Check out the new design

クルアーンの対訳 - クルアーン簡潔注釈(クルド語対訳) * - 対訳の目次


対訳 章: サード章   節:
وَوَهَبۡنَا لَهُۥٓ أَهۡلَهُۥ وَمِثۡلَهُم مَّعَهُمۡ رَحۡمَةٗ مِّنَّا وَذِكۡرَىٰ لِأُوْلِي ٱلۡأَلۡبَٰبِ
نزاکەمان گیرا کرد، ھەرچی نەخۆشی و ناڕەحەتی ھەبوو لەسەرمان ھەڵگرت، ماڵ و منداڵەکەمان بۆ گەڕاندەوە، بەڕەحمەت و میھرەبانی خۆمان و پاداشتی ئارمگرییەکەی، ھاوشێوەی ئەوان و زیاتر لەکوڕ و نەوەکانیشمان پێدایەوە، دەی با ئەوانە خاوەن بیر و ھۆشن تێڕامێنن و بیر بکەنەوە کە سەرەنجامی ئارامگرتن لە پێناو اللە تەعالا دەروو لێکردنەوە و پاداشتی گەورەیە.
アラビア語 クルアーン注釈:
وَخُذۡ بِيَدِكَ ضِغۡثٗا فَٱضۡرِب بِّهِۦ وَلَا تَحۡنَثۡۗ إِنَّا وَجَدۡنَٰهُ صَابِرٗاۚ نِّعۡمَ ٱلۡعَبۡدُ إِنَّهُۥٓ أَوَّابٞ
کاتێک ئەیوب توڕە بوو لە ژنەکەی، سوێندی خوارد ئەبێت سەد داری لێ بدات، پاش ئەوەی چاک بوویەوە لە نەخۆشییەکەی پێمان وت: ئەی ئەیوب چەپکێک شووڵەدار بەدەستەوە بگرە و بیدە لە خێزانەکەت تاوەکو سوێندەکەت جێ بەجێ ببێت و نەکەوێت و ئەویش ئازاری پێ نەگات، ئەیوبیش چەپکە شووڵەکانی گرت بەدەستەیەوە و لە ژنەکەیدا، بێگومان ئێمە بینیمان ئەیوب کەسێکی ئارامگربوو لەسەر ئەوەی پێمان تاقیکردەوە، بەڕاستی ئەو باشترین بەندەی اللە تەعالا بوو، بەڕاستی زۆر بۆ لای اللە تەعالا دەگەڕایەوە و تەوبەی دەکرد و داوای لێخۆشبوونی لێدەکرد.
アラビア語 クルアーン注釈:
وَٱذۡكُرۡ عِبَٰدَنَآ إِبۡرَٰهِيمَ وَإِسۡحَٰقَ وَيَعۡقُوبَ أُوْلِي ٱلۡأَيۡدِي وَٱلۡأَبۡصَٰرِ
- ئەی پێغەمبەر - باسی ئەو بەندە پاک و ھەڵبژێراوانەی ئێمە بکە، وە باسی ئەو پێغەمبەرانەیش بکە ڕەوانەمان کردوون، باسی ئیبراھیم و ئیسحاق و یەعقوب بکە، ئەوان بەھێز بوون لە گوێڕایەڵی کردن و بەدەستھێنانی ڕەزامەندی اللە تەعالا، وە ئەوان خاوەنی بەسیرەت و بینایی بوون لە بینینی ھەق و ڕاستییەکاندا.
アラビア語 クルアーン注釈:
إِنَّآ أَخۡلَصۡنَٰهُم بِخَالِصَةٖ ذِكۡرَى ٱلدَّارِ
بێگومان ئێمە منەتمان کرد بەسەریاندا بە تایبەتمەندییەک، ئەویش ئاوەدانکردنەوەی دڵەکانیان بوو بە یاد و زیکری دواڕۆژ و خۆ ئامادەکردن بۆی بەکاروکردەوە چاکەکان و بانگەواز کردنی خەڵکی بۆی تاوەکو کاری بۆ بکەن.
アラビア語 クルアーン注釈:
وَإِنَّهُمۡ عِندَنَا لَمِنَ ٱلۡمُصۡطَفَيۡنَ ٱلۡأَخۡيَارِ
وە بێگومان ئەوان لای ئێمە لەبەندە ھەڵبژێرراوە چاکەکان بوون، ھەڵمان بژاردن بۆ تاعەت و گوێڕایەڵی و پەرستی خۆمان، وە بۆ ھەڵگرتنی پەیامەکەمان و گەیاندنی بەخەڵکی.
アラビア語 クルアーン注釈:
وَٱذۡكُرۡ إِسۡمَٰعِيلَ وَٱلۡيَسَعَ وَذَا ٱلۡكِفۡلِۖ وَكُلّٞ مِّنَ ٱلۡأَخۡيَارِ
