クルアーンの対訳 - الترجمة الكردية للمختصر في تفسير القرآن الكريم * - 対訳の目次


対訳 節: (4) 章: 試問される女章
قَدۡ كَانَتۡ لَكُمۡ أُسۡوَةٌ حَسَنَةٞ فِيٓ إِبۡرَٰهِيمَ وَٱلَّذِينَ مَعَهُۥٓ إِذۡ قَالُواْ لِقَوۡمِهِمۡ إِنَّا بُرَءَٰٓؤُاْ مِنكُمۡ وَمِمَّا تَعۡبُدُونَ مِن دُونِ ٱللَّهِ كَفَرۡنَا بِكُمۡ وَبَدَا بَيۡنَنَا وَبَيۡنَكُمُ ٱلۡعَدَٰوَةُ وَٱلۡبَغۡضَآءُ أَبَدًا حَتَّىٰ تُؤۡمِنُواْ بِٱللَّهِ وَحۡدَهُۥٓ إِلَّا قَوۡلَ إِبۡرَٰهِيمَ لِأَبِيهِ لَأَسۡتَغۡفِرَنَّ لَكَ وَمَآ أَمۡلِكُ لَكَ مِنَ ٱللَّهِ مِن شَيۡءٖۖ رَّبَّنَا عَلَيۡكَ تَوَكَّلۡنَا وَإِلَيۡكَ أَنَبۡنَا وَإِلَيۡكَ ٱلۡمَصِيرُ
- ئەی باوەڕداران - بێگومان لە ئیبراھیم و ئەوانەی لە گەڵیدا بوون سەرمەشق و نمونەیەکی جوان ھەیە، کاتێک بە خزم و کەس و ھۆزە بێباوڕەکەی خۆیان وت : ئێمە بێزار و بەرین لە خۆتان و لەو بتانەش کە لەبری اللە تەعالا دەیانپەرستن، ئێمە باوەڕمان نییە بە ئاینی ئێوە و دوژمنایەتی لە نێوانماندا پەیدا بووە (مادام ئێوە بەردەوام بن لەسەر کوفری خۆتان) تا ئەو کاتەی باوەڕ بە پەروەردگاری تاک و تەنھا دێنن (جا ئەگەر وا بوو ئەوە ئەم دوژمنایەتییە دەگۆڕین بۆ خۆشەویستیتان) ، پێویستە ئێوەیش ئاوا بە هۆزو خزم و كەسە بێباوەڕەكەتان بڵێن ، جگە لەو پەیمانەی کە ئیبراھیم دای بە باوکی و پێی وت : بێگومان داوای لێخۆش بوونت بۆ دەکەم (لای اللە تەعالا) جا ئێوە داوای لێخۆش بوونی اللە تەعالا مەكەن بۆیان ، چونكە ئەمە پێش ئەوە بوو كە ئیبراهیم بێ ئومێد بێت لە باوكی ، بۆیە كەسی ئیماندار بۆی نییە داوای لێخۆشبوون بكات بۆ موشریك ، وە هیچ سزای خوای لەسەر دوور ناخاتەوە ، ئەی پەروەردگارمان تەنھا پشتمان بە تۆ بەستوە، وە ھەر بۆلای تۆشە گەرٍانەوەمان، وە سەرەنجامی ھەموو شتێکیش بۆ لای تۆیە لە رۆژی قیامەتدا .
アラビア語 クルアーン注釈:
本諸節の功徳:
• تسريب أخبار أهل الإسلام إلى الكفار كبيرة من الكبائر.
دزە پێكردنی هەواڵی ئەهلی ئیسلام و موسڵمان بۆ بێباوەڕان یەكێكە لە گوناهە گەورەكان.

• عداوة الكفار عداوة مُتَأصِّلة لا تؤثر فيها موالاتهم.
دوژمنایەتی بێباوەڕان بۆ باوەڕداران دوژمنایەتیەكی ڕیشەداره، خۆشەویستی دەڕبڕین بۆیان هیچ كاریگەری نابێت لە سەریان.

• استغفار إبراهيم لأبيه لوعده له بذلك، فلما نهاه الله عن ذلك لموته على الكفر ترك الاستغفار له.
داوای لێخۆش بوونی ئیبراهیم بۆ باوكی لەبەر بەڵێنێك بوو كەپێشتر پێی دابوو، بۆیە كاتێك الله تەعالا نەهی لێكرد لەبەر ئەوەی لەسەر كوفر و بێباوەڕی مرد، ئیبراهیمیش وازی هێنا لەداوای لێخۆش بوون بۆ كردنی.

 
対訳 節: (4) 章: 試問される女章
章名の目次 ページ番号
 
クルアーンの対訳 - الترجمة الكردية للمختصر في تفسير القرآن الكريم - 対訳の目次

الترجمة الكردية للمختصر في تفسير القرآن الكريم، صادر عن مركز تفسير للدراسات القرآنية.

閉じる