クルアーンの対訳 - الترجمة الكردية للمختصر في تفسير القرآن الكريم * - 対訳の目次


対訳 節: (12) 章: 抗弁する女章
يَٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُوٓاْ إِذَا نَٰجَيۡتُمُ ٱلرَّسُولَ فَقَدِّمُواْ بَيۡنَ يَدَيۡ نَجۡوَىٰكُمۡ صَدَقَةٗۚ ذَٰلِكَ خَيۡرٞ لَّكُمۡ وَأَطۡهَرُۚ فَإِن لَّمۡ تَجِدُواْ فَإِنَّ ٱللَّهَ غَفُورٞ رَّحِيمٌ
كاتێك هاوەڵانی پێغەمبەر چپەكردنیان لەگەڵ پێغەمبەر (صلّى الله عليه وسلّم) زیاتر كرد، الله تەعالا پێی فەرموون: ئەی ئەو کەسانەی باوەڕتان ھێناوە کاتێ ویستتان کە قسەیەک بە نھێنی و چپە بکەن لەگەڵ پێغەمبەر (صلی اللە علیە وسلم) ئەوا با پێش چپەکردنەکەتان خێرێک بکەن ((کاتێک ئەم ئایەتە دابەزی ئیتر پاش ئەوە ئەھلی باتڵ لە جولەکە و دوو ڕووەکان وازیان ھێنا لە چپەکردنی پێغەمبەر (صلی اللە علیە وسلم) چونکە خێریان نەدەکرد)، دواتریش ئەم حوکمە گران و قورس بوو لەسەر ئیمانداران، ھەر بۆیە ئەوانیش وازیان ھێنا لە قسەکردن و چپەکردن لەگەڵ پێغەمبەر (صلی اللە علیە وسلم) لەبەر ئەوەی کە زۆربەیان ھەژار و نەدار بوون، بەڵام اللە تەعالا بە ئایەتی دواتر ئەم حوکمەی ئاسان کرد لەسەر موسڵمان،)) جا ئەی ئیمانداران بزانن ئەم خێر کردنە چاکتر و خاوێنترە بۆتان، وە ئەوانەشتان نیتانە کە ئەم خێرە بکەن ئەوە اللە تەعالا لێبووردە و میھرەبانە.
アラビア語 クルアーン注釈:
本諸節の功徳:
• لطف الله بنبيه صلى الله عليه وسلم؛ حيث أدَّب صحابته بعدم المشقَّة عليه بكثرة المناجاة.
لەم ئایەتانەدا بەزەیی الله تەعالا بۆ پێغەمبەرەكەی ( صلّى الله عليه وسلّم) دەردەكەوێت، بەوەی ئەدەبی فێری هاوەڵان كردووە كە بارگرانی بەسەریەوە دروست نەكەن و زۆر چپە و ورتە ورت نەكەن لەلایدا.

• ولاية اليهود من شأن المنافقين.
پشتیوانی و پشتگیری جولەكە كار و پیشەی دووڕووەكانه.

• خسران أهل الكفر وغلبة أهل الإيمان سُنَّة إلهية قد تتأخر، لكنها لا تتخلف.
دۆڕان و خەسارۆمەندی بێباوەڕان، وە سەركەوتنی ئەهلی باوەڕ سوننەتێكی ئیلاهییە، دەكرێت هەندێك جار دوا بكەوێت، بەڵام هەرگیز اللە تەعالا پێچەوانەی بەڵێنی خۆی كار ناكات.

 
対訳 節: (12) 章: 抗弁する女章
章名の目次 ページ番号
 
クルアーンの対訳 - الترجمة الكردية للمختصر في تفسير القرآن الكريم - 対訳の目次

الترجمة الكردية للمختصر في تفسير القرآن الكريم، صادر عن مركز تفسير للدراسات القرآنية.

閉じる