Check out the new design

クルアーンの対訳 - クルアーン簡潔注釈(クルド語対訳) * - 対訳の目次


対訳 章: 集団章   節:
قُلۡ إِنِّيٓ أُمِرۡتُ أَنۡ أَعۡبُدَ ٱللَّهَ مُخۡلِصٗا لَّهُ ٱلدِّينَ
- ئەی پێغەمبەر - بڵێ: بێگومان اللە تەعالا فەرمانی پێکردووم کە بەتاک و تەنھایی ئەو بپەرستم و بۆی دڵسۆز و ملکەچ بم.
アラビア語 クルアーン注釈:
وَأُمِرۡتُ لِأَنۡ أَكُونَ أَوَّلَ ٱلۡمُسۡلِمِينَ
وە فەرمانی پێکردووم یەکەم کەسی موسڵمان و گەردنکەچی ئەم ئوممەتەبم.
アラビア語 クルアーン注釈:
قُلۡ إِنِّيٓ أَخَافُ إِنۡ عَصَيۡتُ رَبِّي عَذَابَ يَوۡمٍ عَظِيمٖ
- ئەی پێغەمبەر - بڵێ: بێگومان من دەترسم لەسزای ڕۆژێکی زۆر سەخت و گەورە ئەگەر سەرپێچی اللە تەعالا بکەم و گوێڕایەڵی نەبم، ئەویش سزای ڕۆژی قیامەتە.
アラビア語 クルアーン注釈:
قُلِ ٱللَّهَ أَعۡبُدُ مُخۡلِصٗا لَّهُۥ دِينِي
- ئەی پێغەمبەر - بڵێ: بێگومان من بەتەنھا بەندەی اللە تەعالام، وە بەدڵسۆزی ھەر ئەو دەپەرستم، جگە ئەو ھیچ کەسێکی تر ناپەرستم.
アラビア語 クルアーン注釈:
فَٱعۡبُدُواْ مَا شِئۡتُم مِّن دُونِهِۦۗ قُلۡ إِنَّ ٱلۡخَٰسِرِينَ ٱلَّذِينَ خَسِرُوٓاْ أَنفُسَهُمۡ وَأَهۡلِيهِمۡ يَوۡمَ ٱلۡقِيَٰمَةِۗ أَلَا ذَٰلِكَ هُوَ ٱلۡخُسۡرَانُ ٱلۡمُبِينُ
- ئەی بتەپەرست و موشریکینە - ئێوەیش جگە ئەو ھەرچییەک لە بت و دار ھەیە بیپەرستن (ئەم فەرمانەیش لێرەدا بۆ ھەڕەشەیە)، - ئەی پێغەمبەر - بڵێ: بێگومان خەسارۆمەندی ڕاستەقینە ئەوانەن کە خۆیان و ماڵ و منداڵیان خەسارو زایە کرد، چونکە لێیان جیابوویەوە، ئەوان چوونە بەھەشت و ئەم لەناو ئاگر مایەوە، یان ھەموویان پێکەوە چوونە ناو ئاگری دۆزەخ، ھیچ کاتێک ناگەنەوە بەیەک، وریابن بەڕاستی ئا ئەوەیە خەسارۆمەندی ڕوون و ئاشکرا کە ھیچ گومانێکی تێدا نییە.
アラビア語 クルアーン注釈:
لَهُم مِّن فَوۡقِهِمۡ ظُلَلٞ مِّنَ ٱلنَّارِ وَمِن تَحۡتِهِمۡ ظُلَلٞۚ ذَٰلِكَ يُخَوِّفُ ٱللَّهُ بِهِۦ عِبَادَهُۥۚ يَٰعِبَادِ فَٱتَّقُونِ
لەسەروویانە چەند تەبەقێک لە دووکەڵ و ئاگری بڵێسەدار و گەرمای پڕوکێنەر ھەیە، وە لە ژێریشیانەوە بەھەمان شێوەیە دووکەڵ و ئاگری بڵێسەدار و گەرمای پڕوکێنەر ھەیە، ئەم سزایەی باسکرا اللە تەعالا بەندەکانی خۆی پێ دەترسێنێت، ودەفەرموێت: ئەی بەندەکانم ، تەنھا لەمن بترسن، ئەویش بەوەی فەرمانەکانم بەجێ بەھێنن و دووریش بکەونەوە لەو شتانەی قەدەغە و یاساغم کردووە.
アラビア語 クルアーン注釈:
وَٱلَّذِينَ ٱجۡتَنَبُواْ ٱلطَّٰغُوتَ أَن يَعۡبُدُوهَا وَأَنَابُوٓاْ إِلَى ٱللَّهِ لَهُمُ ٱلۡبُشۡرَىٰۚ فَبَشِّرۡ عِبَادِ
وە ئەوانەیش دوور کەوتنەوە لەپەرستنی بتەکان و ھەرشتێکی تریش کە جگە لە اللە تەعالا بپەرسترێت، وە بەتەوبەکردن لە گوناھ و تاوانەکانیان گەڕانەوە بۆ لای اللە تەعالا، ئەوانە لەکاتی مردن و ناو گۆڕ و لە ڕۆژی قیامەتیش موژدەی چوونە بەھەشتیان دەدرێتێ، - ئەی پێغەمبەر- تۆیش موژدە بدە بە بەندەکانم.
アラビア語 クルアーン注釈:
ٱلَّذِينَ يَسۡتَمِعُونَ ٱلۡقَوۡلَ فَيَتَّبِعُونَ أَحۡسَنَهُۥٓۚ أُوْلَٰٓئِكَ ٱلَّذِينَ هَدَىٰهُمُ ٱللَّهُۖ وَأُوْلَٰٓئِكَ هُمۡ أُوْلُواْ ٱلۡأَلۡبَٰبِ
