クルアーンの対訳 - الترجمة الكردية للمختصر في تفسير القرآن الكريم * - 対訳の目次


対訳 章: 東ローマ人章   節:

سورەتی الروم

本章の趣旨:
تأكيد تفرّد الله سبحانه بتصريف الأمور، وبيان سنن الله في خلقه.
جەختکردنەوە لەسەر ئەوەى بەتاک و تەنها خواى گەورە -سبحانه وتعالى- هەموو شتەکان بەڕێوە دەبات و تەدبیرکاریانە و ڕوونکردنەوەى ڕێبازی -سوننەتی- خواى گەورە لە خوڵقێنراوەکانیدا.

الٓمٓ
﴿الٓـمٓ﴾ پێشووتر قسە و گفتوگۆ کرا لەسەر تەفسیر و لێکدانەوەی ھاوشێوەی ئەم ئایەتانە لەسەرەتای سورەتی (البقرة) وه.
アラビア語 クルアーン注釈:
غُلِبَتِ ٱلرُّومُ
ڕۆمەکان ژێرکەوتن و شکێنران، مەبەست ئەوەیە فارسەکان سەرکەوتن بەسەر ڕۆمەکاندا و زاڵ بوون بەسەریاندا.
アラビア語 クルアーン注釈:
فِيٓ أَدۡنَى ٱلۡأَرۡضِ وَهُم مِّنۢ بَعۡدِ غَلَبِهِمۡ سَيَغۡلِبُونَ
لە نزیکترین زەوی و خاکی شام بۆ وڵاتی فارسەکان، وە ڕۆمەکانیش دوای ئەو سەرکەوتن و زاڵ بوونەی فارسەکان ئەوانیش سەردەکەونەوە بەسەر فارسەکاندا و زاڵ دەبن بەسەریاندا.
アラビア語 クルアーン注釈:
فِي بِضۡعِ سِنِينَۗ لِلَّهِ ٱلۡأَمۡرُ مِن قَبۡلُ وَمِنۢ بَعۡدُۚ وَيَوۡمَئِذٖ يَفۡرَحُ ٱلۡمُؤۡمِنُونَ
لەماوەی چەند ساڵێک، لە سێ ساڵ کەمتر نییە وە لە دە ساڵیش زیاتر نابێت، ھەرچی فەرمان ھەیە بۆ اللە تەعالایە پێش سەرکەوتنی ڕۆمەکان و دوای سەرکەوتنیشیان، وە ئەو ڕۆژەی ڕۆمەکان سەردەکەون و زاڵ دەبن بەسەر فارسەکاندا باوەڕداران دڵخۆش دەبن پێی.
アラビア語 クルアーン注釈:
بِنَصۡرِ ٱللَّهِۚ يَنصُرُ مَن يَشَآءُۖ وَهُوَ ٱلۡعَزِيزُ ٱلرَّحِيمُ
بەسەرخستنی اللە بۆ ڕۆمەکان باوەڕداران دڵخۆش دەبن، چونکە ڕۆمەکان ئەھلی کیتاب بوون، اللە تەعالا ھەرکەسێکی بوێت سەریدەخات بەسەر ئەو کەسەی ئەو دەیەوێت، وە ھەر ئەویشە زاڵ و باڵادەست کە ھیچ کەسێک زاڵ نابێت بەسەریدا، وە بە بەزەیی و میھربانە بە بەندە باوەڕدارەکانی.
アラビア語 クルアーン注釈:
本諸節の功徳:
• لجوء المشركين إلى الله في الشدة ونسيانهم لأصنامهم، وإشراكهم به في الرخاء؛ دليل على تخبطهم.
پەنابردنی بتپەرست و موشریکەکان بۆ لای اللە تەعالا لەکاتی ناڕەحەتی و لەبیرچوونی ئەو بت و دار و بەردەی کە کردبوونیانە خوای خۆیان، وە کاتێکیش ڕزگاریان بوو لەو نەھامەتی و ناڕەحەتییە دەگەڕێنەوە سەر بتپەرستی و شیرک و ھاوەڵ بڕیاردان، ئەمەش بەڵگەیە لەسەر بێ سەرو بەری ئەوان.

• الجهاد في سبيل الله سبب للتوفيق إلى الحق.
جیھاد و تێکۆشان لە پێناو اللە تەعالا، ھۆکاری موەفەق بوونە بۆ ھەق و ڕاستی.

• إخبار القرآن بالغيبيات دليل على أنه من عند الله.
ھەواڵدانی قورئان لە کاوربار و ڕووداوە غەیب و نادیارەکان بەڵگەیە لەسەر ئەوەی ئەو قورئانە لەلایەن اللە تەعالاوە ھاتووە بۆ موحەممەد (صلی اللە علیە وسلم).

