Check out the new design

クルアーンの対訳 - クルアーン簡潔注釈(クルド語対訳) * - 対訳の目次


対訳 章: ユースフ章   節:
فَلَمَّآ أَن جَآءَ ٱلۡبَشِيرُ أَلۡقَىٰهُ عَلَىٰ وَجۡهِهِۦ فَٱرۡتَدَّ بَصِيرٗاۖ قَالَ أَلَمۡ أَقُل لَّكُمۡ إِنِّيٓ أَعۡلَمُ مِنَ ٱللَّهِ مَا لَا تَعۡلَمُونَ
کاتێک کاروانەکە نزیک بوویەوە لە کەنعان و موژدەدەرەکە ھەواڵی ھێنا بۆ یەعقوب و کراسەکەی یوسفی خستە سەر ڕوومەتی و چاوەکانی چاک بوویەوە، لەو کاتەدا یەعقوب (سەلامی خوای لێ بێت) بە کوڕەکانی وت: من پێم نەووتن ئەوەی من لە فەزڵ و میھرەبانی و چاکەی خواوە دەیزانم ئێوە نایزانن و ئاگاداری نین.
アラビア語 クルアーン注釈:
قَالُواْ يَٰٓأَبَانَا ٱسۡتَغۡفِرۡ لَنَا ذُنُوبَنَآ إِنَّا كُنَّا خَٰطِـِٔينَ
کوڕەکانی پۆزشیان بۆ باوکیان ھێنایەوە و داوای لێ بوردنیان لێکرد لەو کارەی ئەنجامیاندا بەرامبەر یوسف و براكەی و پێیان وت: ئەی باوکە گیان داوای لێخۆشبوونی گوناھانەکانی پێشووترمان بۆ بکە، بێگومان ئێمە کەسانێکی گوناھباری خراپەکار بووین بەرامبەر یوسف و براکەی.
アラビア語 クルアーン注釈:
قَالَ سَوۡفَ أَسۡتَغۡفِرُ لَكُمۡ رَبِّيٓۖ إِنَّهُۥ هُوَ ٱلۡغَفُورُ ٱلرَّحِيمُ
باوکیان پێی وتن: دواتر لای پەروەردگارم داوای لێبوردنتان بۆ دەکەم، چونکە بەراستی خوای گەورە لێبوردەی گوناھی بەندە تەوبەکارەکانیەتی، وە زۆریش میھرەبانە بەرامبەریان.
アラビア語 クルアーン注釈:
فَلَمَّا دَخَلُواْ عَلَىٰ يُوسُفَ ءَاوَىٰٓ إِلَيۡهِ أَبَوَيۡهِ وَقَالَ ٱدۡخُلُواْ مِصۡرَ إِن شَآءَ ٱللَّهُ ءَامِنِينَ
یەعقوب و ماڵ و منداڵ و خێزانەکانی لە وڵاتی خۆیانەوە بەرەو یوسف لە میسر کەوتنەڕێ، جا کاتێک چوونە لای یوسف، دایک و باوکی لە ئامێز گرت و بە براکانی و خێزانەکانیانی وت: دەسا فەرموون بەیارمەتی و ویستی خوای گەورە بەبێ ترس لە قات و قڕی و برسێتی بێنە میسرەوە، وە ھیچ زیانێکتان پێ ناگات.
アラビア語 クルアーン注釈:
وَرَفَعَ أَبَوَيۡهِ عَلَى ٱلۡعَرۡشِ وَخَرُّواْ لَهُۥ سُجَّدٗاۖ وَقَالَ يَٰٓأَبَتِ هَٰذَا تَأۡوِيلُ رُءۡيَٰيَ مِن قَبۡلُ قَدۡ جَعَلَهَا رَبِّي حَقّٗاۖ وَقَدۡ أَحۡسَنَ بِيٓ إِذۡ أَخۡرَجَنِي مِنَ ٱلسِّجۡنِ وَجَآءَ بِكُم مِّنَ ٱلۡبَدۡوِ مِنۢ بَعۡدِ أَن نَّزَغَ ٱلشَّيۡطَٰنُ بَيۡنِي وَبَيۡنَ إِخۡوَتِيٓۚ إِنَّ رَبِّي لَطِيفٞ لِّمَا يَشَآءُۚ إِنَّهُۥ هُوَ ٱلۡعَلِيمُ ٱلۡحَكِيمُ
