クルアーンの対訳 - الترجمة الكردية للمختصر في تفسير القرآن الكريم * - 対訳の目次


対訳 章: 数の競い合い章   節:

سورەتی التكاثر

本章の趣旨:
تذكير المتكاثرين واللاهين بالدنيا بالقبور والحساب.
بەبیردا هێنانەوەى ئەوانەى دونیا و شتومەکەکانى کۆدەکەنەوە و بێئاگان بەهۆی ڕابواردنەکان ئەمیش بەبیرکردنەوە لە گۆڕ و لێپرسینەوە.

أَلۡهَىٰكُمُ ٱلتَّكَاثُرُ
شانازیتان بەزۆری سەروەت وسامان وماڵ ودارایی وکوڕ ومنداڵەوە ئێوەی بێ ئاگا کردووە لە گوێڕایەڵی اللە -تەعاﻻ- وبیرکردنەوە لەڕۆژی دوایی.
アラビア語 クルアーン注釈:
حَتَّىٰ زُرۡتُمُ ٱلۡمَقَابِرَ
هەتا ئەو کاتەی کە دەمرن ودەخرێنە ناو گۆڕەکانتانەوە (واتە هەتا ئەو کاتەی کە مردن یەخەتان دەگرێت ودەخرێنە ناوگۆڕەوە واز لە کۆکردنەوە وشانازی کردن بەسەرەوەت وسامانەوە ناھێنن).
アラビア語 クルアーン注釈:
كَلَّا سَوۡفَ تَعۡلَمُونَ
نابێت شانازی کردن بەماڵ وسەروەت وسامانی دونیا سەرقاڵتان بکات لە پەرستن وگوێڕایەڵی اللە -تەعاﻻ-، لەمەودوا دەزانن سەرەنجامی ئەو سەرقاڵ بوونەتان چیە؟
アラビア語 クルアーン注釈:
ثُمَّ كَلَّا سَوۡفَ تَعۡلَمُونَ
دووبارە وامەکەن، چونکە لەمەولا دەزانن سەرەنجامی ئەو سەرقاڵ بوونەتان چیە (کە چی زیانێکتان کردووە).
アラビア語 クルアーン注釈:
كَلَّا لَوۡ تَعۡلَمُونَ عِلۡمَ ٱلۡيَقِينِ
بەڕاستی ئەگەر بەدڵنیاییەوە بتانزانیایە کە بێگومان زیندوو دەکرێنەوە بۆ لای اللە -تەعاﻻ-، وە پاداشتی کردەوەکانتان دەداتەوە، ئەوا ھەرگیز سەرقاڵ نەدەبوون بە شانازی وفەخر کردن بەسەروەت وسامان ومنداڵتانەوە.
アラビア語 クルアーン注釈:
لَتَرَوُنَّ ٱلۡجَحِيمَ
سوێند بێت بە اللە لەڕۆژی قیامەتدا بەچاوی خۆتان دۆزەخ دەبینن.
アラビア語 クルアーン注釈:
ثُمَّ لَتَرَوُنَّهَا عَيۡنَ ٱلۡيَقِينِ
پاشان دووبارە سوێند بە اللە تەعالا دڵنیابن کە بەچاوی ڕاستەقینە خۆتان دۆزەخ دەبینن، وھیچ گومانێکی تێدا نیە.
アラビア語 クルアーン注釈:
ثُمَّ لَتُسۡـَٔلُنَّ يَوۡمَئِذٍ عَنِ ٱلنَّعِيمِ
پاشان سوێند بێت بە اللە -تەعاﻻ- گومانی تێدا نیە لەو ڕۆژەدا پرسیاری ھەموو ئەو ناز ونیعەتانەتان لێدەکرێت کە اللە -تەعاﻻ- پێی بەخشیوون، لە لەش ساغی ودەوڵەمەندی وناز ونیعمەتەکانی تریش.
アラビア語 クルアーン注釈:
本諸節の功徳:
• خطر التفاخر والتباهي بالأموال والأولاد.
مەترسی فەخر وشانازی کردن بە سەروەت وسامان وماڵ ومنداڵەوە.

• القبر مكان زيارة سرعان ما ينتقل منه الناس إلى الدار الآخرة.
گۆڕ جێگای سەردانی کردنە، بەخێرایی خەڵکی لێوەی دەگوێزنەوە بۆ ڕۆژی دوایی.

• يوم القيامة يُسْأل الناس عن النعيم الذي أنعم به الله عليهم في الدنيا.
لە ڕۆژی قیامەتدا خەڵکی لەسەر تەواوی ئەو ناز ونیعمەتانە لێپرسینەوەیان لەگەڵدا دەكرێت کە اللە -تەعاﻻ- لەدونیا پێی بەخشی بوون.

• الإنسان مجبول على حب المال.
مرۆڤ بەو شێوەیە بەدیھاتووە کە ماڵ وسامان ودارایی خۆش بوێت.

 
対訳 章: 数の競い合い章
章名の目次 ページ番号
 
クルアーンの対訳 - الترجمة الكردية للمختصر في تفسير القرآن الكريم - 対訳の目次

الترجمة الكردية للمختصر في تفسير القرآن الكريم، صادر عن مركز تفسير للدراسات القرآنية.

閉じる