وَعۡدَ ٱللَّهِۖ لَا يُخۡلِفُ ٱللَّهُ وَعۡدَهُۥ وَلَٰكِنَّ أَكۡثَرَ ٱلنَّاسِ لَا يَعۡلَمُونَ
ئەو سەرکەوتنە بەڵێنی اللە تەعالا بوو، بەدیھاتنی ئەو بەڵێنە یەقین و دڵنیایی باوەڕدارانی زیاد دەکرد بە بەڵێنەکانی تری ئەو زاتە پیرۆزە کە باوەڕداران سەردەخات، بەڵام زۆربەی خەڵکی لەبەر کوفر و بێباوەڕیان لەمە تێناگەن.
アラビア語 クルアーン注釈:
يَعۡلَمُونَ ظَٰهِرٗا مِّنَ ٱلۡحَيَوٰةِ ٱلدُّنۡيَا وَهُمۡ عَنِ ٱلۡأٓخِرَةِ هُمۡ غَٰفِلُونَ
ئاگاداری باوەڕ و ئەحکامەکانی شەرع نین، بەڵکو تەنھا ئاگاداری ڕواڵەتی ژیانی دونیان، ئەوەی پەیوەستە بە بژێوی ڕۆژانەیان و بنیاتنانی شارستانیەتی مادیگەرایی، بەڵام زۆر بێ ئاگان لە ڕۆژی دوایی کە ماڵی ڕاستەقینەییانە و ھیچ گوێی پێنادەن.
アラビア語 クルアーン注釈:
أَوَلَمۡ يَتَفَكَّرُواْ فِيٓ أَنفُسِهِمۗ مَّا خَلَقَ ٱللَّهُ ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلۡأَرۡضَ وَمَا بَيۡنَهُمَآ إِلَّا بِٱلۡحَقِّ وَأَجَلٖ مُّسَمّٗىۗ وَإِنَّ كَثِيرٗا مِّنَ ٱلنَّاسِ بِلِقَآيِٕ رَبِّهِمۡ لَكَٰفِرُونَ
ئایا ئەو بتپەرست و موشریکانە بیریان لە نەفسی خۆیان نەکردوەتەوە کە چۆن اللە تەعالا بەدیھێناوە و ڕێک و پێکی کردووە، اللە تەعالا ئاسمانەکان و زەوی و ئەوەیشی لە نێوانیاندایە بەھەق دروست کردووە، نەک بەبێ ھوودە، وە کاتێکی بۆ ئاسمانەکان و زەوی دیاریکردووە، بێگومان خەڵکی باوەڕیان نییە بە دیداری اللە تەعالا لە ڕۆژی قیامەتدا، ھەر لەبەر ئەمەیە ئەوان بەکار و کردەوە چاکەکان کە اللە تەعالا لێی ڕازییە خۆیان ئامادە ناکەن بۆ ڕۆژی زیندووبونەوە.
アラビア語 クルアーン注釈:
أَوَلَمۡ يَسِيرُواْ فِي ٱلۡأَرۡضِ فَيَنظُرُواْ كَيۡفَ كَانَ عَٰقِبَةُ ٱلَّذِينَ مِن قَبۡلِهِمۡۚ كَانُوٓاْ أَشَدَّ مِنۡهُمۡ قُوَّةٗ وَأَثَارُواْ ٱلۡأَرۡضَ وَعَمَرُوهَآ أَكۡثَرَ مِمَّا عَمَرُوهَا وَجَآءَتۡهُمۡ رُسُلُهُم بِٱلۡبَيِّنَٰتِۖ فَمَا كَانَ ٱللَّهُ لِيَظۡلِمَهُمۡ وَلَٰكِن كَانُوٓاْ أَنفُسَهُمۡ يَظۡلِمُونَ
ئایا ئەوانە بەسەر زەویدا نەگەڕاون بۆ ئەوەی تەماشا بکەن و سەرنج بدەن لەسەرنجامی گەلانی بێباوەڕ و ئوممەتانی پێشوو کە زۆر بەھێزتر و بەتواناتر بوون لەمان، وە زەوییان دەکێڵا بۆ کشتوکال و ئاوەدانیان کردەوە زیاتر لەمان، وە پێغەمبەرانیان بەبەڵگە ڕوونەکانەوە بۆ ھات لەسەر یەکخواپەرستی کەچی باوەڕیان پێ نەکردن و بەدۆریان زانین، جا کاتێک اللە تەعالا لە ناوی بردن و سزای سەختی بەسەردا ڕشتن ستەمی لێ نەکردن، بەڵکو ئەوان خۆیان ستەمیان لە خۆیان کرد کاتێک بەھۆی بێباوەڕیانەوە خۆیان دووچاری لەناو بردن کردەوە.
アラビア語 クルアーン注釈:
ثُمَّ كَانَ عَٰقِبَةَ ٱلَّذِينَ أَسَٰٓـُٔواْ ٱلسُّوٓأَىٰٓ أَن كَذَّبُواْ بِـَٔايَٰتِ ٱللَّهِ وَكَانُواْ بِهَا يَسۡتَهۡزِءُونَ
پاشان چارەنووسی ئەوانەی تاوان و خراپەکاریان کرد بەھاوەڵ بڕیاردان بۆ اللە تەعالا و گوناھ و تاوان ئەنجامدان، سەرەنجام و چارەنووسێکی گەلێک خراپ بوو، چونکە باوەڕیان نەکرد بە ئایەت و نیشانەکانی اللە تەعالا، وە گاڵتەیان پێدەکردن.
アラビア語 クルアーン注釈:
ٱللَّهُ يَبۡدَؤُاْ ٱلۡخَلۡقَ ثُمَّ يُعِيدُهُۥ ثُمَّ إِلَيۡهِ تُرۡجَعُونَ
اللە تەعالا ئەو خوایەیە سەرەتا مەخلوقات بەدیدەھێنێت بەشێوەیەک پێشتر ھاوشێوەی نەبووە، پاشان لەناویان دەبات، دوای ئەوەیش زیندوویان دەکاتەەوە و دەیانگێڕێتەوە، وە پاشانیش لە ڕۆژی قیامەتدا تەنھا بۆ لای خۆی دەگەڕێنەوە بۆ لێپرسینەوە و پاداشت و تۆڵە لێ سەندنەوە.
アラビア語 クルアーン注釈:
وَيَوۡمَ تَقُومُ ٱلسَّاعَةُ يُبۡلِسُ ٱلۡمُجۡرِمُونَ
لە ڕۆژێکیش کە قیامەت ھەڵدەستێ تاوانباران بێ ئومێد دەبن لە ڕەحم و بەزەیی اللە تەعالا، وە ھیوایان ھیچ نامێنێت، چونکە لەبەر بێباوەڕیان ھیچ بەڵگەیەکیان لای اللە تەعالا بەدەستەوە نییە.
アラビア語 クルアーン注釈:
وَلَمۡ يَكُن لَّهُم مِّن شُرَكَآئِهِمۡ شُفَعَٰٓؤُاْ وَكَانُواْ بِشُرَكَآئِهِمۡ كَٰفِرِينَ
وە ئەو کەسانەیش ئەوان لە دونیادا کردبوویان بە شەریک و ھاوەڵی اللە تەعالا و دەیانپەرستن، ناتوانن ھیچ تکا و شەفاعەتێکیان بۆ بکەن و لە سزای دۆزەخ ڕزگاریان بکەن، وە ئەوان ھیچ باوەڕیان نامێنێت بەوانەی کردبوویانن بە شەریک و ھاوەڵی اللە تەعالا، بێگومان سووک و ڕیسوایان کردن کاتێک پێویستیان بەوان ھەبوو، لەبەر ئەوەی ھەموویان وەک یەکن لەتیاچوون و بە ھیلاک چووندا.
アラビア語 クルアーン注釈:
وَيَوۡمَ تَقُومُ ٱلسَّاعَةُ يَوۡمَئِذٖ يَتَفَرَّقُونَ
ئەو ڕۆژەی قیامەت ھەڵدەستێ، خەڵک لێک جوودا دەکرێنەوە لە پاداشت دانەوە و تۆڵە لێ سەندنەوەدا، ھەرکەسێک بە گوێرەی ئەو کار و کردەوانەی لە دونیادا ئەنجامی داوون، ھەندێکیان لە شوێنە بەرزەکاندان، وە ھەندێکی تریشیان لە شوێنە پەست و زەبوونەکان و خواری خوارەوەی دۆزەخدان.
アラビア語 クルアーン注釈:
فَأَمَّا ٱلَّذِينَ ءَامَنُواْ وَعَمِلُواْ ٱلصَّٰلِحَٰتِ فَهُمۡ فِي رَوۡضَةٖ يُحۡبَرُونَ
بەڵام ئەوانەی باوەڕیان ھێناوە و ئەو کار و کردەوە چاکانەیان ئەنجامداوە کە جێگای ڕەزامەندی اللە تەعالان، ئەوان لەناو باخ و باخاتێکدان گەلێک دڵخۆشن بەو ناز و نیعمەت و بەخششانەی کە ھەمیشەیین و ھەرگیز نابڕێنەوە.
アラビア語 クルアーン注釈:
本諸節の功徳:
• العلم بما يصلح الدنيا مع الغفلة عما يصلح الآخرة لا ينفع.
زانین و زانست بەوەی کاروباری دونیای پێ چاک دەبێت لەگەڵ بێ ئاگابوون لەوەی سوودى دەبێت بۆ دواڕۆژ دێت ؛ ئەمە هیچ سوودێکی نییە.

• آيات الله في الأنفس وفي الآفاق كافية للدلالة على توحيده.
ئایەت نیشانەکانی اللە تەعالا لە دەروونی مرۆڤ و گەردووندا بەسن بۆ ناسینی اللە و بە یەکتایی پەرستنی.

• الظلم سبب هلاك الأمم السابقة.
ستەمکردن ھۆکاری تیاچوونی گەلانی پێشوو بووە.

• يوم القيامة يرفع الله المؤمنين، ويخفض الكافرين.
ڕۆژی قیامەت اللە تەعالا پلە و یاپەی باوەڕداران بەرز دەکاتەوە و بێباوەڕانیش نزم و پەست دەکات و دەیانھێنێتە خوارەوە.

