Check out the new design

クルアーンの対訳 - クルアーン簡潔注釈(クルド語対訳) * - 対訳の目次


対訳 節: (180) 章: 高壁章
وَلِلَّهِ ٱلۡأَسۡمَآءُ ٱلۡحُسۡنَىٰ فَٱدۡعُوهُ بِهَاۖ وَذَرُواْ ٱلَّذِينَ يُلۡحِدُونَ فِيٓ أَسۡمَٰٓئِهِۦۚ سَيُجۡزَوۡنَ مَا كَانُواْ يَعۡمَلُونَ
خوای گەورە چەندین ناوی جوان و ڕازاوەی ھەن، کە بەڵگەن لەسەر بەرزی و بڵندی و کەمال و تەواوی ئەو، ئێوەیش ھەر بەو ناوانەوە داوای لێ بکەن، و شوکر و سوپاس و سەنای بکەن، وە واز بھێنن لەو کەسانەی کە ئەو ناوانە دەگۆڕن و دەیدەنە پاڵ غەیری خوا، یان نەفی ئەوە دەکەن کە ئەو ناوانە ناوی خوا بن، یان لە مانای خۆی لایدەدەن و دەیچوێنن بە شتانیکی غەیری خۆی، دڵنیابە ئەوانەی ئەو ناوانە لە مانا و مەبەستە ھەق و ڕاستیەکەی خۆی لادەدەن بە تۆڵەی سەخت و بەئازاری کردەوەکانیان دەگەیەنین.
アラビア語 クルアーン注釈:
本諸節の功徳:
• خلق الله للبشر آلات الإدراك والعلم - القلوب والأعين والآذان - لتحصيل المنافع ودفع المضار.
خوای گەورە ھۆکارەکانی ھەست پێکردن و زانست و زانیاری بەخشیوەتە مرۆڤ - لە دڵ و چاو و گوێیەکان - تاوەکو سوود و قازانجیان پی بەدەست بھێنێت و زەرەرو زیانیشیان پێ لەخۆ دوور بخاتەوە.

• الدعاء بأسماء الله الحسنى سبب في إجابة الدعاء، فيُدْعَى في كل مطلوب بما يناسب ذلك المطلوب، مثل: اللهمَّ تب عَلَيَّ يا تواب.
نزا و پاڕانەوە و داواکردن بەناوە جوانەکانی خوای گەورە ھۆکارە بۆ گیرا بوونی نزاکان، بەھەر ناوێکی داوای ئەو شتە بکات کە لەگەڵ ئەو ناوەیدا گونجاوە، بۆ نموونە: اللھم تُب عَليَّ یا تواب، یانی: ئەی خوای گەورە کەیەکێک لەناوە جوانەکانت (التواب)ــه واتا: تەوبە زۆر قبوڵکەر، تەوبەم لێ وەبگرە.

• التفكر في عظمة السماوات والأرض، والتوصل بهذا التفكر إلى أن الله تعالى هو المستحق للألوهية دون غيره؛ لأنه المنفرد بالصنع.
بیرکردنەوە لە گەورەیی ئاسمانەکان و زەوی، وە بەم بیرکردنەوەیە بگەیت بەوەی بەڕاستی تەنھا خوای گەورە شایستە و شایانی خوایەتی و پەرستنە نەک کەسی تر، چونکە تەنھا زاتی ھەقي تەعالا ئەو خالیق و دروستکەریەتی.

 
対訳 節: (180) 章: 高壁章
章名の目次 ページ番号
 
クルアーンの対訳 - クルアーン簡潔注釈(クルド語対訳) - 対訳の目次

Tafsir Center for Quranic Studies - 発行

閉じる