Check out the new design

Traduzione dei Significati del Sacro Corano - Traduzione curda dell'Abbreviata Esegesi del Nobile Corano * - Indice Traduzioni


Traduzione dei significati Sura: Ghâfir   Versetto:
وَلَقَدۡ أَرۡسَلۡنَا رُسُلٗا مِّن قَبۡلِكَ مِنۡهُم مَّن قَصَصۡنَا عَلَيۡكَ وَمِنۡهُم مَّن لَّمۡ نَقۡصُصۡ عَلَيۡكَۗ وَمَا كَانَ لِرَسُولٍ أَن يَأۡتِيَ بِـَٔايَةٍ إِلَّا بِإِذۡنِ ٱللَّهِۚ فَإِذَا جَآءَ أَمۡرُ ٱللَّهِ قُضِيَ بِٱلۡحَقِّ وَخَسِرَ هُنَالِكَ ٱلۡمُبۡطِلُونَ
بەدڵنیاییەوە - ئەی پێغەمبەر - پێش تۆ پێغەمبەرانێکی زۆرمان ڕەوانەکرد بۆ لای گەل و ھۆزەکانیان، بەڵام باوەڕیان پێنەکردن و بەدرۆیان دانان، وە ئەزیەت و ئازاریاندان، ئەوانیش ئارامیان گرت لەسەر ئەو باوەڕ نەکردن و ئازار و ناڕەحەتیانەیان، چیرۆکی ھەندێک لەو پێغەمبەرانەمان بۆ گێڕاویتەوە، وە ھەندێکی تریشمان بۆ باس نەکردویت، ھیچ پێغەمبەرێک بەبێ ئیزن و مۆڵەتی اللە تەعالا ناتوانێت بەنیشانە و بەڵگەکانەوە بێت بۆ لای ھیچ گەل و ھۆزێک، بۆیە پێشنیاری بێباوەڕان بەوەی بەڵگە و نیشانە بێنن بۆ گەلەکانیان زوڵم و ستەمە و نابێت پێشنیاری لەو شێوەیە بکرێت، جا کاتێک فەرمانی اللە تەعالا بە ڕزگار کردن یان بەیەکلایی بوونەوەی نێوان پێغەمبەران و گەلەکانیان ھات ئەوا ئەو فەرمانی اللە تەعالا بەدادگەرانە دەبێت، بێباوەڕان لەناو دەبرێن و پێغەمبەرانیش ڕزگار دەبن، لە نێوەندەی یەکلایی بوونەوەی نێوان بێباوەڕان و پێغەمبەراندا ئەوانەی خەسارۆمەند و زیانبارن تەنھا ئەو خەڵکەن کە لەسەر باتڵ و ناھەقین، چونکە بەھۆی کوفر و بێباوەڕیەکەیانەوە خۆیان دووچاری ئەم سەرنجامە کرد.
Esegesi in lingua araba:
ٱللَّهُ ٱلَّذِي جَعَلَ لَكُمُ ٱلۡأَنۡعَٰمَ لِتَرۡكَبُواْ مِنۡهَا وَمِنۡهَا تَأۡكُلُونَ
اللە ئەو زاتەیە وشتر و ڕەشەوڵاخ و مەڕ و بزنی بۆ ئێوە بەدیھێناوە، بۆ ئەوەی سواری ھەندێکیان ببن، وە لەگۆشتی ھەندێکی تریشیان بخۆن.
Esegesi in lingua araba:
وَلَكُمۡ فِيهَا مَنَٰفِعُ وَلِتَبۡلُغُواْ عَلَيۡهَا حَاجَةٗ فِي صُدُورِكُمۡ وَعَلَيۡهَا وَعَلَى ٱلۡفُلۡكِ تُحۡمَلُونَ
لەم بەدیھێنراوانەدا سوود و قازانجی جۆرا و جۆرتان بۆ ھەیە، لە ھەموو چەرخ و سەردەمێک نوێ دەبێتەوە، بۆ ئەوەی ئەو پێویستیەی لەدڵتاندایە بۆتان جێ بەجێ بێت، دیاریترینی ئەم پێداویستیانەیش کە بۆتان دەستبەر دەبێت گواستنە و ڕۆیشتنتانە لە جێگایەکەوە بۆ جێگایەکی تر لە وشکانی و ناو دەریادا.
Esegesi in lingua araba:
وَيُرِيكُمۡ ءَايَٰتِهِۦ فَأَيَّ ءَايَٰتِ ٱللَّهِ تُنكِرُونَ
پەروەردگار بەڵگە و نیشانە زۆر ڕوون و ئاشکراکانی خۆیتان پیشان دەدا لەسەر توانا و دەسەڵات و تاک و تەنھایی خۆی، کەواتە ئێوە نکۆڵی لەکام بەڵگە و نیشانەی ئەو دەکەن و دانی پێدانانێن دوای ئەوەی بۆتان سەلما ئەوانە نیشانە و بەڵگەکانی اللە تەعالان؟!
Esegesi in lingua araba:
أَفَلَمۡ يَسِيرُواْ فِي ٱلۡأَرۡضِ فَيَنظُرُواْ كَيۡفَ كَانَ عَٰقِبَةُ ٱلَّذِينَ مِن قَبۡلِهِمۡۚ كَانُوٓاْ أَكۡثَرَ مِنۡهُمۡ وَأَشَدَّ قُوَّةٗ وَءَاثَارٗا فِي ٱلۡأَرۡضِ فَمَآ أَغۡنَىٰ عَنۡهُم مَّا كَانُواْ يَكۡسِبُونَ