وَأَمَّا ٱلَّذِينَ كَفَرُواْ وَكَذَّبُواْ بِـَٔايَٰتِنَا وَلِقَآيِٕ ٱلۡأٓخِرَةِ فَأُوْلَٰٓئِكَ فِي ٱلۡعَذَابِ مُحۡضَرُونَ
بەڵام ئەوانەی بێباوەڕن بە اللە تەعالا، وە ئایەتەکانی ئێمە کە دابەزیووە بۆ پێغەمبەرەکەمان بە درۆیان زانیوە، وە باوەڕیشیان نییە بە زیندووبونەوە و لێپرسینەوە، ئەوانە کە ئامادەکراون بۆ سزادانێك كه لێی جیا نابنەوە.
アラビア語 クルアーン注釈:
فَسُبۡحَٰنَ ٱللَّهِ حِينَ تُمۡسُونَ وَحِينَ تُصۡبِحُونَ
یاد و تەسبیحاتی اللە تەعالا بکەن لە ئێواراندا، کە کاتی ھەردوو نوێژی شێوان و خەوتنانە، وە یادی و تەسبیحاتیشی بکەن لە بەیانیاندا، کە کاتی نوێژی بەیانییە.
アラビア語 クルアーン注釈:
وَلَهُ ٱلۡحَمۡدُ فِي ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلۡأَرۡضِ وَعَشِيّٗا وَحِينَ تُظۡهِرُونَ
سوپاس و ستایش تەنھا بۆ ئەوە، لە ئاسمانەکاندا فریشتەکان سوپاسی دەکەن، وە لە زەویشدا تەواوی مەخلوقات و بەدیھێنراوەکان سوپاسی دەکەن، وە دەمەو ئێواران سوپاس و ستایشی بکەن کە کاتی نوێژی عەسرە، وە نیوەڕانیش سوپاس و ستایشی بکەن کە کاتی نوێژی نیوەڕۆیە.
アラビア語 クルアーン注釈:
يُخۡرِجُ ٱلۡحَيَّ مِنَ ٱلۡمَيِّتِ وَيُخۡرِجُ ٱلۡمَيِّتَ مِنَ ٱلۡحَيِّ وَيُحۡيِ ٱلۡأَرۡضَ بَعۡدَ مَوۡتِهَاۚ وَكَذَٰلِكَ تُخۡرَجُونَ
ئەو زاتە پیرۆزە (اللە سبحانە وتعالی) زیندوو لە مردوو دەردەھێنێت، وەک دەرھێنان و بەدیھێنانی مرۆڤ لە دڵۆپە ئاوی پیاو، وە دەرھێنان و بەدیھێنانی جوجکەیەک لە ھێلکەیەک، وە مردوو لە زیندوو دەردەھێنێت، وەک دەرھێنانی دڵۆپە ئاوی مەنی پیاوەتی لە مرۆڤ، وە دەرھێنانی ھێلکە لە مریشک، وە زەوی لەپاش وشک ھەڵگەڕانی بە ئاوی باران زیندوو دەکاتەوە، وە چۆن ئەو زەوییە مردووەمان زیندوو کردەوە ھەر بەو شێوەیە ئێوەش لە گۆڕەکان زیندوو دەکەینەوە بۆ لێپرسینەوە و پاداشت دانەوە و تۆڵە و سزا لێ سەندنەوە.
アラビア語 クルアーン注釈:
وَمِنۡ ءَايَٰتِهِۦٓ أَنۡ خَلَقَكُم مِّن تُرَابٖ ثُمَّ إِذَآ أَنتُم بَشَرٞ تَنتَشِرُونَ
یەکێک لە ئایەت و نیشانە گەورەکانی اللە تەعالا کە بەڵگەیە لەسەر دەسەڵات و تاک و تەنھایی ئەو، ئەوەیە - ئەی خەڵکینە- ئێوەی لە گڵ بەدیھێناوە کاتێک کە باوکە ئادەمتانی لە قوڕ بەدیھێنا، پاشان اللە ئێوەی نەوەکانی ئادەم لە ڕێگای زاووزێ و ژن و ژنخوازییەوە گەشەتان کرد و ژمارەتان زۆر بوو بڵاوبوونەوە بە ڕۆژھەڵات و ڕۆژئاوای زەویدا.
アラビア語 クルアーン注釈:
وَمِنۡ ءَايَٰتِهِۦٓ أَنۡ خَلَقَ لَكُم مِّنۡ أَنفُسِكُمۡ أَزۡوَٰجٗا لِّتَسۡكُنُوٓاْ إِلَيۡهَا وَجَعَلَ بَيۡنَكُم مَّوَدَّةٗ وَرَحۡمَةًۚ إِنَّ فِي ذَٰلِكَ لَأٓيَٰتٖ لِّقَوۡمٖ يَتَفَكَّرُونَ
وە یەکێک لە نیشانە مەزنەکانی تری اللە تەعالا بەڵگە بێت لەسەر دەسەڵات و تاک و تەنھایی ئەو زاتە پیرۆزە، ئەوەیە لەبەر ئێوە - ئەی پیاوان - ھەر لەخۆتان ھاوسەرانی بۆ بەدیھێناون، تاوەکو دڵتان ئاسوودە بێت و لایان بحەوێنەوە بەھۆی ئەو ھۆگرییەی لە نێوانتاندایە، وە خۆشەویستی و بەزەیی خستوەتە نێوانتانەوە، بێگومان لەوەی باسکرا بەڵگە و نیشانەی ڕوون و ئاشکرا ھەن بۆ کەسانێک بیربکەنەوە، چونکە بەڕاستی ھەر تەنھا ئەوان لەبەگەڕخستنی عەقڵ و ژیرییان سوود وەردەگرن.
アラビア語 クルアーン注釈:
وَمِنۡ ءَايَٰتِهِۦ خَلۡقُ ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلۡأَرۡضِ وَٱخۡتِلَٰفُ أَلۡسِنَتِكُمۡ وَأَلۡوَٰنِكُمۡۚ إِنَّ فِي ذَٰلِكَ لَأٓيَٰتٖ لِّلۡعَٰلِمِينَ
وە یەکێک لە ئایەت و نیشانە مەزنەکانی تری اللە تەعالا بەڵگە بێت لەسەر دەسەڵات و تاک و تەنھایی ئەو زاتە پیرۆزە، بەدیھێنانی ئاسمانەکان و زەوی و جیاوازی زمان و ڕەنگتانە ، بەدڵنیاییەوە لەوەی باسکرا بەڵگە و نیشانەی ڕوون و ئاشکرا ھەن بۆ کەسانی زانا و دیدە و بەرچاوڕوون.
アラビア語 クルアーン注釈:
وَمِنۡ ءَايَٰتِهِۦ مَنَامُكُم بِٱلَّيۡلِ وَٱلنَّهَارِ وَٱبۡتِغَآؤُكُم مِّن فَضۡلِهِۦٓۚ إِنَّ فِي ذَٰلِكَ لَأٓيَٰتٖ لِّقَوۡمٖ يَسۡمَعُونَ
وە یەکێک لە ئایەت و نیشانە گەورەکانی تری اللە تەعالا بەڵگە بێت لەسەر دەسەڵات و تاک و تەنھایی ئەو زاتە پیرۆزە، خەوتنتان بەشەو و ڕۆژدا تاوەکو بحەوێنەوە و پشوو بدەن لە ماندووبوونی کار و کاسبیتان، وە یەکێکی تر لە نیشانەکانی ئەوەیە ڕۆژی بۆ داناون بۆ ئەوەی بڵاوببنەوە تێیدا و ڕزق و ڕۆزی خۆتانی تێدا بەدەست بھێنن، بێگومان لەوەی باسکرا بەڵگە و نیشانەی زۆر ھەیە بۆ کەسانێک دەبیستن بیستنی پەند و ئامۆژگاری وەرگرتن.
アラビア語 クルアーン注釈:
وَمِنۡ ءَايَٰتِهِۦ يُرِيكُمُ ٱلۡبَرۡقَ خَوۡفٗا وَطَمَعٗا وَيُنَزِّلُ مِنَ ٱلسَّمَآءِ مَآءٗ فَيُحۡيِۦ بِهِ ٱلۡأَرۡضَ بَعۡدَ مَوۡتِهَآۚ إِنَّ فِي ذَٰلِكَ لَأٓيَٰتٖ لِّقَوۡمٖ يَعۡقِلُونَ
وە یەکێکی تر لە ئایەت و نیشانە گەورەکانی اللە تەعالا بەڵگە بێت لەسەر دەسەڵات و تاک و تەنھایی ئەو، لە ئاسماندا ھەورە بروسکەتان پیشان دەدات، ھەندێک جار لێی دەترسن، وەک ترسانتان لەدەنگی ھەورە بروسکە، وە ھەندێک جاریش ئومێدتان پێی ھەیە کە بارانتان بۆ ببارێت، وە لە ئاسمانەوە بارانتان بۆ دەبارێنێت، بۆ ئەوەی زەوی وشک ھەڵگەڕاوتان بۆ زیندوو بکاتەوە بە ڕواندنی گژو وگیا و دار و درەخت و ڕووەکەکان، بە دڵنیاییەوە لەوەی باسکرا بەڵگە و نیشانەی ڕوون و ئاشکرا ھەن بۆ کەسانی ژیر و ھۆشمەند، ئەوانەی ئەم نیشانە دەکەن بە بەڵگە و دەلیل لەسەر زیندووبوونەوە لەپاش مردن بۆ لێپرسینەوە و پاداشت وەرگرتن و سزا و تۆڵە لێ سەندنەوە.
アラビア語 クルアーン注釈:
本諸節の功徳:
• إعمار العبد أوقاته بالصلاة والتسبيح علامة على حسن العاقبة.
ئاوەدانکردنەوە و زیندوکردنەوەی بەندە بۆ کاتەکانی بە نوێژ و زیکر و یادی اللە تەعالا و تەسبیحات کردنی نیشانەی سەرەنجام خێری بەندەکانە.

• الاستدلال على البعث بتجدد الحياة، حيث يخلق الله الحي من الميت والميت من الحي.
بەڵگەھێنانەوە لەسەر زیندووبونەوە بە نوێبوونەوەی ژیان، چونکە اللە تەعالا لە مردووە زیندوو بەدیدەھێنێت، وە لەزیندوویش مردوو بەدیدەھێنێت.

• آيات الله في الأنفس والآفاق لا يستفيد منها إلا من يُعمِل وسائل إدراكه الحسية والمعنوية التي أنعم الله بها عليه.
نیشانە و ئایەتەکانی اللە تەعالا لە نەفس و دەروون و گەردووندا تەنھا ئەوانە سوودی لێ دەبینن کە ژیری و ھۆش و بیری خۆیان خستووەتە کار بە حەواسە مادی و مەعنەوییەکانیان کە اللە تەعالا پێی بەخشیوون.

