クルアーンの対訳 - الترجمة الكردية للمختصر في تفسير القرآن الكريم * - 対訳の目次


対訳 節: (103) 章: イムラ―ン家章
وَٱعۡتَصِمُواْ بِحَبۡلِ ٱللَّهِ جَمِيعٗا وَلَا تَفَرَّقُواْۚ وَٱذۡكُرُواْ نِعۡمَتَ ٱللَّهِ عَلَيۡكُمۡ إِذۡ كُنتُمۡ أَعۡدَآءٗ فَأَلَّفَ بَيۡنَ قُلُوبِكُمۡ فَأَصۡبَحۡتُم بِنِعۡمَتِهِۦٓ إِخۡوَٰنٗا وَكُنتُمۡ عَلَىٰ شَفَا حُفۡرَةٖ مِّنَ ٱلنَّارِ فَأَنقَذَكُم مِّنۡهَاۗ كَذَٰلِكَ يُبَيِّنُ ٱللَّهُ لَكُمۡ ءَايَٰتِهِۦ لَعَلَّكُمۡ تَهۡتَدُونَ
ئەی باوەڕداران دەست بگرن بە قورئان و سوننەتەوە، وە نەکەونە ناو ئەو گوناھو تاوانانەی کە دەبێتە ھۆی لێک ترازان و جیاوازیتان، وە بیری ئەو ناز ونیعەمەتانەی خوا بکەنەوە کە بەسەرتانەوەیە، کاتێک ئێوە پێش ئیسلام دوژمنی یەکتر بوون و لەسەر بچوکترین ھۆکار لەگەڵ یەک دەجەنگان، بەڵام خوای گەورە بەھۆی ئیسلامەوە دڵەکانتانی یەکخست وبە فەزڵی ئەم ئاینەوە کردنی بە برای یەکتر، بەزەییتان بەیەکتردا دێتەوە، لەبەر ڕەزامەندی ئەو ئامۆژگاری یەکتر دەکەن، لەکاتێکدا پێش ئەوە لە تاوان و گوناھدا ڕۆچووبن کە وەخت بوو بەھۆی ئەو بێباوەڕیتانەوە بچنە ئاگری دۆزەخەوە، بەڵام خوای گەورە بەھۆی ئیسلامەوە ڕزگاری کردن و ڕێنوینی کردن بۆ باوەڕ وئیمان، ھەروەک چۆن خوای گەورە ئەمەی بۆ ڕوون کردنەوە، ھەر بەو شێوەیەش ئەوەی خێری دین ودونیاتانی تێدایە بۆتانی روون دەکاتەوە، تاوەکو بەھۆیەوە ڕێگای ژیری و ڕاست و دامەزراوی بگرنە بەر.
アラビア語 クルアーン注釈:
本諸節の功徳:
• متابعة أهل الكتاب في أهوائهم تقود إلى الضلال والبعد عن دين الله تعالى.
شوێنکەوتنی ھەواو وھەوەس و ئارەزووی جولەکە وگاورەکان دەبێتە ھۆی گومڕایی و دورکەوتنەوە لە ئاینی خوای گەورە.

• الاعتصام بالكتاب والسُّنَّة والاستمساك بهديهما أعظم وسيلة للثبات على الحق، والعصمة من الضلال والافتراق.
دەستگرتن بە قورئان وسوننەت و ڕێنیونیەکانیانەوە، گەورەترین ھۆکاری دامەزراوین لەسەر ھەق وڕاستی، وە پارێزراوی لە گومڕایی و سەر لێشێواوی و جودایی.

• الافتراق والاختلاف الواقع في هذه الأمة في قضايا الاعتقاد فيه مشابهة لمن سبق من أهل الكتاب.
کەرتبوون و ناکۆکی بوون لە ئومەتی ئیسلامدا لە بابەتەکانی بیروباوەڕ، لێکچوونی ھەیە لەگەڵ ئەوەی کە پێشووتر لەناو جولەکە وگاورەکان ھەبووە.

• وجوب الأمر بالمعروف والنهي عن المنكر؛ لأن به فلاح الأمة وسبب تميزها.
واجبە مرۆڤی باوەڕدار فەرمان بکات بە چاکە و ڕێگریش بکات لەخراپە، چونکە ئەوە ھۆکاری ڕزگاری ئوممەت وجیاکردنەوەیەتی لەتەواوی ئوممەتانی تر.

 
対訳 節: (103) 章: イムラ―ン家章
章名の目次 ページ番号
 
クルアーンの対訳 - الترجمة الكردية للمختصر في تفسير القرآن الكريم - 対訳の目次

الترجمة الكردية للمختصر في تفسير القرآن الكريم، صادر عن مركز تفسير للدراسات القرآنية.

閉じる