باوک و دایکی لەسەر تەخت و کورسییەکەی خۆی دانا، لەبەرامبەر ئەو چاکە و ئیحسانەیشدا باوک و دایکی و ھەر یانزە براکەی کڕنوشی ڕێز و تەقدیریان بۆ برد نەک کڕنوشی پەرستن، ئەوەش بۆ بەجێھێنانی فەرمانەکەی خوای گەورە وەک ئەوەی لە خەونەکەدا ھاتبوو، بۆیە یوسف (سەلامی خوای لێ بێت) بە باوکی فەرموو: ئەم سڵاوکردنەی ئێوە بە کڕنۆش بردن بۆ من لێکدانەوەی ئەو خەونە بوو کە پێشتر بینیم و بۆم گێڕایتەوە، پەروەردگارم بەڕاست گێڕای و ھاتەدی، وە ھەر ئەو چاکەی زۆری لەگەڵدا کردم کاتێک لە زیندان دەریھێنام، وە ئێوەیشی لە بیابان و دەشتەوە ھێنا بۆ لای من، دوای ئەوەی شەیتان نێوان من و براکانمی تێکدا، بێگومان پەروەردگارم زۆر بە بەزەیی و خاوەن لوتفە بۆ ھەر کەسێک خۆی ویستی لەسەر بێت، بەڕاستی ئەو زانا و ئاگادارە بە حاڵ و گوزەرانی بەندەکانی، وە زۆریش دانا و کاربەجێیە لە ڕێکخستنی کاروبارەکانیدا.
アラビア語 クルアーン注釈:
۞ رَبِّ قَدۡ ءَاتَيۡتَنِي مِنَ ٱلۡمُلۡكِ وَعَلَّمۡتَنِي مِن تَأۡوِيلِ ٱلۡأَحَادِيثِۚ فَاطِرَ ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلۡأَرۡضِ أَنتَ وَلِيِّۦ فِي ٱلدُّنۡيَا وَٱلۡأٓخِرَةِۖ تَوَفَّنِي مُسۡلِمٗا وَأَلۡحِقۡنِي بِٱلصَّٰلِحِينَ
پاشان یوسف (سەلامی خوای لێ بێت) لە خوای گەورە پاڕایەوە و فەرمووی: ئەی پەروەردگارم تۆ موڵک و پاشایەتی میسرت پێ بەخشیم، وە فێری لێکدانەوەی خەونەکانیشت کردم، ئەی دروستکەر و بەدیھێنەری ئاسمانەکان و زەوی دروستکردنێک کە لە پێشووتردا ھاوشێوە و ھاوتای نەبوو، تۆ ھەڵسوڕێنەری ھەموو کاروبارەکانمیت لە دونیا و دواڕۆژیشدا، دەسا لە کۆتایی تەمەنیشمەوە بە موسڵمانێکی ڕاستەقینە بمرێنە، وە بمگەیەنە بە پێغەمبەرانی چاکەکار لە باوباپیرانم و غەیری ئەوانیش لە بەھەشتی بەرزی فیردەوسدا.
アラビア語 クルアーン注釈:
ذَٰلِكَ مِنۡ أَنۢبَآءِ ٱلۡغَيۡبِ نُوحِيهِ إِلَيۡكَۖ وَمَا كُنتَ لَدَيۡهِمۡ إِذۡ أَجۡمَعُوٓاْ أَمۡرَهُمۡ وَهُمۡ يَمۡكُرُونَ
- ئەی پێغەمبەری خوا - ئەو چیرۆک و بەسەرھاتەی کە بۆمان باسکردیت لە بەسەرھات و چیرۆکی یوسف و براکانی بە وەحی بەتۆمان ڕاگەیاند و بۆمان گێڕایتەوە، کە پێشتر تۆ ئاگاداری نەبوویت، وە کاتێکیش کە براکانی یوسف کۆبوونەوە و یوسفیان خستە ناو بنی بیرەکەوە و پیلانیان لێگێڕا و فێڵێان لێکرد تۆ لەوێ ئامادە نەبوویت تاوەکو ئاگاداری ئەم بەسەرھاتە بیت، بەڵکو ئێمە بەوەحی بە تۆمان ڕاگەیاند.
アラビア語 クルアーン注釈:
وَمَآ أَكۡثَرُ ٱلنَّاسِ وَلَوۡ حَرَصۡتَ بِمُؤۡمِنِينَ
- ئەی پێغەمبەری خوا - ھەرچەند تۆ سووربیت لەسەر باوەڕھێنانی گەل و ھۆزەکەت و ھەموو ھەوڵێکی خۆت لەو پێناوەدا بخەیتەگەڕ بەڵام زۆرینەی ئەوان باوەڕ ناھێنن و شوێنت ناکەون، جا بۆیە تۆ ھیچ خەم و خەفەت و داخ و پەژارەیان بۆ مەخۆ.
アラビア語 クルアーン注釈:
本諸節の功徳:
• بر الوالدين وتبجيلهما وتكريمهما واجب، ومن ذلك المسارعة بالبشارة لهما فيما يدخل السرور عليهما.
چاکەکردن لەگەڵ دایک و باوک و ڕێز گرتنیان ئەرکی سەرشانی ھەمو باوەڕدارێکە، وە یەکێک لەو کارە باشانەیش بریتیە لە پەلەکردن لە گەیاندنی ھەواڵی خۆش و موژدە پێدان و ھەر شتێکی تر کە دڵیان خۆش بکات.