وَمِنۡ ءَايَٰتِهِۦٓ أَن تَقُومَ ٱلسَّمَآءُ وَٱلۡأَرۡضُ بِأَمۡرِهِۦۚ ثُمَّ إِذَا دَعَاكُمۡ دَعۡوَةٗ مِّنَ ٱلۡأَرۡضِ إِذَآ أَنتُمۡ تَخۡرُجُونَ
وە یەکێکی تر لە ئایەت و نیشانە گەورەکانی اللە تەعالا بەڵگە بێت لەسەر دەسەڵات و تاک و تەنھایی ئەو زاتە پیرۆزە، ڕاوەستانی ئاسمانە بە فەرمانی اللە تەعالا بە بێ ئەوەی بکەوێتە خوارەوە، وە زەویش بەبێ ئەوەی داڕمێت، پاشان کاتێک اللە تەعالا لە ڕۆژی قیامەتدا لە زەوییەوە بانگتان دەکات فریشتەکە (ئیسرافیل) فووی دووەم دەکات بە کەڕەنادا، ئیتر ئێوە ئەو کاتە لە گۆڕەکانتان دێنە دەرەوە بۆ لێپرسینەوە و پاداشت دانەوە و سزا و تۆڵە وەرگرتنەوە.
アラビア語 クルアーン注釈:
وَلَهُۥ مَن فِي ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلۡأَرۡضِۖ كُلّٞ لَّهُۥ قَٰنِتُونَ
ھەرچییەک ھەیە لە ئاسمانەکان و ھەرچییەکیش لە زەویدایە لە موڵک و بەدیھێنان و ئەندازەگیری، ھەر ھەمووی ئەوەی لە ئاسمانەکاندا ھەیە ئەوەیش لە زەویدا ھەیە لە مەخولقات و بەدیھێنراوەکان موڵکی اللە تەعالان و ملکەچی فەرمانی ئەون.
アラビア語 クルアーン注釈:
وَهُوَ ٱلَّذِي يَبۡدَؤُاْ ٱلۡخَلۡقَ ثُمَّ يُعِيدُهُۥ وَهُوَ أَهۡوَنُ عَلَيۡهِۚ وَلَهُ ٱلۡمَثَلُ ٱلۡأَعۡلَىٰ فِي ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلۡأَرۡضِۚ وَهُوَ ٱلۡعَزِيزُ ٱلۡحَكِيمُ
اللە ئەو زاتە پیرۆزەیە بەدیھێنانی دەست پێکردووە بە جۆرێک پێشتر ھاوشێوەی نەبووە، وە پاشان دوای نەمان و تیاچوونی دەیگەڕێنێتەوە، وە گەڕاندنەوەیش ئاسانترە لەبەدیھێنانی سەرەتا، وە ھەردووکیشیان ئاسان و سووکە بۆ اللە تەعالا، چونکە ئەگەر ھەر شتێکی ویست، تەنھا ھێندەی بەسە بڵێ: ببە، ئەویش خێرا دەبێت، وە ھەر بۆ ئەوە ھەموو سیفەتێکی بەرز و بڵند و پیرۆز لە ئاسمانەکان و زەویدا، وە ھەر ئەو زاڵی بەدەسەڵاتە ھیچ کەسێک زاڵ نابێت بەسەریدا، وە زۆریش دانا و کاربەجێیە لە بەدیھێنان و بەرێوەبەردنیدا.
アラビア語 クルアーン注釈:
ضَرَبَ لَكُم مَّثَلٗا مِّنۡ أَنفُسِكُمۡۖ هَل لَّكُم مِّن مَّا مَلَكَتۡ أَيۡمَٰنُكُم مِّن شُرَكَآءَ فِي مَا رَزَقۡنَٰكُمۡ فَأَنتُمۡ فِيهِ سَوَآءٞ تَخَافُونَهُمۡ كَخِيفَتِكُمۡ أَنفُسَكُمۡۚ كَذَٰلِكَ نُفَصِّلُ ٱلۡأٓيَٰتِ لِقَوۡمٖ يَعۡقِلُونَ
- ئەی بتپەرست و موشریکینە- اللە تەعالا نموونەیەکتان لە خۆتان بۆ دەھێنێتەوە، ئایا ھیچ لەبەندە و کۆیلەکانتان ھیچ کەسێک ھەیە بەیەکسانی ھاوبەش و شەریکی ماڵ و سامانتان بێت، بترسن لەوەی ماڵ و سامانەکەتان لەگەڵدا بەش بکەن ھەروەکو دەترسن لەوەی ھاوبەش و شەریکێکی ئازادتان ماڵ و سامانەکەتان لەگەڵدا بەش بکەن؟ ئایا کەستان ڕازی دەبێت بەندە و کۆیلەکەی بەو شێوەیە بکات؟ بێگومان کەستان ڕازی نابێت بە وەھا کارێک، دەی کەواتە اللە تەعالا لەپێشترە بەوەی ھیچ کەس لەبەندەکانی شەریک و ھاوەڵی نەبێت لە موڵک و بەدیھێنراوەکانیدا، بەم نموونە و ھاوشێوەکانی بەڵگە جۆرا و جۆرەکان ڕوون دەکەینەوە بۆ کەسانی ژیر و ھۆشمەند، چونکە ئەوان سوودیان لێ دەبینن.
アラビア語 クルアーン注釈:
بَلِ ٱتَّبَعَ ٱلَّذِينَ ظَلَمُوٓاْ أَهۡوَآءَهُم بِغَيۡرِ عِلۡمٖۖ فَمَن يَهۡدِي مَنۡ أَضَلَّ ٱللَّهُۖ وَمَا لَهُم مِّن نَّٰصِرِينَ
ھۆکاری گومڕاییەکەیان کەمی بەڵگە و نیشانەکان و ناڕوونیان نییە، بەڵکو ھۆکارەکەی ئەوەیە ئەوان شوێن ھەواو ئارەزووی خۆیان و چاولێکەری باوباپیرانیان کەوتوون، جا کێ ھەیە ھیدایەت و ڕێنموونی کەسێک بکات اللە تەعالا گومڕای کردبێت؟! بێگومان کەس نییە بتوانێت ئەوە بکات، وە ئەوان ھیچ یارمەتیدەرێکیان نییە بتوانێت سزای اللە تەعالایان لێ دوور بخاتەوە و بەرگریان لێ بکات.
アラビア語 クルアーン注釈:
فَأَقِمۡ وَجۡهَكَ لِلدِّينِ حَنِيفٗاۚ فِطۡرَتَ ٱللَّهِ ٱلَّتِي فَطَرَ ٱلنَّاسَ عَلَيۡهَاۚ لَا تَبۡدِيلَ لِخَلۡقِ ٱللَّهِۚ ذَٰلِكَ ٱلدِّينُ ٱلۡقَيِّمُ وَلَٰكِنَّ أَكۡثَرَ ٱلنَّاسِ لَا يَعۡلَمُونَ
- ئەی پێغەمبەر- خۆت و ئەوانەیش لە گەڵتدان لە باوەڕداران ڕوو بکەنە ئەو ئاینەی کە اللە تەعالا ڕووی وەرگێڕاویت بۆی و بەردەوام بە لەسەری، وە ڕوو وەرگێڕە لەھەموو ئاینێکی تر و شوێنی مەکەوە، ئەویش تەنھا شوێن ئاینی پیرۆزی ئیسلام بکەوە کە اللە تەعالا ھەمووو خەڵکی لەسەر بەدیھێناوە، ئاین و بەدیھێنراوەکانی اللە تەعالا ناگۆڕێن، ئەو ئاینەی ڕاستەی کەھیچ خوار و خێچییەکی تێدا نییە، بەڵام زۆربەی خەڵکی نازانن ئاینی ھەق و ڕاستی تەنھا ئاینی ئیسلامە.
アラビア語 クルアーン注釈:
۞ مُنِيبِينَ إِلَيۡهِ وَٱتَّقُوهُ وَأَقِيمُواْ ٱلصَّلَوٰةَ وَلَا تَكُونُواْ مِنَ ٱلۡمُشۡرِكِينَ
بگەڕینەوە بۆ لای اللە تەعالا و تەوبە بکەن لە گوناھ و تاوانەکانتان، وە تەقوای اللە تان ھەبێت و لێی بترسن بە بەجێھێنانی فەرمانەکانی و دوور کەوتنەوە لە ڕێگریەکانی، وە نوێژەکانتان بە جوانترین شێوە ئەنجام بدەن، وە نەکەن لە ھاوەڵ بڕیاردەران بن، لەوانەی دژی فیترەتی پاکوخاوێنن، ئەوانەی ھاوەڵ و ھاوبەش بۆ اللە بڕیار دەدەن و غەیری ئەو دەپەرستن.
アラビア語 クルアーン注釈:
مِنَ ٱلَّذِينَ فَرَّقُواْ دِينَهُمۡ وَكَانُواْ شِيَعٗاۖ كُلُّ حِزۡبِۭ بِمَا لَدَيۡهِمۡ فَرِحُونَ
وە نەکەن لەو بتپەرست و موشریکانە بن کە ئاینەکەی خۆیان گۆڕی، باوەڕیان بە ھەندێکی ھێنا و بێباوەڕیش بوون بەھەندێکی تری، لە ئەنجامدا بوون بەدەست و تاقمی جیاجیا، ھەموو دەستە و تاقمێکیش بەو ئاینە بەتاڵ و پڕوپوچیەی لەسەرینی دڵخۆش و شادومانن، وادەبینن تەنھا ئەوان لەسەر ھەق و ڕاستین، وە غەیری ئەوانیش ھەمووی لەسەر بەتاڵ و پڕوپوچن.
アラビア語 クルアーン注釈:
本諸節の功徳:
• خضوع جميع الخلق لله سبحانه قهرًا واختيارًا.
ملکەچ بوونی ھەموو بەدیھێنراوەکان بۆ اللە تەعالا جا بە زۆر یان بەڕەزامەندی خۆیان بێت.