- ئەی پێغەمبەر - باسی ئیسماعیلی کوڕی ئیبراھیم و ئەلیسەع و ذوالکفل بکە، بەباشی باسیان بکە لەناو خەڵکدا، چونکە ئەوان شایانی ئەوەن، ئەمانە ھەموویان لە پیاوچاکە ھەڵبژێراوەکان بوون لای اللە تەعالا.
アラビア語 クルアーン注釈:
هَٰذَا ذِكۡرٞۚ وَإِنَّ لِلۡمُتَّقِينَ لَحُسۡنَ مَـَٔابٖ
باسی ئەم پێغەمبەرانە باسی ناوبانگی چاکیانە لە قورئاندا، وە بێگومان خواناسان و پارێزکاران بە بەجێھێنانی فەرمانەکان و دوور کەوتنەوە لە قەدەغەکراوەکان، کاتێک ئەگەڕینەوە بۆ لای اللە تەعالا باشترین گەڕانەوەیان بۆ ھەیە لە ڕۆژی دواییدا.
アラビア語 クルアーン注釈:
جَنَّٰتِ عَدۡنٖ مُّفَتَّحَةٗ لَّهُمُ ٱلۡأَبۡوَٰبُ
ئەو گەڕانەوە باشەیش بریتییە لە بەھەشتی نەبڕاوەی ھەتا ھەتایی لە ڕۆژی قیامەتدا، وەک بەخێرھاتنیش دەرگاکانیان بۆ دەخرێتە سەر پشت.
アラビア語 クルアーン注釈:
مُتَّكِـِٔينَ فِيهَا يَدۡعُونَ فِيهَا بِفَٰكِهَةٖ كَثِيرَةٖ وَشَرَابٖ
لەسەر تەختی ڕازاوە پاڵیان داوەتەوە، داوا لەخزمەتکارەکانیان دەکەن ھەرچیان حەز لێیە لە میوەی زۆری جۆرا و جۆر و شەرابی نایابیان بۆ بھێنن.
アラビア語 クルアーン注釈:
۞ وَعِندَهُمۡ قَٰصِرَٰتُ ٱلطَّرۡفِ أَتۡرَابٌ
وە حۆری چاوگەشی ھاوتەمەنی خۆیان لایە، چاویان بڕیوەتە ھاوسەرەکانی خۆیان و تەماشای ھیچ کەسێکی تر ناکەن.
アラビア語 クルアーン注釈:
هَٰذَا مَا تُوعَدُونَ لِيَوۡمِ ٱلۡحِسَابِ
- ئەی خواناسان - ئەمە ئەو ناز و نیعمەت و بەخششە پاکوخاوێنانە بوو کە بەڵێنتان پێدرابوو لە پاداشتی ئەو کار و کردەوە چاکانەی ئەنجامتاندا لە دونیا.
アラビア語 クルアーン注釈:
إِنَّ هَٰذَا لَرِزۡقُنَا مَا لَهُۥ مِن نَّفَادٍ
بێگومان ئەوەی باسمان کرد لە پاداشتی کار و کردەوەی چاکتان، ڕزق و ڕۆزی ئێمەیە لە ڕۆژی قیامەتدا دەیدەین بە خواناسان و پارێزکاران، ڕزق و ڕۆزییەکی بەردەوامە و بڕانەوە و کۆتایی ھاتنی بۆ نییە.
アラビア語 クルアーン注釈:
هَٰذَاۚ وَإِنَّ لِلطَّٰغِينَ لَشَرَّ مَـَٔابٖ
وە ئەوەیش باسمان کرد پاداشتی خواناسان و پارێزکاران بوو، لە ھەمان کات تۆڵەی یاخی بووانیش لە پەروەردگار و سنوور بەزێنەکان بە کوفر و بێباوەری و گوناھ و تاوان جیاوازە لەپاداشتی پارێزکاران، ئەوان بەخراپترین گەڕانەوەیان ھەیە لە ڕۆژی قیامەتدا.
アラビア語 クルアーン注釈:
جَهَنَّمَ يَصۡلَوۡنَهَا فَبِئۡسَ ٱلۡمِهَادُ
ئەو تۆڵە و سزایەش بۆیان ئامادەکراوە، بریتییە لە ئاگری دۆزەخ کە لە ھەموو لایەکەوە دەوری داون، ھاوار و داد و بێدادیانە بەدەست گەرمی و بڵێسەیەوە، لە نێو دۆزەخدا جێگایان بۆ ڕاخراوە لە ئاگر، خراپترین ڕاخەر ڕاخەری ئەوانە.
アラビア語 クルアーン注釈:
هَٰذَا فَلۡيَذُوقُوهُ حَمِيمٞ وَغَسَّاقٞ
ئەم سزایە ئاوی کوڵ بە کوڵ و کێم و زوخاوی لاشەی دۆزەخیانە، پێیان دەوترێت بیخۆنەوە نۆشی گیانتان بێت، ئەمە خواردنەوەی ئەوانە کە ھیچ تینویەتی ناشکێنێت.
アラビア語 クルアーン注釈:
وَءَاخَرُ مِن شَكۡلِهِۦٓ أَزۡوَٰجٌ
ھاوشێوەی ئەم سزایانە چەندین سزای تریان بۆ ھەیە کە لە ڕۆژی دواییدا پێی سزا دەدرێن.
アラビア語 クルアーン注釈:
هَٰذَا فَوۡجٞ مُّقۡتَحِمٞ مَّعَكُمۡ لَا مَرۡحَبَۢا بِهِمۡۚ إِنَّهُمۡ صَالُواْ ٱلنَّارِ
کاتێک دۆزەخییەکان دەچنە ناو ئاگرەوە، کێشە و ناکۆکی دەکەوێتە نێوانیان لە جنێو و قسە پێ وتن، ھەندێکیان خۆیان بەری دەکەن لەھەندێکی تریان، ھەندێکیان دەڵێن: ئەمانە دەستەیەکن لە دۆزەخییەکان لەگەڵ ئێوەدا ھاتوونەتە ناو ئاگرەوە، ئەوانیش وەڵامیان دەدەنەوە و دەڵێن: یاخوا بەخێر نەیەن، وەک ئێمە دەناڵێنین بەدەست ئازار و ناڕەحەتیەوە ئێوەیش بناڵێنن بە دەم ئازار و ناڕەحەتیەوە.
アラビア語 クルアーン注釈:
قَالُواْ بَلۡ أَنتُمۡ لَا مَرۡحَبَۢا بِكُمۡۖ أَنتُمۡ قَدَّمۡتُمُوهُ لَنَاۖ فَبِئۡسَ ٱلۡقَرَارُ
دەسەتەیەک لەوانەی لە دونیادا شوێن گەورە و سەردارەکانیان کەوتبوون بەوان دەڵێن: یاخوا ئێوە بەخێر نەیەن، ئێوە بوونە ھۆکاری ئەوەی ئێمە بەم سزا بە ئازارە بگەین، ئێوە بوون ئێمەتان گومڕا و سەرلێشێواو کرد، خراپترین جێگا ئەم جێگایە، جێگای ھەموویان ناو ئاگری دۆزەخە.
アラビア語 クルアーン注釈:
قَالُواْ رَبَّنَا مَن قَدَّمَ لَنَا هَٰذَا فَزِدۡهُ عَذَابٗا ضِعۡفٗا فِي ٱلنَّارِ
شوێنکەوتەکان جارێکی تر دەڵێن: ئەی پەروەردگارمان ھەر کەسێک لە ھیدایەت و ڕێنوێنی گومڕای کردین دوای ئەوەی بۆمان ھات و ڕوونیان کردەوە بۆمان، سزاکەی بۆ چەند قات بکەرەوە لەناو ئاگردا.
アラビア語 クルアーン注釈:
本諸節の功徳:
• من صبر على الضر فالله تعالى يثيبه ثوابًا عاجلًا وآجلًا، ويستجيب دعاءه إذا دعاه.
ھەر کەسێک ئارام بگرێت لەسەر ناڕەحەتی و ناخۆشی، اللە تەعالا بەپەلە یان دواتر پاداشتی باشی دەداتەوە، وە دێت بەدەم ھاوار و نزاکەیەوە ئەگەر داوای لێ بکات و لێی بپارێتەوە.

• في الآيات دليل على أن للزوج أن يضرب امرأته تأديبًا ضربًا غير مبرح؛ فأيوب عليه السلام حلف على ضرب امرأته ففعل.
ئەم ئایەتانە بەڵگەن لەسەر ئەوەی وەک پەروەردە و فێرکردنی ئەدەب و ڕەوشتی جوان بۆ ژن ، پیاو بۆی ھەیە لە خێزانەکەی بدات بەڵام لێدانێک نەبێت جێگاکەی دیار بێت، ئەیوب (علیە السلام) سوێندی خوارد لە خێزانەکەی بدات ئەوە بوو لێیدا.

 
対訳 章: サード章
章名の目次 ページ番号
 
クルアーンの対訳 - クルアーン簡潔注釈(クルド語対訳) - 対訳の目次

Tafsir Center for Quranic Studies - 発行

閉じる