ئایا ئەو بێباوەڕانە و ئەوانەی پێغەمبەرەکانیان بە درۆ زانی بەسەر زەویدا ناگەڕێن و بیر ناکەنەوە و پەند وەرناگرن لەو گەل و ئوممەتانەی پێش خۆیان کە پێغەمبەرەکانیان بە درۆزانی کەسەرەنجامیان چی بوو؟! ئەو گەل و ئوممەتانەی پێشووتر لەمان بەھێزتر و لەمانیش دەوڵەمەندتر بوون، وە شوێنەواریشیان لەمان زیاتر بوو، کەچی ئەو ھەمووە ھێز و سەروەت و سامان و ماڵ و دارایی و شوێنەوارەیان ھیچ سوودێکی نەبوو بۆیان کاتێک سزای سەختی اللە تەعالایان بۆ ھات.
Esegesi in lingua araba:
فَلَمَّا جَآءَتۡهُمۡ رُسُلُهُم بِٱلۡبَيِّنَٰتِ فَرِحُواْ بِمَا عِندَهُم مِّنَ ٱلۡعِلۡمِ وَحَاقَ بِهِم مَّا كَانُواْ بِهِۦ يَسۡتَهۡزِءُونَ
کاتێک پێغەمبەران بە بەڵگە و نیشانەی ڕوون و ئاشکراوە ھاتن بۆ لایان باوەڕیان پێ نەکردن و بەدرۆیان زانین، وە زۆریش دڵخۆش بوون بەو زانستەی دژی ئەو وەحی و نیگایە بوو کە ھاتبوو بۆ پێغەمبەران، بۆیە ئەو سزایەی ئەوان گاڵتەیان پێدەکرد و بەدرۆیان دەزانی و پێغەمبەران ئەوانیان پێ دەترساند بۆیان ھات و لەناوی بردن.
Esegesi in lingua araba:
فَلَمَّا رَأَوۡاْ بَأۡسَنَا قَالُوٓاْ ءَامَنَّا بِٱللَّهِ وَحۡدَهُۥ وَكَفَرۡنَا بِمَا كُنَّا بِهِۦ مُشۡرِكِينَ
جا کاتێک سزای ئێمەیان بینی، بە زەلیلی و دان پێدانانەوە کە دان پێدانی ئەو ساتە ھیچ سوودێکی نییە بۆیان وتیان: باوەڕمان بە خوای تاک و تەنھا ھێنا، وە باوەڕمان نەما بەوانەی کردبوومان بەشەریک و ھاوەڵی اللە تەعالا، لەو بت و دار و بەردەی کە دەمانپەرستن.
Esegesi in lingua araba:
فَلَمۡ يَكُ يَنفَعُهُمۡ إِيمَٰنُهُمۡ لَمَّا رَأَوۡاْ بَأۡسَنَاۖ سُنَّتَ ٱللَّهِ ٱلَّتِي قَدۡ خَلَتۡ فِي عِبَادِهِۦۖ وَخَسِرَ هُنَالِكَ ٱلۡكَٰفِرُونَ
باوەڕھێنانەکەیان ھیچ سوودی پێ نەگەیاندن کاتێک سزای ئێمەیان بینی کە دابەزی بۆ سەریان، سوننەت و باوی اللە تەعالایش لە نێو بەندەکانیدا ھەروایە، باوەڕھێنان ھیچ سوودێکی نابێت بۆیان کاتێک سزای اللە تەعالا ببینن، وە بێباوەڕانیش خۆیان زایە کرد کاتێک سزای اللە تەعالا دابەزیە سەریان، چونکە بە کوفر و بیباوەڕی کردن خۆیان دووچاری ئەو سزایە کرد، وە تەوبەیان نەکرد و نەگەڕانەوە بۆلای اللە تەعالا پێش ئەوەی بەچاوی خۆیان سزاکە ببینن.
Esegesi in lingua araba:
Alcuni insegnamenti da trarre da questi versi sono:
• لله رسل غير الذين ذكرهم الله في القرآن الكريم نؤمن بهم إجمالًا.
اللە تەعالا کۆمەڵێک پێغەمبەری تری ھەیە جگە لەو پێغەمبەرانەی لە قورئاندا باسی کردوون، ئێمەیش بەبێ جیاوازی باوەڕمان بە ھەموویان ھەیە.

• من نعم الله تبيينه الآيات الدالة على توحيده.
یەکێک لە نیعمەتەکانی اللە تعالا ئەوەیە ئەو بەڵگە و نیشانانەی باس لە تاک و تەنھایی خۆی دەکەن ھەر ھەمووی بۆ ڕوون کردوینەتەوە.

• خطر الفرح بالباطل وسوء عاقبته على صاحبه.
مەترسی دڵخۆش بوون بە باتڵ و ناھەقی، وە خراپی سەرەنجامی لەسەر خاوەنەکەی.

• بطلان الإيمان عند معاينة العذاب المهلك.
بێ ھوودەیی باوەڕ و ئیمان ھێنان کاتێک بەچاوی خۆت سزای سەختی لە ناوبەر ببینیت.

 
Traduzione dei significati Sura: Ghâfir
Indice delle Sure Numero di pagina
 
Traduzione dei Significati del Sacro Corano - Traduzione curda dell'Abbreviata Esegesi del Nobile Corano - Indice Traduzioni

Emesso dal Tafseer Center per gli Studi Coranici.

Chiudi