• دلالة النشأة الأولى على البعث واضحة المعالم.
بەڵگەی بەدیھێنانی یەکەم لەسەر زیندووبونەوە بەڵگە گەلێکی ڕوون و ئاشکرایە.

• اتباع الهوى يضل ويطغي.
شوێنکەوتنی ھەواو ئارەزوو مرۆڤ گومڕا و یاخی دەکات.

• دين الإسلام دين الفطرة السليمة.
ئاینی پیرۆزی ئیسلام ئاینی فیترەتی ساغ و سەلیمە.

وَإِذَا مَسَّ ٱلنَّاسَ ضُرّٞ دَعَوۡاْ رَبَّهُم مُّنِيبِينَ إِلَيۡهِ ثُمَّ إِذَآ أَذَاقَهُم مِّنۡهُ رَحۡمَةً إِذَا فَرِيقٞ مِّنۡهُم بِرَبِّهِمۡ يُشۡرِكُونَ
ئەگەر بتپەرست و موشریکەکان دووچاری ناڕەحەتی و نەخۆشی و ھەژاری و نەداری و قات و قڕی بوونەوە ئەوا تەنھا ھانا و ھاوار بۆ لای پەروەردگاریان دەبەن و لێی دەپاڕێنەوە، بەگەردنکەچی و زەلیلییەوە دەگەڕێنەوە بۆ لای و داوای لێدەكەن ئەو ناڕەحەتی و ناخۆشی و قات و قڕیەی دووچاریان بووە لەسەریان ھەڵگرێت و نەیھێڵێت، بەڵام پاشان کاتێک پەروەردگار بەزەیی پێیاندا ھاتەوە و ئەوەی دووچاریان بوو بوو لەسەری ھەڵگرتن و نەیھێشت، کۆمەڵێکیان وەک جاران دەگەڕێنەوە سەر ئەو شیرک و ھاوەڵ بڕیاردانەی لەسەری بوون، لەگەڵ اللە تەعالادا ھانا و ھاوار بۆ دار و بەرد و بتەکانیان دەبەن.
アラビア語 クルアーン注釈:
لِيَكۡفُرُواْ بِمَآ ءَاتَيۡنَٰهُمۡۚ فَتَمَتَّعُواْ فَسَوۡفَ تَعۡلَمُونَ
کاتێک بێباوەڕ بوون بە نیعمەت و بەخششەکانی اللە تەعالا - یەکێک لە نیعمەتەکانیشی لابردن و نەھێشتنی ئەو بەڵاو موسیبەتانەیە دووچاریان بوو بوو- وە لەزەت و تامی ئەو خۆشیانەیان کرد لەم دونیا پێیان دراوە و لەبەردەستیاندایە، ئەوجا لەمەودا لە ڕۆژی قیامەتدا دەزانن و بەچاوی خۆیان دەبینن لە دونیا لەچی گومڕایی و سەرگەردانییەکی ڕوون و ئاشکرا بوون.
アラビア語 クルアーン注釈:
أَمۡ أَنزَلۡنَا عَلَيۡهِمۡ سُلۡطَٰنٗا فَهُوَ يَتَكَلَّمُ بِمَا كَانُواْ بِهِۦ يُشۡرِكُونَ
چی پاڵی پێوە ناون کە ھاوەڵ بۆ اللە تەعالا دابنێن کە ھیچ بەڵگە و دەلیلێکیان پێ نییە؟ ئێمە لە کتێب و پەڕاوەکەی خۆمان ھیچ بەڵگە و دەلیلێکمان نەناردووەتە خوارەوە بۆیان تاوەکو بەدەستیانەوە بێت لەسەر ئەو شیرک و ھاوەڵ بڕیاردانەی لەسەرینی، وە ھیچ کتێب و پەڕاوێکیشیان پێ نییە لەسەر شیرک و ھاوەڵ بڕیاردانەکەیان بدوێ، وە دانبنێ بەڕاستی و دروستی ئەو کوفر و بێباوەڕییەی ئەوانی لەسەرە.
アラビア語 クルアーン注釈:
وَإِذَآ أَذَقۡنَا ٱلنَّاسَ رَحۡمَةٗ فَرِحُواْ بِهَاۖ وَإِن تُصِبۡهُمۡ سَيِّئَةُۢ بِمَا قَدَّمَتۡ أَيۡدِيهِمۡ إِذَا هُمۡ يَقۡنَطُونَ
کاتێک نیعمەت و بەخششێک لە نیعمەت و بەخششەکانی خۆمان بدەین بەخەڵکی، وەک نیعمەتی لەشساغی و تەندروستی و دەوڵەمەندی دڵخۆش دەبن پێی و لەخۆیان بایی دەبن و لووت بەرزی ڕوویان تێدەکات، خۆ ئەگەر دووچاری ناڕەحەتی و نەخۆشی و ھەژاری و نەداریان بکەین کە بە ھۆی گوناهـ وکردەوە خراپەکانی خۆیانەوە تووشیان بووە، کت و پر نائومێد دەبن لە ڕەحمەت و بەزەیی اللە تەعالا و بێ ھیوا دەبن ئەوەی تووشیان بووە لە بەڵا و موسیبەت ناڕەحەتی لەسەریان ھەڵگیررێت.
アラビア語 クルアーン注釈:
أَوَلَمۡ يَرَوۡاْ أَنَّ ٱللَّهَ يَبۡسُطُ ٱلرِّزۡقَ لِمَن يَشَآءُ وَيَقۡدِرُۚ إِنَّ فِي ذَٰلِكَ لَأٓيَٰتٖ لِّقَوۡمٖ يُؤۡمِنُونَ
ئایا ئەوانە نەیانزانیوە و نەیان بینیوە اللە تەعالا ڕزق و ڕۆزی بۆ ئەو کەسە لە بەندەکانی فراوان دەکات کە خۆی دەیەوێت تاقی بکاتەوە، ئایا سوپاس و شوکری دەکات یاخود بێباوەڕ دەبێت پێی و ناشکوری دەکات؟ ھەروەھا ڕزق و ڕۆزیش لەو کەسانە دەگرێتەوە و تەنگی دەکات لەسەریان کە خۆی بیەوێت بە مەبەستی تاقیکردنەوەیان، تاوەکو بزانێت ئایا ئارام دەگرێت لەسەری یان ناڕەزایی دەردەبڕێت و بێتاقەت دەبێت؟! بێگومان لە فراوانکردنی ڕزق و ڕۆزی بۆ ھەندێک، وە تەنگ و کەمکردنەوەشی بۆ ھەندێکی تر بەڵگە و نیشانە ھەن بۆ کەسانێک باوەڕیان ھەیە بە بەزەیی و ڕەحمەتی اللە تەعالا.
アラビア語 クルアーン注釈:
فَـَٔاتِ ذَا ٱلۡقُرۡبَىٰ حَقَّهُۥ وَٱلۡمِسۡكِينَ وَٱبۡنَ ٱلسَّبِيلِۚ ذَٰلِكَ خَيۡرٞ لِّلَّذِينَ يُرِيدُونَ وَجۡهَ ٱللَّهِۖ وَأُوْلَٰٓئِكَ هُمُ ٱلۡمُفۡلِحُونَ
- ئەی تاكى موسڵمان- مافی نزیکەکانت بدە ئەوانەی شایستەی چاکە لەگەڵ کردن و جێبەجێکردنی سیلەی ڕەحمن -پەیوەندی خزمایەتین- لە گەڵیان، وە ببەخشە بەو ھەژارەی کە ھێندەی نییە پێداویستیەکانی خۆی پڕ بکاتەوە، وە ببەخشە بەو ڕێبوار و کەسە غەریب و نەناسراوانەی کەخەرجی سەفەرەکەی لێبڕاوە و دەستی ناگاتەوە بە وڵاتی خۆی، ئەم بەخشین و خەرجکردنانە لەو ڕێگایانەی باسکران باشتر و خێرترە بۆ کەسانێک کە مەبەستیان ڕەزامەندی اللە تەعالایە، ئەوانەی ئەم یارمەتی و کۆمەکی و مافانە دەبەخشن ھەر ئەوانە سەرکەوتوون و پاداشتی اللە تەعالایان بردوەتەوە، وە بەھەشتی نەبڕاوەیان بەدەست ھێناوە، وە سەلامەت و بێترس بوون لەو سزا سەختانەی لێی دەترسان.
アラビア語 クルアーン注釈:
وَمَآ ءَاتَيۡتُم مِّن رِّبٗا لِّيَرۡبُوَاْ فِيٓ أَمۡوَٰلِ ٱلنَّاسِ فَلَا يَرۡبُواْ عِندَ ٱللَّهِۖ وَمَآ ءَاتَيۡتُم مِّن زَكَوٰةٖ تُرِيدُونَ وَجۡهَ ٱللَّهِ فَأُوْلَٰٓئِكَ هُمُ ٱلۡمُضۡعِفُونَ
ھەر ماڵ و داراییەک داوتانە بە یەکێک بە مەبەست و نیەتی ئەوەی بەزیادەوە بۆتان بگەڕێنێتەوە، ئەوە بزانن لای اللە تەعالا ھیچ زیاد ناکات، وە ھەر ماڵ و داراییەکیش داوتانە بەکەسێکی ھەژار و نەدار کە پێویستی پێیەتی مەبەستتان تەنھا لێی ڕەزامەندی اللە تەعالا بووە، وە ھیچ مەبەستێکی پلەوپایە و شوکر و سوپاسی خەڵکی نەبووە، ئا ئەوانە پاداشتیان بەچەند بەرامبەرە لای اللە (جل جلالە).
アラビア語 クルアーン注釈:
ٱللَّهُ ٱلَّذِي خَلَقَكُمۡ ثُمَّ رَزَقَكُمۡ ثُمَّ يُمِيتُكُمۡ ثُمَّ يُحۡيِيكُمۡۖ هَلۡ مِن شُرَكَآئِكُم مَّن يَفۡعَلُ مِن ذَٰلِكُم مِّن شَيۡءٖۚ سُبۡحَٰنَهُۥ وَتَعَٰلَىٰ عَمَّا يُشۡرِكُونَ
ھەر اللە تەعالايه ئێوەی بەدیھێناوە، پاشان ڕزق و ڕۆزی داون، دواتر دەتانمرێنێت لە پاشان زیندووتان دەکاتەوە بۆ لێپرسینەوە، ئایا ئەو بتانەی لەبری اللە تەعالا دەیانپەرستن دەتوانن کارێکی لەم شێوەیە ئەنجام بدەن؟! پاکوبێگەردی بۆ ئەو زاتە پیرۆزە لەوەی بتپەرست و موشریکەکان لەبارەیەوە دەیڵێن.
アラビア語 クルアーン注釈:
ظَهَرَ ٱلۡفَسَادُ فِي ٱلۡبَرِّ وَٱلۡبَحۡرِ بِمَا كَسَبَتۡ أَيۡدِي ٱلنَّاسِ لِيُذِيقَهُم بَعۡضَ ٱلَّذِي عَمِلُواْ لَعَلَّهُمۡ يَرۡجِعُونَ
خراپەکاری لە وشکانی و دەریا لە بژێوی و گوزەرانی خەڵکی بە کورت ھێنانی تەشەنەى کردووە، وە کەم بارانی و نەخۆشی و پەتای خراپ دەرکەوتووە بەھۆی ئەو گوناھ و تاوانانەی ئەنجامیان داوە، ئەو خراپەکاریانە دەرکەوتووە بۆ ئەوەی اللە تەعالا تۆڵە و سزای کار و کردەوەی خراپیان ھەر لە دونیا پێ بچێژێت، بەڵکو بگەڕێنەوە و تەوبە بکەن.
アラビア語 クルアーン注釈:
本諸節の功徳:
• فرح البطر عند النعمة، والقنوط من الرحمة عند النقمة؛ صفتان من صفات الكفار.
شادی و دڵخۆشی کەسانی یاخی و خۆبەزلزان کاتی ناز و نیعمەتی اللە تەعالا بەسەریانەوەیە، وە بێ ھیوای و نائومێدیش کاتێک دووچاری ناڕەحەتی و ناخۆش دەبن، ئەمە دوو سیفەتی بێباوەڕانە.

