Check out the new design

Traduzione dei Significati del Sacro Corano - Traduzione curda dell'Abbreviata Esegesi del Nobile Corano * - Indice Traduzioni


Traduzione dei significati Sura: Ghâfir   Versetto:

غافر

Alcuni scopi di questa Sura comprendono:
بيان حال المجادلين في آيات الله، والرد عليهم.
ڕوونکردنەوەى حاڵی ئەوانە مشتومڕ دەکەن سەبارەت بە نیشانە و ئایەتەکانى خواى گەورە و ڕەتدانەوەیان.

حمٓ
(حم) پێشووتر قسە و گفتوگۆ کرا لەسەر تەفسیر و لێکدانەوەی ھاوشێوەی ئەم ئایەتانە لەسەرەتای سورەتی (البقرة) وه.
Esegesi in lingua araba:
تَنزِيلُ ٱلۡكِتَٰبِ مِنَ ٱللَّهِ ٱلۡعَزِيزِ ٱلۡعَلِيمِ
دابەزاندنی قورئان لەلایەن اللە ی شکۆدارەوە بۆ سەر پێغەمبەرەکەى موحەممەد -صلى اللە علیە وسلم- ئەو زاتە -سبحانه وتعالى- کە هیچ یەکێک ناتوانێت بەرەنگاری بێتەوە و زاڵ بێت بەرامبەری و زانایە بە بەرژەوەندییەکانى بەندەکانى.
Esegesi in lingua araba:
غَافِرِ ٱلذَّنۢبِ وَقَابِلِ ٱلتَّوۡبِ شَدِيدِ ٱلۡعِقَابِ ذِي ٱلطَّوۡلِۖ لَآ إِلَٰهَ إِلَّا هُوَۖ إِلَيۡهِ ٱلۡمَصِيرُ
ئەو پەروەردگارە لێخۆش بووی تاوانی بەندەکانیەتی، وە گیراکەری تەوبەی ئەو بەندانەیەتی کە تەوبە دەکەن و دەگەڕێنەوە بۆ لای، لەھەمان کاتدا سزای توندە بۆ ئەوانەی گوناھبارن و تەوبە ناکەن و ناگەڕێنەوە بۆ لای، وە خاوەنی بەخشش و فەزڵ و چاکەیە، جگە لەو ھیچ پەرستراوێکی بەھەق نییە، لە ڕۆژی قیامەتیشدا ھەموو بەندەکانی ھەر بۆ لای ئەو دەگەڕێنەوە، وە پاداشتی چاکەکارانیان دەداتەوە و تۆڵەیش دەسێنێت لەگوناھبارانیان.
Esegesi in lingua araba:
مَا يُجَٰدِلُ فِيٓ ءَايَٰتِ ٱللَّهِ إِلَّا ٱلَّذِينَ كَفَرُواْ فَلَا يَغۡرُرۡكَ تَقَلُّبُهُمۡ فِي ٱلۡبِلَٰدِ
ھیچ کەس مشتومڕ و دەمەقاڵێ ناکات سەبارەت بە ئایەتەکانی اللە تەعالا کە بەڵگەن لەسەر تەوحید و یەکخواپەرستی زاتی پیرۆزی ئەو، وە ڕاستگۆیی پێغەمبەرەکانی کەسانێک نەبێت لەبەر خراپی عەقڵ و بیرکردنەوەیان بێباوەڕ بوون بە پەروەردگاریان، جا کەوابێت ئەی پێغەمبەر خەفەت مەخۆ بۆیان ، وە گەڕان و ھاتوچۆیان لە وڵات و زۆری ڕزق و ڕۆزی و ناز و نیعمەت بەسەریانەوە فریوت نەدات، مۆڵەت دان و پشتگوێ خستنیان تەنھا بۆ ئەوەیە زیاتر پەلکێشیان بکات و پیلانیان لەدژ بگێڕێت.
Esegesi in lingua araba:
كَذَّبَتۡ قَبۡلَهُمۡ قَوۡمُ نُوحٖ وَٱلۡأَحۡزَابُ مِنۢ بَعۡدِهِمۡۖ وَهَمَّتۡ كُلُّ أُمَّةِۭ بِرَسُولِهِمۡ لِيَأۡخُذُوهُۖ وَجَٰدَلُواْ بِٱلۡبَٰطِلِ لِيُدۡحِضُواْ بِهِ ٱلۡحَقَّ فَأَخَذۡتُهُمۡۖ فَكَيۡفَ كَانَ عِقَابِ
