Check out the new design

クルアーンの対訳 - クルド語対訳 - Muhammad Saleh Bamuky * - 対訳の目次

XML CSV Excel API
Please review the Terms and Policies

対訳 章: 部族連合章   節:
تَحِيَّتُهُمۡ يَوۡمَ يَلۡقَوۡنَهُۥ سَلَٰمٞۚ وَأَعَدَّ لَهُمۡ أَجۡرٗا كَرِيمٗا
ڕۆژێك باوەڕداران دەگەنە خزمەت ئەو (خوا) بەخێرھاتنیان بە(ووشەی) سەلامە وە خوا پاداشتی چاکی بۆ ئامادە کردوون
アラビア語 クルアーン注釈:
يَٰٓأَيُّهَا ٱلنَّبِيُّ إِنَّآ أَرۡسَلۡنَٰكَ شَٰهِدٗا وَمُبَشِّرٗا وَنَذِيرٗا
ئەی پێغەمبەر ﷺ بێگومان ئێمە تۆمان ناردووە (بۆ خەڵکی) بەشایەت و مژدەدەرو ترسێنەر
アラビア語 クルアーン注釈:
وَدَاعِيًا إِلَى ٱللَّهِ بِإِذۡنِهِۦ وَسِرَاجٗا مُّنِيرٗا
و بەبانگخواز بۆ (ڕێگەی) خوا بەفەرمانی ئەو و چرایەکی ڕووناك کەرەوە
アラビア語 クルアーン注釈:
وَبَشِّرِ ٱلۡمُؤۡمِنِينَ بِأَنَّ لَهُم مِّنَ ٱللَّهِ فَضۡلٗا كَبِيرٗا
وە مژدە بدە بەئیمانداران کەبێگومان بۆ ئەوان ھەیە بەھرە و بەخششێکی گەورە لەلایەن خواوە
アラビア語 クルアーン注釈:
وَلَا تُطِعِ ٱلۡكَٰفِرِينَ وَٱلۡمُنَٰفِقِينَ وَدَعۡ أَذَىٰهُمۡ وَتَوَكَّلۡ عَلَى ٱللَّهِۚ وَكَفَىٰ بِٱللَّهِ وَكِيلٗا
گوێرایەڵی کافران و دوو ڕووان مەکە گوێ مەدە بەئازاردانی ئەوان (بۆ تۆ) وپشت ھەر بەخوا ببەستە وە خوا بەسە کەپشتیوان بێت
アラビア語 クルアーン注釈:
يَٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُوٓاْ إِذَا نَكَحۡتُمُ ٱلۡمُؤۡمِنَٰتِ ثُمَّ طَلَّقۡتُمُوهُنَّ مِن قَبۡلِ أَن تَمَسُّوهُنَّ فَمَا لَكُمۡ عَلَيۡهِنَّ مِنۡ عِدَّةٖ تَعۡتَدُّونَهَاۖ فَمَتِّعُوهُنَّ وَسَرِّحُوهُنَّ سَرَاحٗا جَمِيلٗا
ئەی ئەوانەی کەباوەڕتان ھێناوە کاتێك ئافرەتانی ئیماندارتان مارەکرد لەپاشان لەپێش ئەوەی بچنە لایان تەڵاقتاندان ئەوە لەسەریان نیە بۆ ئێوە ھیچ عیددەیەك ھەڵژمێرن کەواتە موتعەیان (پۆشاك و نوێن بۆ دڵخۆشیان) بدەنێ و تەڵاقیان بدەن بە تەڵاقدانێکی جوان و ڕێك وپێك
アラビア語 クルアーン注釈:
يَٰٓأَيُّهَا ٱلنَّبِيُّ إِنَّآ أَحۡلَلۡنَا لَكَ أَزۡوَٰجَكَ ٱلَّٰتِيٓ ءَاتَيۡتَ أُجُورَهُنَّ وَمَا مَلَكَتۡ يَمِينُكَ مِمَّآ أَفَآءَ ٱللَّهُ عَلَيۡكَ وَبَنَاتِ عَمِّكَ وَبَنَاتِ عَمَّٰتِكَ وَبَنَاتِ خَالِكَ وَبَنَاتِ خَٰلَٰتِكَ ٱلَّٰتِي هَاجَرۡنَ مَعَكَ وَٱمۡرَأَةٗ مُّؤۡمِنَةً إِن وَهَبَتۡ نَفۡسَهَا لِلنَّبِيِّ إِنۡ أَرَادَ ٱلنَّبِيُّ أَن يَسۡتَنكِحَهَا خَالِصَةٗ لَّكَ مِن دُونِ ٱلۡمُؤۡمِنِينَۗ قَدۡ عَلِمۡنَا مَا فَرَضۡنَا عَلَيۡهِمۡ فِيٓ أَزۡوَٰجِهِمۡ وَمَا مَلَكَتۡ أَيۡمَٰنُهُمۡ لِكَيۡلَا يَكُونَ عَلَيۡكَ حَرَجٞۗ وَكَانَ ٱللَّهُ غَفُورٗا رَّحِيمٗا
ئەی پێغەمبەر ﷺ بێگومان ئێمە حەڵاڵمان کرد بۆ تۆ ئەو ھاوسەرانەت کەمارەییت پێ داوون ھەروەھا ئەو کەنیزەکانەی کەخوا دەستی تۆی خستن (بەھۆی زاڵ بوونت بەسەر کافراندا) و (بۆمان حەڵاڵ کردویت) کچانی مامت و کچانی پورت (خوشکی باوکت) و کچانی خاڵت و کچانی پورت (خوشکی دایکت) ئەوانەی کەکۆچیان کرد لەگەڵت ھەروەھا ئافرەتێکی ئیماندار ئەگەر خۆی ببەخشێ بەپێغەمبەر (بەبێ مارەیی) ئەگەر پێغەمبەر ﷺ وویستی مارەی بکات (ئەمەیان) تەنھا بۆ تۆ دروستە بەجیا لەئیماندارانی تر بەڕاستی ئێمە دەزانین چیمان پێویست کردووە لەسەر ئیمانداران دەربارەی ھاوسەرکانیان و کەنیزەکەکانیان لەبەر ئەوەی ھیچ لەلات زەحمەت و گران نەبێ (کەشتانێکت بەجیا لە موسڵمانان بۆ دروستە) وە خوا لێبوردە ومیھرەبانە
アラビア語 クルアーン注釈:
 
対訳 章: 部族連合章
章名の目次 ページ番号
 
クルアーンの対訳 - クルド語対訳 - Muhammad Saleh Bamuky - 対訳の目次

Muhammad Saleh Bamuky ルゥワード翻訳事業センター監修

閉じる