クルアーンの対訳 - الترجمة الكردية للمختصر في تفسير القرآن الكريم * - 対訳の目次


対訳 節: (284) 章: 雌牛章
لِّلَّهِ مَا فِي ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَمَا فِي ٱلۡأَرۡضِۗ وَإِن تُبۡدُواْ مَا فِيٓ أَنفُسِكُمۡ أَوۡ تُخۡفُوهُ يُحَاسِبۡكُم بِهِ ٱللَّهُۖ فَيَغۡفِرُ لِمَن يَشَآءُ وَيُعَذِّبُ مَن يَشَآءُۗ وَٱللَّهُ عَلَىٰ كُلِّ شَيۡءٖ قَدِيرٌ
ھەرچی لە ئاسمانەکان و زەویدا ھەیە تەنھا موڵکی خوای گەورەیە، ھەر خوای گەورەش دروستی کردوون و بەڕێوەیشیان دەبات، جا ئەگەر ئەوەی له دڵ ودەرونتاندا ھەیە ئاشکرای بکەن یان بیشارنەوە ودەری نەخەن خوای گەورە پێی ئاگادارە وموحاسەبەیشتان دەکات لەسەری، دوای ئەوە خوای گەورە بە فەزڵ ورەحمی خۆی خۆش دەبێت لەو کەسەی کە دەیەوێت، وە بە دادگەری و حیکمەتی خۆی سزای ئەو کەسەش دەدات کە بیەوێت، بێگومان خوای گەورە بەدەسەڵاتە بەسەر ھەموو شتێکدا.
アラビア語 クルアーン注釈:
本諸節の功徳:
• جواز أخذ الرهن لضمان الحقوق في حال عدم القدرة على توثيق الحق، إلا إذا وَثِقَ المتعاملون بعضهم ببعض.
دروستە بۆ دڵنیایی لە وەرگرتنەوەی مافەکان بارمتە وەربگیرێت، لە حاڵەتێکدا ئەگەر ھاتوو نەتوانرا مافەکان دیکۆمێنت بکرێن، مەگەر کاتێک نەبێت ئەو کەسانەی کە مامەڵە لەگەڵ یەکتر دەکەن متمانەیان بەیەکتر ھەبێت.

• حرمة كتمان الشهادة وإثم من يكتمها ولا يؤديها.
حەرامە شاھیدی دان بشارێتەوە و جێ بەجێ نەکرێت، وە ئەو کەسەشی شاھیدی دان دەشارێتەوە و نەیدات گوناھی دەگاتێ.

• كمال علم الله تعالى واطلاعه على خلقه، وقدرته التامة على حسابهم على ما اكتسبوا من أعمال.
کەمالی زانستی خوای گەورە کە ئاگادارە بەسەر کاروباری تەواوی دروستکراوەکانیدا، وە دەسەڵاتی تەواوی ھەیە لە لێپرسینەوەی ئەو کاروبارانەی ئەنجامی دەدەن.

• تقرير أركان الإيمان وبيان أصوله.
ڕوونکردنەوە و جەختکردنەوە لەسەر پایەکانى ئیمان و بنچینەکانى.

• قام هذا الدين على اليسر ورفع الحرج والمشقة عن العباد، فلا يكلفهم الله إلا ما يطيقون، ولا يحاسبهم على ما لا يستطيعون.
ئەم ئاینە پیرۆزە لەسەر ئاسانکاری و ھەڵگرتنی ناڕەحەتی وبارگرانی لەسەر بەندەکان ڕاوەستاوە، خوای گەورە داوای شتێکیان لێ ناکات کە لە توانایاندا نەبێت، وە لێپرسینەوەشیان لەگەڵدا ناکات لەسەر کارێک نەتوانن ئەنجامی بدەن.

 
対訳 節: (284) 章: 雌牛章
章名の目次 ページ番号
 
クルアーンの対訳 - الترجمة الكردية للمختصر في تفسير القرآن الكريم - 対訳の目次

الترجمة الكردية للمختصر في تفسير القرآن الكريم، صادر عن مركز تفسير للدراسات القرآنية.

閉じる