• إعطاء الحقوق لأهلها سبب للفلاح.
پێدانی مافەکان و گەڕانەوەیان بۆ خاوەنەکانیان ھۆکاری سەرفرازی و ڕزگارییە.

• مَحْقُ الربا، ومضاعفة أجر الإنفاق في سبيل الله.
لەناوچوونی سوود و ڕیبا، وە چەند قات بوونەوەی پاداشتی بەخشینێک لە پێناوی اللە تەعالادا بێت.

• أثر الذنوب في انتشار الأوبئة وخراب البيئة مشاهد.
شوێنەواری گوناھ و تاوان لە بڵاوبوونەوەی پەتا و نەخۆشی و کاول و وێران بوونی ژینگە بە ڕوونی دەبینرێت.

قُلۡ سِيرُواْ فِي ٱلۡأَرۡضِ فَٱنظُرُواْ كَيۡفَ كَانَ عَٰقِبَةُ ٱلَّذِينَ مِن قَبۡلُۚ كَانَ أَكۡثَرُهُم مُّشۡرِكِينَ
- ئەی پێغەمبەر- بەو بتپەرست و موشریکانە بڵێ: بڕۆن بگەڕین بەسەر زەویدا، وە بیر بکەنەوە و تێڕامێنن لە سەرەنجامی ئەو گەل و ئوممەتانەی پێش ئێوە باوەڕیان نەکرد بە پێغەمبەرەکانیان و بە درۆیان زانین چۆن بوو؟ بەدڵنیاییەوە سەرنجامێکی خراپیان بوو، زۆربەیان بتپەرست بوون و ھاوەڵیان بڕیار دەدا بۆ اللە تەعالا، لەگەڵ ئەودا شتی تریان دەپەرست، ئەوە بوو بەھۆی ئەو ھاوەڵ بڕیاردانەیانەوە لەناوچوون.
アラビア語 クルアーン注釈:
فَأَقِمۡ وَجۡهَكَ لِلدِّينِ ٱلۡقَيِّمِ مِن قَبۡلِ أَن يَأۡتِيَ يَوۡمٞ لَّا مَرَدَّ لَهُۥ مِنَ ٱللَّهِۖ يَوۡمَئِذٖ يَصَّدَّعُونَ
- ئەی پێغەمبەر- ڕوو بکەرە ئاینی پیرۆزی ئیسلام ، ئەو ئاینە ڕاستەی کەھیچ خوار و خێچییەکی تێدا نییە، پێش ئەوەی ڕۆژی قیامەت بێت، چونکە ئەگەر ئەو رۆژە ھات لەلایەن اللە تەعالاوە گەڕانەوەی بۆ نییە، ئەو ڕۆژەی خەڵکی جیا دەبنەوە لە یەکتر، دەستەیەکیان لەناز و نیعمەتی بەھەشتدا، دەستەیەکی تریشیان لەناو ئاگری دۆزەخدا سزا دەدرێن.
アラビア語 クルアーン注釈:
مَن كَفَرَ فَعَلَيۡهِ كُفۡرُهُۥۖ وَمَنۡ عَمِلَ صَٰلِحٗا فَلِأَنفُسِهِمۡ يَمۡهَدُونَ
ھەر کەسێک بێباوەڕ بێت بە اللە تەعالا، ئەوە زەرەر و زیانی بێباوەڕییەکی - کە ھەمیشە مانەوەیە لە ئاگری دۆزەخدا - بۆ خۆی دەگەڕێتەوە، وە ھەرکەسیش کار و کردەوە چاکەکانی ئەنجام دابێت بە مەبەستی بەدەستھێنانی ڕەزامەندی اللە تەعالا ئەوە جێگا و شوێن لە بەھەشتدا بۆ خۆیان ئامادە دەکەن تاوەکو بە ھەمیشەیی لەناز و نیعمەتەکانی بەھەشت لەزەت و تام و چێژ وەربگرن.
アラビア語 クルアーン注釈:
لِيَجۡزِيَ ٱلَّذِينَ ءَامَنُواْ وَعَمِلُواْ ٱلصَّٰلِحَٰتِ مِن فَضۡلِهِۦٓۚ إِنَّهُۥ لَا يُحِبُّ ٱلۡكَٰفِرِينَ
بۆ ئەوەی بە فەزڵ و میھرەبانی خۆی پاداشتی کەسانێک بداتەوە باوەڕیان ھێناوە بە اللە تەعالا، وە کاروکردەوە چاکەکانیان لەبەر ڕەزامەندی پەروەردگاریان ئەنجام داوە، بێگومان ئەو زاتە پیرۆزە کەسانێکی خۆش ناوێت باوەڕیان بە اللە تەعالا و پێغەمبەرەکانی نەبێت، بەڵکو زۆریش ڕقی لێیانە و لە ڕۆژی قیامەتیشدا سزایان دەدات.
アラビア語 クルアーン注釈:
وَمِنۡ ءَايَٰتِهِۦٓ أَن يُرۡسِلَ ٱلرِّيَاحَ مُبَشِّرَٰتٖ وَلِيُذِيقَكُم مِّن رَّحۡمَتِهِۦ وَلِتَجۡرِيَ ٱلۡفُلۡكُ بِأَمۡرِهِۦ وَلِتَبۡتَغُواْ مِن فَضۡلِهِۦ وَلَعَلَّكُمۡ تَشۡكُرُونَ
یەکێک لە ئایەت و نیشانە گەورەکانی اللە تەعالا بەڵگە بێت لەسەر دەسەڵات و تاک و تەنھایی ئەو زاتە پیرۆزە ئەوەیە: چەند بایەک دەنێرێت موژدە دەدەن بە بەندەکانی کە بارینی باران نزیکە، بۆ ئەوەی ھەندێک لە ڕەحمەت و میھرەبانی خۆیتان پێ بچێژێت بەو ڕەحمەت و بەرەکەتەی لەدوای باران بارین پەیدا دەبێت، وە بۆ ئەوەش کە کەشتییەکان بە ویستی اللە تەعالا بەو (بایە) بڕۆن و بگەڕێن، وە بۆ ئەوەی بەشوێن فەزڵ و ڕزق و ڕۆزی پەروەردگار لە دەریادا بگەڕێن، تاوەکو شوکر و سوپاسی ناز و نیعمەت و بەخششەکانی بکەن ئەویش بۆتان زیاد بکات.