ئەو بەندانەی گوێبیستی قسە دەبن و قسەی جوان و باش لەقسەی خراپە و ناشرین جیا دەکەنەوە، وە شوێن قسە جوان و باشەکە دەکەون کە سوود و قازانجیانی تێدایە، ئەوانەی بەو شێوەیە وەسف کران ئەوانە ئەو کەسانەن کە اللە تەعالا موەفەق و سەرکەوتوویان دەکات بۆ ھیدایەت و ڕێنموونی، ئەوانە خاوەن ژیری و عەقڵی ساغ و سەلیمن.
アラビア語 クルアーン注釈:
أَفَمَنۡ حَقَّ عَلَيۡهِ كَلِمَةُ ٱلۡعَذَابِ أَفَأَنتَ تُنقِذُ مَن فِي ٱلنَّارِ
جا ھەر کەسێک وشە و فەرمانی سزادانی بەسەردا چەسپا و لەسەری پێویست بوو، لەبەر ئەوەی بەردەوام بوو لەسەر کوفڕ و بێباوەڕی و گومڕایی، ئەوا - ئەی پێغەمبەر- تۆ ھیچت پێ ناکرێت بۆ ھیدایەتدان و موەفەق بوونی، - ئەی پێغەمبەر- کەسێک ئەمە سیفەت و حاڵ و گوزەرانی بێت ئایا تۆ دەتوانیت لەسزای ئاگری دۆزەخ ڕزگاری بکەیت؟!
アラビア語 クルアーン注釈:
لَٰكِنِ ٱلَّذِينَ ٱتَّقَوۡاْ رَبَّهُمۡ لَهُمۡ غُرَفٞ مِّن فَوۡقِهَا غُرَفٞ مَّبۡنِيَّةٞ تَجۡرِي مِن تَحۡتِهَا ٱلۡأَنۡهَٰرُۖ وَعۡدَ ٱللَّهِ لَا يُخۡلِفُ ٱللَّهُ ٱلۡمِيعَادَ
بەڵام ئەوانەی لە پەروەردگاری خۆیان ترسان، بە بەجێھێنانی فەرمانەکانی و دوور کەوتنەوە لە ڕێگرییەکانی، ئەوانە جێگا و ڕێگا و ژووری زۆر بەرزیان بۆ ئامادە کراوە، لە بەھەشتدا، کە ھەندێکیان بەسەر ھەندێکی تریانەوەن، ڕووبارەکان بەژێر کۆشک و تەلارەکانیدا دێن و دەڕۆن، اللە تەعالا ئەم بەڵێنەی بە باوەڕداران داوە، وە بەڵێنی خۆی دەباتە سەر و بێ بەڵێنی ناکات لەگەڵیاندا.
アラビア語 クルアーン注釈:
أَلَمۡ تَرَ أَنَّ ٱللَّهَ أَنزَلَ مِنَ ٱلسَّمَآءِ مَآءٗ فَسَلَكَهُۥ يَنَٰبِيعَ فِي ٱلۡأَرۡضِ ثُمَّ يُخۡرِجُ بِهِۦ زَرۡعٗا مُّخۡتَلِفًا أَلۡوَٰنُهُۥ ثُمَّ يَهِيجُ فَتَرَىٰهُ مُصۡفَرّٗا ثُمَّ يَجۡعَلُهُۥ حُطَٰمًاۚ إِنَّ فِي ذَٰلِكَ لَذِكۡرَىٰ لِأُوْلِي ٱلۡأَلۡبَٰبِ
بێگومان ئێوە بەچاوی سەری خۆتان دەبینن کە بێگومان اللە تەعالا لە ئاسمانەوە باران دەبارێنێت، ئەمجا ئەو بارانە دەبات بەناو زەویدا و کردوونی بە کانیاوی ئاوی ڕۆیشتوو، پاشان بەم ئاوە ڕووەک و بەرووبوم و گژوگیای جۆراوجۆری پێ دەڕوێنێت، دوای ئەوەش ئەو ڕووەک و گژوگیایە وشک دەبن، - ئەی ئەو کەسەی تەماشا دەکەیت و تێرادەمێنێیت- دواتر دەبینیت پاش ئەو ڕەنگە سەوزە جوانەی ڕەنگی زەرد بووە، ئەمجا دەیکاتە پووش و پەڵاش و ورد و خاشی دەکات، بێگومان لەوەی باسکرا مایەی بیرکردنەوە و پەند و ئامۆژگارییە بۆ کەسانی خاوەن عەقڵ و ژیری ساغ و سەلیم و زیندوو.
アラビア語 クルアーン注釈:
本諸節の功徳:
• إخلاص العبادة لله شرط في قبولها.
ئیخلاس و دڵسۆزی لە بەندایەتی و پەرستندا مەرجی گیرا بوونیەتی لای پەروەردگار.

• المعاصي من أسباب عذاب الله وغضبه.
گوناهـ و تاوان، سزای اللە تەعالا و تووڕەیی ئەو پێویست دەکات.

• هداية التوفيق إلى الإيمان بيد الله، وليست بيد الرسول صلى الله عليه وسلم.
ھیدایەتی تەوفیق بەدەستی اللە تەعالایە، نەک بەدەستی پێغەمبەر (صلی اللە علیە وسلم).

 
対訳 章: 集団章
章名の目次 ページ番号
 
クルアーンの対訳 - クルアーン簡潔注釈(クルド語対訳) - 対訳の目次

Tafsir Center for Quranic Studies - 発行

閉じる