پێش ئەوان گەلی نوح بێباوەڕ بوون و پێغەمبەرەکەیان بەدرۆ دانا، وە پێش گەلی نوحیش گەلی عاد و سەمود و گەلی لوط و خەڵکی مەدیەن و فیرعەونیش ھەر ھەموویان بێباوەڕ بوون و شوێن بانگەوازی پێغەمبەرەکانیان نەکەوتن، ھەموو گەل و ئوممەتێک لەو ئوممەتانە ویستیان پێغەمبەرەکانیان بگرن و بیانکوژن، وە بەناھەق و بیروباوەڕی پوچەڵەوە مشتومڕ و دەمەقاڵێیان لەگەڵ پێغەمبەرەکانیان کرد، تا بەگومانی خۆیان بەو بیروباوەڕە پوچ و بەتاڵەیان ھەق و ڕاستی لەناوبەرن، ئەوە بوو اللە تەعالا گرتنی و لەناوی بردن، جا بیربکەرەوە و تێڕامێنە چۆن سزامدان و لەناوم بردن، بەڕاستی سزایەکی سەخت بوو.
Esegesi in lingua araba:
وَكَذَٰلِكَ حَقَّتۡ كَلِمَتُ رَبِّكَ عَلَى ٱلَّذِينَ كَفَرُوٓاْ أَنَّهُمۡ أَصۡحَٰبُ ٱلنَّارِ
ھەروەک اللە تەعالا حوکم و بڕیاریدا بەسەر ئەو گەل و ئوممەتانەی کە باوەڕیان بەو نەھێنا و پێغەمبەرەکانیان بەدرۆ دانا، ئەوا بەھەمان شێوە ئەی پێغەمبەر بڕیاری پەروەردگارت پێویست بوو لەسەر ئەوانەی بێباوەڕ بوون کە ئەوان لەھاوەڵانی ئاگری دۆزەخن.
Esegesi in lingua araba:
ٱلَّذِينَ يَحۡمِلُونَ ٱلۡعَرۡشَ وَمَنۡ حَوۡلَهُۥ يُسَبِّحُونَ بِحَمۡدِ رَبِّهِمۡ وَيُؤۡمِنُونَ بِهِۦ وَيَسۡتَغۡفِرُونَ لِلَّذِينَ ءَامَنُواْۖ رَبَّنَا وَسِعۡتَ كُلَّ شَيۡءٖ رَّحۡمَةٗ وَعِلۡمٗا فَٱغۡفِرۡ لِلَّذِينَ تَابُواْ وَٱتَّبَعُواْ سَبِيلَكَ وَقِهِمۡ عَذَابَ ٱلۡجَحِيمِ
- ئەی پێغەمبەر- ئەو فریشتانەی عەرشی پەروەردگارتیان ھەڵگرتووە، لەگەڵ ئەو فریشتانەیش لە دەوری عەرشن، اللە تەعالا بەپاکو بێگەرد ڕادەگرن لەھەموو کەم و کورتی و شتێک کە شایستەی ئەو نەبێت، وە باوەڕیان پێیەتی، وە داوای لێخۆشبوون بۆ باوەڕداران دەکەن، وە لەنزاکانیاندا لە اللە تەعالا دەپارێنەوە و دەڵێن: ئەی پەروەردگارمان زانست و زانیاری و ڕەحمەت و بەزەیی تۆ ھەموو شتێکی گرتوەتەوە، دەی کەوایە لەوانە خۆشبە کە تەوبەیان کردووە لە گوناھەکانیان و گەڕاونەتەوە بۆلای تۆ، وە شوێن ئاینەکەی تۆ کەوتوون، ھەروەھا بیان پارێزە لەسزای ئاگری دۆزەخ.
Esegesi in lingua araba:
Alcuni insegnamenti da trarre da questi versi sono:
• الجمع بين الترغيب في رحمة الله، والترهيب من شدة عقابه: مسلك حسن.
کۆکردنەوە لە نێوان ئومێد بوون بە ڕەحمەت و بەزەیی اللە تەعالا، لەگەڵ ترسان لە سزای سەختی پەروەردگار، ڕێگایەکی باش و چاكە .

• الثناء على الله بتوحيده والتسبيح بحمده أدب من آداب الدعاء.
سوپاس و ستایشی اللە تەعالا، بە یەکخواپەرستی و تەسبیحات و حەمد و سەنا کردنی، یەکێک لە ئادابەکانی نزا و پاڕانەوە.

• كرامة المؤمن عند الله؛ حيث سخر له الملائكة يستغفرون له.
ڕێز و شکۆی باوەڕدار لای اللە تەعالایە، بەوەی فریشتەکانی خستوەتە خزمەتیانەوە کە داوای لێخۆش بوونیان بۆ بکەن.

 
Traduzione dei significati Sura: Ghâfir
Indice delle Sure Numero di pagina
 
Traduzione dei Significati del Sacro Corano - Traduzione curda dell'Abbreviata Esegesi del Nobile Corano - Indice Traduzioni

Emesso dal Tafseer Center per gli Studi Coranici.

Chiudi