Traduzione dei Significati del Sacro Corano - Traduzione curda - Salahuddin * - Indice Traduzioni


Traduzione dei significati Versetto: (30) Sura: Al-Muddaththir
عَلَيۡهَا تِسۡعَةَ عَشَرَ
{ده‌رگاوانانى دۆزه‌خ} [ عَلَيْهَا تِسْعَةَ عَشَرَ (٣٠) ] ئه‌و دۆزه‌خه‌ نۆزده‌ مه‌لائیكه‌ت له‌سه‌رین و ده‌رگاوانی دۆزه‌خن، یاخود نۆزده‌ پۆل له‌ مه‌لائیكه‌ته‌كان ده‌رگاوانی دۆزه‌خن، كاتێك كه‌ ئه‌م ئایه‌ته‌ دابه‌زی (ئه‌به‌لئه‌شه‌ده‌ین) كه‌ ناوی (كیلده‌ی كوڕی ئوسه‌یدی كوڕی خه‌له‌ف) بوو وتی: ئه‌ی قوڕه‌یش ئێوه‌ له‌و نۆزده‌ مه‌لائیكه‌ته‌ دوانیان بگرن و حه‌ڤده‌كه‌ی تریان بۆ من دانێن، (زۆر سه‌رسام بوو به‌خۆی له‌به‌ر ئه‌وه‌ی زۆر به‌هێز بوو كه‌ بچووایه‌ته‌ سه‌ر پێسته‌ی مانگایه‌ك به‌ ده‌ كه‌س ڕایان بكێشایا له‌ ژێری ده‌ریان نه‌ئه‌كرد تا پێسته‌كه‌ پارچه‌ پارچه‌ ئه‌بوو)، (سوهه‌یلی) ئه‌فه‌رمووێ: ئه‌م پیاوه‌ بوو داوای له‌ پێغه‌مبه‌رى خوا كرد - صلی الله علیه وسلم - زۆرانبازی له‌گه‌ڵدا بكات، وه‌ وتی: ئه‌گه‌ر لێمت برده‌وه‌ ئیمانت پێ دێنم، پێغه‌مبه‌رى خوا - صلی الله علیه وسلم - لێی برده‌وه‌ وه‌ چه‌ند جارێك دای به‌ زه‌ویدا به‌ڵام ئیمانی نه‌هێنا، هه‌روه‌كو چۆن (ڕوكانه‌ی كوڕی عه‌بد یه‌زیدی كوڕی هاشمی كوڕی موته‌ڵیب) ئه‌ویش زۆرانبازی له‌گه‌ڵ پێغه‌مبه‌رى خوادا كرد - صلی الله علیه وسلم - پێغه‌مبه‌رى خوا - صلی الله علیه وسلم - ئه‌ویشی دا به‌ زه‌ویدا، ئه‌م پیاوه‌ وتی: حه‌ڤده‌ مه‌لائیكه‌تیان بۆ من دانێن،
Esegesi in lingua araba:
 
Traduzione dei significati Versetto: (30) Sura: Al-Muddaththir
Indice delle Sure Numero di pagina
 
Traduzione dei Significati del Sacro Corano - Traduzione curda - Salahuddin - Indice Traduzioni

Traduzione dei significati del Nobile Corano in curdo di Salahuddin Abdulkarim

Chiudi