アラビア語 クルアーン注釈:
وَلَقَدۡ أَرۡسَلۡنَا مِن قَبۡلِكَ رُسُلًا إِلَىٰ قَوۡمِهِمۡ فَجَآءُوهُم بِٱلۡبَيِّنَٰتِ فَٱنتَقَمۡنَا مِنَ ٱلَّذِينَ أَجۡرَمُواْۖ وَكَانَ حَقًّا عَلَيۡنَا نَصۡرُ ٱلۡمُؤۡمِنِينَ
- ئەی پێغەمبەر- بێگومان پێش تۆ پێغەمبەرانمان ڕەوانە کرد بۆ لای گەل و ئوممەتەکانیان، ئەمجا نیشانە و بەڵگە ڕوونەکانیان بۆ ھێنان کە بەڵگە بوون لەسەر ڕاستی پەیام و ڕاستگۆیی خۆیان، کەچی باوەڕیان پێ نەکردن و ئەوەی ئەو پێغەمبەرانە ھێنابوویان بۆیان بە درۆیان زانی، ئیمەیش تۆڵەمان لەوانەیان کردەوە خراپە و گوناهـ و تاوانیان ئەنجامدا، وە بە سزای خۆمان لەناومان بردن، وە پێغەمبەران و باوەڕدارانمان ڕزگار کرد لەتیاچوون، جا ڕزگار کردن و سەرخستنی باوەڕداران ھەق و مافێکە لەسەر خۆمان پێویست کردووە.
アラビア語 クルアーン注釈:
ٱللَّهُ ٱلَّذِي يُرۡسِلُ ٱلرِّيَٰحَ فَتُثِيرُ سَحَابٗا فَيَبۡسُطُهُۥ فِي ٱلسَّمَآءِ كَيۡفَ يَشَآءُ وَيَجۡعَلُهُۥ كِسَفٗا فَتَرَى ٱلۡوَدۡقَ يَخۡرُجُ مِنۡ خِلَٰلِهِۦۖ فَإِذَآ أَصَابَ بِهِۦ مَن يَشَآءُ مِنۡ عِبَادِهِۦٓ إِذَا هُمۡ يَسۡتَبۡشِرُونَ
اللە تەعالا ئەو زاتە پیرۆزەیە ئەو بایانە دەنێرێت و ڕەوانەیان دەکات، تاوەکو ھەورەکان بجوڵێنن و بیانگەڕێنن، پاشان ئەو ھەورانە اللە تەعالا چۆنی بوێت کەم و زۆر بڵاویان دەکاتەوە بە ئاسماندا و پارچە پارچەیان دەکات، - ئەی ئەو کەسەی تەماشای ئەم دیمەنانە دەکەیت- دەبینیت لە نێوان ھەورەکانەوە دڵۆپ دڵۆپ باران دێتە خوارەوە، ئەمجا کاتێک اللە تەعالا ئەو بارانە ببارێنێت بەسەر ھەر کەسێک لە بەندەکانی کە خۆی بیەوێت، کتوپر دڵخۆش و شادمان دەبن بە ڕەحمەت و بەزەیی پەروەردگاریان کە باراندویەتی بۆیان و بەھۆیەوە زەوی ئەو ڕووەک و گژ و گیایەیان بۆ سەوز دەکات کە پێویستیانە بۆ خۆیان و مەڕ و ماڵات و ئاژەڵەکانیان.
アラビア語 クルアーン注釈:
وَإِن كَانُواْ مِن قَبۡلِ أَن يُنَزَّلَ عَلَيۡهِم مِّن قَبۡلِهِۦ لَمُبۡلِسِينَ
بێگومان پێش ئەوەی اللە تەعالا ئەو بارانەیان بۆ ببارێنێت نا ئومێد و بێ ھیوا بووبون لە بارینی باران بۆیان.
アラビア語 クルアーン注釈:
فَٱنظُرۡ إِلَىٰٓ ءَاثَٰرِ رَحۡمَتِ ٱللَّهِ كَيۡفَ يُحۡيِ ٱلۡأَرۡضَ بَعۡدَ مَوۡتِهَآۚ إِنَّ ذَٰلِكَ لَمُحۡيِ ٱلۡمَوۡتَىٰۖ وَهُوَ عَلَىٰ كُلِّ شَيۡءٖ قَدِيرٞ
ئەمجا -ئەی پێغەمبەر- تەماشای شوێنەواری ئەو بارانەی اللە تەعالا بکە بە ڕەحمەت و بەزەیی خۆی باراندنی بۆ بەندەکانی، چۆن اللە تەعالا زەوی مردووی وشک بووی پێ زیندوو دەکاتەوە بەڕواندن و سەوز بوونی ھەموو جۆرێک لە ڕووەک و گژ و گیا، بێگومان ئەو زاتەی ئەو زەوییە وشکە مردووەی زیندوو کردەوە ھەر ئەویش مردووەکان لە گۆڕەکانیان جارێکی تر زیندوو دەکاتەوە، وە ھەر ئەویش بەدەسەڵاتە بەسەر ھەموو شتێکدا، وە ھیچ شتێکیش دەسەوسانی ناکات.
アラビア語 クルアーン注釈:
本諸節の功徳:
• إرسال الرياح، وإنزال المطر، وجريان السفن في البحر: نِعَم تستدعي أن نشكر الله عليها.
ناردنی باکان و باراندنی باران و کەشتی جوڵان لە نێو دەریا : بەشێکن لەناز و نیعمەتکانی اللە تەعالا، دەبێت شوکر و سوپاسی اللە تەعالای لەسەر بکرێت.

• إهلاك المجرمين ونصر المؤمنين سُنَّة إلهية.
لەناوچوونی ستەمکاران و ڕزگاربوونی باوەڕداران سوننەتێکی ئیلاهییه.

• إنبات الأرض بعد جفافها دليل على البعث.
ڕوواندن و سەوز کردنەوەی ڕووەک دوای وشک بوونیان بەڵگەیە لەسەر زیندووکردنەوەی مردووەکان.