• التحذير من نزغ الشيطان، ومن الذي يسعى بالوقيعة بين الأحباب؛ ليفرق بينهم.
ھۆشداری دان لە فرت و فێڵەکانی شەیتان، وە ھۆشداری دان لەو کەسانەیش کە دەبنە مایەی ناکۆکی نێوان خۆشەویستان و پەرت و بڵاوە پێکردنیان.

• مهما ارتفع العبد في دينه أو دنياه فإنَّ ذلك كله مرجعه إلى تفضّل الله تعالى وإنعامه عليه.
بەندە و عەبدەکانی خوا ھەرچەند پلە و پایەیان بەرز بێتەوە دەبێت ئەوە بزانن ھەر ھەمووی لە فەزڵی خوا و زۆری نیعمەتەکانی ئەوە بەسەر بەندەکانیەوە.

• سؤال الله حسن الخاتمة والسلامة والفوز يوم القيامة والالتحاق برفقة الصالحين في الجنان.
دەبێت بەندەکانی خوا ھەمیشە داوای عاقیبەت خێری و سەلامەت بوون لە فڕت و فێڵەکانی شەیتان بکەن لە خوای گەورە، وە داوای سەرکەوتن و سەرفرازی لێ بکەن لە ڕۆژی دوایی و ھاوڵێتی و ھاودەمی پیاوچاکان لە بەھەشتدا.

• من فضل الله تعالى أنه يُطْلع أنبياءه على بعض من أمور الغيب لغايات وحكم.
لە فەزڵی خوای گەورەوەیە کە ھەندێک لە غەیبییات و شتە نھێنی و شاراوەکان بۆ پێغەمبەرەکانی ئاشکرا دەکات ئەویش لەبەر ھەندێک مەبەست و حیکمەت کە خۆی باشی دەزانێت.

 
対訳 章: ユースフ章
章名の目次 ページ番号
 
クルアーンの対訳 - クルアーン簡潔注釈(クルド語対訳) - 対訳の目次

Tafsir Center for Quranic Studies - 発行

閉じる