Traduzione dei Significati del Sacro Corano - Traduzione curda - Salahuddin * - Indice Traduzioni


Traduzione dei significati Versetto: (50) Sura: Al-Anfâl
وَلَوۡ تَرَىٰٓ إِذۡ يَتَوَفَّى ٱلَّذِينَ كَفَرُواْ ٱلۡمَلَٰٓئِكَةُ يَضۡرِبُونَ وُجُوهَهُمۡ وَأَدۡبَٰرَهُمۡ وَذُوقُواْ عَذَابَ ٱلۡحَرِيقِ
[ وَلَوْ تَرَى إِذْ يَتَوَفَّى الَّذِينَ كَفَرُوا الْمَلَائِكَةُ يَضْرِبُونَ وُجُوهَهُمْ وَأَدْبَارَهُمْ ] ئه‌ی محمد - صلى الله عليه وسلم - كاتێك ببینی كه‌ مه‌لائیكه‌ت گیانی كافران ئه‌كێشێ له‌ جه‌نگی به‌در كه‌ ئه‌یانكوژن له‌ ده‌موچاو و سمتیان ئه‌ده‌ن، كه‌ كافران له‌ غه‌زاى به‌در روویان له‌ موسڵمانان بكردایا فریشته‌ به‌ شمشێر له‌ روویان ده‌دان، وه‌ ئه‌گه‌ر پشتیان هه‌ڵكردایا له‌ دوایانه‌وه‌ لێیان ده‌دان، یاخود فریشته‌ی گیانكێشان (ملك الموت) ببینی كه‌ گیانى كافران ئه‌كێشێت به‌ گشتى ئه‌وا دیمه‌نێكی زۆر گه‌وره‌و سه‌رسوڕهێنه‌رو ترسناك ئه‌بینی كاتێك كه‌ ڕوحی كافران ئه‌كێشن وه‌ له‌و كاته‌دا له‌ ده‌موچاو و دواوه‌یان ده‌ده‌ن، وه‌ پێیان ئه‌ڵێن: [ وَذُوقُوا عَذَابَ الْحَرِيقِ (٥٠) ] بچێژن سزایه‌كی سووتێنه‌ر كه‌ ئه‌یانخه‌نه‌ ناو ئاگری دۆزه‌خه‌وه‌.
Esegesi in lingua araba:
 
Traduzione dei significati Versetto: (50) Sura: Al-Anfâl
Indice delle Sure Numero di pagina
 
Traduzione dei Significati del Sacro Corano - Traduzione curda - Salahuddin - Indice Traduzioni

Traduzione dei significati del Nobile Corano in curdo di Salahuddin Abdulkarim

Chiudi