وَلَئِنۡ أَرۡسَلۡنَا رِيحٗا فَرَأَوۡهُ مُصۡفَرّٗا لَّظَلُّواْ مِنۢ بَعۡدِهِۦ يَكۡفُرُونَ
ئەگەر بایەکی بەھێز ھەڵکەینە سەر کشتوکاڵ و دار و درەخت و ڕووەکیان ھەمووی وشک و خراپ دەکات و لێیان تێک دەدات، وە کشتوکاڵەکەیان بە زەردی و تێکچوویی دەبینن کە پێشتر ڕەنگی سەوز و جوان و دڵگیر بوو، پاش ئەمەی کەبینیان بێباوەڕ دەبن بە ناز و نیعمەتە زۆر و زەبەندەکانی اللە تەعالا کە پێشتر بەسەریدا ڕشتبوون.
アラビア語 クルアーン注釈:
فَإِنَّكَ لَا تُسۡمِعُ ٱلۡمَوۡتَىٰ وَلَا تُسۡمِعُ ٱلصُّمَّ ٱلدُّعَآءَ إِذَا وَلَّوۡاْ مُدۡبِرِينَ
ھەروەکو چۆن ناتوانیت ھیچ شتێک بە مردوو ببیستی، وە ھیچ شتێکیش بە کەسێکی کەڕ ببیستی، بێگومان لێت دوور کەوتنەوە چونکە دڵنیا بوون لەوەی ھیچت لێ نابیستن، ھەر بەو شێوەیەش ناتوانیت ھیدایەت و ڕێنمونی کەسانێک بکەیت وەک ئەوان لەپشت ھەڵکردن و سوود لێ نەبینی بانگەوازەکەت.
アラビア語 クルアーン注釈:
وَمَآ أَنتَ بِهَٰدِ ٱلۡعُمۡيِ عَن ضَلَٰلَتِهِمۡۖ إِن تُسۡمِعُ إِلَّا مَن يُؤۡمِنُ بِـَٔايَٰتِنَا فَهُم مُّسۡلِمُونَ
تۆ ناتوانیت ڕێنمونی کەسێک بکەیت اللە تەعالا کوێری کردبێت لە ڕاستە ڕێی ھیدایەت و ڕێنموونی، ناتوانیت شتێکیان پێ ببیستی کە سوودی ھەبێت بۆیان، جگە لە کەسێک نەبێت باوەڕی ھێناوە بە نیشانە و ئایەتەکانی ئێمە، لەبەر ئەوەی ئەو کەسە سوود وەردەگرێت لەوەی تۆ دەیڵێیت و پێی رادەگەیەنیت، ئەو جۆرە کەسانە ملکەچی فەرمانبەرداری فەرمانەکانی ئێمەن.
アラビア語 クルアーン注釈:
۞ ٱللَّهُ ٱلَّذِي خَلَقَكُم مِّن ضَعۡفٖ ثُمَّ جَعَلَ مِنۢ بَعۡدِ ضَعۡفٖ قُوَّةٗ ثُمَّ جَعَلَ مِنۢ بَعۡدِ قُوَّةٖ ضَعۡفٗا وَشَيۡبَةٗۚ يَخۡلُقُ مَا يَشَآءُۚ وَهُوَ ٱلۡعَلِيمُ ٱلۡقَدِيرُ
- ئەی خەڵکینە- اللە تەعالا ئەو زاتەیە کە ئێوەی لە دڵۆپێک ئاوی لاواز و قێزەون بەدیھێناوە، پاشان دوای لاوازی قۆناغی مناڵیتان بە قۆناغی پیاوەتی بەھێزی کردوون، ئەمجا دوای بەھێزی قۆناغی پیاوەتی بە پیر بوونتان لاواز و کەنەفتان دەکات، اللە تەعالا ھەرچییەکی لە لاوازی و بەھێزی بوێت بەدیدەھێنێت و دروستی دەکات، ھەر ئەویش زانا و ئاگادارە بەھەموو شتێک، وە ھیچ شتێکیشی لانھێنی و شاراوە نییە، وە زۆریش بە دەسەڵاتە و ھیچ شتێک دەسەوسانی ناکات.
アラビア語 クルアーン注釈:
وَيَوۡمَ تَقُومُ ٱلسَّاعَةُ يُقۡسِمُ ٱلۡمُجۡرِمُونَ مَا لَبِثُواْ غَيۡرَ سَاعَةٖۚ كَذَٰلِكَ كَانُواْ يُؤۡفَكُونَ
کاتێک ڕۆژی قیامەت ھەڵدەستێ، تاوانباران سوێند دەخۆن تەنھا ساتێکی کەم لە گۆڕەکانیان ماونەتەوە، ھەروەکو چۆن بەلاڕێدا بران لە زانینی ماوەی مانەوەیان لە گۆڕەکانیان، ھەر بەو شێوەیە لە دونیاشدا لە ھەق و ڕاستی لایاندا.
アラビア語 クルアーン注釈:
وَقَالَ ٱلَّذِينَ أُوتُواْ ٱلۡعِلۡمَ وَٱلۡإِيمَٰنَ لَقَدۡ لَبِثۡتُمۡ فِي كِتَٰبِ ٱللَّهِ إِلَىٰ يَوۡمِ ٱلۡبَعۡثِۖ فَهَٰذَا يَوۡمُ ٱلۡبَعۡثِ وَلَٰكِنَّكُمۡ كُنتُمۡ لَا تَعۡلَمُونَ
ئەوانەیشی کە اللە تەعالا زانیاری پێداون لە فریشتە و پێغەمبەران وتیان: بەدڵنیاییەوە ئێوە ئەوەندە ماونەتەوە کە اللە نوسیویەتی و پێشتر زانیویەتی، لەو ڕۆژەی کە بەدیھێناون تا ئەو ڕۆژەی زیندووتان دەکاتەوە کە ئێوە نکۆڵی لێدەکەن، بەڵام ئێوە نەتان دەزانی کە بێگومان زیندووبوونەوە ھەر پێش دێت و ڕوو دەدات، بۆیە باوەڕتان پێی نەبوو.
アラビア語 クルアーン注釈:
فَيَوۡمَئِذٖ لَّا يَنفَعُ ٱلَّذِينَ ظَلَمُواْ مَعۡذِرَتُهُمۡ وَلَا هُمۡ يُسۡتَعۡتَبُونَ
ئەو ڕۆژی اللە تەعالا ھەرچی مەخلوقات و بەدیھێنراوەکانە زیندوودەکاتەوە بۆ لێپرسینەوە و پاداشت دانەوە و تۆڵە لێ سەندنەوە، ڕۆژێکە ستەمکاران ھیچ بڕوبیانوویەک سوودیان پێ ناگەیەنێت، وە داوایان لێ ناکرێت اللە لە خۆیان ڕازی بکەن بە تەوبە و گەڕانەوە بۆ لای، چونکە تازە کاتی تەوبەکردن و گەڕانەوە بەسەرچووه.
アラビア語 クルアーン注釈:
وَلَقَدۡ ضَرَبۡنَا لِلنَّاسِ فِي هَٰذَا ٱلۡقُرۡءَانِ مِن كُلِّ مَثَلٖۚ وَلَئِن جِئۡتَهُم بِـَٔايَةٖ لَّيَقُولَنَّ ٱلَّذِينَ كَفَرُوٓاْ إِنۡ أَنتُمۡ إِلَّا مُبۡطِلُونَ
بێگومان لەم قورئانەدا لە ھەموو جۆرێک نموونەمان ھێناوەتە بۆ خەڵکی تاوەکو یارمەتیدەریان بێت بۆ ڕوونکردنەوەی ھەق و ڕاستی و جیاکردنەوەی لە باتڵ و ناھەقی، - ئەی پێغەمبەر- ئەگەر نیشانە و بەڵگەیەکیان بۆ بھێنیت لەسەر ڕاستی پەیامەکەت و ڕاستگۆیی خۆت، ئەوا ئەوانەی بێباوەڕن بە اللە تەعالا دەڵێن: ئەوەی ئێوە بۆمان دەھێنن ھەر ھەمووی پوچ و بەتاڵە.
アラビア語 クルアーン注釈:
كَذَٰلِكَ يَطۡبَعُ ٱللَّهُ عَلَىٰ قُلُوبِ ٱلَّذِينَ لَا يَعۡلَمُونَ
بە وێنەی ئەو مۆرەی نراوە بەسەر دڵی ئەوانەی باوەڕیان نەکرد بەو نیشانە و ئایەتانەی تۆ بۆت ھێناون، اللە تەعالا مۆر دەنێت بەسەر دڵی ئەوانەی نەزان و بێ ئاگان لەو ھەق و ڕاستییەی ھێناوتە بۆیان.
アラビア語 クルアーン注釈:
فَٱصۡبِرۡ إِنَّ وَعۡدَ ٱللَّهِ حَقّٞۖ وَلَا يَسۡتَخِفَّنَّكَ ٱلَّذِينَ لَا يُوقِنُونَ
- ئەی پێغەمبەر ئارام بگرە لەسەر باوەڕ نەھێنانی گەل و ھۆزەکەت و ئەو ئەزیەت و ئازارانەی لەلایەن گەلەکەتەوە دووچارت دەبێت، بێگومان بەڵێنی اللە تەعالا بە سەرخستن و جێگیر کردنت ھەق و ڕاستە و ھیچ گومانی تێدا نییە، وە ئەوانەی باوەڕیان بە زیندووبونەوە نییە ناتوانن وات لێ بکەن تووشی ھەڵەشەی و بێ ئارامیت بکەن.
アラビア語 クルアーン注釈:
本諸節の功徳:
• يأس الكافرين من رحمة الله عند نزول البلاء.
لەکاتی دابەزینی بەڵا و موسیبەت و ناخۆشی بێباوەڕان نائومێد و بێ ھیوا دەبن لە ڕەحمەت و بەزەیی اللە تەعالا.

• هداية التوفيق بيد الله، وليست بيد الرسول صلى الله عليه وسلم.
ھیدایەتی تەوفیق بەدەستی اللە تەعالایە، نەک بەدەستی پێغەمبەر (صلی اللە علیە وسلم).

• مراحل العمر عبرة لمن يعتبر.
قۆناغەکانی تەمەن ھەمووی پەند و ئامۆژگارییە بۆ کەسانێک پەند و ئامۆژگاری لێ وەربگرن.

• الختم على القلوب سببه الذنوب.
مۆر نان بەسەر دڵەکاندا ھۆکارەکەی ھەمووی گوناهـ و تاوانە.

 
対訳 章: 東ローマ人章
章名の目次 ページ番号
 
クルアーンの対訳 - الترجمة الكردية للمختصر في تفسير القرآن الكريم - 対訳の目次

الترجمة الكردية للمختصر في تفسير القرآن الكريم، صادر عن مركز تفسير للدراسات القرآنية.

閉じる